
شنگال.. کۆتایی بە چاوەڕوانیی دەیان خێزانی ئێزدی هات
رۆژی پێنجشەممە 1ی 10ی 2026، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی، خاکی شنگال جارێکی دیکە ئامێزی بۆ 25 لە رۆڵە ئێزدییەکانی کردەوە. گەڕانەوەی ئەم رووفاتانە، کە نۆیەمین کاروانی قوربانییانە، هیوایەکی نوێی بەخشییە کەسوکارەکانیان و کۆتایی بە ئازاری چاوەڕوانییەکەیان هێنا.





















