رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی هەینی 21-08-2026، لەسەر رێی گشتیی کەلار، رووداوێکی هاتووچۆ لە
نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە هەردوو شۆفێرەکە بریندار بوون و زیانی
مادیی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن.
رووداوەکە لە نزیک گوندی قولەسوتاو روویداوە. سامان عەلی، گوتەبێژی
هاتووچۆی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی هەینی، لە نزیک گوندی
قولەسوتاو، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جیپ واز و کیای سیراتۆ تەکسی کە بە ئاراستەی کەلار
هاتوون، پێکیانداداوە."
بەهۆی سەختیی پێکدادانەکەوە، هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان کە لە دایکبووی
ساڵانی 1974 و 1997ـن بریندار بوون. گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە رووداوی گوت،
بریندارەکان دوای رووداوەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکان، زیانی مادیی زۆریش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە
کەوتوون. تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار
و چۆنیەتیی پێکدادانەکە دەستپێکردووە.

