کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی کەنەکە

لۆگۆی کەنەکە

کوردستان

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوای یەکڕیزی لە پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان26-11-2026

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ


ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رەخنەی لە دووبەرەکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا گرت و داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، کرد ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن و بە هەستی یەکڕیزیی نەتەوەیی قەوارە و دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە دۆخی سیاسیی باشووری کوردستان ئاماژەی بە بەدواداچوونی پێشهاتەکانی ناوچەکە و دوایین لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند: "ئەو پێشهاتانەی دەرکەوتوون، ئاماژە بەوەدەکەن کە هەوڵێکە تاوەکو دەسەڵاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی نەوت، سامانە سرووشتییەکان، داهاتی نێوخۆ و دەروازە سنوورییەکاندا سنووردار و کەمبکرێنەوە."


جەختکردنەوە لەسەر مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکان


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە هێز و بەردەوامیی دیموکراسیی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بەندە بە رێزگرتن لە ئیرادەی گەلان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە دەستکەوتێکی مێژوویی وەسفکردووە و رایگەیاندووە کە هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت و داهاتەکان، پێچەوانەی بنەماکانی فیدراڵیزم و هاریکارییە و هاوسەنگی، سازان و متمانەی نێوان هەولێر و بەغدا لاوازدەکات.


لە راگەیێندراوەکەدا جەختیشکراوەتەوە کە نابێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیدا، مووچە و مافە داراییەکانی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی کوردستان ببەسترێنەوە بە ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، بەڵکو دەبێت وەک مافی بنەڕەتی و دەستووری بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەردەوام گەرەنتیبکرێن.


داواکاری بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 و بانگەواز بۆ یەکڕیزی


کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دووپاتیکردووەتەوە کە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی راستەقینە لە عێراقدا، پێویستە هەموو مادەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراق و بەتایبەتی مادەی 140 جێبەجێبکرێن، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا و پەراوێزخستن. هاوکات داوای لە سەرۆککۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکوەزیران و حکومەتی فیدراڵی عێراق کردووە کە لە چوارچێوەی دەستووردا و بە دیالۆگی نیشتمانیی دوور لە گوشار و سەپاندن مامەڵە لەگەڵ مافەکانی هەرێمدا بکەن.


کەنەکە رێکخراوێکی چەترئاسایە کە پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چوار پارچەی کوردستاندا کۆدەکاتەوە. ئامانجی سەرەکی پەرەپێدانی یەکڕیزیی نەتەوەییە لەنێو گەلی کورددا و نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانیەتی. ئەو رێکخراوە لە 24ـی ئایاری 1999ـدا لە کۆبوونەوەیەکی گشتیدا لە شاری ئەمستەردام لە هۆڵەندادا دامەزرا و ناوەندەکەی لە برۆکسل، پایتەختی بەلجیکایە.

بابەتی پەیوەندیدار

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک
کوردستان26-11-2026

کوردێک بووە فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە
کوردستان26-11-2026

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا بڕیارەکانی بەغدا تاوتوێدەکەن و جەخت لەسەر گفتوگۆ دەکەنەوە

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت
کوردستان26-11-2026

ناوی کۆمپانیاکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە