رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە چەند شارێکی عێراق، هێرشکرایە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی. حەشدی شەعبیش دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن سعودیە و ئەمریکا کراوە..
بە گوێرەی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگاکانی نەینەوا، بەغدا، بەسرە و سەلاحەددین، بەهۆی هێرشەکانەوە ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و ژمارەیەکیشیان بریندارن.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنووری ئەو پارێزگایە، هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و چواریش بریندارن...



