کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نادینا ماینرا، زاڵمای خەلیلزاد و ڤیکتۆریا تەیلەر

نادینا ماینرا، زاڵمای خەلیلزاد و ڤیکتۆریا تەیلەر

کوردستان

2 دیپلۆماتی پێشووی ئەمریکا باسی ناکۆکییەکانی بەغدا و هەولێر دەکەن؛ "بە هێز چارەسەر نابن"

هەکار عەلی

هەکار عەلی

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت
کوردستان26-11-2026

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد
کوردستان26-11-2026

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا
کوردستان26-11-2026

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا

یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران دەڵێت، ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەبێت لە رێگەی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێن نەک بە بڕیار و هێز. باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکاش لە عێراق هۆشداری دەدات کە هەڵکشانی ئەم گرژییانە مەترسیی ناسەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی لێدەکەوێتەوە و هاوسەرۆکی مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتیش داوا دەکات واشنتن بەرگری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-11-2026، ڤیکتۆریا تەیلۆر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەهۆی راگەیاندنەکانی ئەم دواییەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی جێگیرکردنی هێزە ئەمنییە فیدراڵییەکان لە سنوورەکانی کوردستان و دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان، گرژییەکان بە بەرزی ماونەتەوە؛ هەنگاوێک کە بە پاساوی راگرتنی فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان نراوە کە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی بە قاچاخچێتی ناوی دەبەن.



تیرێک و دوو نیشانە بۆ بەغدا


تەیلۆر پێیوایە ئەم هەنگاوانە دوو ئامانج بۆ بەغدا دەپێکن؛ یەکەمیان رێگە بە سەرۆکوەزیران دەدات نیشانی بدات کە تەنیا قاچاخچێتیی نەوتی شیعەی لە جرف سەخر نەکردووەتە ئامانج، دووەمیشیان بەردەوامی دەدات بە بەهێزکردنی کۆنترۆڵی فیدراڵی بەسەر سەرچاوەکانی نەوت و گازی عێراقدا، ئەوەش لە چوارچێوەی ئاراستەیەکی گشتیدا بەرەو دەسەڵاتی فیدراڵیی زیاتر و خۆبەڕێوەبەریی کەمتری کوردستان.


دیپلۆماتکارە پێشووەکەی ئەمریکا روونیدەکاتەوە کە بۆ کورد مەترسییەکان زۆر گەورەن و کاتەکەشی زۆر نالەبارە، چونکە "ئەم ئیدارەیەی ئێستای ئەمریکا زۆر کەمتر پشتگیریی فیدراڵیزم دەکات و کەمتر ئامادەیە دەستوەردان لە ناکۆکییە نێوخۆییەکانی عێراقدا بکات."



"جرف سەخر و کوردستان وەکو یەک مامەڵەیان لەگەڵ نەوتدا نەکردووە"



تەیلۆر جەخت دەکاتەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ فرۆشتنی نەوت لە جرف سەخر و لە کوردستان وەک یەک نین؛ فرۆشتنی نەوتی جەرف نەسر داهاتی بۆ میلیشیایەکی نزیک لە ئێران دابین دەکرد کە لە نێوخۆی عێراق و دژی دراوسێکانی هێرش ئەنجام دەدات، بەڵام کوردستان بەگوێرەی دەستووری عێراق خۆی هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆیە.


ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیارەکانی دادگە نێودەوڵەتییەکان و دادگەکانی بەغدا کۆنترۆڵی بەغدایان بەسەر فرۆشتنی نەوتدا سەلماندووە، بەڵام پرسەکانی دابەشکردنی داهات لە نێوان بەغدا و هەولێردا لە دەستووردا بە لاوازی پێناسە کراون و یاسای نەوت و گازیش کە یەکەمجار لە ساڵی 2007 پێشکێشی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا، هێشتا پەسند نەکراوە.


یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەم کێشانەی نێوان بەغدا و هەولێر پێویستە لە رێگەی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێن، نەک بە بڕیار و بێگومان نەک لە رێگەی هێزەوە؛ داواشی لە سەرکردە سیاسییەکانی بەغدا کرد سەرنجیان بخەنەوە سەر میلیشیاکان کە بە جیاوازییەکی زۆر مەترسیدارترین هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەتی عێراق و داواشی لە ئەمریکا کرد قورسایی بەرچاوی خۆی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و نێوەندگیری بۆ چارەسەرێک بەکاربهێنێت کە هاوسەنگیی گرنگی نێوان بەغدا و هەولێر بپارێزێت.



مەترسیی پێکدادانی هەولێر و بەغدا



هاوکات زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، چەند هەفتەیەک دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕیارە گشتگیرەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ خستنەژێر دەسەڵاتی فیدراڵیی دەروازە سنوورییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کورد و کێڵگە نەوتییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان، کەوتوونەتە قەیرانەوە.


خەلیلزاد ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتێکدا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بە خێرایی پشتیوانیی لەو هەنگاوە کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی وەک زێدەڕۆیی دەسەڵاتی فیدراڵی رەتکردووەتەوە و گومانی خستووەتە سەر شەرعییەتی دادگەکە.


دیپلۆماتکارە پێشووەکەی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە ئەم رووبەڕووبوونەوەیە مەترسیی ناسەقامگیری و پێکدادانی نێوان بەغدا و هەولێری لێدەکەوێتەوە و هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ناوچەکە و ئەمریکا دەکات؛ بۆ رێگریکردن لە توندوتیژی و پشێویش، دەبێت هەردوولا خۆیان لە هەڵکشانی گرژییەکان بپارێزن.


باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا پێیوایە رێگە زۆر باشترەکە لە دەستووری عێراقدایە کە دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵی لە بەرپرسیارێتییە هاوبەشەکان و دەسەڵاتەکانی هەرێم جیا دەکاتەوە؛ دەشڵێت پێویستە رێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و هەولێردا هەبێت لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە هاوبەشەکان و ئەمریکاش کە لە نووسینەوەی دەستووردا هاوکار بووە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بەو رێککەوتنە.



" گرووپەکانی نزیک لە ئێران هێشتا کێشە سەرەکییەکەن لە عێراق"


لەلایەکی دیکەوە، نادین ماینزا، هاوسەرۆکی مێزگردی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی و سەرۆکی رێکخراوی (ئینگەیج یۆر وۆرڵد) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "گرووپەکانی نزیک لە ئێران هێشتا کێشە سەرەکییەکەن لە عێراق و بەغدا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتە قوربانی بۆ پاساودانی قۆرخکردنی دەسەڵات کە تەنیا سوود بە ئێران دەگەیێنێت."


ماینزا داوا لە واشنتن دەکات هەڵوێستی هەبێت و دەڵێت: "پێویستە ئەمریکا بەرگری لە خۆبەڕێوەبەریی کورد بکات و داوا لە بەغدا بکات سەرنجی بخاتەوە سەر هەڕەشەی گرووپەکانی نزیک لە ئێران."


ئەم هۆشدارییانە لە کاتێکدان، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت، دەروازە سنوورییەکان و جێبەجێکردنی مادە دەستوورییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و تاوەکو ئێستاش هەردوولا لەسەر یاسای نەوت و گاز نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.


بابەتی پەیوەندیدار

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت
کوردستان26-11-2026

ناوەندی پێشکەوتنی کوردی پلانێک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر رادەگەیێنێت

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد
کوردستان26-11-2026

فراکسیۆنی یەکێتی: دەستوور ببێتە زامنی مافەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی گەلی کورد

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا
کوردستان26-11-2026

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە