کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی هەولێر. وێنە؛ رووداو

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی هەولێر. وێنە؛ رووداو

کوردستان

هاونیشتمانیان بڕیارەکانی حکومەتی عێراق رەتدەکەنەوە؛ "دەیان هەزار کەس لە هەولێر لە شەقام بوون"

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ


دژی بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچوو، قایمقامی هەولێر دەڵێ، "دەیان هەزار کەس" بەشدارییان کردووە. بڕیاریشە بە هەمان ئامانج لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بکرێت.




کاتی خۆپیشاندانەکەی هەولێر کاژێر 10:30ـی بەیانی بوو، بەڵام پێش ئەوکاتەش هەزاران کەس لە نزیک قەڵای هەولێر کۆبوونەوە، هاونیشتمانیان بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدارییان کرد و هەڕەشە و بڕیارەکانی حکومەتی عێراقیان دژی هەرێمی کوردستان رەتکردەوە.


نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەیان هەزار کەس بەشدارییان کرد، هیچ کێشەیەک رووینەدا و هەمووان بە یەک دەنگ بڕیارەکانیان رەتکردەوە؛ هێزە ئەمنییەکان بە هاوئاهەنگی هاونیشتمانیان هێمنی و ئاسایشی ناڕەزاییەکانیان بە رێکوپێکی پاراست".




پیاوان، ژنان و منداڵان بێ جیاوازی تەمەن لە خۆپیشاندانەکەی هەولێر بەشدارییان کرد، لەنێویاندا هونەرمەندان، مامۆستایان، چالاکڤانان و تەنانەت خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەشدارییان کرد و پێکەوە یەکدەنگ بوون لەسەر رەتکردنەوەی بڕیارەکانی 24ی ئەم مانگەی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان.




لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ کە ئاڵایەکی گەورەی کوردستان بەرز کرابووەوە، هونەرمەندی ناوداری کوردستان شڤان پەروەر بەشداری کرد و لە پەیامێکدا بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی و تورکی داوای لە لایەنە سیاسییەکان و گەلی کورد کرد، بەرامبەر هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان یەکدەنگ و یەکگرتوو بن.




هەر ئەمڕۆ لە بەردەم زانکۆی دهۆک، بە پێشەنگایەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، هاوکات لە زاخۆ بە گردبوونەوەیەک بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە.




ئەمڕۆش هاوشێوەی دوێنێ، کاژێر 02:00ی دوای نیوەڕۆ، لە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزایی بۆ پشتیوانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەردەوامە.




لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دوێنێ لە شاری سنە بانگەوازی بۆ خۆپیشاندان کرا، بەگوێرەی بانگەوازییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی لەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەڕێوەدەچێت.


عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، 24ـی ئەم مانگە زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری کارگێڕی، دادوەری، ئەمنی و تەکنیکیی دەرکرد، کە لەنێویاندا گرتنەبەری رێکاری نوێ بەرامبەر دەروازە سنوورییەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هەبوون؛ بڕیارەکانیش کاردانەوەی حکومەت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و رەتیانکردەوە.


لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە: "ئاراستەکردنی رێنمایی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هیچ رەزامەندییەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان نەدات، تەنیا لە رێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە نەبێت... وەرگرتنی تەواوی دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراقەوە... راسپاردنی وەزارەتی نەوت بۆ بەڕێوەبردنی سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتییانەی سەر بە وەزارەتن و دەکەونە سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی (دیالە، کەرکووک، سەڵاحەدین و نەینەوا) کە لە رووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان".


بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان26-11-2026

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە