کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

کوردستان

راگەیەندراوێک لە یەکێتییەوە لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

26-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا
کوردستان26-11-2026

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی گیەڵان - کرماشان دوو گەنج گیانیان لەدەستدا
کوردستان26-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی گیەڵان - کرماشان دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

گەنجێکی خەڵکی ورمێ لە سنووری سەردەشت بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا
کوردستان26-11-2026

گەنجێکی خەڵکی ورمێ لە سنووری سەردەشت بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا

رووداو دیجیتاڵ


فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی فایەق زێدان دەکات و دەڵێت: "دەستوور ببێتە نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان و زامنکردنی مافەکانی سەرجەم رۆڵەکانی گەلی عێراق، بەتایبەتی گەلی کورد".


دەقی راگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی:


​فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە نیشتمانییە رادەگەینێت کە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دکتۆر فایەق زێدان بانگەوازی بۆ کردووە، بە ئامانجی ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق؛ ئەو دەستوورەی کە لە دیباجەکەیدا جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی هاوسەنگی، سازان و هاوبەشیی راستەقینە کراوەتەوە کە بوونەتە ئەو بنەمایەی عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە.


جارێکی دیکەش جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی ئەوەی کە دەستوور ببێتە نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی کێشەکان و زامنکردنی مافەکانی سەرجەم رۆڵەکانی گەلی عێراق، بەتایبەتی گەلی کورد کە لە رابردوودا قوربانی داوە لەپێناو بەدیهێنانی ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ هەموو عێراقییەکان.


​هەروەها فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕوای وایە کە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش زامنی یەکپارچەیی عێراقە لەپێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەش.


​لە هەمان کاتدا پشتگیریی خۆمان بۆ هەر هەنگاوێک رادەگەیەنین کە ببێتە هۆی پاراستنی شەفافیەتی داهاتەکانی عێراق، بنبڕکردنی دیاردەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتیی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا
کوردستان26-11-2026

جووڵەی بازرگانیی لە دەروازەی پێشابوور راگیرا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی گیەڵان - کرماشان دوو گەنج گیانیان لەدەستدا
کوردستان26-11-2026

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی گیەڵان - کرماشان دوو گەنج گیانیان لەدەستدا

گەنجێکی خەڵکی ورمێ لە سنووری سەردەشت بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا
کوردستان26-11-2026

گەنجێکی خەڵکی ورمێ لە سنووری سەردەشت بە دەستی هاوڕێیەکی کوژرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە