رووداو دیجیتاڵ
لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی نەوت، ئەندازیار قەدووری عەبد سەلیم وەک بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستبەکاربوو.
هەڵۆ جەباری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی راگەیاند: "سبەی هەینی وەزیری نەوت سەردانی کەرکووک دەکات و ئەمڕۆش واژۆی لەسەر دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەری نوێی کۆمپانیای نەوتی باکوور کرد."
دانانی قەدووری عەبد دوای ئەوە دێت کە بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و لەسەر تێوەگلان بە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت، بەڕێوەبەری پێشووی ئەو کۆمپانیایەی لەسەر کار لادا و رەوانەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی کرد.
هەڵۆ جەباری دەڵێت: "لەگەڵ هاتنی وەزیری نەوت و شاندێکی یاوەری بۆ کەرکووک و دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەیەک، چەند پێگە و کێڵگە نەوتییەکی سنووری کەرکووک بەسەردەکەنەوە."




