مەزڵووم عەبدی: پابەندین بە گەڕاندنەوەی گۆڕی سلێمان شا بۆ شوێنی خۆی
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوونی خۆیان نوێ دەکەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی گۆڕی سلێمان شا بۆ شوێنی پێشووی.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، بەپێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوونی خۆیان نوێ دەکەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی گۆڕی سلێمان شا بۆ شوێنی پێشووی.
بەپێی خەمڵاندنەکانی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ساڵی داهاتوو ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەبێت شەش ملیۆن و 822 هەزار و 770 کەس. لە ساڵی 2040یش دەبێتە 8 ملیۆن و 929 هەزار و 104 کەس.
لە کۆی 31 ئافرەت کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا دەرچوون تەنیا 10 کەسیان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە کۆتا بێت دەرچوون. زۆرترین ئەو ئافرەتانەی بەبێ کۆتا دەرچوون لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانن. ئافرەتێکیش لە لیستی هەڵوێست بە 227 دەنگ گەیشتە پەرلەمان.
لە کۆی 30 پەرلەمانتاری خولەکانی رابردوو، کە خۆیان بەربژێر کردبووەوە، 21 بەربژێریان دەنگی پێویستیان نەهێناوە و نەبوونەتەوە پەرلەمانتار، هەر یەک لە پارتی و یەکێتیش زۆرترین پەرلەمانتاری خولەکانی رابردوویان بەربژێر کردبوو.
لە کۆی 21 مەلا، کە لەسەر لیستە جیاوازەکان خۆیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردبوو، هیچیان دەرنەچوون. لە کاتێکدا لە خولی رابردووی پەرلەمان پێنج مەلا بوونە پەرلەمانتار.
لە ماوەی 24 کاژێردا، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل زۆرترین پارەی بۆ سپۆنسەرکردنی پۆستەکانی لە فەیسبووک خەرجکردووە، لەدوای ئەویش لیستی بەرەی گەل و لیستی puk129 زۆرترین پارەیان خەرجکردووە. 120 بەربژێر و لیستیش لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە تێکڕا زیاتر لە 85 هەزار دۆلاریان لە سپۆنسەرکردنی پۆستەکانیان خەرجکردووە.
گرووپە چەکدارەکانی شیعەی عێراق، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو جار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل. دەشڵێن لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
سەرەڕای زیادبوونی شەش تەمەنی دەنگدان، بەڵام ژمارەی ئەوانەی لەم خولەی هەڵبژاردن دا مافی دەنگدانیان هەیە، بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، نزیکەی 200 هەزار کەم بووە، بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش نزیکەی 380 هەزار دەنگدەر کەم بووە. زۆرترین کەمبوونی دەنگدەریش لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەیە.
بەپێی شیکارییەک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021ـدا، نرخی کورسی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە، بەجۆرێک لە دهۆک بەهای کورسی لە سەرووی 16 هەزار دەنگ دەبێت و لە هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار دەنگ دەبێت، بەو مەرجەی رێژەی بەشداری و دەنگی بەتاڵ هاوشێوەی هەڵبژاردنی 2021 بێت.
"لەگەڵ [کاک] کۆسرەت پێکەوە گونجاو بووین دادەنیشتین زۆر بە راشکاوی قسەمان لەگەڵ یەک دەکرد، چارەسەرمان بۆ زۆر شت دادەنا. پێکەوە بیرمان لەوە کردەوە کە بڕە پارەیەکی یەدەگ دابنێین، نەوەک تورکیا رێگەمان لێ دابخات... نزیکەی 14 ملیۆن دینارمان کۆکردەوە و لە بانکی هەرێم داماننا، بەداخەوە کە شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد کۆسرەت رەسوول دەستی بەسەردا گرت و ئیتر ئەو پارەیە نەبینرایەوە."
د. رۆژ دەڵێت: "لە نامەکەدا [فەرەیدوون عەبدولقادر] بۆی نووسیبووم کە ئەنفالی گەرمیان چۆن روویدا، ئاگاداری کردبوومەوە لە ناوچەی بادینانیش ئاگاداری ئەوە بین. نووسیبووی: 'ئێرانییەکان ئێمەیان تووشی گرفتی گەورە کرد، وایانلێکردین چەند پاسدارێک بگەیێنینە نزیک بیرە نەوتەکانی کەرکووک و لەوێوە یەک دوو هاوەنیان گرتە بیرە نەوتەکان. پاشان کشانەوە و بەجێیانهێشتین و ئەو خەڵکە تووشی ئەنفال بوو، ئێرانیش پشتی لە ئێمە و لە خەڵکەکە کرد، هیچیان بۆ نەکردین، چەکێکشیان نەداینێ، بۆیە ئێوە ئاگاداری خۆتان بن لە شتی وا، لەوانەیە لەوێش هەوڵی وا بدەن'."
شاندی کوردی چەند جارێک بە مەبەستی گفتوگۆ سەردانی بەغدا دەکەن، بە گوتەی د. رۆژ دووجار بۆ ماوەی 40 رۆژ لەگەڵ کاک مەسعود لە بەغدا ماونەتەوە. لە ماوەی ئەو دوو چل رۆژەدا کە گفتوگۆ هەبوو، ئەو و ئازاد بەرواری و کەسێکی دیکە وەکو بارمتە ماونەتەوە بۆ گەرەنتیکردنی گەڕانەوەی وەفدەکان
"تەمەر رەمەزان بە دوو خولەک رەبیەیەکی گرت، من تائێستاش سەرم لەوە سوڕماوە، چۆن تەمەر رەمەزان لەو ماوەیە کورتەدا توانی ئەو رەبیەیە بگرێت. دوای ئەوە کەوتینە خۆ بۆ کانی ماسی، ئەوە چالاکییەکی زۆر گەورە بوو، خۆ ئامادەکردنێکی ورد و زۆری دەویست... چاوەڕوانیمان کرد تاوەکو کاژێر سفر دەستیپێکرد، کاژێری سفریش هەڵاتنی مانگ بوو، ئەمجا دەست خۆمان وەشاند"
د. رۆژ نووری شاوەیس دەڵێت: "کۆمەڵێک هەبوون لە قیادەی موەقەتە نەیاندەویست کۆنگرە بکرێت. دەمێک دەیانگوت ئیدریس نایەوێ مەسعود ببێتە سەرۆک، دەمێکی دیکە دەیانگوت ئیدریس دژی قیادە موەقەتەیە. دەیانویست ئەو دوو برایە لێک جیابکەنەوە."
وەک دکتۆر رۆژ دەیگێڕێتەوە دوو بۆچوون هەبوون بۆ بەردەوامبوونی شۆڕش یان کۆتاییهێنان بە شۆڕش. سەرەتا بڕیاردرا شۆڕش درێژەی هەبێت، کە بەرەکانی لە سێ ناوچە بن، ناوچەی سلێمانی نووری شاوەیس سەردایەتی بکات، ناوچەی ناوەڕاست کاک ئیدریس و ناوچەی بادینانیش کاک مەسعود.
د. رۆژ نووری شاوەیس باس لەوە دەکات ئەو کاتەی لە پەنجاکانی سەتەی رابردوو لە بەغدا بوونە، ژیانیان زۆر خۆش بووە، بەغدا باخ و باخاتێکی زۆری تێدا بووە، زۆرجار دەچوونە دەرەوە بە تایبەتی بە خێزانی دەچوون بۆ سینەما، بە تایبەتی ئەوکاتەی لە ناوەندی بووە بۆ ئەو زۆر خۆشبووە، لەگەڵ کاک ئیدریس و کاک مەسعود لە خوێندنگەی ناوەندیی غەریبییە بوونە، ئێواران دەچوونە ماڵی مەلا مستەفا تۆپێنیان دەکرد، گۆڕەپانێکی گەورەیان هەبوو.
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و داوا لەو کەسانە دەکات کە کەسێکیان لە سعودیە ون بووە یان مردووە، پەیوەندیی بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەیان بکەن.
سەرەڕای هۆشداری و رێکارەکانی کاربەدەستانی کاروباری حەج لە سعودیە، بەڵام بەشێکی زۆر لەوانەی بە ڤیزەی گەشتیاری سەردانی سعودیەیان کرد، حەجیان کرد.
پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، گەشتی تورکیا دەکات و تاوەکو کاتی گەڕانەوەی، یاریدەدەرێکی خۆی بە وەکالەت لە شوێنەکەی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پارێزگا بکات.
رێکخراوی تواناسازیی لە رێگەی ئاوێتەکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان، لێکۆڵینەوەیەکی شیکاری لەبارەی کۆچکردن و تەعریب لە رۆژئاوای کوردستان ئامادە کردووە، بەگوێرەی راپۆرتەکە لە 13 ساڵی رابردوودا نزیکەی نیوەی دانیشتووانی رۆژئاوای کوردستان بەهۆی شەڕ و هەڕەشەکانەوە ئاوارە بوون، یان کۆچیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هێزە سیاسییە نوێیەکە ناوی (هەڵوێستی نیشتمانییە) و، لە دوو رۆژی رابردوودا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شاری بەغدا مۆڵەتی فەرمی وەرگرتووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا هۆشداری دا، کە مانگەکانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا. داواشی لە هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی کیێڤ کرد، هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکراینا زیاد بکەن.
سەردار کەرکووکی: پارتی و یەکێتی داوایان لێکردبام خۆم بەربژێر بکەم، رەتمدەکردەوە
بەپێی ئامارەکانی نووسینگەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە هەرێمی تاوەکو رۆژی چوارشەممە 85 بەربژێری تاک فۆرمی خۆبەربژێرکردنیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە و، بەشێکیان فۆرمەکەیان گەڕاندووەتەوە.
لە ناوچەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، عەرەبێکی هاوردە مێرمنداڵێکی کورد دەکوژێت و دواتر تەرمەکەی فڕێدەداتە نێو بیرێک.
شەوی چوارشەممە بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک روویدا، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی و مادی لێبکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەستی پشکنین دەنێردرێنە بەغدا. دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو وادەی تۆمارکردنی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەستپێدەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکێکی دیکەی عێراقی بەشداریی لە پڕۆژەی "هەژماری من"دا دەکات، بەمەش بانکە بەشدارەکان لە پڕۆژەکەدا بۆ پێنج بانک زیادیان کرد.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانیێتییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دهۆک تۆمار نەکراوە، بەڵام شەش کەس وەکو بەربژێری سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمار کردووە.
بەرپرسێکی باڵای کارگێڕیی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هێشتا راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر تەواو نەبووە. دەشڵێت، گوماندەکرێت سووتانی بازاڕی لەنگە بەهۆی بەکارهێنانی کۆسەرەوە لەلایەن دووکاندارانی بازاڕەکەوە بووبێت.
ئومێد پاڵانی، پارێزەر و بەربژێری پێشوو بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بە لیستێک بەشداریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بۆ هەڵبژاردنەکەش 40 بەربژێریان دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هاووڵاتیانی 53 وڵاتی جیهان دەتوانن بەبێ ڤیزەی پێشوەختە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
شارەزایەکی کەشناسیی رایگەیاند، هەوری پڕ لە باران و تەزرە بەرێوەن و لە کاژێرەکانی داهاتوو دەگەنە سەر ئاسمانی شاری هەولێر و بارانێکی زۆر دەبارێت. لە هەندێک شوێن ئەگەری لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە.
رۆژی چوارشەممە 14-02-2024 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە وەزارەتی ئەوقافدا کراون، سەید سدیق کەپرانی، بەڕێوەبەری پێشووی ئەوقافی هەولێر لە پۆستەکەی بەخشرا و نەبەز ئیسماعیل، کە پێشتر گوتەبێژی وەزارەت بوو، کرایە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر.
مەرجەکانی وەزارەتی ئەوقاف بخوێنەوە
ئەمریکا و بەریتانیا تۆڕێکی ئێرانییان خستە لیستی سزاکانیان، کە سەرۆکی تۆڕەکە کوردێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە، تۆڕەکە بەوە تۆمەتبار دەکرێت، دەستیان لە رفاندنی ژمارەیەک کەسی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بۆ نێوخۆی ئێران هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دوای هەشت رۆژ لە رووداوی هێرشکردنە سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، کۆتایی بە گەڕان و پشکنین لە ماڵەکە هێنا و دەڵێت "تاوەکو ئێستا چارەنووسی میشێل، دایەنی ژینەی تەمەن 11 مانگ نادیارە."
گرووپە چەکدارەکانی شیعە، کە خۆیان بە "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" دەناسێنن، دەڵێن، ئەمڕۆ بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، لە هێرشەکانیشیان بەردەوام دەبن.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەو 10 ژنەی زۆرترین دەنگیان هەیە، لەو لیستانەن کە شیعەن، دوو ژنە بەربژێری کوردیش لەو 10 ژنەن، کە زۆرترین دەنگیان هێناوە. هەروەها لە کۆی 75 بەربژێری دەرچووی ژن، 17یان بەبێ کۆتا سەرکەوتن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە، لیستی بابلیونی رەیان کلدانی، هەر چوار کورسییەکەی کۆتای کریستیانەکانی بردووەتەوە.
بۆچی 10 هەزار دەنگەکە فریای کورسییەکەی پارتی ناکەوێت؟
جیاکردنەوەی دەنگەکانی سەرجەم سندووقەکانی دەنگدان لە کەرکووک، دهۆک و هەولێر کۆتایی هات، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش پارتی لە نەینەوا نزیکەی 10 هەزار دەنگی دیکە زیاد دەکات و ئەگەری بردنەوەی کورسییەکی دیکەی هەیە. لە کەرکووکیش یەکێتی زیاتر لە 15 هەزار دەنگی زیادکردووە، بەڵام ئەو دەنگانە کاریگەریان لەسەر زیادبوونی کورسییەکانی نابێت.
بەربژێرێکی لیستی بەرەی تورکمانی لە پارێزگەی کەرکووک رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک سێ کورسییان مسۆگەر کردووە.
لە هێرشێکی خۆکوژیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، لانیکەم 23 کەس کوژران و 27 کەسیش بریندار بوون. گرووپێکی سەر بە بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.
هاونیشتمانییەکی کۆبانێ، یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە بە "رفاندن"ی کچەکەی تۆمەتبار دەکات و داوا دەکات کچەکەی بۆ بگەڕێننەوە.
دوو دیاری بە پاپا بەخشیوە و سڵاوی گەلی کوردی پێگەیاندووە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دوو کەمپ یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بۆ پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەکرێن، بەڵام بەرپرسی یەکێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی دروستکردنی کەمپەکانەوە پێنەدراوە.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ورمێدا، لەداهاتوودا هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ماوەی یەک ساڵ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن و، تەنیا یەکجاریش پارەی مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکە دەدەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە کتێبەکەیدا باس لەوە دەکات لەسەروبەندی ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، لە رێگەی مامۆستا سەعید دهۆکییەوە قوسەی پەیامێکی بۆ ناردووە، بۆ ئەوەی سەدام حوسێن ببینێت، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە.
رۆژی 6ـی نیسانی 2003، فڕۆکەیەکی ئەمریکی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی لە زوورگەزراو لە باشووری هەولێر بۆردوومان کرد، وەجیهـ بارزانی، برای سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەختی بریندار بوو، ژمارەیەک پێشمەرگەش شەهید و بریندار بوون.
لە بەشی دەیەمی بەرگی شەشەمی (بارزانی و بزووتنەوەی رزگارییخوازی کورد) سەرۆک مەسعود بارزانی باسی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005 دەکات، لەوانەش سەردانی شاندێکی ئێران لە 19ی کانوونی یەکەمی 2005 بۆ هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە قاسم سولەیمانی، جەعفەری، فرووزندە و ئەمیری لە ئیتلاعات.
سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژە بەوە دەکات، بریمەر سەرەتا هیچ شارەزایی نەبوو، بەڵام دوای ماوەیەک و تێکەڵبوون و شارەزابوون و تێگەیشتن لە بارودۆخ و ناوچەکە، گۆڕانێکی زۆر بەسەر تێڕوانینەکانیدا هات، بەڵام "زۆر درەنگ بوو."
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کە رۆژی 28ـی ئایاری بەڕێوەچوو، دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان زیادی کردووە، هاوشێوەی گەڕی یەکەم دەنگەکانی لە رکابەرەکەی زیاتر بوو، بەڵام دەنگی کەمال کڵچدارئۆغلو لە باکووری کوردستان کەمی کردووە.