سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنی تایبەتی بۆ 9 کەس دەرکردووە
هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران سزادراوەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن و بڕیارە بەم نزیکانە 9 کەس بە لێبووردنی تایبەت ئازاد بکرێن، لیستێکی دیکەش بۆ لێبووردنی تایبەت ئامادە دەکرێت.
هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران سزادراوەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن و بڕیارە بەم نزیکانە 9 کەس بە لێبووردنی تایبەت ئازاد بکرێن، لیستێکی دیکەش بۆ لێبووردنی تایبەت ئامادە دەکرێت.
پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە فەرمانگەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
کۆمپانیای ئەجنیحەی شام بۆ فڕۆکەوانی، کە کۆمپانیایەکی سوورییە، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێکردووەتەوە، بەڵام هێشتا هێڵی ئاسمانیی عێراقییە گەشتەکانی بۆ سووریا دەستی پێنەکردووەتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هێشتا بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بۆ سووریا نەنێردراوە
نووسراوی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی رەتکردنەوەی تانەکەی پارێزگاری نەینەوا گەیشتووەتە پارێزگاکە، بۆچوونی جیاواز لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی پارێزگار هەیە بۆ دەستبەکاربوونی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، لە دوو رۆژدا پێویستە پارێزگار راسپاردنیان بۆ دەربکات
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، هۆشداریی دا لە گەیشتنی ئیسرائیل بە سنوورەکانی عێراق "بە یارمەتیی ئێرە و ئەوێ". ئاماژەی بەوەش دا، دۆخی ئێستای ناوچەکە "دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە فەلەستین بفرۆشرێت."
پارێزگاری سەلاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڕیاری دا سبەی لە خوورماتوو پشوو بێت. نوێنەری قەزاکە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی ئاهەنگی نەورۆز لە خورماتوو ساز دەکەن .
لە قەزای سنگال گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی یەپەشە دروستبوو و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراقی و ئەفسەرێک بریندار بوون و برینی ئەفسەرەکەش سەختە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 7 بەڕێوەبەری گشتی لە ئەمینداریەتیی بەغدا و وەزارەتی کارەبا لە پۆستەکانیان دوورخستەوە و 17 بەڕێوەبەریشی لە ژمارەیەک وەزارەت جێگیرکرد. سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی هەڵسەنگاندنی کاری بەرپرسان بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات ئەمشەو و سبەی لە بەشێکی عێراق و هەرێمی کوردستان باران ببارێت
نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لە موسڵ دەکرێتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، گوشاری سەر هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە.
دەستەی ناوخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر زنجیرەیەک رێکاری بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز راگەیاند.
بانکی خانووبەرەی عێراق، مەرجەکانی وەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و زانیاری لەبارەی بڕی قیستی مانگانە و ماوەی پێدانی قەرزەکەشی دەخاتەڕوو. قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
ئەندامێکی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لیژنەکەیان سێ جار بانگهێشتی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای کردوو، بەڵام ئامادە نەبووە.
وەزیری دادی عێراق، بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خزمەتگوزارییە دادییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان دەردەکات و دەڵێت بڕیارەکە شەهیدانی پێشمەرگە دەگرێتەوە. نوێنەرێکی کورد-یش دەڵێت، پێشمەرگە ناگرێتەوە.
قایمقامی قەزای قائیم دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائیم دیاری نەکراوە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، کۆتایی ئەم ساڵ قۆناخی یەکەمی بەندەری گەورەی فاو تەواو دەبێت.
عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "کارەساتی هەڵەبجە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو دەمێنێتەوە کە لە ناخی هەموو ویژدانە زیندووەکاندا خوێنی لێ دەچۆڕێت"؛ داواش دەکات هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی نوێی عێراقی بناسرێت.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر زۆرە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێش جەژنی رەمەزان خشتەی بودجە پەسند بکات.
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 15-03-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتەکەیان پلانی هەیە چەند کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ بکات.
لەمەودوا هەر ئەفسەر و پۆلیسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هاوژینی پێکبهێنێت، دەبێت نووسراوی پشتگیریی "بەئابڕوویی دەستگیرانەکەی" هەبێت.
جارێکی دیکە لیژنەی هەرێم و پارێزگاکان لە پەرلەمانی عێراق نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی لە نزیکترین دانیشتن دا دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرنامەی کارەوە.
بەرپرسێکی ئەمنیی عێراق و سێ لە پاسەوانەکانی لە رووداوێکی هاتووچۆ دا گیانیان لەدەستدا.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە 1079 سەنتەری تۆمارکردن لە سەرانسەری عێراق، پێشوازیی لە دەنگدەران دەکات
بەگوێرەی دوایین رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووریی وەزارەتی پلادانانی عێراق، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە و موسەنناش هەژارترینی عێراقە. لە ئاستی عێراقدا کەمترین رێژەی هەژاری لە هەولێرە. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەڵێت، "رێژەی هەژاری و بێکاری لە عێراق دابەزیوە."
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، هاوئاهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەردەوامە و دەشڵێت، سەبارەت بە ناکۆکی و خاوەندارێتییەکانی حکومی و مەدەنی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە، لە سێ پارێزگادا، کۆبوونەوەیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایدەگەیێنێت، ئەو کردەوانە سەرکۆنە دەکەن کە سوورییەکان لە عێراق رووبەڕووی دەبنەوە؛ داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە سزا بدات
بە ئامادەبوونی پارێزگار و فەرماندەی پۆلیسی دیالە، زێدەڕۆییەکەی خانەقین رووخێندرا، کە هێزێکی حەشدی شەعبی رێگری لە رووخاندنی دەکرد و بەهۆیەوە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، نزیکەی 23 هەزار خێزانی عێراقی هێشتا لە کەمپەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێردا دەژین
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی هەڵەبجە کراوە، بۆ ئەوەی 16ی ئەم مانگە لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ئامادە بێت، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دوادەکەوێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی دامەزراندنی کۆمپانیای نیشتمانیی مۆبایل-ی پەسند کرد
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، جارێکی دیکە پەرلەمان نەیتوانی کۆبێتەوە و دانیشتن نەکرا.
لیژنەی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ژمارەیەکی زۆری موڵکەکانی دەوڵەت سەرپێچییان کراوەتەسەر. دەشڵێت، پشکنینیان بۆ سەرووی 9000 موڵک کردەوە کە سەرپێچییان کراوەتەسەر و موڵک هەیە نرخەکەی 50 ملیارە، کەچی بە کەمتر لە 5 ملیار دینار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-03-2025، دادگەی کارگێڕیی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوای راگرت، تاوەکو کەیسەکەی لە دادگا یەکلادەبێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، 67 هەزار زیندانی لە زیندانییەکانی عێراق هەن، راشیگەیاند پرۆسەی ئازادکردنی زیندانییان بە یاسای لێبووردنی گشتی دەستیپێکردووە.
سەرۆکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هۆشداری لە تێکچوونی زیاتری دۆخی سووریا دەدات و دەڵێت، مەترسیی کۆمەڵکوژکردنی کورد هەیە.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەو دراوە دیجیتاڵییەی لە داهاتوودا لە عێراق دەخرێتەڕوو، بۆ مامەڵەکردن ئاسان دەبێت.
دەروازەی قائیم بە دەروازەی سەرەکیی نێوان عێراق و سووریا دادەنرێت و دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و لە دیوی سووریاشەوە دەکەوێتە سنووری شاری ئەلبوکەمال لە دێرەزوور و لەوێ پێیدەگوترێت دەروازەی ئەلبوکەمال.
هاوردەکردنی زێڕ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە کەمی کردووە. بەرپرسێکی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی کەمبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ بە هۆکارێکی کەمبوونەوەکە دەزانێت.
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق دەڵێت، بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە، قەرەبووکردنەوەی ئاوارە گەڕاوەکان دواکەوتووە و دەشڵێت، گەڕانەوەی ئاوارەکان تا رادەیەک راگیراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا دەردەبڕێت و هۆشدارییش دەدات، بەردەوامیی تووندوتیژییەکان دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی قەیرانەکە
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیێنێت، 27 هەزار کەس داواکاریی قەرزی نیشتەجێبوونیان پێشکێشکردووە. قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، "بەمنزیکانە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی کارادەکرێت و ئەگەری زیادکردنی نەوتیش لە نەوتی بەسرە لە رێگەی ئەم بۆرییەوە هەیە."
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگ، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە پۆستەی دوورخرایەوە.
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە دوو مانگدا بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر، 46 کەس دەستگیر دەکات. دەستیش بەسەر نزیکەی 400 ئۆتۆمبێل دا دەگرێت، کە هەوڵدراوە بە نایاسایی بهێنرێنە عێراق.
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق رایدەگەیێنێت، گەڕانەوەی عێراقییەکانی کەمپی هۆل تاوەکو چوار بۆ شەش مانگی دیکە راگیراوە
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لێپرسینەوە لە سەرۆکەکەی دەکات و یەکێک لە بابەتەکانی لێپرسینەوەکە پەیوەندیی بە بڕوانامەکەیەتی. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، دەرچووی بەشی وێژەییە، کەچی لە ئۆکراینا پزیشکیی خوێندووە و ناسناوی دکتۆر بەکاردەهێنێت
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی جێگرەوە بۆ فەڵەستینییەکان لە دەرەوەی خاکەکەیان رەتدەکاتەوە و داوا لە کۆمەڵگەی عەرەبی و ئیسلامی دەکات بەپەلە بەرپەرچی هەر پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە بدەنەوە.
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، عێراق رووبەڕووی چەندین ئاستەنگ و مەترسی دەبێتەوە، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە ئێستا لە جاران بەهێز و پێگەیشتووترە. جەختیشی لە گرنگیی یەکگرتوویی نیشتمانی کردەوە بۆئەوەی بە دانایی و بەرپرسیارێتییەوە رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و مەترسییانە ببنەوە
پەرلەمانتارێکی کوردی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، دەبێ پارێزگاری نەینەوا پابەندنی بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بێت و فەرمانی دامەزراندنی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەربکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی کوردی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، رووبەڕووی فەرامۆشی و کەمتەرخەمی بووەتەوە، بەجۆرێک تەنیا بەڕێوەبەر و جێگرەکەی کوردن و بودجەشی نییە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، "دەستپێشخەریی خێر"ـی بۆ پشتیوانی لە گەنجان راگەیاند.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆنابێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەش دوادەکەوێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیێنێت، مانگانە لە عێراق نزیکەی یەک تۆن و نیو زێڕ هاوردە دەکرێت.
ئەو کارەبایەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پارێزگای دیالەی دابینیی دەکرد، جارێکی دیکە بڕا، ئەوەش کاژێرەکانی پێدانی کارەبای لەو پارێزگایە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.
پڕۆژەی ئاودێریی جەزیرە بۆ شنگال جێبەجێ دەکرێت و راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، یەک ملیۆن دۆنم زەویی کشتوکاڵ بەراو دەکات و هەلی کار دابین دەکات.
وەزارەتی نەوتی عێراق داوا لە ئەپیکور و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، رۆژی سێشەممە شاندیان سەردانی بەغدا بکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتی دایە سەرۆکی دەستەی وزەی ئەتۆم، گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ چین واژۆبکات لەبواری هاوکاریی وزەی ئەتۆم.
کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا راگەیێندراوی کۆتایی بڵاوکردەوە. جەختی لەوە کردەوە، چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەبێت و سوپایەکی نیشتمانیی پیشەیی بنیاد دەنرێت. هەر پێکهاتەیەکی چەکداری لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، بە گرووپی نایاسایی دادەنرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کرد و نووسینگەی سوودانی دەڵێت، "لەسەر چڕکردنەوەی پەیوەندییەکان و قووڵکردنەوەی هاوکاریییەکان رێککەوتن".
لە خورماتوو فەرمانگەی دەرهێنانی پاسپۆرت دەکرێتەوە و پارێزگاری سەلاحەدین داوای تەرخانکردنی پارچەیەک زەوی لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، رەخنەی تووندی لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا گرت و رایگەیاند، کۆنگرەکە نوێنەرایەتیی راستەقینەی گەلی سووریا ناکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسایەکی نوێی دەستەی حەشدی شەعبیی پەسندکرد.
بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی، عێراق و کۆمپانیای بریتش پەترۆلیەمBP- رێککەوتننامەی چاککردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکووکیان واژۆکرد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دژی بڕیارێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەوەستێتەوە، کە بڕیاریداوە بەنداوی بادۆش هەڵبگرێت و جێگەکەی بکاتە شوێنی گەشتیاری.
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان گوتی، داهات تاک و خێران گرنگن، بەڵام ئەوەش دەکەوێتە چوارچێوەی رووپێوییە تایبەتەکان، هەرچەندە کاتێک پرسیار لە تاک و خێزان بکەی لەبارەی داهاتەوە، رەنگە وەڵامێکی ناڕاستەوخۆت پێبدات.
بەگوێرەی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بوجەدی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ سەرووی 15٪ زیاد دەکات. بەرپرسێکی پێشووی دارایی عێراق دەڵێت، پێویستە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەر لە ئێستاوە داوای زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بکەن.
لیژنەی ئامادەکاریی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، دەستپێکردنی ناردنی بانگهێشتنامەکان بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرە رادەگەیەنێت و دەڵێت، لە داهاتوودا شوێنی بەڕێوەچوونەکەی دیاری دەکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا لەنێو شاری بەغدا یەکەیەکی نیشتەجێبوون و پاسپۆرتی دیپلۆماسی بداتە ئەو پزیشکە عێراقییەی، کە لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە خۆبەخشانە چارەسەری دانیشتووانی کەرتەکەی دەکرد
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم رایدەگەیێنێت، هەرێمی کوردستان پێیوایە لەهەر چرکەساتێکدا دەتوانێت لە عێراق جیاببێتەوە. دەشڵێت "ناوەند دەسەڵاتی بەسەر فەرمانبەرێکی ئاسایی هەرێمی کوردستانیشدا نییە".
لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەبۆنەی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا کراوەتە پشوو، جگە لە کەرکووک و پارێزگا سوننەکان.
لە کاتی ئاهەنگێکی بووکگواستنەوە لە شارەدێیەکی پارێزگای نەینەوا، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیێنێت، سبەی ئەنجام وردەکارییەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چالاکییەکانی کۆنفرانسی حەوتەمی دیالۆگی نێودەوڵەتی بەغدا بە ناونیشانی "پەیوەندی لە پێناوی گەشەپێدان و سەقامگیریی هەرێمی" دەستیان پێکرد. نێچیرڤان بارزانی لە گوتارێکدا جەختی لە گرنگی بنەمای هاوسەنگی، هاوکاری و بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئێران دێتە بەغدای پایتەخت
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی شوبات، سێ داواکاری ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێشتا نووسراوەکەیان بە دەست نەگەیشتووە.
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، لە سبەیەوە گەشتەکانی بۆ لوبنان زیاد دەکات، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان.
نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی نێوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆیەوە 654 ئاژەڵ مردار بوون. بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان بڵاونەبووتەوە و نییە.
دادگەی فیدراڵیی عێراق سێ سکاڵای کوردی رەتکردەوە، دوویان پەیوەندییان بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە بۆ زەوییەکانی داقووق و ناوچەکانی دیکەوە هەبوو، ئەوەی دیکەیان تایبەت بوو بە بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بە زمانی کوردی.
دوو شەپۆلی سەرماوسۆڵە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، یەکێکیان لە ئەمڕۆوە تاوەکو شەوی پێنجشەممە و ئەوی دیکەیان لە رۆژی هەینییەوە تاوەکو دووشەممە بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە میواندارییەکەی سعودیە دەکات بۆ گفتوگۆکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا؛ ئەو ھەنگاوەی بە گرنگ زانی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی
ئەو ئەفسەرە کوردەی کە بەرگری لە جووتیارانی گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕانی کەرکووک کرد، دوێنێ رەوانەی ماڵەوە کرا و دەگوازرێتەوە.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکەن، داوا لە سەرجەم فەرمانبەرانیش دەکات بە زووترین کات خۆیان لە 'هەژماری من' تۆمار بکەن
هاوپەیمانیی عەرەبی و پارتی سیادە لە کەرکووک، پشتیوانی خۆیان بۆ هێزە ئەمنییەکان دووپاتکردەوە و ستایشی رۆڵی ئەوانیان کرد لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای کەرکووک.
ئەو سەربازەی ملپێچی جووتیارە کوردەکەی راکێشا و ئەشکەنجەی دا، دەستگیرکرا و سەری سفرکراوە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ کاروباری وزە گەیشتە هەرێمی کوردستان و سبەی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەگات بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەفسەرێکی کورد لەناو سوپای عێراق لە سنووری قەزای دووبز لەسەر بەرگریکردن لە جووتیارانی کوردی گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان سزا دەدرێت.
جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک رۆژێکی پڕ لە زەحمەتی و رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای عێراق بەڕێکرد، سوپا رێگری لێکردن زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام ئەوان کۆڵیان نەدا، گرژی دروستبوو و ئازاری جووتیاران درا. نوێنەری جووتیارانی کەرکووک دەڵێت، سوپا هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە لەوەی رێگرییان لێ بکات.
کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ زانیارییەکان نییە، کە سەرما و سۆڵەیەکی بێ وێنە روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات. دەشڵێت ئەگەری لێزمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، سبەی شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەگاتە هەرێمی کوردستان و پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە.
كۆنسووڵی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، قەبارەی وەبەرهێنانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان دوو ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ژیریی دەستکرد دادەمەزرێنێت و بە هاوکاریی ئەوانیش لە هەرێمی کوردستان زیاتر گەشە بە ژیریی دەستکرد دەدرێت.
لەسەر دەستپێشخەری و داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، هەڵمەتی "واژۆ و پەنجەمۆر" لەسەر کاغەزی بەیعەت بۆ ئیمامی مەهدی دەستیپێکرد.
بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی نوێی خزمەتگوزارییە بانکییەکان زیاد دەکات. شارەزایەکی ئابوورییش دەڵێت، بڕیارەکە پێچەوانەی ئاراستەی حکومەتی عێراقە، کە هانی هاووڵاتییان دەدات سیستمی بانکی بەکاربهێنن و پێیوایە سوودمەندی سەرەکی بانکە ئەهلییەکانن.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان، هەمواری یاسای لێبووردنی گشتیی و باری کەسێتی پەسند کرد.
تیمی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق رایگەیاند لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، هیچ زیندانییەک بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد نەکراوە. دەشڵێ لێبووردنەکە زیندانیانی بیانی ناگرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەستپێکردنی قۆناخی سێیەمی دەستبەری تەندروستی راگەیاند، کە نزیکەی یەک ملیۆن کەس دەگرێتەوە. تەندروستیی کەرکووک دەڵێت، لە کەرکووک هیچ ئامادەکارییەک نەکراوە.
وەزیری دەرەوەی سووریا رایدەگەیێنێت، "پەیوەندییەکی نایابیان" لەگەڵ عێراق هەیە و بەمنزیکانە سەردانی بەغدا دەکات. هەروەها ئاشکرای کرد، پەیامی ئەرێنییان لە ئێران و رووسیاوە پێگەیشتووە
نووسراوی پێدانی 100 هەزار دینارەکە بە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرا
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 12100 عێراقی لە کەمپی هۆل گەڕێندراونەتەوە، هێشتا 16 هەزار کەسی دیکە لە کەمپەکەدا ماون
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی حەسەن نەسرووڵڵا، ئەمینداری پێشووی حیزبوڵڵای لوبنان؛ هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، گەشتەکانی بۆ لوبنان زیاد دەکات
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیکردەوە مافی مانەوەی بە ئەفسەر و سەرکردەکانی سوپای رژێمی بەشار ئەسەد دابێت
دەزگای شەهیدان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە ئامادەبوون و رێنوێنیی تۆمەتبار سەعدوون سەبری قەیسی، پشکنینێکی هونەریی سەرەتایی بۆ گۆڕێکی بەکۆمەڵی تازە دۆزراوە لە پارێزگای ئەنبار دەکەن
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پارە بۆ ژمارەیەک پڕۆژەی لەکارکەوتوو زیاد دەکات، سەرمایەی بانکی رەشید-یش لە دوو ملیار دینارەوە بۆ 50 ملیار دینار زیاد دەکات؛ هەروەها بڕیاری داوە هەر تۆنێک گەنم بە 410 هەزار دینار بە ئاشە ئەهلییەکان بدرێت
لە بەغدا دوو منداڵ دەکەونە نێو ئاوەڕۆیەک و گیان لەدەستدەدەن، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە و سزادانی لایەنی کەمتەرخەم دەکات.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، تانەکانی سەر یاساکانی گەڕاندنەوەی موڵک، باری کەسی، لێبووردنی گشتی رەتکردنەوە و فەرمانسالارییەکەشی هەڵوەشاندەوە.
فڕۆکەیەک کە لە بەسرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێکەتبوو، سەرنشینێکی گیانی لەدەستدا و بەهۆیەوە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ى شوباتی 2025، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق لە یەک رۆژدا تاوتوێى 13 سکاڵا دەکات، ژمارەیەکیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، وەک گەڕانەوەی یاسای موڵک و ماڵ، لابردنى مەرجەکانى فرەژنى، هەڵوەشاندنەوەى دوو وەزارەت و رێنماییەکانى تایبەت بە پێبژاردنى هاتووچۆ و رسوماتى مەرجى تووندوتۆڵى.
پارێزگاری نەینەوا ئامادە نییە فەرمانی کارگێڕیی بۆ ئەو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانە دەربکات کە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەنگی لەسەر داون. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنەکە دەڵێت، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق ئەو پرسە یەکلا دەکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی راسپێردراو بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ی شوباتی 2025، بە سەرۆکایەتی محەممەد حەمزە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی تەواوکردنی کارەکان بەگوێرەی فەرمانی دیوانی ژمارە 24660ی ساڵی 2024.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەندامێکی رێکخراوی داعشیان لە شاری بەغدا دەستگیرکردووە، کە هەوڵیداوە لە رێگەی فرۆشتنی مەشرووبەوە، رابردووی خۆی بشارێتەوە.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان 446 کەس لەسەر دۆسیەی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان هەیە و گوتیشی: 1400 زیندانیمان رادەستی بەغدا کردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە تووندی سەرکۆنەی لێدوانەکەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات، کە داوای کردبوو دەوڵەتێکی فەلەستینی لەسەر خاکی سعودیە دابمەزرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستپێکردنی "هەڵمەتێکی گەورەی نیشتمانی" بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ خەڵکی پارێزگای نەینەوا راگەیاند. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ نزیکەی 20 شوێنی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە دەرەوەی وڵات دەکەنەوە.
تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی جەنگ لە پارێزگای بەسرە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس و برینداربوونی دووی دیکە لە هەمان خێزان.
تیمێکی کۆمپانیایەکی نیوزلەندی بۆ پشکنینی ئامێرە هەستیارەکانی گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی شەوانە لە فڕۆکەخانەکەدا.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، 65 هەزار زیندانی لە زیندانەکانی وەزارەتەکەیانن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، 85 منداڵ لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکاندان.
دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، سێ لیژنەی بۆ جێبەجێکردنی مادەکانی یاسای لێبووردنی گشتی پێکهێنا. هاوپەیمانیی عەزم ئەوە بە هەنگاوێکی "ئەرێنی و باش" ناودەبات و دەڵێت، لەو رێگەیەوە دادپەوەری بەدی دێت.
هاوپەیمانیی تەقەدووم ئەو پۆستەی بە مافی خۆی دەزانی و تاوەکو دواجار ئەمڕۆ پۆستەکەی بەدەستهێنا، ئەوەش دوای هاوپەیمانیکردن لەگەڵ هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و ژمارەیەک فراکسیۆنی دیکەی نێو ئەنجوومەنەکە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کاری هاوبەش پێویستە بۆ ئەوەی "پاکی" بکرێتە کولتوورێکی کۆمەڵایەتی؛ ئاماژە بەوەش دەکات لە ساڵی 2024ـدا 12 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرجکراوە.
شرۆڤەکارێکی ئیماراتیی بازاڕە داراییەکان دەڵێت، بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزدەبێتەوە، لەنێویاندا دراوەکەی ترەمپ؛ پێشبینیش دەکات هەر ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، جووڵەی داعش لە سنووری عێراق - سووریا جێگەی نیگەرانییە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق نەدراوە.
ئەحمەد عیساوی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، ئەمڕۆ شەممە، 08-02-2025، لە کاتی بەشداریکردنی لە (رۆژی هیوا جەمال)دا رایگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی یاسای لێبووردنی گشتی.
بڕیارە شاندێکی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی ئاو سەردانی بەغدا بکات، دواتریش شاندێکی عێراقی سەردانی ئەنقەرە دەکات. وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت، "ئەم ساڵ وشکەساڵییەکی تەواوە و پێویستە خۆتان بۆ هاوینی داهاتوو ئامادە بکەن."
نێردەی تایبەتی سەرۆکی رووسیا و سکرتێری ناتۆ بە جیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و سوودانییان بانگهێشتی لوتکەی عەرەبی-رووسی و کۆبوونەوەی ناتۆ کردووە. جێگری سەرۆککۆماری ئێرانیش لە عێراقە.
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق نووسراوێک ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و داوا دەکات بڕی 100 هەزار دینارەکەی خانەنشینانی عێراق، خانەنشینانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
رێگەی سەرەکیی نێوان تەلەعەفەر- شنگال- بەعاج چاک دەکرێت، راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ پڕۆژەکە گرنگە چونکە هەفتانە رووداوی هاتووچۆ لەسەر ئەو رێگەیە روودەدەن و قوربانییان لێدەکەوێتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی دادگەی باڵای فیدراڵیی کرد و جەختی لەوە کردەوە، پەرلەمان پابەندە بە هەموو ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە دەردەچن
یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەوانەی تازە خانەنشین دەبن، 6 مووچەی بنەڕەتی و 12 مووچەی تەواوەتی وەردەگرن. دەشڵێت، نزیکەی 285 هەزار خانەنشین بە مەدەنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان هەن؛ هاوتاکردنیش خانەنشینی سەربازی ناگرێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی فیدراڵی لە بەرنامەی کاردایە
چوارچێوەی هاوئاهەنگی پشتیوانیی خۆی بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی راگەیاند، کە رۆژی سێشەممە جێبەجێکردنی ئەو سێ یاسایەی راگرت بەم دواییە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسند کران
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رەتیکردەوە رێگەکان بەرەو گۆڕەپانی تەحریر داخرابن
پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و سەلاحەدین پشووی فەرمییان راگەیاند، ئەوەش وەکو ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دەرکردنی فەرمانی وەلائی تایبەت بە یاسای لێبووردنی گشتی لەلایەن دادگەی باڵای فیدراڵییەوە؛ بەڵام لە پارێزگای کەرکووک دەوام ئاساییە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا 12 تانکی بۆ پاڵاوگەی کەسکێ دروست بکرێن.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراقی بە بڕیارێکی وەلائی، جێبەجێکردنی یاساکانی باری کەسێتی، گەڕاندنەوەی زەویوزار و لێبووردنی گشتی راگرت.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رێنماییەکانی ئاسانکاریی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی بڵاوکردەوە، کە پەرلەمانی عێراق لە 21ی کانوونی دووەمی رابردوودا پەسندی کرد.
ژمارەی دەنگدەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە 28 ملیۆن کەسە، زیاتر لە 19 ملیۆن و 798 هەزاریان بایۆمەتریان کردووە و هەشت ملیۆن و 200 هەزار دەنگدەریش بایۆمەتریان نەکردووە.
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی و ئەنجوومەنی راژەی هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی دەکەن، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. گوتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی دەڵێت، دەرچووانی هەرێمی کوردستان پشکیان لە دامەزراندن دەبێت.
عێراق پێداچوونەوە بە ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی دەکات و سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ستراتیژییەکە گۆڕانکارییە خێراکان لە ناوچەکە و هەموو ئاڵنگارییەکان لەبەرچاو دەگرێت.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) دەستی پێکرد. دەشڵێت، ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێمی کوردستانن رێکەوتنیان لەسەر دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 03-02-2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوونەوە و نووسینگەی سوودانیش رایگەیاند، بەرپرسیاریەتیی هاوبەشیان تاوتوێ کردووە.
قایمقامی قەزای قائیم، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائیم بۆ هاتووچۆی بازرگانی لەگەڵ سووریا تەواوبوون، کردنەوەی دەروازەکە لەسەر بڕیاری حکومەتی عێراق ماوە.
بۆ یەکەمجار لە بەغدا، کۆلیژی نموونەیی بۆ بەهرەداران دەکرێتەوە، کە کۆمەڵێک تایبەتمەندیی هەیە و بە نمرەی بەرز خوێندکاران وەردەگرێت. گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق دەڵێت، خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن داواکاری پێشکێش بکەن.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنت، ئەو رووداوانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن،" فیتنەیەکی گەورەیە و پێویستە رووبەڕووی ببینەوە". دەشڵێت، نابێت رێگە بدەن ئەوانەی دەیانەوێت ئەزموونی سووریا لە عێراق دووبارە بکەنەوە، سەرکەوتوو بن.
ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، دەیەوێت داتا و تۆماری ناوی مردووان بە شێرپەنجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکبخات.
22 پرۆژە بۆ گوندەکانی خازر، حەسەن شام، زوممار و رەبیعە بە گوژمەی نزیکەی 20 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن. پرۆژەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە پەسندکراون.
راوێژکاری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشکرای دەکات، دەروازەیەکی نافەرمی لە نزیک دەروازەی فەرمیی قائیم هەیە و "کاری قاچاخچیەتی و نایاسایی تێدا دەکرێت."
مستەفا مەدبوولی، سەرۆکوەزیرانی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
دیواری کۆنکریتی بە درێژایی 90 کیلۆمەتر لەسەر سنووری سووریا، لە شنگالەوە تاوەکو رەبیعە تەواو بووە. پاسەوانی سنووریی عێراقیش کارگەیەکی دروستکردنی دیواری کۆنکریتیی لە شنگال دامەزراندووە.
وەزیری کارەبای عێراق لە کۆنفرانسی وزە کە لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، باسی لە هاوئاهەنگی باڵای نێوان هەولێر و بەغدا کرد و گوتی گازی هەرێمی کوردستان دەکڕن و نرخەکەشی گونجاوە.
بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، تاوەکو ساڵی 2030 عێراق پێویستی بە 76 هەزار مێگاوات کارەبا دەبێت. سەرۆکی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراقیش رەخنە لە وەزارەتی کارەبا دەگرێت و دەڵێت، بەشێک لە وەزارەتەکە هۆکارە لە شکستی کەرتی کارەبا و رۆڵی نەرێنیی هەیە
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، هاوئاهەنگییەکی باڵایان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوردەکردنی وزە و بابەتی گاز هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کێشەی کەمیی سووتەمەنی ئاستەنگی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی کارەبادا؛ باس لەوەش دەکات، هاوینی داهاتوو 26 هەزار مێگاوات کورتهێنانی کارەبا دەبێت.
عێراق رۆژانە 50 بۆ 75 کیلۆگرام زێڕ هاوردە دەکات، ئەوە ئەو بڕە ناگرێتەوە لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە دەکرێت. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، هەوڵ دەدەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگ بن بۆ رێکخستنەوەی پرۆسەی هاوردەکردنی زێڕ.
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوەی فالح فەییاز لە پۆستی سەرۆکایەتیی دەستەی حەشدی شەعبی دەکەن
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە رێکارەکانی وەزارەتی گەیاندنی عێراق بکرێت، سەبارەت بەو بابەتانەی پەیوەندییان هەیە بە بردنی خێرایی ئینتەرنێت و گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئای کیو.
وەزیرێکی حکومەتی عێراقی دەڵێت، کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن
حکومەتی عێراق بڕی (294.370)ملیار دیناری دیکەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەرخان کرد. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات.
دوو وەزیری پێشووتری نەوتی عێراق بە پێویستی دەزانن پێداچوونەوەی تەواو بە کەرتی نەوت و پیشەسازیی نەوتی عێراقدا بکرێت. راوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری وزەش دەڵێت، پێویستە ستراتیژییەکی درێژخایەن دابنرێت، چونکە ئاڵنگارییەکانی داهاتوو زۆر قورس و جیدین.
سەرکردەیەکی شیعەی عێراق هۆشداری دەدات لەبارەی "سوپایەکی بەندکراوی داعش"، کە مەبەستی چەکدارە بەندکراوەکانی داعشە لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و دەڵێت: "عێراق لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆخە هەستیارە".
وەزیری نەوتی عێراق، رایدەگەیێنێت، حکومەتی عێراق پڕۆژەیاسایەکی پێشکێشی پەرلەمان کردووە کە تایبەت بە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پێدانی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک وەکو 'سولفە'. دەشڵێت، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە لانیکەم 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی باسیان لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە. گوتیشی، رۆژی هەینی داهاتوو شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە لە بەغدا کۆدەبنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات. ئەندامێکی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکان، پەنا بۆ مەلاکانی ئێران دەبەن.
بەشی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەی کەرکووک کرایەوە و ئەوە دەبێتە چوارەمین بەشی پشکنینی زێڕ لە عێراقدا.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 148 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندرانەوە.
بێکاری، هەژاری و گەشەی دانیشتووان لە عێراق دابەزیون. وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆکارەکەی بۆ کۆمەڵێک رێکاری حکومەت دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، هێشتا پارێزگاکانی باشوور هەژارترینن و کەمیی گەشەی دانیشتوانیش بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری دەگەڕێتەوە.
قایمقامی قەزای رووتبە دەڵێت، هیچ سەربازێکی سووریا لە کەمپی شارەکە نەماوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی 150 ئەفسەر و سەربازی سووریا نەگەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
لە خانەنشینیی کەرکووک تۆڕێک دەستگیر کران، کە لە رێگەی دەستکاریکردنی دۆسیەی خانەنشینان، 720 ملیۆن دیناریان بردووە.
سووریا دەروازەی سنووریی قائیم بۆ هاتووچۆی بازرگانی دەکاتەوە، بەڵام حکومەتی عێراقی بڕیاری کردنەوەی دەروازەکەی نەداوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای بازاڕە ناوەندییەکانی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێک رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسێک لە پارێزگای دیالە گڕی گرت و لە ئەنجامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 7ی دیکە برینداربوون.
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ شەممە 25-01- 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە بەم نزیکانە 150 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری شیعەی عێراق داوا دەکەن بێ رادەستکردنی نەوت، هیچ پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرج نەکرێت. ئاماژە بەوەش دەکەن، لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لێپرسینەوە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکەن
لیژنەی کاروباری نایجیرییەکان لە دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار ژنی نایجیری لە عێراق گیریان خواردووە. لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن.
لە پارێزگای نەینەوا 500 کەسی دیکە کە مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەیە، بە گرێبەست دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق و دەبنە پۆلیس و بەشێکیان کوردن.
دادگەی کارگێڕیی بەغدا سکاڵای بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی سەبارەت بە کۆبونەوەکەی هۆتێل رەشید رەتکردەوە.
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی عێراق. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دەرچووە، بەڵام هێشتا دەستبەکارنەبووە. ئەمە دووەم پۆستی باڵایە یەکێتی لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا لە بەغدا وەریدەگرێت.
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رەتیدەکاتەوە یاسای لێبووردنی گشتی "تیرۆریستان" بگرێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سزادراوانە دەکرێتەوە کە دەڵێن "بە زۆر دانپێدانانیان لێوەرگیراوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جاری دووەم پێشنیازێکی نوێی لەبارەی هەموارکردنی یاسای بودجە، کە تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرزترین ئاست بچێتە سەر هێڵ
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیاری بەریتانیا بۆ کەمکردنەوەی ئاستی ئەمنی لە وڵاتەکەی دەکات. وەزیری دەرەوەش نامە بۆ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا دەنێرێت
پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و سێ پڕۆژە یاسای پەسندکرد. هەر یەکێک لە پڕۆژەیاساکان پەیوەندی بە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانەوە هەبوو.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق "پلاتفۆڕمی نیشتمانیی عێراقی بۆ بیمە" پەسندکرد بۆ ئەو کەسانەی دێنە ناو عێراق و هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی بڕیارەکە، هەرێمی کوردستان پابەند کراوە کە ڤیزە و مۆڵەتی هاتنە ژوورەوە بە بیانییەکان نەدات کە بەڵگەنامەی بیمەیان لە پلاتفۆڕمەکە نییە.
ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بڕیاری دا لە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتریدا تەنیا پشت بە کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببەسترێت.
شاندێکی کۆمەڵەی خانەنشینانی عێراق داواکارییەکانی لەبارەی هەمواری یاسای خانەنشینی، گەیاندە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەگەری پشتبەستن بە کارتی نیشتمانی وەکو بەڵگەنامەی دەنگدان تاوتوێ دەکەن. سوودانی فەرمان دەکات پێداویستییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دابین بکرێن.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، رێککەوتنی ئاویان لەگەڵ سووریا هەڵنەوەشاوەتەوە و ئاوی کۆگاکراویش 11.5 ملیار مەترسێجایە. ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، تورکیا 75٪ی بەشە ئاوی عێراقی کەمکردووەتەوە.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوو بۆچوون لەبارەی مادەی 12 دووەم-جیم لە یاسای بودجەی عێراق هەن کە تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستیپێکردووە.
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەرنامەی کاردایە.
هەڵدانەوەی دووەمین گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوان لە بیابانی سەماوە کۆتاییهات و رووفاتی 155 کەس دەرهێنرا. نوێنەرێکی گەرمیان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەپێی ئەو بەڵگانەی دۆزراونەتەوە، قوربانییەکان خەڵکی گەرمیانن.
عەباس ماهر رایگەیاند، تەرمی هەردوو برا کوژراوەکە رەوانەی داد پزیشکی کراوە و بریندارەکەش کە رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە، لە نەخۆشخانەی زوبێر چارەسەر وەردەگرێت.
زیاتر لە 15 هەزار لوبنانی لە عێراقەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. ئەوانەی لە رێگەی گەشتی ئاسمانیشەوە گەڕاونەتەوە، لەلایەن حکومەتەوە خەرجیی گەڕانەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، حکومەت بڕیاری داوە کە دەکرێت سوود لە گازی کۆرمۆر وەربگیرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، وەزارەتەکە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەم کارەبایی، گازی ناوچەکانی باشووری بۆ بەغدا گواستوەتەوە.
فڕۆکەخانەی کەرکووک ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی گەشتی شەوانە تەواوکردووە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بە شەودا بکات.
وەک هاندانێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە رێگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە چوار ملیۆن دینار بداتە هەر خێزانێکی ئاوارەی گەڕاوە، لەگەڵ دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییە سەرەکییەکانی نێوماڵەکەی.
دوای نزیکەی پەنجا ساڵ، دانیشتووانی گوندێکی ناحیەی گرعوزێر، کە کوردی ئێزدین، دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و گوندەکەیان ئاوەدان دەکەنەوە.
وادەی تۆمارکردن و خۆگونجاندنی یاسایی کرێکارانی بیانی کۆتایی هات، لە یەکەم هەڵمەتدا نزیکەی 700 کرێکاری بیانی لە بەغدا دەستگیرکران. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دیپۆرتیان دەکەنەوە.
دەستەی خانەنشینی گشتیی عێراق، بڕینی پارەی خانەنشینانی راگرت و ئەو پارەیەشی لێیان بڕدراوە، بۆیان دەگەڕێنێتەوە.
هێشتا جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق لە بەریتانیا نەگەڕاوەتەوە، نووسراوی پەرلەمانی بۆ نێردراوە بۆ لێپرسینەوە لێی. جگە لەوەش، نووسراوی لێپرسینەوە بۆ سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنیش نێردراوە
بڕیارەکە بەبێ روونکردنەوە بووە، بۆیە ناڕەزایی عومرەکاران و کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی لە کەرکووک لێکەوتەوە. دوێنێ لە بەردەم فڕۆکەخانەی کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست.
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کار هەشت بڕگەی لەخۆگرتووە؛ یەکێکیان هەمواری یاسای خانەنشینییە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، بەگوێرەی هەموارەکە، تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو بۆ واژۆکردنی رێککەوتننامەی لێکتگەیشتن بۆ جێبەجێکردنی هەڵسەنگاندنی توانای دووبارە پەرەپێدانی تەواوەتی هەر چوار کێڵگەی نەوتی کەرکووک.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی داوا لە ئیلۆن مەسک، گەورە بزنسمانی ئەمریکی و خاوەنی پلاتفۆرمی ئێکس دەکات سەردانی شنگال بکات و دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەکی بۆ دەکەن
ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار کۆبووەوە و پارێزگاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە
هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە و دەڵێن، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات ئەو کۆچبەرانە دیپۆرت بکرێنەوە کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە
دەستەواژەی "خەرجیی کرداری" لە یاسای بودجەی عێراقدا گرفتی بۆ شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە. هێشتاش حکومەتی عێراق خشتەی بودجەی رەوانەی پەرلەمان نەکردووە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەرکەوت، بڕی پارەی خەرجکراو بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2024 کەمترە لە کۆی ئەو شایستەی لە بودجەی 2024 دا بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق گواستنەوەی فەرمانبەرانی لەنێوان وەزارەتەکان راگرت.
تێچووی حەج لە عێراق گران بووە، بە رێگەی ئاسمانی 800 هەزار دینار و بە رێگەی وشکانی 650 دینار زیاتر بووە. بەرپرسێکی حەج و عومرە باس لە حەجی بازرگانی دەکات و دەڵێت، تێچووەکەی زیاتر لە 13 هەزار دۆلارە.
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای بودجە کە تایبەتە بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە بەرنامەی کاردایە.
ئەمڕۆش لە بەشێکی هەرێمی کوردستان و عێراق باران دەبارێت. بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلەکە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی دەکات، هەمواری یاسای خانەنشینیی لە بەرنامەی کاردایە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، بەگوێرەی هەموارەکە تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداری لە رووخانی بەنداوی تشرین دەدات و پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و داوا دەکات، گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ راگرتنی هێرشی سوپای نیشتمانیی سووریا.
لەسەر تۆمارێکی دەنگی، سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار میوانداری فەرماندەی حەشدی ئەنبار و فەرماندەکانی ئەو هێزە دەکات. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، داوایان لە محەممەد شیاع سوودانی کردووە، سەعد داوی، فەرماندەی حەشد لە ئەنبار بگۆڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆزێف عەون دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆککۆماری لوبنان و جەخت لە ویستی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرێمی کوردستان و لوبنان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆدەبێتەوە. ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت، هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دۆسیەی نەوت، مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی دامەزراندنی 17050 کەس لە نەینەوا رابگەیێندرێت، هەزاریان تایبەتن بە قەزای شنگال
لە تکریت لەکاتی نمایشی پۆلیس دا، نارنجۆکێکی فرمێسکڕێژ دەتەقێندرێت و بەهۆیەوە نزیکەی 25 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون. لەنێویان بەرپرسانی پارێزگاکە هەن.
کۆماری ئیسلامی ئێران، 625 مێگاوات کارەبای بۆ عێراق گەڕاندەوە، بەڵام تائێستا بڕیاری نەداوە هەناردەی گازەکەی بۆ عێراق دەستپێبکاتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لایەنی ئێرانی دەڵێن هێشتا خەریکی نۆژەنکردنەوەی بۆریی گازن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو دەرگەی پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوون دەکاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تارانەوە رایگەیاند، سەقامگیریی سووریا کلیلی سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەیە، دەبێت پشت بە زمانی دیالۆگ ببەسترێت، عێراق زمانی هەڕەشەکردن لە وڵاتان رەتدەکاتەوە و داوای دیالۆگێکی هەرێمیی گشتگیر دەکات
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ ئێران لە چوارچێوەی بەرەو دیپلۆماسییەتی بەرهەمدار و لە کاتێکی هەستیاری هەرێمی و نێودەوڵەتیدایە.
لە 12 ملیۆن دۆنم زەوی لە پارێزگای نەینەوا، تەنیا یەک ملیۆن و 200 هەزاری خراوەتە پلانی کشتوکاڵیی ئەم ساڵەوە. ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، ئەوانەی زەوییەکانیان نەخراوەتە نێو پلانی کشتوکاڵییەوە، گەنمیان لێ وەرناگیرێت
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بە کۆبۆن لە پارێزگاکە هەڵناوەشێتەوە. دەشڵێت، بڕیارە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بکرێتە کۆبۆن.
کوێت 8 بازرگانی مادەی هۆشبەری رادەستی عێراق کردەوە.
دوای پێنج رۆژ، تەرمی کچە خنکاوەکەی نێو دەریاچەی حەمرین دۆزرایەوە.
رێگری لە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک کرا، کە بەشداری پرسەیەک بکات و دەمەقاڵێ دروست دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی کڕینی گازیان لە تورکمانستان تەواوکردووە و چاوەڕێی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە زانکۆی ئیسرا لە شاری بەغدا، شەڕە تەقە دروستبووە و 6 کەس بریندار بوون.
ئەو 441 ملیار دینارەی بڕیار بوو بەغدا بۆ مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بنێرێت، کەمکرایەوە و وەزارەتی دارایی عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 264 ملیار و 698 ملیۆن و 348 هەزار دینار کردووە. بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، مووچەی مانگی 12 فەوتا.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمیسیۆن بکات. بەڵام پەرلەمانتارێک بە دووری دەزانێت رێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواوبێت.
دەروازەی قائیم، بە دەروازەی سەرەکیی نێوان عێراق و سووریا دادەنرێت، دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و لە دیوی سووریاشەوە دەکەوێتە سنووری شاری ئەلبوکەمال لە دێرەزوور.
دانپێدانانی ئەو ژن و مێردە بڵاوکرایەوە کە لە بەغدا 8 ئەندامی خێزانێکیان کۆمەڵکوژ کرد
حکومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی دووی نیسانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی شەهیدی کوردی فەیلی دیاری بکرێت.
هەولێر و بەغدا تایبەت بە دۆسیەی نەوت لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە. ئەندامێکی لیژنەی نەوت، گاز و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوولا لەسەر دۆسیەی نەوت رێککەوتوون، بەڵام پرۆسەی جێبەجێکردنەکەی ناڕوونە. سەرۆک فراکسیۆنێکی کوردستانیش پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەیە.
بەلەمێک لە دەریاچەی حەمرین وەرگەڕا، کچێک کەوتە نێو ئاوەکە و تاوەکو ئێستا دەرنەهێندراوەتەوە و بێسەروشوێنە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ژمارەیەک کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان تێکەڵ دەکرێن
وەزارەتی کارەبای عێراق هانی خەڵک دەدات، کە قەرز وەربگرن بۆ دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە
گوتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنیت، فەرمانگەکانی دادنووسی هەرێمی کوردستان سەربەخۆن و گرێدراو نین بە وەزارەتی دادی فیدراڵییەوە. هاوکات رەتیدەکاتەوە، بریکارنامەکانی هەرێمی کوردستان پەسند نەکەن
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری برینداربووانی رووداوەکانی شەوی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 143 کەس برینداربوون.
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە هەبێت و دەڵێت، یەدەگێکی گەورە بۆ دابینکردنی پارەی کاش هەیە.
لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا لەسەر منداڵ شەڕ روویدا و بەو هۆیەوە 6 کەس کوژران و برینداربوون. پۆلیس دەڵێت، 13 کەسیان دەستگیرکردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، ئەنجوومەنەکەیان بە قەزابوونی گوڵاڵە و قەرەتەپە و بە ناحیەبوونی حەمرین-ی پەسندکرد، بەڵام دوو ئەندامی ئەنجوومەنەکە ئەو قسانەی سەرۆکی ئەنجوومەن رەتدەکەنەوە و دەڵێن، تەنیا حەمرین و خان بەنی سەعد دەنگی لەسەر دراوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق گرێبەستی دروستکردنی پێنج سایلۆی لەگەڵ دوو کۆمپانیای بیانی واژۆکرد، کە یەکێکیان لە کەرکووکە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بووژانەوەیەکی بەردەوامیان بنیادناوە و ئەم ساڵیش دەکەنە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.
بەرپرسێکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) کۆبوونەوەی شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی قۆناخی راگوزەری سووریا بە "ئاماژەیەکی زۆر گرنگ" ناودەبات و دەڵێت، لەو کاتەوەی هێزەکان چوونە نێو حەلەب، هەسەدە پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵیان هەبووە.
کەرکووک و 10 پارێزگای عێراق، رۆژی پێنجشەممە دەکەنە پشوو.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ رووداو: 442 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، تورکیا ئیدارەی ئێستای سووریا دەدات. دەشڵێت، عێراق لە جۆلانی و دەستەی تەحریر شام ناترسێت.
لە زنجیرە چیای حەمرین، شەڕوپێکدادان لە نێوان هێزەکانی تیرۆری عێراق و چەکدارانی داعش روویدا و بەهۆیەوە حەوت چەکداری داعش کوژران و کارمەندێکی دژە تیرۆریش گیانی لەدەست دا.
دادوەر سوهەیب دەحام، سەرۆکی لیژنەی لەنێوبردنی مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکانی عێراق دووشەممە، 30-12-2024، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی چوار تۆن مادەی هۆشبەرمان لەنێوبردووە".
بەڕێوەبەری کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربوو لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، 2228 کچ و ژنی کوردی ئێزدیی رزگاربوو مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە.
دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە راگرتنی، سبەی گەشتی ئاسمانیی نێوان لوبنان و عێراق دەستپێدەکاتەوە و کاروانێکی دیکەی لوبنانییەکان دەگەڕێنەوە.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری عەمارەی پارێزگای میسان کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو. فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان دەڵێت، پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکردوون.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 100 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان؛ زیاتر لە پێنج هەزار خێزانی ئاوارەش گەڕاونەتەوە شنگال.
ئەم ساڵ 14,438 کەس لە عێراق لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون و سزای سێدارە و زیندانی تاهەتایی بۆ 598 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەرچووە.
فارس عەزاوی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەیانی گرتووەتەوە، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ هەینی زیاتر لە 40 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون و گەیێندرانە نەخۆشخانەکانی دیالە و چارەسەریان وەرگرت.
زیاتر لە پێنج هەزار لوبنانی لە عێراقەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، بەڵام ئێستا بەهۆی داخستنی سنوورەوە گەڕانەوەیان وەستاوە.
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە بێلاڕووس.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە، (28-12-2024)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە فڕۆکەخانەی کەرکووک ئامادەکارییەکان بۆ پشکنینی زێڕ کراون و شوێنی تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.
42 ملیۆن و 10 هەزار کارتی نیشتمانی لە عێراق دەرهێندراون و سەرەتای ساڵی نوێش کارتی زانیاری دەبێتە ئەلیکترۆنی و بە کارتی نیشمانییەوە دەبەسترێتەوە.
بەرەی کوردستانیی سووریا بانگەوازێک ئاراستەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات و داوا دەکات بەپەلە جێبەجێی بکات. سەرەکیترین داواکارییەکان بریتین لە ئازادکردنی سەرجەم زیندانییانی سیاسی،گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان رۆژئاوای کوردستان جێبهێڵن و سوپایەکی یەکگرتوو پێکبهێندرێت.
راوێژکارێکی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، عێراق 69 ملیار دۆلار قەرزدارە کە 9 ملیاری قەرزی دەرەکییە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەراورد بە دوو ساڵ لەمەوبەر، قەرزی دەرەکیی عێراق نزیکەی 10 ملیار دۆلار کەمبووەتەوە.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە تەمێکی چڕ ژمارەیەک ناوچەی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. سبەی باران دەستپێدەکات و رۆژی هەینی بارانەکە لە هەرێمی کوردستان چڕ دەبێتەوە.
وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، سنوور یەکێک دەبێت لەو بابەتانەی تاوتوێ دەکرێت.
بەهۆی رووداوەکەوە 22 کەس برینداربوون
رووداوێکی هاوتووچۆ لە قەزای شنگال روویدا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق وڵاتەکەی بە ناوەندێکی مێژوویی کریستیانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناوبرد، گوتی، "کریستیانەکانیش بەشداربوونە لە بنیادنانی شارستانیی وڵاتی نێوان دوو رووبار".
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا باڵەخانەیەک بدرێتە زانکۆی کەرکووک و زەوی نیشتەجێبوونیش بدرێتە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و 11 بەڕێوەبەری گشتیشی لە پۆستەکانیان جێگیرکرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، کە رۆژی دووشەممە، 23-12-2024، بڵاوکراوەتەوە هێزەکانیان لە شاری بەغدا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە لە دەزگای شەهیدان بە ساختە مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ چەکدارانی داعش کردووە.
کاپتنێکی دەریاوانی سووریا لەسەر کەشتییەک لە نزیک ئاوی هەرێمیی عێراق گیان لەدەستدەدات و تەرمەکەی دەهێنرێتە دەبرێت.
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دووشەممە، 23-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆ یەکەمینجار لە مێژووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دا، هاووڵاتییانی عێراقی لە هەر نووسینگەیەکی پاسپۆرت لە هەر پارێزگایەکی عێراق بێت دەتوانن پاسپۆرت بە رێگەی ئەلیکترۆنی دەربهێنن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونیان.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.
لیژنەی زیادکردن و دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران راسپاردەکانی خۆی پێشکێش کردووە. ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ژیان و بژێوی قورس بووە و پێویستە مووچەی فەرمانبەران زیاد بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وادەی کردنەوەی فڕۆکەخانەی مووسڵی راگەیاند و دەڵێ، لە ساڵی داهاتوو، لە رۆژی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە، فڕۆکەخانەکە دەکەنەوە.
یوسف گەنناوی، پارێزگاری نەجەف رایدەگەیێنێت، دیداری نەجەف-هەولێر "دیدارێکی زۆر گرنگە و لە دۆخێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت" کە عێراق و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەگوێرەی ژوور و شوێنەکان، کرێی خانووی لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر دیاری کرد.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پارێزگای نەینەوا. ژمارەیەک پڕۆژە دەکاتەوە و لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکەش کۆدەبێتەوە.
پێنج کەس لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سەلاحەدین گیانیان لەدەستدا.
پارێزگاری نەجەف دەڵێت، دەرفەتێکی راستەقینە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان کورد و شیعە هەیە و هەردووکیان دەتوانن هەڵوێستی هاوبەش بنوێنن کە ببێتەهۆی سەقامگیریی عێراق.
دووەمین دیداری هەولێر - نەجەف ئەمڕۆ شەممە، لە شاری نەجەف بەڕێوەچوو. تێیدا هەردوو لایەنی کورد و شیعە بۆچوونی خۆیان لەبارەی باشترکردنی پەیوەندی نێوان کورد و شیعە دەربڕی.
لێکۆڵینڤانێکی شیعە دەڵێت، کورد رۆڵێکی گەورەی لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دیالۆگ دەتوانێت زۆر لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات.
رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا، ئەمڕۆ شەممە (21-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو لیژنە لە پارێزگای نەینەوا هەن بۆ وەرگرتنی داواکاری و راییکردنی مامەڵەی قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نەینەواوە زیانیان بەرکەوتووە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 19-12-2024) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 2000 هەزار سەربازی سووری لەو کەمپەی تێیدا نیشتەجێ کرابوون لە قەزای رووتبە بۆ دەروازەی سنووری قائیم بەڕێکران، تاوەکو بگەڕێنەوە سووریا. دوێنێش نزیکەی 35 کارمەندی گومرگی سووریا گەڕانەوە.
دابەشکردنی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران لە هەولێر بە گوێرەی خشتەیەک لەمڕۆوە دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (رۆژاڤا) بڕیاریدا بە هەڵگرتنی گومرگ و باج لەنێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ناوچەکانی دیکەی سووریا.
سەربازە هەڵاتووەکانی سووریا، لە پارێزگەی ئەنبار خۆپێشاندان دەکەن و قایمقامی قەزای رووتبە دەڵێت، داوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.
لە پارێزگای دیالە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستدا.
پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانە. ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمان دەڵێت، تەمەنی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت و دەکرێتە 63 ساڵ.
شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن و وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کەمتر لە هەفتەیەکدا کێشە تەکنیکییەکانی تایبەت بە مووچە و داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق تەواو دەکەن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامی تۆماری بایۆمەتریی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەسند دەکات و بڕیاریدا 1٪ی مووچەکەیان بۆ یەکجار ببڕدرێت لەکاتی ناردنی بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق.
فەرمانبەرێکی تەندروستیی کەرکووک بە مردوو تۆمارکراوە و مووچەی خانەنشینی بۆ کەسوکارەکەی بڕاوەتەوە، کەچی لە دیمەنێکیی ڤیدیۆیی دا دەردکەوێت زیندووە و چەکداری دەستەی تەحریری شامە لە سووریا.
حیزبی شیوعیی سووریا داوا دەکات تەواوی مافی کولتووری بە کوردانی سووریا بدرێت و لە 10 خاڵ دا کاری لە پێشینەی خەبات لە وڵاتەکە دا دەخاتەڕوو.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا جەژنی رۆژووی کوردانی ئێزدیی پشووی فەرمی بێت بۆ ئێزدییەکان.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی نوێ دا، قۆناخی دووەمی بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لە چوار پارێزگا دەستپێدەکات، یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دووشەممە، 16-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشکێشکردنی داواکاریی دامەزراندنەکە بە ئەلیکترۆنی دەبێت، هەموو کەسێک دەتوانێت داواکاری پێشکێش بکات.
بۆ یەکەمجار بە ڤیدیۆ کۆنفرانس مامەڵەی ژنانی کوردی ئێزدی لە دوورە وڵاتەوە رایی دەکرێت. بەڕێوەبەری کاروباری رزگاربووانی ئێزدی لە وەزارەتی کار و کاروباری عێراق دەڵێت، بۆ سوودمەندبوونیانە لە یاسای رزگاربووانی ژن و کچانی ئێزدی و گەواهیدانە لەسەر تاوانەکانی داعش.
لوبنان داوا لە عێراق دەکات گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێبکاتەوە و عێراقیش بۆ دەستپێکردنەوە گەشتەکان، چاوەڕێی سووریا دەکات.
تەندروستیی میسان رایدەگەیێنێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 53 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی میسان کراون و چارەسەرکراون.
گەنجێک لە دیالە، وێنەی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس دەدڕێنێت. گەنجەکە دەستگیرکراوە و دەگوترێت ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە، پۆلیسی پارێزگاکەش رەتیدەکاتەوە.
بەرپرسێکی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، 2150 سەربازی سووریایی، کە پلەداری گەورەشیان تێدایە لە کەمپێکی پارێزگای ئەنبار نیشتەجێکراون، کە خزمەتگوزاریی تێدا نییە.
ئەمڕۆ گوژمەی کۆتایی پارەی گەنمی جووتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 125 ملیار دینارە.
عەمید سابیر محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی کەرکووک رۆژی شەممە، 14-12-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سێ شەو لەمەوبەر لەسەر قوتابخانەی سەرەتایی گوندی عوفییە لە قەزای حەویجە، ئاڵای عێراق لابراوە و لە شوێنەکەیدا ئاڵای داعش هەڵکراوە.
د. خەلەف شنگالی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کوردی ئێزدی، رۆژی 14-12-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، تاپۆکردنی ئەو خانووانە لە شنگال لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانە.
دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ هێشتا هەناردەی گازی سرووشتیی ئێران بۆ عێراق دەستیپێنەکردووەتەوە. لایەنی ئێرانی بە عێراقیان گوتووە، سەرقاڵی نۆژەکردنەوەی بۆریی گازەکەن.
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پارێزگاری حەسەکە، بەڕێوەبەری ئاسایش و بەرپرسی حیزبی بەعس لە حەسەکە لە رێگەی رەبیعەوە هاتوونەتە نێو عێراق. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییش لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، "بەبێ ئاگاداری حکومەتی عێراق کەس ناتوانێت بێتە نێو خاکی عێراق".
ئەنجوومەنی گەلانی دیموکرات لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری دا ئاڵای نوێی سووریا لەسەر تەواوی دامودەزگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەڵبکرێت
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 430 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری دارایی هەرێمی کوردستان، کە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12ـی مووچەخۆرانە.
حکومەتی عێراق نەخشەڕێگایەکی 11 خاڵی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سووریای دوای رژێمی بەشار ئەسەد راگەیاند.
بزووتنەوەی نوجەبا کە بەشێکە لە موقاوەمەی ئیسلامیی لە عێراق دەڵێت، "ژووری ئۆپەراسیۆنی شەڕی ئەم جارەی سووریا و رووخاندنی ئەسەد لە تورکیاوە بەڕێوەبراوە و بە سەرپەرشتیی بەریتانیا بووە".
ئیدارەی کاروباری سیاسیی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی کۆبووەوە و دەڵێت "کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە".
بەرپرسێکی نەینەوا: هیچ سەربازێکی سووریا لە سنووری نەینەوا خۆی رادەستنەکردووە
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەم نزیکانە پرۆژەی گەورەی ئاوی شنگال دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە گرنگترین و گەورەترین پرۆژەیی خزمەتگوزارییە لە مێژووی شنگال و یەک ملیار دۆلاری تێدەچێت.
بەهۆی بوونی بارەگایەکی سوپای عێراق لە گوندەکەیان، هاونیشتمانییانی گوندێکی قەزای خورماتوو، زیاتر لە 7 ساڵە ناتوانن بگەڕێنەوە گوندەکەیان.
پارێزەرێکی کورد لە قامیشلۆ دەڵێت، سەرجەم هێزەکانی ''رژێمی سووریا'' لە پارێزگای حەسەکە خۆیان رادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد، گوتیشی، ''پێشبینی دەکەین پارێزگاری حەسەکەش خۆی رادەستی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کردبێت.''
هێڵی ئاسمانیی عێراقییە، رایگەیاند گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیرووت بەشێوەیەکی کاتی راگرت.
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە"سەروەری"، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکات و داوایەکیش لە هەموو وڵاتان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، جارێکی دیکە دەنگدان بە پرۆژەیاساکانی گەڕانەوەی موڵک بۆ خاونەکانیان، باری کەسیی و لێبورودنی گشتی لە بەرنامەی کاردایە، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجە، کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەوپەڕی دۆخی ئامادەباشیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئاڵنگەرییەکی ئەمنیی هەنووکەیی رادەگەیێنێت.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی و ئابووریی، رایگەیاند، رووداوەکانی سووریا کاریگەرییان لەسەر ئابووریی عێراق نابێت و دەشڵێت بەرزبوونەوەی دۆلار کاتییە.
سوپاسالار و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بە یاوەریی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتنە ناوچەی قائیم-ی سەر سنووری سووریا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، بۆ ئەم سێ مانگەی کۆتایی ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک ناتوانن لە 760 ملیار دینار زیاتر بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکەن، دەشڵێت بە نووسراوی فەرمی، داوایان لە ئێران کرد، رێگەنەدات نەوتی هەرێمی کوردستان ببرێتە دەرەوە.
لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا، هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی دەبینن. پێشهاتە خێرەکانی سووریا ئەوانی خستووە ئامادەییەوە. لوولەی تانکەکانیان روو کردووەتە سنووری سووریا و بەگوتەی خۆیان، سنوور لە هەر دزەکردنێکی گرووپە چەکدارەکان دەپارێزن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ و پلاندانان گەیشتە پەرلەمان.
دادگەی کارگێڕی لە بەغدا، "بە پاساوی وردبینیکردن لە پەیڕەوی ناوخۆی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگە"، جارێکی دیکە سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانى کەرکووکی دواخست.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر داوای خۆی ئەمڕۆ دەچێتە پەرلەمانی عێراق و لەبارەی رەوشی سووریا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق و چەند پرسێکی دیکە گوتارێک پێشکێش دەکات.
چارەنووسی سێ پڕۆژەیاسای بەیەکەوە گرێدراو بەنادیاری لە پەرلەمانی عێراق ماوەتەوە. سەرۆکی فراکسیۆنێک باس لەوە دەکات، متمانە لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکە (کورد، عەرەب و تورکمان) نییە بۆ تێپەڕاندنیان. پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: "رووداوەکانی سووریا کاریگەری لەسەر پەسندکردن و تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژەیاسایانە هەیە."
رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دڵنیایی دەداتە خەڵکی عێراق لەبارەی دۆخی ئەمنیی وڵاتەکە، هەروەها دەستپێشخەرییەکی عێراقییانەش رادەگەیێنێت بۆ ئەوەی وڵاتانی دراوسێی و پەیوەندیدار بە دۆخی سووریا "بەپەلە لە بەغدا کۆببنەوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق و میری کوردانی ئێزدی کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی کوردانی ئێزدی و دۆسیەی ئاوارەکان کرد. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیران دەڵێت، میری ئێزدیان داوای لە سوودانی کرد سەردانی لالش و کەمپی ئاوارەکان بکات و ئەویش داواکەی قبوڵ کرد.
جارێکی دیکە پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەکانیان یەکلابکاتەوە و تێی پەڕێنێت، دانیشتنەکەش بۆ سبەی دواخرا.
ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دانیشتووان، یاخود کۆچپێکردنیان رەتدەکاتەوە، داواش لە کوردانی حەلەب و شەبها دەکات لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.
نوێنەرێکی عەرەبی سوننەی کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق، پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک و ماڵ بە "فیتنەیەکی گەورە" ناودەبات، هۆشداری دەدات لەوانەیە ببێتە هۆی شەڕی کورد و عەرەب لە کەرکووک.
دەستەی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند، داهاتیان زۆر زیادی کردووە و ئەم ساڵ دەگاتە دوو تریلیۆن دینار.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک، رایگەیاند لەو زیندانییانەی دوێنێ لە سلێمانییەوە رادەستی هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک کرانەوە، تەنیا 11ـیان خەڵکی پارێزگای کەرکووک بوون.
لەبەر مەترسیی گۆڕانکارییەکانی سووریا، عێراق رێکاری تووندی ئەمنی لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا گرتوەتەبەر. وەزیری بەرگریی وڵاتەکەش بۆ دڵنیابوونەوە لە سنووری وڵاتەکەی سەردانی شنگالی کرد.
پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى خانوو و زەویی بۆ خاوەنەکانیان کە بە چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ دەنگدان لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقە. نوێنەرێکی جووتیارانی کەرکووک دەڵێت، بە پەسندکردنی پڕۆژەکە، نزیکەی 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێنرێتەوە.
نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنی عەرەبی لەبارەی زیندانییانی عەرەبی کەرکووک بڵادەبێتەوە، کە وا دەردەکەوێت لەسەر سێ خاڵ رێککەوتوون.
سێ پرۆژەیاسای جێگەی بایەخ بۆ کورد، سوننە و شیعە لە بەرنامەی کاری سبەی پەرلەماندان. پەرلەمانتارێک دەڵێت، هەموو ئەگەرەکان کراوەن .
گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی زیندانییان لە سلێمانییەوە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە کەرکووک بکرێن.
لوبنانییەکانی نیشتەجێی بەسرە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان و سبەی لە رێوڕەسمێکدا بەڕێ دەکرێن.
ئەمینداریێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خزمەتگوزارییەکی نوێی ئەلیکترۆنی بۆ رێکخستنەوەی کاروباری کرێکارانی بیانی لە عێراق رادەگەیێنێت و دەڵێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەرکردەیەکی سەرایا سەلام لە قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەلاحەدین کوژرا.
مامۆستایەکی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی زانکۆی بەسرە، ژنە مامۆستایەکی هاوپیشەی خۆی کە پێکەوە لە زانکۆی بەسرە دەوام دەکەن، دەکوژێت و دواتر دەستگیر دەکرێت.
ئەندامێکی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتی لەسەر پرسی زیندانییان و بێسەروشوێنبووان کۆدەبنەوە.
ئەگەری ئەوە هەیە سبەی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجەی عێراق بکات کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا تیشک دەخاتە سەر دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، دۆخی عێراق و پێشهاتەکانی ناوچەکە
وەزیرانی ناوخۆی عێراق و بەریتانیا یاداشتی هاوکاریی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد
بەگوتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بەغدا، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 763 ملیار دیناری مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان داوە.
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان کرد. پەرلەمانتارێکی کورد دەڵێت، "هەموارەکە بێ ئاریشە تێ ناپەڕێت، بەڵام ئیرادەیەکی سیاسیی بەهێز و جیدی هەیە بۆ تێپەڕاندنی و هەردوو حکومەت لەسەری رێککەتوون".
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەمواری یاسای بودجە یەکێکە لە بڕگەکان. هەموارەکە مادەی 12ـی یاساکە لە خۆدەگرێت، کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
قاسم ئەعرەجی رەتیدەکاتەوە، ئیسرائیل لە رێگەی ئازەربایجانەوە پەیامی بۆ عێراق ناردبێت بۆ راگرتنی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی شیعە بۆ سەر ئەو وڵاتە.
دادگەیەکی عێراقی، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی سەروەریی "سیادە" ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ماوەی سێ رۆژدا لە دادگە ئامادەبێت.
رووداوێکی هاتووچۆ لە ناسڕییە روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و 11 کەسیش بریندار بوون.
بە ژمارەی نەناسراو پەیوەندی بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی پارێزگای دیالەوە دەکرێت. گوتەبێژی پارێزگاکە هۆشداری دەداتە کارمەند و مووچەخۆران و دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک فریو نەخۆن، ئەگەرنا مووچەکانتان دەدزرێت.
دادگەی تاوانی کەرخ لە بەغدا 13 لە تاوانبارانی دۆسیەی دزی سەدەی بە 79 ساڵ بەندکردن سزا دا، بەڵام هەندێک لە تاوانبارەکان لە دەرەوەی وڵاتن و دەستگیر نەکراون.
لە کاتی پەڕینەوەی بارهەڵگرێک بەسەریدا، پردێک لە پارێزگای میسان رووخا و بەهۆیەوە دوو کەس کەوتنە نێو رووبارەوە و خنکان.
پێنج هەزار کوردی ئێزدی لە شنگال قەرەبوو کراونەتەوە؛ ئەم ساڵ بە گشتی زیاتر لە 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی نەینەوا خەرج کراوە
دادگەی کارگێڕی ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبووەوە و سکاڵاى لایەنە ناڕازییەکانی کەرکووکی بۆ رۆژی چواری مانگی داهاتوو دواخست.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق بەتەواوی راگرت و بەرهەمهێنانی کارەبا 5500 هەزار مێگاوات کەمی کرد.
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە، یەکێکە لە بڕگەکان، هەموارەکە مادەی 12ی یاساکە لە خۆدەگرێت، کە تایبەتە بە نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.
عێراق و هەرێمی کوردستان یاسایەکی هاوبەش بۆ هاتووچۆ دەردەکەن و تاوەکو ئێستاش دوو کۆبوونەوەیان بۆ ئەو مەبەستە کردووە
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئەگەری هەیە سبەی یەکشەممە ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆببێتەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند بکات
هاونیشتمانییەک لە سنووری خورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین دەڵێت، گرووپێکی چەکدار دەستی بەسەر دوو دۆنم زەوییدا گرتووە.
پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان بگرێتەوە. ئەگەری خۆڵبارینیش لە پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنباری عێراق هەیە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێودەچێت و 65٪ بۆ 70٪ی پرۆسەکە تەواوبووە. "لە دوو رۆژدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی رادەگەیێنرێت." بەپێی گوتەی گوتەبێژی وەزارەتەکە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراق، دامەزراندن لە کەرتی فڕۆکەوانی رادەگەیێنێت و بەڕێوەبەری راگەیاندنەکەی دەڵێت هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە هەرکەسێک زانیاری هەڵە بە تیمەکانی سەرژمێری بدات یان زانیارییان پێنەدات، بە حەوت ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن دینار سزا بدرێت.
سەرژمێریی گشتی لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت؛ بەڵام لە عێراق بەردەوام دەبێت. بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج رۆژ راهێنان بە کارمەندەکانی سەرژمێری دەکرێت و دواتر پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سبەی شەو ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان رادەگەیێندرێت.
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێن، ئەوانەی گەڕاونەتەوە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی مادەی 140، دانیشتووی رەسەنی ناوچەکەن
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، کارمەندانی سەرژمێری لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 131ـەوە بکەن
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆسەی سەرژمێری سبەی کۆتایی نایەت، بەڵکو تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
قۆناخە چڕەکەی سەرژمێری دەستیپێکرد، ئەمڕۆ و سبەی ئەو زانیارییانە چێک دەکرێنەوە کە لە 16 بۆ 19ـی ئەم مانگە تۆمارکراون، هەروەها دوو پرسیاری دیکە لە خێزانەکان دەکرێن.
هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرپەرشتیارانی پرۆسەی سەرژمێری دەکات، دەستبەجێ رێکارەکانی سەرژمێریی دانیشتوان لە کەرکووک رابگرن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، سبەی هەنگاوێکی گرنگ و شارستانی دەنێن، رۆڵی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەرز دەنرخێنێت
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق کە نوێنەری پارێزگای کەرکووکە، لەبارەی کاریگەریی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لەسەر ژمارەی کورسییەکانی ناوچە دابڕاوەکان لە پەرلەمان دەڵێت، سەرژمێری پرۆسەیەکی گرنگە و دەکرێت کاریگەری لەسەر کورسییەکانی پەرلەمانیش هەبێت
پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا، بۆچوون و داواکارییەکانی فراکسیۆنەکەی لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رووندەکاتەوە و دەڵێت، لەگەڵ سیستمی دوو بازنەن بۆ هەر پارێزگایەک.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە، پەلاماردەرەکە "گەنجێکی وێڵە" و زانیاریی ئەوتۆی لەسەر پرۆسەکە نەبوو، بۆیە ئەو کارەی کردووە.
وەزیری بازرگانیی تورکیا سبەی دووشەممە سەردانی عێراق دەکات. پرسی سەرەکیی سەردانەکە، تاوتوێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدانە.
نزیکەی 24 رۆژە بەشێک لە تورکمانی ناحیەی قەرەتەپە لەبەردەم ناحیەکە خێوەتیان هەڵداوە و مانیانگرتووە، داوا دەکەن پۆستی بەڕێوەبەری ناحیە بدرێتە تورکمان.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رۆژانی قەدەخەی هاتووچۆی تایبەت بە سەرژمێری، ئاسایین و بەردەوام دەبن.
ژنێک و منداڵەکەی کە پەنابەری لوبنانین، لەگەڵ هاووڵاتییەکی عێراقی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ دا لەسەر رێگەی بەغدا - دیالە گیانیان لەدەستدا.
هاتووچۆی عێراق رایدەگەیێنێت، پاسێک کە تابلۆی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەسەرە و لە شاری بەغدا کاردەکات 81 سەرپێچی هاتووچۆی کردووە و 9 ملیۆن دیناری لەسەرە.
دادگەی تاوانەکانی رەسافە لە بەغدا دوای دەستکەوتنی "بەڵگەی تەواو و سەلمێنراو" بۆی دەرکەوتووە، وەزیری پێشووتری گواستنەوەی عێراق، کە هەڵاتووە سەرپێچیی لە گرێبەستی پێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە وێستگەکانی دەرەوەدا کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند، رێکاری تووند بۆ پاراستنی ژینگەی عێراق گیراوەتەبەر و ژمارەیەک کارگە کە ژینگەی شارەکەیان پیس دەکرد داخراون.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە نووسینگەکەی دەکات بە دواداچوون بۆ داننان بە زانکۆی گەرمیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بکات.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دیدارەکەی سوودانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەوڵی بەقاچاخ بردنە دەرەوەی 5 قاڵب زێڕیان پووچەڵ کردووەتەوە و ژن و پیاوێک وەکو تۆمەتبار دەستگیر کراون
20٪ی ئاوارەکانی قەزای خورماتوو هێشتا نەگەڕاونەتەوە بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان. نوێنەری قەزاکە لە پەرلەمانی عێراق داوایان لێدەکات کاری پێویست بکەن بۆ ئەوەی لەسەر خورماتوو تۆماربکرێن
منداڵێک بەهۆی گەستنی سەگەوە لە شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.
حکومەتی عێراق بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی لە سەرانسەری وڵاتەکە پەسند کرد
حکومەتی عێراق داواکارییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرژمێری پەسند دەکات و بڕیارێکی پەیوەست بە ناوچەکانی مادەی 140یش دەدات. بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، داوا کراوە تۆمارکردن لە سەرژمێریی گشتیی "لەسەر بنەمای کارتی نیشتمانی و زێدی رەسەن بێت."
ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو کرێکار لە نێو زێرابێکی شاری سەماوەی باشووری عێراق گیانیان لەدەستدا.
لەبارەی کێشە و گرفتی زەویوزاری جووتیارانی کەرکووک، محەممەد خوزاعی گوتی، لیژنەیەکی ناوەندی و لیژنەی لاوەکی پێکهێنراون بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو زەوییانەی کێشەیان لەسەرە، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوئاهەنگییەکی باڵا لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان هەیە بۆ هاوکاری و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.
تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری نەکراوە و رێککەوتنیش لەبارەی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی خانوو و زەوی بۆ خاوەنەکانیان نەکراوە.
لە دیمەنەکەدا دیارە چەند کەسێک لە دەوری منداڵەکەن و پەتیان خسووەتە ملی و دەیانەوێت هەڵیبواسن.
ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی 10 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە شنگال
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 6ی تشرینی دووەم 326 ئاوارە لە کەمپی مام رەشان لە پارێزگای دهۆک گەڕێندرانەوە بۆ زێدی خۆیان لە قەزای شنگال-ی پارێزگای نەینەوا.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای میسان-ی باشووری عێراق دوو کەس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون. بەگوتەی تەندروستی پارێزگاکە رووداوەکە تۆڵەکردنەوە بووە.
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، لە خوێندنی کوردی، 1100ی مامۆستای وانەبێژ کراونەتە گرێبەست.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەخت لە گرنگیی پشتیوانیی هەموارکردنی ئەو مادەیەی یاسای بودجە دەکات، کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەسندی کردووە. داواش دەکات خاکی عێراق لە جەنگ دووربخرێتەوە.
پارێزگاری نەینەوا، بڕیارەکەی دادگەی کارگێڕیی عێراق تەمیز دەکاتەوە، کە لەبارەی لابردن و دانانی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگاکە داویەتی.
شارەزایەکی ئابووریی عێراقی دەڵێ هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی هەر بەرملێک نەوت، داوای 33 دۆلار لە حکومەتی عێراق دەکات.
نزیکەی چوار ساڵە دادگەی لێکۆڵینەوەی رەسافە لە بەغدای پایتەختی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکردووە. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێویستە رێز لە بڕیاری دادگە بگیرێت
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر 5 سکاڵای تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، "رێز لە بڕیاری دادگه دەگرین."
فەرماندەیەکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە ناوچەی نەهرەوان-ی بەغدا کوژرا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 7 بڕیاری پەیوەست بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان پەسند کرد
بەپێی بڕگەکانی بڕیارەکە، دەبێت وەزارەتی پلاندانانی عێراق تۆمارێک دەربکات کە ناوی ئەو کەسانەی تێدابێت گوێزراونەتەوە یان چوونەتە شارێکی دیکە بۆ کارکردن بەتایبەتی لە ناوچەی مادەی 140 و پارێزگاکانی دیکە، چونکە بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خرایەڕوو زیاتر لە 700 هەزار عەرەب لە شارەکانی هەرێمی کوردستانن بۆ کار و ژیان. راستە ئەو هاووڵاتییانە ئەو رۆژانە لەو شارانە تۆمار دەکرێن کە لێی نیشتەجێن، بەڵام دوای پرۆسەی سەرژمێری، بە پشتبەستن بەو تۆمارەی وەزارەتی پلاندانان ناوەکانیان بۆ زێدی خۆیان دەگوازرێتەوە و لەسەر ئەو شارانە تۆمارناکرێن کە ئێستا لێی نیشتەجێن.
پێنج فراکسیۆنی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، هاوپەیمانێتییەکی نوێیان بەناوی "هاوپەیمانیی بڕیار" راگەیاند
لە کەرکووک زیاتر لە 6000 قوتابی دوای وازهێنان لە خوێندن جارێکی دیکە ئەم ساڵ گەڕاونەتەوە بۆ خوێندن، کە نزیکەی 230یان لە خوێندنی کوردین
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان و کەمکردنەوەی پشووی پەرلەمانی عێراق دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تێبینی و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی لەبارەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان پەسند کرد
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا دەروازە سنوورییەکان بەخێرایی واز لە مامەڵەی کاخەزی بهێنن و کار بە ئەلیکترۆنی بکەن. تاوەکو ئێستاش مامەڵەی 11 دەروازەی عێراق کراونەتە ئەلیکترۆنی.
حکومەتی عێراق 2,710 زیندانی لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" وەرگرتووەتەوە، کە بە تیرۆر تۆمەتبارن. راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، "تیرۆر تائێستاش هەڕەشەیەکی جیهانییە".
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا ژمارەیەک هەنگاو بگیرێنەبەر بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی سیستم و خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی. سوودانی دەیەوێت تاوەکو تەممووزی ساڵی داهاتوو پارەدانی کاش لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان نەمێنێت
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، لە سێ رۆژدا 2077 فڕۆکە لە عێراق نیشتوونەتەوە، یاخود بە ئاسمانەکەیدا تێپەڕیون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق و تەندروستیی زیقار، رەتیدەکەنەوە هیچ گەنجێکی پارێزگای زیقار لە ئاوی ئیجە بەهۆی ژێرئاوکەوتنی یەختەکەیانەوە خنکابێت.
چەند ناوچەیەکی شاری بەغدا ژێرئاو کەوتن و بەهۆیەوە کرایە پشوو. کەشناسیی و بوومەلەرزانیی عێراق هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان دەدات.
سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رایدەگەیێنێت، هەڵبژاردنی یاسایی بووە و بەمزووانە دۆسیەی دیاریکردنی سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان یەکلادەبێتەوە.
بەرپرسێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 9 هەزار لوبنانی لە کەربەلا تۆمارکراون و 150 قوتابی چوونە بەرخوێندن.
ئەو دەرچووانە خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ن و کوردن، رەزامەندیی دامەزراندنیان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بۆ هاتووەتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیێنێت، هەڵاوسان بۆ کەمترین رێژە دابەزیوە و گەیشتووەتە 3.1٪.
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو پرسیاری لە وەزیر کرد، ئایا دەستبەری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە؟ ئەویش لە وەڵامدا گوتی: "ئێستا تەنیا بەغدا دەگرێتەوە."
هەر ئەمڕۆ لە قەزای بەلەدرووز-ی ئەو پارێزگایە، رێپێدراوێکی پۆلیس لە نزیک ماڵەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت. وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت، دیزاینی بەرایی رێگەکە تەواو بووە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەڕەشە نییە بۆ سەر تورکیا؛ باس لەوەش دەکات، دۆزی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا کاریگەریی لەسەر دۆزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا دەبێت.
سبەی پێنجشەممە کۆبوونەوەی چوار قۆڵی سەبارەت بە رێگەی گەشەپێدان لە شاری بەغدا بەڕێوەدەچێت.
گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا لەبارەی ئاو دەستپێدەکات و دوو رۆژ دەخایەنێت.
عێراق سەنتەرێکی ناوەندیی داتا و زانیاری سەبارەت بە شێرپەنجە دادەمەزرێنێت و هەرێمی کوردستانیش بەو سەنتەرەوە دەبەسترێتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشکرایە سەر ماڵی سەیید سەدرەدین قوبەنچی، ئیمام جومعەی شاری نەجەف. نووسینگەکەی دەڵێت، هێرشەکە بە مووشەک بووە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە هەرێمی کوردستان 85%ی تێپەڕاندووە
بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و گرژی لەنێوان بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارانی سوننە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا. ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چەندین جارە سوننەکان رێگرن لە دەنگدان بەو پڕۆژەیە
سەرۆکوەزیرانی عێراق کاری دوو ساڵی حکومەتەکەی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد، کارەکان هۆکار بوون بۆئەوەی هەژاری و هەڵاوسان دابەزن
عومەر کروی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دوورخرایەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، "بۆ بەرژەوەندیی لایەنی خۆی و تاکڕەوانە مامەڵەی دەکرد، بۆیە دوورمان خستەوە."
بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد و سوننە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری دا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە تۆمارێکی دەنگیی دزەپێکراو بکرێت، کە بەناوی بەڕێوەبەری باجەکان بڵاوبووەتەوە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق سەرۆکی نوێ هەڵبژێرێت. گوتەبێژی هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، سوننەکانیش لەو بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە.
بەپێی ئاماری ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لە ساڵی 2022 نزیکەی 39 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق تۆمار کراون، هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە 11 هەزار تووشبووی شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ژینگەی عێراق مەترسی لەسەرە، دەبێت هەوڵەکان دوو بەرامبەر زیاتر بکرێن و میکانیزمی کار دابنرێت بۆ پاراستنی ژینگە و کەشوهەوا لە هەر فاکتەرێکی تێکدەرانە.
هەڵمەتێکی گەورەی نەمامچاندن لە پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردووە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن نەمام لە هەموو پارێزگاکە دەچێندرێن.
سەعید جەیاشی، راوێژکاری ستراتیژی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کردووە.
''یەدەگی زێڕ 152.6 تۆنە کە نزیکەی 10٪ـی کۆی گشتیی پارەی یەدەگی عێراق پێکدەهێنێت."
بانکی بازرگانیی عێراقی جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەروازەکانیان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بە درێژایی هەفتە و 24 کاژێر پێشوازی لە گەشتیاران دەکات.
سێ پرۆژەیاسای گرنگ بۆ کورد، سوننە و شیعە کە جێگەی مشتومڕن، لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەماندایە. پەرلەمانتارێک دەڵێ، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، دانیشتنی پەرلەمان ناکرێت.
کۆمپانیای فلای دووبەی ئیماراتی، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە. بەرپرسێکی کۆمپانیاکە دەڵێت، سبەی گەشتەکانیان دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 80%.
حکومەتی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێت، لەپاڵ ئێران دەوەستن و لەگەڵی هاوسۆزن
لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوودا لە بەشێکی پارێزگای نەینەوا رۆژانە 18 بۆ 21 کاژێر کارەبای نیشتمانی هەبوو، بەڵام ئێستا پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە
جێگری پارێزگاری بەسرە دەڵێت، تاوەکو ئێستا 92 خێزانی لوبنانی گەیشتوونەتە بەسرە. بەشێکیان لەگەڵ خێزانی دیکەی خەڵکی پارێزگاکە دەمێننەوە
دوای ماوەیەک لە داخستنی بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەدا کرایەوە
رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قەتەریە، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەریەک لە عێراق، ئێران و لوبنان تاوەکو کاتێکی نادیار راگرت، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە. هەروەها بۆ ئوردن-یش تەنیا بە رۆژ گەشتەکانیان دەکەن.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، 2629 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆڵ گەڕێندراونەتەوە. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، هێشتا نزیکەی 18 هەزار کەسی دیکە لە کەمپەکە ماون.
شەوی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە کۆبووەوە و دەنگیان لەسەر زۆربەی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگاکە دا. تەنیا پۆستی قایمقامی قەزای خانەقین دراوەتە کورد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بەدواداچوون بۆ پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتوان دەکات. وەزیری پلاندانانیش دەڵێت، سەرژمێری دەرفەتێکی مێژووییە بۆ عێراق.
دەستەی حەج و عومرەی عێراق، لیستی ناوی کۆمپانیاکانی عومرەی بڵاوکردەوە، بەڵام ناوی کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، 110 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان هەیە.
دادگەی کارگێڕیی عێراق سکاڵای قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە لابراوەکانی نەینەوای رەتکردەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، پێویستە پارێزگاری نەینەوا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە تازە دانراوەکان دەربکات.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و خوازیارە هەڵبژاردنەکە ببێتەهۆی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا داوای چوار پۆستی بەڕێوەبەری گشتی دەکات و ئەندامێکی ئەو حیزبەش لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، پۆستی جێگری بەڕێوەبەرەکانیش گرنگە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، دوو کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای هەولێر دادەخرێن و سێ کەمپی دیکەش تێکەڵ دەکرێن
69 کارگە لە بەغدا داخراون و گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، مەرجی سەلامەتیی ژینگەیان نەبووە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر گۆڕینی شێوازی گرێبەستی پاڵاوتنی بەنزین لە کەرکووک؛ هەروەها تیمێكی بۆ دانوستاندن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەیاندنی نەوەی پێنجەم پێکهێنا.
محەممەد شیاع سوودانی و محەممەد بن سەلمان بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی لووتکەی ئیسلامی تاوتوێ دەکەن
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ستایشی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەکانی عێراق دەکات.
عێراق و تورکمەنستان رێککەوتنێکیان لە بواری گاز واژۆکرد، کە بەهۆیەوە عێراق رۆژانە 20 ملیۆن مەترسێجا گاز لەو وڵاتەوە هاوردە دەکات.
ئەساقیفەی کەنیسە لە عەنکاوە پەیامێک ئاراستەی کریستیانەکان دەکات و داوایان لێدەکات بەشدارییەکی کارایان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەرێمی کوردستانی ئازیز ئەمڕۆ گەورەترین کۆمەڵەی تەبا و جێگیری کریستیانەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەخۆگرتووە و پاراستنی ئەوەش بە بەرپرسیاریێتیی هەمووان دەزانێت.
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی عێراق، سبەی پلەی گەرما دادەبەزێت، بەڵام ئاسمان ساماڵ دەبێت
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەڵێت، کارەبا کەمە و نرخی ئەمپێری موەلیدەش بەرزبووەتەوە
ژمارەی ئەو لوبنانییەی کە چوونەتە قەزای دوجێلی پارێزگای سەلاحەدین بۆ 176 کەس زیادی کردووە. ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانیان دەکەن
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک دەنێرێتە پارێزگای دیالە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی
گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، دەڵێن، هێرشیان کردووەتە سەر "ئامانجێکی سەربازی"ی ئیسرائیل
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان هێرشیان کردە سەر نووسینگەی کەناڵی MBC لە گەڕەکی جامیعەی شاری بەغدا و ئاگریان تێبەردا
بە بڕیاری پارێزگاری نەینەوا، هاوردەکردنی توکتوک بۆ نێو پارێزگاکە قەدەخە دەکرێت، پارێزگار دەڵێت، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و تێکنەچوونی سەلیقەی گشتیی ئەو بڕیارەیان داوە.
لە فێستیڤاڵی دارخووما و خوورما لە بەغدا، بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی خوورمای عێراقی نمایش کراون. فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رەزگەریی وەزارەتی کشتوکاڵەوە لەژێر ناوی "دارخوورماکانمان ناسنامەمانە" رێکخراوە.
موقاوەمەی ئیسلامی باس لەوە دەکات، هێرشە بەردەوامەکانیان بۆ سەر "پێگەکانی دووژمن زیاتر دەکەین."
یەکەم ناوەندی پشکنینی زێڕی هاوردە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کرایەوە. ئامادەکارییەکانیش لە فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ هەمان مەبەست دەستیپێکردووە.
سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق رێککەوتن. بەگوێرەی رێککەوتنەکە کۆمپانیاکە لە ماوەی شەش ساڵدا، ملیارێک و 250 ملیۆن دۆلار دەداتەوە.
هیچ گەشتێکی ئاسمانیی شەوانە لە فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە نییە. ئێستاش هەفتانە تەنیا 8 گەشت لە فڕۆکەخانەکەوە دەکرێن و ئەوانیش بۆ یەک وڵاتن
وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا سەرجەم کارگە بێ مۆڵەتەکانی خشت لە بەغدا دابخرێن
سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە دیالە و بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی ژمارەیەک پرۆژە دەکات و ژمارەیەک پرۆژەش دەکاتەوە
شوێنێکی پارێزراو بۆ ئاسکەکانی دەڤەری مەخموور دابین دەکرێت. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، زەویان تەرخانکردووە، شاندێکی وەزارەتی ژینگە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی مەخمووری کردووە؛ بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوی کردەیی نەنراوە
نۆ مامۆستا سکاڵایان لەسەر سەرۆکوەزیران و سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان تۆماریان کردبوو. سکاڵاکاران داوایانکردبوو پرسی گواستنەوەى راژەکانیان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتى گشتیی پەروەردەى عێراق یەکلابکرێتەوە و رێکارى کارگێڕی و دارایی بۆ ئەو گواستنەوەیە بگیرێتەبەر. سکاڵالێکراوانیش ناچار بکرێت کە قەرەبوویان بکەنەوە.
عەمید حوسێن عەلی، گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا – رەسافە، ئەمڕۆ سێشەممە، 15-10-2024، بە تۆڕی میدیایی روودای گوت، هێزەکانیان شەش کەسیان دەستگیرکرد، کە لەنەخۆشخانەی شێخ زاید پەلاماری پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان دابوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 15-10-2024، بڵاوکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزەکانیان حەوت کەسیان دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە بەرامبەر فەڵەستین، دروشمی زیندووکردنەوەی رژێمی بەعسیان گوتووتەوە.
لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت ئەو کەسە پەنجە لە ئەفسەرەکە هەڵدەشەقێنێت و بە تووڕەییەوە دەڵێت: "نەعلەکەم لە تۆ و وەزارەتەکەشت پاکترە".
لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەی بەغدا 200 کەس رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەڵێت، کارگەیەکی زۆر هەیە شەوانە بە شێوەیەکی نایاسایی کاردەکەن و دووکەڵ و گازێکی زۆر دەردەدەن.
لە کۆی چوار قایمقامی پارێزگای کەرکووک سێیان بە نەتەوەی عەرەب دران و لە ئەنجوومەنی پارێزگا متمانەیان پێدرا، قایمقامەکەی دیکەش دەدرێتە تورکمان.
پرۆسەی دەرهێنانی رووفاتی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی تەلعەفەر کۆتاییهات و 31 رووفات رادەستی دادپزیشکی کران، بۆ ئەوەی پرۆسەی هاوتاکردن و ناسینەوەیان بۆ بکرێت.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تورکمانێکی بە جێگری پارێزگاری کەرکووک هەڵبژارد و دەنگی لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و لیژنەکانی نێو ئەنجوومەن دا.
چەند رۆژێکە بۆنێکی ناخۆش لە بەغدای پایتەختی عێراق بڵاوبووەتەوە. بەگوێرەی پێگەیەکی جیهانی، پیسیی هەوای بەغدا 15 هێندە لە رێژەی ستانداردی جیهانی زیاترە. ژینگە و کەشناسیی عێراق، بەکارهێنانی سووتەمەنی خراپ لە پاڵاگە و کارگەکان، بە هۆکاری سەرەکی پیسبوونەکە دەزانن.
رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای واست روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ژنانی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش لە عێراق دەڵێت، دوو جۆرە قەرز دەدرێتە کوردانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و هاوکارییەکیش لەسەر بنچینەی هەبوونی پڕۆژە هەیە.
گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و خۆیان بە 'موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق' دەناسێنن، دەڵێن، هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی سەربازی لە بەرزاییەکانی گۆلان لە سووریا.
لە ئەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بەیانیان و ئێواران دەوام دەکەن.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، رۆژانە 900 مێگاوات کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕن؛ کە لە کەرتی تایبەتەوەیە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەخت لەوە دەکاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاک و بێگەرد بێت و گەرەنتی پاراستنی دەنگی دەنگدەران بکرێت.
عەلی فازل، قایمقامی قەزای دوجێل، رۆژی شەممە، 12-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو 21 خێزان کە 96 کەس بوون گەیشتنە قەزای دوجێل، دوێنێ هەینی ژمارەیەکی دیکە گەیشتن، بەوەش ژمارەیان گەیشتە 150 هاووڵاتی.
گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، دەڵێن، هێرشیان کردووەتە سەر دوو "پێگەی گرنگ"ی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گۆلان لە سووریا
راوێژکارێکی پارێزگاری سەلاحەدین دەڵێت، سێ پۆستی قەزای خوورماتوو دەدرێنە کورد. ئاماژە بەوەش دەکات، کێشەی نەبوونی پلەداری کورد بۆ پۆستە ئەمنییە باڵاکان هەیە
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی عێراق دەکات. سەردانەکە بۆ پەرەدان بە پەیوەندیی ئابووریی هەردوو وڵاتە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، نزیکەی 21 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ماون
سەرۆکوەزیرانی عێراق لیستی دووەمی دامەزراندنی ئەندامانی کۆڕی زانیاریی عێراق پەسند دەکات. لە کۆی 42 ئەندامی کۆڕەکە، تەنیا سێیان کوردن
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف داوای دامەزراندنی ئەو پەنابەرە لوبنانییانە دەکات، کە روو لە عێراق دەکەن؛ بەڵام ئەنجوومەنی راژەی عێراق، بە دووری دەزانێت بەم نزیکانە لوبنانییەکانی عێراق دابمەزرێندرێن
هەردوو فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتیی کوردستان و نەینەوا لیئەهلیها، کە فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوویان پێکهێناوە و زیاتر لە سێ مانگە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوایان کرد بوو، بایکۆتەکەیان شکاند.
بەڕێوەبەری گشتیی رزگابووانی ژنانی ئێزدی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، 2155 کچ و ژنی ئێزدی مووچەی مانگانەیان بۆ بڕاوەتەوە و 262 پارچە زەویشیان بەسەردا دابەشکراوە.
لە مانگی ئەیلوول عێراق لە کۆی 100 وڵات، 29ـیەمینە لە یەدەگی جیهانیی زێڕ دا.
چالاکڤانێکی کوردی لە فینلاند دەڵێ، 20 پەناخوازی هەرێمی کوردستان و عێراق لە فینلاند دیپۆرت دەکرێنەوە ئەمڕۆ دەگەنەوە فڕۆکەخانەی بەغدا. وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، لە دوو باردا پاسپۆرتی کاتی بۆ گەڕانەوەی دیپۆرتکراوەکان دروست دەکەن.
ئێران هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق کەمکردووەتەوە. وەزارەتی کارەبای عێراق بە رووداوی گوت، زیاتر 7000 مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 7000 هاووڵاتیی لوبنانییان لە وڵاتەکەیان تۆمار کردوون و ژمارەکەش لە زیادبووندایە
گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە ئێران پاڵپشتییان دەکات و خۆیان بە (موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) دەناسێنن، دەڵێن، هێرشیان کردووەتە سەر "پێگەیەکی گرنگ"ی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گۆلان. ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەوە دووەمین هێرشە دەیکەنە سەر ئەو ناوچەیە
دەیان هاووڵاتیی دیکەی عێراقی نیشتەجێی کەمپی هۆل دەگەڕێندرێنەوە عێراق
کورد و تورکمان، ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێن لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسایەکیان بۆ تێپەڕێت کە پەیوەندیی بە خاکەوە هەیە. پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو خانوو و زەوییانە بۆ خاوەنەکانیان کە بە چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام بەشێکی زۆر لە سوننە و بەشێک لە شیعەکانیش دژن.
هێڵی ئاسمانی عێراقی، مانگی رابردوو زیاتر لە 1800 گەشتی کردووە و زیاتر لە 300 هەزار گەشتیاریشی گواستووەتەوە.
کۆمپانیای هێڵی فڕۆکەوانیی ئیمارات رایگەیاند، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە گەشتەکانی بۆ عێراق دەستپێدەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی، پرسی ئەو عێراقییانە تاوتوێ دەکات، کە بەشێوەیەکی نایاسایی لەو وڵاتە نیشتەجێن. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن عێراق لە لێکەوتەکانی جەنگ بپارێزین.
دەسەڵاتیی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بەشێوەیەکی مەیدانی پشکنین و وردبینی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرد.
هاتنی لوبنانییەکان بۆ عێراق بەردەوامە، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەیان لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیم لە پارێزگای ئەنبارەوە گەیشتنە عێراق.
70 خێزانی لوبنانی گەیشتوونەتە پارێزگای سەلاحەدین. تاوەکو ئێستاش نزیکەی حەوت هەزار لوبنانی گەیشتوونە عێراق.
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، داهاتی نەوتی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بە جۆرێک داهاتی مانگی رابردوو تەنیا بەشی مووچەی فەرمانبەران و فۆرمی خۆراک دەکات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمی کوردستان بەباشی بەڕێودەچێت. ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەندێک پارێزگای عێراق خەریکە پرۆسەکە تەواو دەبێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رەتیدەکاتەوە دادگە هیچ بڕیارێکی لەدژی محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانان دەرکردبێت.
گوتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا رایدەگەیێنێت، رەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر عێراق، بەڵام لە هێرشەکانی لوبنان جیاواز دەبێت. دەشڵێت، مقاوەمە بەناوی حکومەتی عێراقەوە قسە ناکات و هاوئاهەنگیی لەگەڵیدا نییە
تاوەکو ئێستا سەرووی 200 پەنابەری لوبنانی گەیشتوونەتە بەسرە و لیژنەیەکش بۆ پێشوازیان پێکهێنراوە.
لە هێرشێکدا لە قەزایەکی پارێزگای دیالە، دوو چەکداری حەشدی دیفاع کوژران، چەکدارەکان خەڵکی کەرکووکن و یەکێک لە هێرشبەرەکانیش کوژراوە.
رەوتی نیشتمانیی کوردی فەیلی، لەلایەن مونیر حەدادەوە سەرۆکایەتیی دەکرێت
دوو ئاهەنگی بووک گواستنەوە لە ناحیەی گوڵاڵە و قەزای شارەبان بۆ شیوەن گۆڕدران، دوای ئەوەی دوو کەس گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەیەک لەنێو گەڕەکەی موسەڵای کەرکووک لە بەردەم نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو روویدا و پێنج کەس بەهۆیەوە برینداربوون، تەندروستیی کەرکووک دەڵێت: "یەکێکیان قاچی لەدەستداوە."
ئەو 16 هاونیشتمانییەی کە نزیکەی دوو مانگ بوو لە تونس دەستگیرکرابوون 14یان ئازادکران. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوو کەسەکەی دیکە لە نزیکترین کاتدا ئازاد دەکرێن
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداو سەرەداوی دۆزینەوەی کچە کوردە ئێزدییە رفێنراوەکەی غەززەیان دەستکەوتووە.
دوای زیاتر لە 10 ساڵ لە رفاندنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ژنێکی کوردی ئێزدی رزگار کرا و رادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە. بە گوێرەی بەدواداچوونێکی رووداویش ئەو ئافرەتە بردرابووە غەززە.
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ سێ هێندەی ساڵی رابردوو ئاژەڵ هاوردەکراوە. دەشڵێت، مۆڵەتیان داوەتە هەرێمی کوردستان ئاژەڵ هاوردە بکەن.
حکومەتی عێراق دەیەوێت کۆنترۆڵ و سەرپەرشتیی هاوردەکردنی زێڕی هەرێمی کوردستان بکات. ناوەندی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکاتەوە و بەنیازیشە هەمان ناوەند لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش بکاتەوە.
بەشێکیان چوونەتە لای کەسانی ناسیاویان؛ بەشێکی دیکەش چوونەتە چەند شوێنێکی تایبەت لە شوێنە پیرۆزەکانی شاری کەربەلا.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، شیعەکان پێداگرن لەسەر تێپەڕاندنی هەمواری یاسای باری کەسێتی و تەنانەت زۆربەی ژنە پەرلەمانتارە شیعەکان لەگەڵ هەموارەکەن، بە سەرۆکی لیژنەکەشیانەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، تەنیا لە دوو رۆژدا و لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە 350 هاووڵاتیی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق. لە بەسرەش لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتیانی لوبنانی و هاوکاریکردنیان پێکهێندراوە
ئاسمانی عێراق کرایەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان دەستیانپێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانەوە بۆسەر ئیسرائیل ئاسمانی عێراق داخرابوو
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەى خانوو و زەوی بۆ خاوەنەکانیان لە بەرنامەی کاری پەرلەمانە
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە لە عێراق پشوو بێت
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان لە عێراق بۆ مانگی تشرینی یەکەم دەستیپێکرد
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی سێیەمی بۆ پۆلی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی پەسندکرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەستپێکردووە. فەرماندەی ئەو هێزەی ئاسایشی ئەو شوێنەی لە ئەستۆدایە، کە مووشەکەکانی لێوە ئاراستە کراوە، دەستبەسەر کراوە
دژە تیرۆری عێراق بۆ رووداو: داعش هەوڵدەدات پەناگەی ئارامی لە ناوچەکانی کەرکوک هەبێت
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و پەلامارێک.
سکاڵاکە بەناوی 9 مامۆستا تۆمارکراوە؛ محەممەد جەلیل حوسێن، یەکێک لەو مامۆستایانە رۆژی دووشەممە، 30-09-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 03-08-2024 لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵایان لەسەر هەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە، داوادەکەن ئەو کەیسەیان بۆ یەکلابکرێتەوە و بگوزارێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
پڕۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان، کە بە چەند بڕیارى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى شۆڕشى هەڵوەشاوە، دەستیان بەسەردا گیراوە، یەکێکە لە داواکارییەکانی کورد و تورکمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە تەنیا دەنگدانی ماوە، چەند جارێک دەخرێتە بەرنامەی کار و دواتر بەهۆی ناڕەزایی سوننەکان لادەبرێت.
فەرماندەیەکی حەشد لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت، عێراق ئێستا بەشێکە لە شەڕەکە و لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانیان
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق هاوکاری دارایی قوتابی و خوێندکارانی کەمدەرامەت لە قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان خەرج دەکات.
عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، رۆژی یەکشەممە 29-9-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو ئامارە "دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."
دوێنێ شەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی تاوتوێکردنی ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خولی سێیەم بوو بۆ پۆلیسی سێی ناوەندی و شەشی ئامادەیی.
ئەمڕۆ شەممە، 28-09-2024، حوسێن عەللاوی، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای 10 ساڵ لە سەرهەڵدانی رێکخراوی داعش و پێکهێنانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەواو دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، فراوانبوونی بازنەی جەنگ لە ناوچەکەدا لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت و ژینگەی لەبار بۆ جموجووڵی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت
یەک ملیۆن و 200 هەزار خێزانی نوێ بۆ مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە عێراق ناویان تۆمار کردووە. بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، ئەگەر لە یاسای بودجەی ساڵی نوێدا پارەیان بۆ تەرخان نەکرێت، ناتوانرێت مووچەیان بۆ خەرج بکرێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، 70%ی کارەکانی گەمارۆسازی و ژمارەکردن لە پارێزگای کەرکووک تەواو بوون
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە پاساوی "ئامادەنەبوون" لە کۆبوونەوەکان، ئەندامێکی ئەنجوومەنەکە دووردەخاتەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە دەڵێت، "بڕیارەکە نایاساییە" و ئەندامەکە دەگەڕێتەوە.
وەزیری نێوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئەمنیی سەردانی شنگال-ی کرد لە سنووری پارێزگای نەینەوا. لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت، رەنگە رادەستکردنی دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاکە بە هێزەکانی نێوخۆ رابگەیێنێت.
وەزارەتی دادی عێراق رایدەگەیێنێت، 65 هەزار زیندانی لە گرتووخانەکانیان هەن و تاوەکو ئێستا روون نییە، چەند زیندانی بەر لێبووردنی گشتی دەکەون.
رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکووک - تکریت روویدا و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە چواریان خوشک و بران.
سەرۆکی لیژنەی دارایی بۆ رووداو: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هێڵی سوورە و دواکەوتنی رەتدەکەینەوە
شاندی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆش لە هەولێر درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات. سەرۆکی لیژنەکە دەڵێت، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەولێرە و ئەمڕۆ دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات. شاندەکە چەندین دۆسیەی پەیوەست بە داهات، خەرجی، بەجێکردنی مووچە، گومرگ، باج، بەئەلیکترۆنیکردنی دەروازە سنوورییەکان و دۆسیەی نەوت تاوتوێ دەکات
لەنێو گرتووخانەکانی عێراقدا دەست بەسەر 653 مۆبایل و 330 سیم کارتدا دەگیرێت. وەزارەتی دادی عێراق دەڵێت، هاوئاهەنگییان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان هەیە و پشکنین بۆ گرتووخانەکان دەکرێت
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەردەوام دەبێت. ئاماژە بەوەش دەکات، لیستی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی مووچەخۆران بە جۆرێک ئامادە کراوە کە تێبینییەکانی چاودێریی دارایی عێراق تێیدا رەچاو کراون
بەڕێوەبەری دامەزراوەی ئێزدینا دەڵێت، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و دروستکردنی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی هاوردە لە عەفرین بەردەوامە
سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان راگەیاند. بانگەشە کاژێر 12:00ی ئەمشەو دەستپێدەکات و تاوەکو کاژێر 12:00ی شەوی 15-10-2024 بەردەوام دەبێت
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، رۆژی 23ی ئەیلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دادپزیشکی، وەک بەشی دووەم، 45 رووفاتی رادەستی کەسوکارەکانیان کردەوە، کە لە 2014 لەلایەن رێکخراوی داعش لە زیندانی بادۆش کوژرابوون.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو 572 ملیار دینارە، کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان خەرجی کردووە، مووچەی مانگەکانی رابردووە، بەتایبەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بووە، کە بەهۆی بوونی کەموکوڕی لە لیستەکان پارەکانیان راگیرابوو، چاوەڕێ دەکرێت بەغدا پڕە پارەیەکی دیکە خەرج بکات، تاوەکو مووچەی مانگی هەشتی پێبدات.
بەرپرسێکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار و حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، سبەی لە هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت بچنە حەج.
سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، داوای هەڵکردنی ئاڵای لوبنان و فەڵەستین لە پاڵ ئاڵای عێراق دەکات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، هەوڵەکانیان چڕکردووتەوە بۆ ئەوەی 800 دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دامەزرێن.
بەغدا 243 ملیار دیناری دیکە بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی 8ـی مووچەخۆران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات. شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.
هەموو ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریان خواردبوو گەڕێندرانەوە. بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بەڵێنی داوە قەرەبووی کۆمپانیاکان بکاتەوە.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی "تیرۆر" لە سلێمانی دەستگیر کردووە.
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا و پێدانی چەکی قورس بە هێزەکانی پێشمەرگە رەتدەکاتەوە، بە کارێکی هەڵە ناوی دەبات و داوادەکات ئەو چەکانە لە پێشمەرگە وەربگیرێنەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و تەواوی زانیارییەکانیان دەکات. ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، هەردوو وەزارەتی پەروەردە رەزامەندن و کێشەکە لەسەر وەزارەتی دارایی عێراق ماوە
وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ مووچە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کە بڕەکەی 572 ملیار دینارە
نەجوا حەمید، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە، 22-09-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قوتابخانەکانی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان ئەم ساڵیش داناخرێن و لە خوێندن بەردەوام دەبن و ساڵی دیکەیان بۆ درێژکراوەتەوە.
کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروردەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن 2024-2025 دەستپێدەکات، بە بەشداری زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی، کە دابەش دەبن بە سەر 30 هەزار قوتابخانەی حکومی، ئەهلی (سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی) و پەیمانگاکانی هونەرە جوانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
رۆژی شەممە، 21-09-2024، عەمید حوسێن عەلی، گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسیی بەغدا-رەسافە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسیی رەسافە، کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەغداد جەدیدە و پۆلیسیی فریاکەوتنی رەسافە دوو، لە ناوچەی بەغدا جەدیدە پیاوێکیان دەستگیرکرد، کە جلی ژنانی لەبەردابوو. ئەو کەسە داوای بەدڕەوشتی لە شوفێری تاکسی کردووە، دواتر پارە و کەلوپەلەکانی لێ دزیون.
دەرگای قوتابخانەکان لە عێراق بەڕووی قوتابیاندا دەکرێتەوە. ئەم ساڵ یەک ملیۆن و 200 هەزار قوتابی پۆلی یەکی سەرەتایی دەست بە خوێندن دەکەن، بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 100 هەزار قوتابی زیادیان کردووە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، رۆژانە 600 بۆ 800 عومرەکار دەگەڕێندرێنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە رێگەی پەرەپێدان
لە عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە دوو ملیۆن و 100 هەزار خێزان مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەردەگرن
نەجوا حەمید، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 19-09-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دەستێشخەرییەکە بۆ گەڕانەوەی ئەو قوتابیانەیە کە بەهۆی هەر هۆکارێک وازیان لە خوێندن هێناوە.
شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "کێشەی عومرەکاران چارەسەرکراوە و سبەی 260 عومرەکار بە فڕۆکە دەگەڕێندرێنەوە."
"یەکێک لە کوژراوەکان عومەر سەلاح نیعمە ناسراو بە ئەبو خەتابە، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعش و لێپرسراوی ناوچەی ئەلبوحەمدانی بووە لە ویلایەتی کەرکووک."
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتیی هەرێمی کوردستان بۆ دۆسیەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی سەردانی بەغدا دەکات و ناوی 205 هەزار کەس لەگەڵ خۆی دەبات.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە نەچووەتە سعودیە بۆ گەڕاندنەوەی عومرەکاران. ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 2000 عومرەکاری کورد لە سعودیەن و تێچووی درەنگ مانەوەیان ناکەوێتە ئەستۆی عومرەکارەکان، دەبێت هێڵی ئاسمانیی عێراقییە قەرەبووی کۆمپانیا و عومرەکاران بکاتەوە
فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە سوننەکان کۆبوونەوە، ئەوەش بە مەبەستی روونکردنەوەی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەى خانوو و زەوی بۆیان. سەرۆک فراکسیۆنێک دەڵێت، "کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و ئاستەنگییەکانی بەردەم هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسمان تێپەڕاند."
دەستەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 5000 فەرمانبەر لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتیی حکومەتی عێراقیان وەرگرتووە. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئەو کەسانە لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە داواکارییان پێشکێش کردووە و دواتر ناویان گەڕاوەتەوە و مووچەیان وەرگرتووە، بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بین."
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا تیمی پزیشکی و فریاگوزاریی رەوانەی لوبنان بکرێت. گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل "پێویستیان بە دەستوەردانێکی بەپەلەی نێودەوڵەتی هەیە".
ئاگرەکەی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای باشووری بەغدا کە ناسراوە بە (وێستگەی زەعفەرانییە) کۆنترۆڵکرا. بەرگریی شارستانی دەڵێت، سەرجەم کارمەندەکانی وێستگەکەیان رزگارکردووە و ئاگرەکەش زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە سبەیەوە دەست بە گەڕاندنەوەی عومرەکارە گیرخواردووەکانی سعودیە دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە بەغدا لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو دەستپێدەکات
زۆربەی پەرلەمانتارە ژنەکانی کورد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد
بەرپرسێک لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، رێگە نادەن مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستانەوە ببرێتە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
سێ پرۆژەیاسای گرنگ بۆ کورد، تورکمان و شیعە و سوننە لە بەرنامەی کاری سبەی پەرلەمانی عێراق دایە، بەشێک لە پەرلەمانتاران بە دووری دەزانن بێ سازان دانیشتنەکەی سبەی بکرێت.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک - تکریت، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەهۆیەوە چوار کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەست دا
رۆژی سێشەممە، 6ـی ئابی 2024، کاروانێکی دیکەی ئەو کۆمەک و هاوکاریانەی هاوپەیمانان کە خۆی لە ژمارەیەک تۆپی هاویتزەر دەبینیەوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و پاشان لە رێوڕەسمێکدا رادەستی هەردوو فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی (1 و 2)ی وەزارەتی پێشمەرگە کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-09-2024، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەبولحەسەن حەمید مساعد، ئێوارەی دوێنێ شەممە 14ی ئەیلوول ئازادکراوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت لە ئەمریکا تەندروستی تێكچووە، بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە خەوێنراوە، بەڵام ئێستا تەندروستی جێگیرە و چاکبووەتەوە و دەگەڕێتەوە عێراق بۆ راپەڕاندنی کارەکانی.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، هەفتەی داهاتوو وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت و ماوەی بانگەشەکە کەمتر لە یەک مانگ دەبێت.
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رۆژی دووشەممە یاخود سێشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کۆدەبێتەوە بۆ پەسندکردنی بەربژێرەکانی پەرلەمانی کوردستان.
دەریاچەی شاری بابلی شوێنەواری دوای 21 ساڵ لە فەرامۆشکردن، جارێکی دیکە بووژاوەتەوە و ئاوی پێویستی بۆ گەڕاوەتەوە. ئێستا بووەتەوە ناوچەیەکی گەشتیاری، بۆ ئەوەی خەڵک رووی تێبکەن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەن.
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 8 هەزار و 850 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. بەگوتەی بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی عێراق، ئاگرکەوتنەوەکان 55% کەمیان کردووە.
دوای ئەو گۆڕانکارییانە، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوو. بەرەی یەکەم بریتییە لە فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو کە لە بەشێکی سوننەکان و پارتی پێکهاتووە و لەدوای گۆڕانکارییەکانەوە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنیان هەڵپەساردووە. بەرەی دووەم بریتییە لە فراکسیۆنی نەینەوای داهاتوو کە 16 کورسی هەیە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشێکە لێی.
ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی عێراق پرۆسەی گواستنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سێرڤەری سەرەکی لە بەغدا تاقیدەکاتەوە.
ئەندامێکی بەرەی تورکمانی عێراقی رەتیدەکاتەوە گەڕابێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی شکاندبێت.
بە چاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری ئێران، هەردوو وڵات 14 یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد
دەنگی تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بیسترا. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، لەو بەشە بووە کە راوێژکارانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تێدایە. دەشڵێت، جووڵەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئاساییە و گەشتەکان رانەگیراون
هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئەو بڕیارە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت، "دەتوانین بڵێین تاوەکو مانگی 12ـی ئەم ساڵ، مووچەخۆران کێشەی مووچەیان نابێت."
ئەمڕۆ سێشەممە، یاریدەدەرە تورکمانە شیعەکەی پارێزگاری کەرکووک دەستبەکار بوو
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیێنێت، بەهۆی گرانیی کرێی گواستنەوە، جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناتوانن بەرهەمەکانیان ببەنە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوور. دەشڵێت، "بەمزووانە هاوردەکردنی تەماتە قەدەخە دەکەن."
هەزاران جووتیاری کورد لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لە پلانی کشتوکاڵیی ئەم ساڵی عێراق دا هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لەسەرە. سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، داوای هەڵاوێردنیان کردووە و ئەمڕۆ سێشەممە لە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاری لەسەر دەدرێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، بەمنزیکانە لەسەر دۆسیەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەگەنە "لێکتێگەیشتن و دۆسییەکە دادەخرێت".
پارتی دیموکراتی کوردستان دوای نزیکەی حەوت ساڵ، دەگەڕێتەوە بۆ قەزای خومارتوو و بارەگاکەی دەکاتەوە
ئۆتۆمبێلەکەیان لەگەڵ تانکەرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ پێکی دا داوە
وەزارەتی نەوتی عێراق، روونکردنەوەیەکی لەبارەی نامەی ژمارەیەک کۆنگرێسمان بڵاوکردەوە، کە لەبارەی کەرتی نەوتی عێراق بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان ناردووە. وەزارەتەکە نێوەڕۆکی نامەکە رەتدەکاتەوە، بە "ناڕاست و هەڵبەستراو" ناوی دەبات.
گوتەبێژی وەزارەتیی بازرگانیی عێراق گوتی، هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەروازە سنوورییەکان، دانانی خاڵێکی گومرگی، باج و کۆمەڵێک پرسی دیکەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
پارێزگاری کەرکووک بە نووسراوێک جەعفەر عەباس کەریمی راسپارد وەک یاریدەدەری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
لە ڤیدیۆیەکدا، وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق دەڵێت، دوای 33 ساڵ، هاندەرێکی هەڵبژاردەی عێراق بەناوی ئەسین، وەک یەکەم هاندەر و یەکەم ژنە عێراقی بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەچێتە کوێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیستێک رەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی عێراق لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەوانەی ڤیزایان لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە، ئەو ڤیزایانە بە مانای ڤیزای کارکردن نایەن، بەبێ رەزامەندیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراقیش ناتوانن کار بکەن
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، دوو ملیۆن عێراقی چوونەتە بنکەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری بۆئەوەی خۆیان فێری خوێندن، نووسین و خوێندنەوە بکەن
حکومەتی عێراق باج زیاد دەکات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی، حکومەت پشت بە پەیڕەوێکی نوێی چاکسازیی باج دەبەستێت
پۆلیسی هاتووچۆی عێراق دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق سەرپێچی بکەن، سزا دەدرێن؛ ئەوانەش تابلۆی پارێزگاکانی عێراقیان لەسەرە، لە هەرێمی کوردستان سزا دەدرێن
بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەیەکی دیکە لە هاووڵاتییانی عێراقی نیشتەجێی کەمپی هۆل بگەڕێندرێنەوە. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، 18 هەزار عێراقی لەو کەمپەدا ماون
بێ بەشداریی فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو، رۆژی 02-07-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی کارگێڕی کرد.
تەندروستیی پارێزگای کەرکووک رەتیدەکاتەوە هیچ تووشبوویێکی ئاوڵەی مەیموون لە پارێزگاکە تۆمار کرابێت.
لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ تیروپشکی حەج بۆ سێ ساڵی داهاتوو لە عێراق دەکرێت، کە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس داواکارییان پێشکێش کردووە.
لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمانی عێراق و بەشێکی بەرپرسانی ناوچە دابڕاوەکان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
دوو بەرپرسی کورد دەڵێن، هەوڵێک هەبوو زیاتر لە 30 گوندی کوردنشین لە سنووری قەزای خوورماتووی پارێزگای سەلاحەدین دابڕێندرێن، بەڵام شکستی پێهێندرا
فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بایکۆت دەکەن تاوەکو پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان دەخرێتە بەرنامەی کارەوە
رێکارەکانی سەپاندنی باج لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق یەکدەخرێن، ئەوەش بەگوێرەی دوو ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە شاری بەسرەی باشووری عێراق 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون؛ هەردوو ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانین
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سویسرا دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، نیشانەیەکی ئەرێنییە لە رێچکەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێی هاوکاریی بەرهەمداری نێوان هەردوو وڵات
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی زیاد بکرێت. هاوکات بڕیاری زیادکردنی پارەی پرۆژەکانی دروستکردنی رێگەی قەرەتەپە - ئۆمەرمەندان و چوارڕیانی رێگەی بەغدا - کەرکووکی دەرکرد
یەک تریلیۆن و 150 ملیار دیناری شایستەی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە. ئەندامێکی شاندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان داوە. لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، شایستەی دارایی 25٪ی جووتیاران ماوە خەرج بکرێت
بەپێی گشتاندنێکی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2024، بە واژۆی د. عەممار حەمەد خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکەکە بەوەکالەت بڵاوکراوەتەوە، نابێت هیچ بانک یان کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری A و B، کۆمپانیاکانی نێوەندگیری کڕین و فرۆشتنی دراوەکان، کۆمپانیاکانی پارەدارکردنی پڕۆژەکانی بچووک و مامناوەند، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی دارایی، کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی مۆڵەتدراو، مامەڵە لەگەڵ "عەلائەدین حوسێن نسەیف، ئوسامە لوقمان ئیبراهیم عەبدولڕەحمان قەزاز و شوکرییە جەمال رازی ئەلکوفی"دا بکەن.
ئەم ئەفسەرانە، لە راستەخۆیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆك دەرکەوتوون، ناو و پلەی خۆیان دەهێنن، کە موقەدەم ئەسعەد و ملازمی یەکەم موهەیمەنن، لەگەڵ رێپێدراوێکی پۆلیس بە ناوی حوسێن.
بەڕێوەبەری سێ نەخۆشخانە و بەڕێوەبەری بەشی دەرمان لە تەندروستی نەینەوا لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە بووە.
منداڵێکی دیکەیان بە سەختی بریندار بووە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی بەعاج چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە، رەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری لە شاری موسڵ کراوە.
سەرۆککۆماری عێراق، وەزیر و سەرۆک فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژەیاسا دەکات؛ یەکێکیان دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی عێراقە. ئەندامێکی کوردی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێگەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن.
لیژنەی هاوبەشی هەولێر و بەغدا ئەمڕۆ سەردانی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن و روونکردنەوەی تایبەت بە گەڕانەوە بە ئاوارەکان دەدەن. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، هیچ کاتێک بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان دیاری نەکراوە.
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی سەلاحەدین کۆدەبێتەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەڵێت، رووداوەکانی ئەم دواییانەی پارێزگاکە تاوانکارین، نەوەک تیرۆریستی.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هیچ زیارەتکارێکی بیانیی چلەی ئیمام حوسێن بەشێوەیەکی نایاسایی نەماوەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، تائێستا 96٪ـیان گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، 90 بازرگانی نێودەوڵەتی و 221 بازرگانی نێوخۆیی، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون،
لە پارێزگای نەینەوا ئەو گەنجانەی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان هەیە و مەرجی شیاندیان تێدایە، دەکرێنە پۆلیس. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: پرۆسەکە دەستیپێکردووە.
شێخ ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو، رۆژی شەممە، 31-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەیەکی سەرکردە سیاسییەکانی پەیوەندیدار بە نەینەوا لە شاری بەغدا کراوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا.
رۆژی شەممە، 31-08-2024، یاسین محەممەد عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بکوژانی خێزانەکەی بێجی دوێنێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراون و دەرکەوتووە ناسیاون.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق رۆژی شەممە، 31-08-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە خانوویەک کەوتەوە کە وەک کۆگای کەرەستەی پلاستێک بەکاردەهێندرێت؛ دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد".
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە 27 فڕۆکەی لەکاردایە و تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵیش ژمارەی فڕۆکە چاککراوەکانی دەگاتە 15 فڕۆکە.
بە ئامانجی گەیشتن بە ئەورووپا، 16 هاونیشتمانی کە زۆربەیان خەڵكی پارێزگای سلێمانین، چوونە تونس و چەند هەفتەیەکە لەوێ دەستگیرکراون.
کەسوکاری مردوویەک لە نەخۆشخانەیەکی شاری نەجەف پەلاماری پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەدەن. تەندروستیی نەجەف دەڵێت، لەسەر ناردنی تەرمەکە بۆ دادپزیشکی بووە.
1200 پۆلیسی فیدراڵی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەگوازرێنەوە سەر بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا کە 250 تاوەکو 300 کەسیان کوردن. سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، ئامادەکارییە بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی پارێزگاکە.
هەفتەی داهاتوو تیروپشکی چوونە حەج بۆ 3 ساڵی داهاتوو لە عێراق دەکرێت. بەرپرسێکی حەج و عومرە دەڵێت، زیاتر لە 3 ملیۆن کەس داواکارییان پێشکێش کردووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کۆبوونەوە. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی دەڵێت، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی کەرکووک تاوتوێکراون.
شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی دوێنێ گەیشتە بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەست پێدەکات.
زیاتر لە 30 هەزار کەس لە خانەقین داواکارییان بۆ دامەزاراندن لە پارێزگای دیالە پێشکێش کردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، داوایان کردووە 2٪ تاوەکو 5٪ی ئەو دامەزراندنە بۆ کوردانی کاکەیی و فەیلی تەرخان بکرێت.
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، 10 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێکی کەرتی تەندروستی لە پارێزگای سەلاحەدین دەرچوو.
زرغام مالیکی، ئەندامێتی لە لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق هەڵپەسارد و دەڵێت، داواکارییان بۆ میوانداریکردنی بەرپرسان جێبەجێ ناکرێ.
هێشتا مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان. پەرلەمانتارێک دەڵێ: وەزارەتی دارایی بڕیاری خەرجکردنی داوە. جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراقیش باس لەوە دەکات، لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا پێداچوونەوە بە لیستی مووچە دا دەکات.
سبەی دادگەییکردنی نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی "دزیی سەدە" لە بەغدا بەڕێودەچێت. ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، نوور زوهێر ئامادەی دانیشتنەکە نابێ.
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی: "سوودانی رەزامەندی دا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی لیستی مووچە. هەروەها بڕیاری دا بەخەرجکردنی مووچەکانی مانگی 7 و 8."
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، ئامادەیە بازاڕی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حوسێن سێ بازاڕی ناوەندی لە بەغدا دەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25-08-2024، عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ژمارەى ئەو زیارەتکارە بیانییانەى لە رێگەى دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە لە 6ى ئاب تاوەکو 24ى ئاب هاتوونەتە نێو عێراق زیاتر لە 3 ملیۆن و 413 هەزار و 63 زیارەتکار بووە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبن لە پێشوازیکردن و بەڕێکردنى زیارەتکاران.
بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، تەنیا پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نییە کە خەرج نەکراوە، بەڵکو شایستەی جووتیارانی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و سەلاحەدینیش خەرج نەکراوە.
بەپێی ئاماری دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە 18 رۆژدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 367 هەزار زیارەتکار بۆ بەشداریکردن لە چلەى ئیمام حوسێن هاتوونەتە نێو عێراق و زیاتر لە دوو ملیۆن و 220 هەزار زیارەتکاریش رۆیشتوونەتەوە.
شێخ ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو، رۆژی شەممە، 24-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پۆستی ئەو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانەی کە دەرگای بەربژێربوونیان بۆ کرابووەوە و دواتر ئەنجوومەنی پارێزگاری نەینەوا بڕیاری لەسەریاندا،كێشەی یاسایی نییە".
سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی تەلەعفەر دەڵێ، لەمەودوا نەخۆشەکان پێویستیان بە سەردانکردن بۆ هەرێمی کوردستان نامێنێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاژێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (24-08-2024) فڕۆکەکانی عێراق لە قەزای خوورماتوو بۆردوومانی سێ شوێنی چەکدارانی داعشیان کرد.
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 22-08-2024، فەیسەڵ بن فەرحان ئالسعود، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
71 خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە کۆلێژی سەربازیی رۆستەمییە وەرگیران
مانگی نیسانی ساڵی رابردوو یەدەگی زێڕی عێراق 132 تۆن بوو، ئێستا گەیشتووەتە 148 تۆن زێڕ. واتە لە ماوەیەدا 16 تۆن لە یەدەگەکەی زیاد بووە.
گۆڕانکاری لە ژمارەیەک پۆستی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک دەکرێت. کوردێک دەکرێتە بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی نێو شارەکە.
هاتووچۆی هاووڵاتییان بە هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کارادەکرێ. لەمەودا هاووڵاتییان دەتوانن بە پاس هاتووچۆی فڕۆکەخانە بکەن.
نەتالی، کچە تیکتۆکەری عێراقی لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتی "پڕوپووچ و دوور لە دابونەریتی کۆمەڵایەتی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە شاری بەغدا دەستگیرکرا.
ئاگر لە هۆتێلێکی شاری کەربەلا کەوتەوە، بەرگریی شارستانیی عێراق دەڵێ، 70 کەسیان رزگار کردووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، کردنەوەی ئاسمانی ئەورووپا بەڕووی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەدا هەنگاوی باشی بڕیوە و ئێستا لە قۆناخی نەهێشتنی کەموکوڕییەکان و جێبەجێکردنی مەرجەکاندان.
واژۆ بۆ بانگکردنی عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بۆ پەرلەمان کۆدەکرێتەوە.
پێشنیازی هەمواری یاسای باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراقە و لەلایەن رائید مالیکی، پەرلەمانتاری سەربەخۆ پێشکێش کراوە.
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە سەرۆکایەتیی زۆربەی لیژنەکانی ئەنجوومەنەکەی یەکلایی کردەوە و کورد [لەسەر پشکی فراکسیۆنی یەکێتی] بێبەشکرا.
لە رۆژی 18ـی مانگەوە وەزارەتی دارایی عێراق بە سێ نووسراوی فەرمی، واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی سێ فەرمانگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەیشتووە.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیێنێت، چاوەڕێ دەکەن هەوڵەکانی پارێزگاری نەینەوا بۆ کۆکردنەوەی هەردوو لایەنە ناکۆکەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا سەربگرێت. دەشڵێت، دەوام دەکەن، بەڵام بەشداری کۆبوونەکانی ئەنجوومەن ناکەن.
کۆتایی ئەم مانگە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، حەواڵەی دەرەکی و سزادانی بانکە عێراقییەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات. راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئامانج لە سەردانەکە پاراستنی سیستمی بانکی عێراق و پشتیوانی سەقامگیرییەکەیەتی.
بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای زیقار رەتیدەکاتەوە هیچ زیارەتکارێکی بیانی، یاخود دانیشتووی پارێزگاکە وەکو تووشبووی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرابێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، لە ساڵی رابردووەوە 11 فڕۆکەی لەکارکەوتووی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییە چاککراونەتەوە.
هەناردەى رۆژانەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەى رابردوودا 51 هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتووەتە 194 هەزار بەرمیل.
لە پارێزگای زیقار زیاتر لە هەشت هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکروان. سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، تەنیا سەنتەرێکی بچووکی چارەسەر شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا هەیە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دڵنیایی دەدات، هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارنەکراوە و دەشڵێت، "هاوئاهەنگیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە".
بەهۆی ئەوەی رێبوار تەها بووەتە پارێزگار، ئێستا رێژەی یاسایی ئامادەبوون تەواو نابێ و یەک ئەندام کەمە، چونکە 3 ئەندامی عەرەب و 2 تورکمان و 2 ئەندامەکەی پارتی بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنییان کردووە. بۆیە دەبێ شوێنگرەوەی رێبوار تەها دەستبەکاربێ کە عەبدوڵڵا میروەیسە لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێوەبەری کۆبۆنی خۆراکی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێیوایە "دوورخستنەوەکە سیاسییە."
محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەریی ژمارەیەک وەزیری کابینەکەی سەردانی ناسریە دەکات
ئەحمەد مەشهەدانی گوتی، دوای ئەوەی دایکی کچەکە پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە و سکاڵای لەسەر هاوژین و کوڕەزایەکی تۆمارکردووە، پۆلیس دەستی بە گەڕان و پشکنین کرد و تەرمەکەی لەو ژوورە دۆزیەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، دەیانەوێت هەمووان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکدا بەشداربن. ئاماژە بەوەش دەکات، لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا پۆستە سەرەکییەکان یەکلایی دەکەنەوە
دەیان هەزار ماسی لە زۆنگاوی حوێزە لە باشووری عێراق مرداربوون و سەرئاو کەوتوون. بەگوتەی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای میسان، هۆکارەکە کەم بەردانەوەی ئاوە.
زەوی بەسەر کەسوکاری شەهید و هێزە ئەمنییە بریندارەکان لە پارێزگای دیالە دابەش دەکرێت و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێ، کەسوکاری پێشمەرگەش دەگرێتەوە
زیاتر لە ملیۆنێک نەمام لە نەینەوا دەڕوێندرێن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای پارێزگاکەش دەڵێت، نەمامەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە دەڕوێندرێن
شەش لایەنی سیاسیی سوننە رایانگەیاند، رێککەوتوون لەسەر بەربژێرکردنی کەسێکی نوێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و پێشکێشی لایەنە سیاسییەکانی دەکەن. ناوی بەربژێرەکەشیان ئاشکرا نەکردووە
فەرمانگەکە لەگەڵ رەتکردنەوەی دەنگۆکان نووسیویەتی، "ئەو بەڵگەنامانەی لەلایەن هەندێکەوە بڵاوکراونەتەوە، دەستکاریی مێژووەکەیان کراوە، بۆ ئەوەی وای پێشان بدەن نوێیە."
بارەگایەکی حەشدی هۆزەکان کە عەرەبی سوننەن، لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرا
سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق دەڵێت، پێکهاتەیەک و نیوەی پێکهاتەیەکی دیکە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووکدا پەراوێز خراون. سەرۆکی هاوپەیمانیی عەرەبیش لە کەرکووک داوای دەستوەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، ئەوەی رۆژی 10ی مانگ لە بەغدا کرا "نایاسایی" بوو.
بڕیارە نزیکەی 7500 کەس لە دیالە دابمەزرێن، بەڵام پڕۆسەکە گرفتی تێکەوتووە، هەربۆیە ئەنجوومەنی پارێزگاکە لەسەر ئەو پرسە میوانداریی پارێزگار دەکات
دوای وەرگرتنی مەرسوومی سەرۆککۆماری عێراق؛ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کەرکووک دەکەینە مەڵبەندێكی نموونەیی بۆ پێکەوەژیان" و ئاماژە بەوەش دەکات، "بەرکەوتەکانی پێکهاتەی تورکمانیش پارێزراوە."
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، گەڕاندنەوەی دوو کچی کوردی ئێزدی رفێندراوی دەست چەکدارانی داعشی لە سووریاوە راگەیاند، کە یەکێکان منداڵێکی تەمەن 10 ساڵە.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر گۆڕینی بەڕێوەبەری یەکە کارگێڕییەکان لە قەزاکانی دووبز، داقوق و حەویجە دەدات.
خالید شوانی، دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەر دوای کۆبوونەوەکەی هەولێر، سەروەریی "سیادە" پەیوەندیان پێکردن و داوای رێکەوتنیان کرد. دەشڵێت، رەوا نییە، ئەو برایانە ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوە بە "ناپاک" تۆمەتبار دەکەن.
عەبدوڵڵا میروەیس، دەچێتە شوێنەکەی رێبوار تەها و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راکان جبووری دەڵێت، کۆبوونەوەکەی شەوی رابردووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایاسایی بووە و رێکاری یاسایی دەگرنەبەر؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "ناپاکیمان بەرامبەر کرا".
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کابینە وەزارییەکەیدا سێ وەزیر، دوو بریکاری وەزیر و 111 بەڕێوەبەری گشتی ژنن. هەروەها زیاتر لە 24 هەزار لە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان کە دامەزراون، ژنن.
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 10-08-2024، لە وۆرکشۆپێکدا قسەی بۆ زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەغدا کرد و گوتی: "بەرنامەیەکی فراوان هەیە بۆ بەدیجیتاڵیکردن و پەیڕەوکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی. لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە گەورەیەدا بەرەوپێشچوونی گەورە لەو کەرتەدا بەدیهاتووە".
ئەمڕۆ شەممە، 10-08-2024، رەعد ساڵح جبووری، ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک نییە کە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبێتەوە".
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گوتی: "دابینکردنی پارەی کاش لە رێگەی فرۆشی نەوت دابین دەکرێ کە پارەکەی بە دۆلارە، هەر کاتێک حکومەت پێویستی بە دینار بێ بۆ خەرجیی ناوخۆیی پارەی فرۆشی نەوتەکە کە دۆلارە دەگۆڕێتەوە، بانکی ناوەندیی عێراق دیناری پێدەدات".
شێخ عەواد جغێفی رەتیکردەوە موقەدەم عاید عەتەڵڵا جغێفی و سێ چەکدارەکەی دیکە لەلایەن هێزێکی ئەمریکییەوە دەستگیرکرابن،
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رەتیدەکاتەوە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دوورخرابێتەوە و دەڵێت: "مۆڵەتە."
سەرۆکی لیژنەی 160ـی پەرلەمانی عێراق کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە "سەرپێچییەکان"ـی بەندەرەکانی عێراق رایدەگەیێنێ، "بەهەدەردان" لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق، لە دزیی سەدە زیاترە.
یاسای خانەنشینیی یەکگرتووی عێراق هەموار دەکرێتەوە و تەمەنی خانەنشینی دەکرێتەوە 63 ساڵ.
پۆلیسی دیالە دەڵێت، دۆخی شارەبان (بە عەرەبی پێی دەگوترێت میقدادیە) ئاسایی بووەتەوە و هەموو فەرمانگەکانی قەزاکە کراونەتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بودجەی دامەزراندنی زانکۆی شنگال بخاتە نێو خشتەی بودجەی ساڵی 2025 و پارچە زەوییەکی بێ بەرامبەری بۆ تاپۆ بکرێ.
داوای پۆستی پارێزگار دەکەن
داواش دەکات لانیکەم شەش مانگ مۆڵەت بدرێتە خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کارگەکانیان لە بەغدا تۆمار بکەن
پەرلەمانتارێک دەڵێت، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکێش بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
لە پەرلەمانی عێراق واژۆ بۆ هەموارکردنەوەی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی کۆدەکرێتەوە و تاوەکو مووچەکانیان زیاد بکرێت و نەخۆشیش بگرێتەوە. پەرلەمانتارێک دەڵێت، ئامانج لە هەموارەکە ئەوەیە خەڵکێکی زیاتر بگرێتەوە.
سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و هەمواری یاسای پەرلەمان و یاسای دامەزراوەی شەهیدان لە بەرنامەی کاردایە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ دوو بەرپرسی پێشووی بانکی رەشید لە کەرکووک دەرچوو.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی دوایین بەدواداچوون، وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو نەکردووە؛ بەرپرسێکی وەزارەتەکە بە پەرلەمانتارێکی راگەیاندووە، وردبینییەکە کاتی دەوێت
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، سێ پارتی لە عێراق هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا بارەگاکانیان دابخرێن و دەست بەسەر داراییان دا بگیرێ.
جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکان هێرشیانکردە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە، 05-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.
سائیر جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی، رۆژی یەکشەممە، 04-08-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "خودی خۆم، هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی رەتدەکەمەوە و دەنگی پێنادەم".
پارێزگاری نەینەوا دەڵێت، لە 10 رۆژی داهاتوودا لایەنە ناکۆکەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کۆدەبنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەبارەی دۆخی شنگالەوە لێکتێگەیشتن هەیە.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، رۆژی 22-07-2024، نووسراوێکی بۆ بانکی عێراقیی بۆ بازرگانی ناردووە، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، تێیدا گلەیی و نیگەرانی خۆی لە سست بەڕێوەچووکانی کارەکانیان و وەڵامنەدانەوەی پەیوەندییەکان لە لایەن بانکەوە دەردەبڕێ لەبارەی بەجێکردنی مووچەی مووچەخۆرانی نێو پڕۆژەی هەژماری مندا.
گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستا 10 هەزار هاووڵاتی عێراقیان لە کەمپی هۆل گەڕاندووەتەوە و بەمنزیکانەش کاروانێکی دیکەی عێراقییەکان لە کەمپەکە دەگەڕێندرێنەوە.
بڕیارەکە دوای ئەوە هات، حەس حەس لایڤێکی لەگەڵ ژنە پۆرن ستاری عێراقی میرا نووری کرد کە لە دەرەوەی وڵاتە و پێی دەڵێ، "میرا، تۆ سەرچاوەی دڵخۆشی بۆ ئێمە. کاتێک سەیری تۆ دەکەم، دڵەڕاوێکم نامێنێ و هەموومان بە بۆنەی تۆوە دڵخۆشین".
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممە، 03-08-2024، لە بۆنەیەکدا کە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە هۆڵی گەورەی پەرلەمانی عێراق رێکخرا، قسەی کرد و گوتی: "ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر قێزەونترین تاوان و کۆمەڵکوژیی مرۆیی تێدەپەڕێت کە مێژووی هاوچەرخی عێراق بەخۆیەوە بینی کە تێیدا هەموو بەها ئاسمانییەکان پێشێلکران، لە کوشتنی ژنەوە بیگرە تاوەکو کوشتنی پیاو و منداڵ و بەکەنیزەککردنی ژنانی عێراقی، بەتایبەتی ژنانی ئێزدییەکان".
پەروین فاتح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی شەممە، 03-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 3:30 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتی و بابلیون لە بەغدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کەرکووک بە گشتی و هەڵبژاردنی پارێزگار و پۆستەکانی دیکە.
ئەو راگرەی لە ماوەکانی رابردوودا دیمەنی ئابڕووبەری بڵاوبووەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی لەنێو یەکێک لە زیندانەکانی بەسرە بڵاودەبێتەوە، بەڵام پۆلیس هەواڵەکە رەت دەکاتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کوردانی ئێزدی "رووبەڕووی پێشێلکردنێکی زەق و مامەڵەیەکی دڕندانەی چەتەکانی داعشی تیرۆریست بوونەوە."
بەرپرسێکی عەرەب لە کەرکووک رایدەگەیێنێ، بەشێکی عەرەب دژی پەراوێزخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. نوێنەرێکی تورکمانیش پەراوێزخستنی یەکێتی بە ئاسایی دەزانێ و دەشڵێ: عەرەب یەکدەنگ نین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، گرنگە بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لە سەرووی هەر رێککەوتنێکی نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێت. ئەندامێکی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوەکەش دەڵێت، "سوودانی گوتی، نابێت هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز بخرێت."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی نەینەوای یەکگرتوو دەڵێت، بەشێکی گۆڕانکارییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا یاسایین و کێشەیان لەگەڵیان نییە، بەڵام بەشێکی دیکەیان نایاسایین
بەرپرسێک لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان رێکاری تووندیان بۆ رێگریکردن لە دزەکردنی چەکدارانی داعش بۆ نێو خاکی عێراق لەسەر سنوور گرتووەتەبەر.
شەوی رابردوو ئاگر لە هۆتێل ئیتیحاد لە شاری کەربەلا کەوتەوە؛ بەرگریی شارستانی دەڵێت، 60 زیارەتکاری بیانییان رزگار کردووە
بووە سێیەم قوتابی تاوەکو ئێستا بەهۆی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانەوە کۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێت.
"لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو 30ی مانگی تەممووزی ئەم ساڵ سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابخرێن، بەڵام بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە کەمپەکان لەو وادەیە داناخرێن و دوادەکەوێت."
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەن دەوڵەت لەبارەی گۆڕانکاریی لە پۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکانی پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.
ناحیەکانی سەر بە قەزاکە کە بریتین لە وەلید و نخێت کارەبای نیشتمانییان نییە و پشت بە موەلیدە دەبەستن.
"ئەمین عەزیز لە پشکی یەکێتی بووەتە بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سەڵاحەدین، زانیار رەشاد لە پشکی یەکێتی بووەتە راوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری پیشەسازی؛ عەدالەت هەڵمەت کە ئەندامی کۆمەڵی دادگەرییە بووەتە راوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری کۆمەڵاتی و هۆزەکان."
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق جێبەجێکردنی پڕۆژەی هاوکاریکردنی قوتابی و خوێندکارانی کەمدەرامەت لە قوتابخانە، زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکات
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، فراکسیۆنی (نەینەوای داهاتوو) داواکەی پارێزگاری نەینەوای رەتکردووەتەوە سەبارەت بە کۆبوونەوەیەکی فراوان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵبژاردنی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان. ئەندامێکی دیکەی ئەنجوومەنەکە دەڵێ، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکە بکرێ.
رەعد ساڵح حوسێن جبووری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی عەرەبی، رۆژی دووشەممە 22-07-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن."
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ مانگی تەممووز دەستیپێکرد.
رۆژی دووشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی لە عێراق رادەگەیێندرێ.
بەم نزیکانە رووپێویی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێ. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێ، "رووپێوەکە نەخشەیەکی روونی هەژاری نیشاندەدات و لەسەر ئەو بنەمایەش ستراتیژی پێنج ساڵی داهاتووی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دادەنرێ".
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، بڕیارە ساڵی داهاتوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ بکرێتەوە
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت کە سێیان کۆتان. پارتی چوار کورسی و یەکێتی دوو کورسی هەیە.
حکومەتی عێراق مووچەی شەهیدانەی زیاتر لە 27 هەزار کەسی راگرتووە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات. سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق دەڵێت، لە ئەنبار زیاتر لە 1000 مووچەی شەهیدانەی وەهمی ئاشکرا کراون
ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، کەسێک ئامۆزایەکی خۆی کوشت و هاووڵاتییەکی دیکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خوولی پێنجەمی ساڵی سێیەمی وەرزی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت
لە سنووری پارێزگای نەینەوا 17 هەزار و 50 کەس بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن، لەو رێژەیەش بەشێکی لە ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگاکە دەبن.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، داخستنی کامپەکان، مانای داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان نییە. نزیکەی 26 هەزار خێزان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان ماون.
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت، مانگی رابردوو 17 بوومەلەرزە لە عێراق روویانداوە، کە زۆرترینیان لە باشووری کوردستان بوون
سێ برا و ئامۆزایەکیان لە قەزای زوبێر-ی پارێزگای بەسرە، دەکەونە نێو چاڵە نەوتێکەوە و دەخنکێن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کردنەوەی دەرگای پێشکێشکردنی لیستی بەربژێرانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند
ئەمڕۆ دوایین کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی چۆڵ دەکرێت و دوایین کاروانی ئاوارەکانی کەمپەکە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر خۆپێشاندەران لە قامشلۆ دەکات و دەڵێت، دەیان چەکداری جوانێن شۆڕگێڕ، بە کوتەک، دار و بەرد پەلاماری خۆپێشاندەرانیان دا. هاوکات داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات سەرکۆنەی بکات.
دکتۆر موئەیەد عەبدولرەحمان قوچی، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی دەستەی گشتیی کۆنترۆڵی جۆریی هەرێمی کوردستان لە کەنەدا کۆچی دواییکرد و رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کۆڕێکی ماتەمینی بۆ رێکدەخرێ.
پۆلیسی هاتووچۆی عێراق رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان تابلۆی ئۆتۆمبێلیان یەکخستووە و هەر ئۆتۆمبێلێکی هەرێمی کوردستان لە شارەکانی عێراق سەرپێچی بکات یان بە پێچەوانەوە، سەرپێچییەکەی تۆمار دەکەن و سزادەدرێت.
وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، هەولێر و بەغدا لە بەرهەمی گەنم گەیشتوونەتە خۆبژێوی، تاوەکو ئێستا بەرهەم 5.5 ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.
دوای ئەوەی ژمارەیەک بۆمبی چێندراو لە مزگەوتی نووریی شاری موسڵ دۆزرانەوە، کە بە هۆیانەوە کارکردن تێیدا راگیرا، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند "بۆمبەکان پووچەڵکرانەوە."
179 خێزانی کەمپی ئاشتی گەڕانەوەی زێدی خۆیان لە شنگال و پارێزگای سەلاحەدین.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە کە زۆربەیان پەیوەندییان بە باشووری کوردستانەوە هەیە
هاووڵاتییەک لەسەر داخستنی دەرگا لەسەر نوێژخوێنانی مزگەوتێک لە بەغدا دەستگیرکرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، چەند جارێک ئەو کارەی کردووە
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاشکراکردنی گرووپێکی بەناوی (قوربانیین) راگەیاند کە ئەندامەکانی بە تیروپشک خۆیان کوشتووە
بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەریی عێراق هەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ ڤاکسینکردنی ئاژەڵان دژی نەخۆشیی تەبەق دەستپێدەکات. هەڵمەتەکە 43 رۆژ بەردەوام دەبێ و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆکتان 98ی راگەیاند
پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە رێگەی وشکانی کۆتاییهات. گەڕانەوەی حاجیان بە رێگەی ئاسمانیش خێراتر دەکرێ.
بەرپرسێکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانیی هەرێمی کوردستانی رەوانەی بەغدا کرا.
بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار دەڵێت، قوتابخانەیەکی 24 پۆلی لە سەنتەری ناحیەکەیان دروست دەکرێ. لە پارێزگای نەینەواش بەردی بناخەی 10 قوتابخانە دادەنرێ.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و بەربژێرانی تاکی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکردەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ دەرگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بە رووی هاووڵاتیان بکرێتەوە؛ بەڵام بڕیاری کردنەوەکە دواخرا. هەرچەندە تائێستا بە فەرمی وادەی کردنەوەکەی دیارینەکراوە.
ئەمڕۆ دوایین وادەی تۆمارکردنی پارت، هاوپەیمانی، بەربژێرانی تاک و سەربەخۆیە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنیش دەڵێت، قۆناخی داهاتووی کارەکانیان وەرگرتنی ناوی لیستی بەربژانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەسرە، پیاوێک گیانی لەدەستدا و خوشکەکەی بریندار بوو.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و دەڵێت: کاتەکە زۆر گونجاوە.
بەهۆی بەرزیی پلەی گەرماوە، دەوامی فەرمانگەکانی کەرکووک کەمکرایەوە.
دوای ئەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتی بەغدا دەکات؛ لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەرگای چوونە ژوورەوە بە رووی سەرنشینەکانی دادەخرێت. بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق، کە یەکێک بووە لە سەرنشینەکان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە دەرگای هۆڵەکەی کلیل دابوو، "خۆیشی خەوتبوو". لەسەر رووداوەکە وەزیری گواستنەوە لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوەی پێکهێناوە
لە پێنج مانگی ئەم ساڵدا 10 تۆن مادەی هۆشبەر و کارتێکەری عەقڵی دەستیان بەسەردا گیراوە و 6000 بازرگان و بەکارهێنەریش دەستگیر کراون
زیاتر لە 80 هەزار هاووڵاتی لە رۆژانی جەژنی قورباندا لە رێگەی هێڵی ئاسمانیی عێراقییەوە گەشتیان کردووە
گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا لە رووبارێکی بەسرە خنکا. پۆلیسی بەسرە دەڵێت، لە دوو هەفتەدا ئەمە هەشتەمین رووداوی خنکانە لە پارێزگاکە
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی دەڵێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەگات
لە دەروازەی سنووری عەرعەری نێوان عێراق - سعودیە، پشکنین بۆ حاجییە گەڕاوەکان دەکرێ. تەندروستیی ئەنبار دەڵێت: هیچ نەخۆشییەکی مەترسیدار تۆمارنەکراوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت: هەر خوێندکار و دەرچوویەک ببێتە کارمەندی سەر سندووق، 250 هەزار و فەرمانبەرانیش 150 هەزار دیناریان پێدەدرێ و شەش مانگیش سەرمووچەکانیان پێش دەخرێت.
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی پارێزگای زیقار دەڵێت، سێیەم ساڵە لەسەر یەک، زۆرترین تووشبووی تای خوێنبەربوون لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگای زیقار تۆماردەکرێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ناتوانن لە 5ـی ئەیلوولی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە 350 هەزار کەس کە پەنجەمۆریان نەیدەخوێندەوە، زیاتر لە 137 هەزاریان سەردانی کۆمیسیۆنیان کردووە.
هەفتەیەکە هەڵمەتێک بۆ لەنێوبردنی سەگی سەر شەقام، نێو کوچە و کۆڵانەکانی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار دەستیپێکردووە، ڤێتێرنەری پارێزگاکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 سەگ لەنێوبراون.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە رەتیدەکاتەوە رێککەوتن کرابێ و سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ کۆبێتەوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو کۆتایی ئەم مانگە کەمپی ئاشتی لە عەربەت دادەخرێت، بەڵام بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، ناتوانن لەو وادەیە دایبخەن، چونکە هێشتا ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی تێدا ماوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند یەکێک لە چەکدارە کوژراوەکان سەرکردەیەکی مەترسیدارە.
نوێنەری قەزای خوورماتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی نێو بازاڕی خورماتوو، دەستگیرکرا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە حەج، لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار حاجیی دانیشتووی سلێمانی لە رومادی گیانیان لەدەستدا
ئاگر لە شەش کۆگای خۆراک لە بەغدا کەوتەوە و ژمارەیەک بارهەڵگری ساردکەرەوەش سووتان. بەرگریی شارستانی دەڵێت، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵكردووە
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشێکی تا رادەیەک فێنک روو لە هەرێمی کوردستان بکات و ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە هەیە. کەشناسیی عێراقیش دەڵێ، ئەمڕۆ گەرمای هەندێک شاری عێراق 50 پلە تێدەپەڕێنێت
سێ کەس لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک هەڵدەکەوتنە سەر ساردەمەنییەک. پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، هەرسێکیان دەستگیر کردوون
لە سنووری عێراق و سووریا هێرش دەکرێتە سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران. کەتائیبی سەییدوشوهەدا دەڵێت، هێرشەکە لە لایەن ئەمریکاوە کراوە و چەکدارێکی کوژراوە
کەسایەتییەکی ناسراوی هۆزی بەنی مالیک لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا بە تەقەی خۆشی کوژرا. بکوژ خۆی رادەستکرد
دەستەی دەستپاکیی عێراق، بە تۆمەتی وەرگرتنی "بەرتیل" رێپێدراوێکی پۆلیسیی کەرکووک دەستگیردەکات و فەرمانی دەستگیرکردن-یش بۆ بەرپرسەکەی دەردەکات.
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دزە و ئاشکرابوونی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی رەتدەکەنەوە. ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە دەڵێ، هەر پرسیارێک ئاشکرابێت، تاقیکردنەوەی بابەتەکە هەڵدەوەشێننەوە.
300 دۆنم زەویی کشتوکاڵی لە قەزای بەدرەی سنووری پارێزگای زیقار کراوەتە یەکەی نیشتەجێبوون. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزاکەش رەخنە لەو هەنگاوە دەگرێت.
فڕۆکە F16 کانی سوپای عێراق، گرووپێکی داعش و شوێنی مانەوە و تونێلەکانیان لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەکەنە ئامانج.
پۆلیسی کەرکووک ئامادەیە 10 رۆژی دیکە دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک وەربگرێتەوە؛ بەڵام گوتەبێژەکەی دەڵێت، پێدەچێت رادەستکردنەوەکە دوابکەوێ.
پێشنیازەیاسایەک بۆ کڕینەوەی سزای زیندانی لە پەرلەمانی عێراقە، بەگوێرەی پڕۆژەکە زیندانیان دەتوانن هەر رۆژێک سزای زیندانی بە 10 هەزار دینار بکڕنەوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تاوەکو ئێستا 130 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و 'وەرگرتن بەبێ هیچ گرفتێکیش بەردەوامە.'
بەرپرسێکی حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، 12 حاجی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق کە بە فەرمی چوونەتە حەج گیانیان لەدەستداوە.
بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک، نێردەی حەجی عێراق وەک باشترینی نێردەکانی حەجی ئەمساڵ دیاری کرا.
ئاگرێک لە ناوچەی زەعفەرانییەی شاری بەغدا کەوتەوە و سێ کۆگا سووتان.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لە 21ـی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجییان دەستپێدەکات.
حکومەتی عێراق داوا لە حکومەتی سعودیە دەکات پێداچوونەوە بە پشکی حاجییانی بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر هاووڵاتیی عێراقی بۆ حەج بچنە ئەو وڵاتە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق، رۆژی شەممە، 15-06 -2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە بازاڕێکی گەڕەکی عامل ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا حەوت دووکان سووتاون.
ئەفسەرێک و چوار ئەندامی خێزانەکەی لە قەزای شارەبان بریندار بوون. پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، "بوتڵی گاز گڕی گرتووە و رووداوەکە تیرۆیستی نییە."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا کە کوردی فەیلییە دەڵێت، وێڕای بڕیاری حکومەتی عێراق، بەڵام ئەمساڵ پشکی حەج بۆ کوردانی فەیلی تەرخاننەکرا
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، دوای جەژن قایمقامەکان هەڵدەبژێردرێن
وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی سێ مووچە نەدراوەکەی پاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان راگەیاند و خستیە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و 26 ملیار دیناریش نێردراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
دادگەیەکی عێراقی، لەسەر گەندەڵی و ساختەکاری لە مامەڵەی خانەنشینی، سزای 10ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی خانەنشینی سەلاحەدین دەرکرد.
گفتوگۆی لایەنەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی نەینەوا دەستیپێکردووە. پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەردووکیان داوای پۆستی قایمقامی قەزای مەخموور دەکەن.
شەوی رابردوو بۆ دووەمجار لەسەر یەک ئاگر لە نەخۆشخانەی زەهرای تایبەت بە منداڵان و منداڵبوون کەوتەوە
عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکات
عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە کە تێیدا جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 333ی ساڵی 2015ی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەبارەی مووچە و دەرماڵەی پلە تایبتەکان راگرتبوو.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەبارەی هێرشی سەر چێشتخانەکان و براندە ئەمریکییەکان، قسەکانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەڵێ: "حەشدی شەعبی نییە."
بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لویس ساکۆ کرایەوە پاتریاکی کلدان لە عێراق و جیهان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەسەڵاتی دایە وەزیری داد، بۆ ئەوەی دانوستاندن و واژۆی رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ هۆڵەندا بکات بۆ گواستنەوەی زیندانییان.
شەممەری کە ئەندامی لیژنەی دەستپاکییە، داوای لە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کردبوو "سەپاندنی مۆڵەتی مانەوە (ئیقامە)ـی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانیان بۆ پارێزگای نەینەوا بخرێتە دەنگدانی ئەنجوومەنەکە."
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەشت ساڵی رابردوودا نۆ گەڕەکی عەرەبی لە کەرکووک دروستکراون، کە هەریەکیان دوو هێندەی گەڕەکەکانی رەحیماوە و شۆڕیجە دەبن. دەشڵێت رۆژ لە دوای رۆژ تەعریب، جیاکاری، داگیرکردنی زەویی کورد و تورکمان زیاتر دەبێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 500 پاسەوان بۆ شوێنەوارەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت؛ ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیش دەڵێت، دەبێ دامەزراندنەکە لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە بێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد بکات، زیادکردنە دەگاتە 150 هەزار دینار.
بەغدا، کە دانیشتووانەکەی زیاتر لە 9 ملیۆن کەسە، رۆژانە نزیکەی 10 هەزار تۆن خاشاکی هەیە.
لەگەڵ ئەوەی کاتی حکومەتی عێراق بۆ داخستنی کەمپەکان نزیکەی 50 رۆژی ماوە، بەڵام دانیشتووانی کەمپی خازر، کە دەکەوێتە نێوان هەولێر و موسڵ، وەکو بڵێی بەنیازی گەڕانەوە نەبن، گلەیی لە خراپی دۆخیان دەکەن
سەرۆکوەزیرانی عێراق 500 ملیۆن دیناری دیکە بۆ پرۆژەی دەروازەی هەڵەبجە تەرخان دەکات
ئەندامانی لیژنەی نەوت و گازیش کۆبوونەوەکە "بە گرنگ'' دەزانن.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، ئەم ساڵ 10 کارگەی ئاردی سفر دادەمەزرێنن؛ یەکێکیان لە پارێزگای دهۆک دەبێت
سەرۆکی فراکسیۆنی عەزم لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەکات هەڵبژاردنی قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دوابخات. ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت پرۆسەی بەربژێرکردنیان لەلایەن پارێزگارەوە بێت نەوەک ئەنجوومەن. پارتی دیموکراتی کوردستانیش داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی قەزا و ناحیەکان دەکات
ئەمڕۆ دەرگای تۆمارکردنی لیست، هاوپەیمانی و بەربژێرانی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بەم نزیکانە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان مەرسوومی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات
بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، دەبێ بارگرانیی ئاوارە و کەمپەکان لەسەر هەرێمی کوردستان سووک بکەن و هەرێمی کوردستانیش لە هەموو پرۆژەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکان بەشداربێت.
وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
شەوی رابردوو پۆلیسی ناحیەی عوزێم-ی سەر بە قەزای بەعقوبە-ی ناوەندیی پارێزگای دیالە، لە کوژرانی کچێکی 26 ساڵان ئاگادارکراوەتەوە، کە دوو گوللە بەر سەری کەوتووە.
بڕیاربوو 11ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەبچێت؛ بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-06-2024، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە بڕیاری ژمارە پێنج هەڵبژاردنەکەی جارێکی دیکە بۆ مانگی هەشتی ئەم ساڵ دواخست.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی گرووپێکی نوێی راگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بەغدا هێرشیان کردبووە سەر براندە بیانییەکان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەکاتەوە زنجیرە خواردنگەی کەی ئێف سی داخرابێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەرگای تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوەتەوە
حکومەتی عێراق کۆمەڵێک پێداویستی بۆ نڤیشکانانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "ئەمڕۆ سیدیی ناوی جووتیاران دەگاتە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆئەوەی رێکارەکان تەواو ببن و وەرگرتنی گەنم دەستپێبکات."
سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی عێراق، بڕیاری پەرلەمانی بۆ پەسندکردنی خشتەی بودجەی 2024 دەرکرد
بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت، تاوەکو نووسراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراقیان پێ نەگات، ناتوانن دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بکەنەوە.
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، خشتەی بودجەی ساڵی 2024 پێویستی بە رەزامەندی سەرۆککۆماری عێراق نییە و دەکرێت سبەی نووسراوەکە رەوانەی وەزارەتی داد و دارایی بکەین.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەواو بووە و ناردنی مووچەکەیان تەنیا رێکاری کارگێڕی ماوە.
حکومەتی عێراق پێنج رۆژی وەکو پشووی جەژنی قوربان راگەیاند
لە بەغدا جارێکی دیکە هێرش کراوەتەوە سەر خواردنگە و براندە ئەمریکییەکان. دوای هێرشەکەش هێزێکی زۆری ئەمنی بڵاوکراونەتەوە. ئەمە سێیەم جارە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا هێرش دەکرێتە سەر براندە ئەمریکییەکان لە شاری بەغدا
ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبووەوە، لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەکراوە
بانکی ناوەندیی عێراق مامەڵەکردنی بە دۆلار لە 197 کۆمپانیا قەدەخە کرد؛ هەندێک کۆمپانیا ناوەکانیان کوردییە
پەرلەمانتارێکی نەینەوا داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەکات، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بەبێ ئیقامە نەتوانن سەردانی پارێزگاکە بکەن.
بەهۆی رووخانی خانوویەکەوە لە شاری بەغدا، کرێکارێک گیانی لەدەستدا
محەممەد خوزاعی دەڵێت: "ئەو ژمارەی ئەم ساڵ هەرێمی کوردستان پێشکێشیکردووە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن تێدەپەڕێنێت، وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دارایی عێراق ئەو پارە زیادە لەکوێ پارەداربکەن و دابین بکەن؟"
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێش جەژنی قوربان خشتەی بودجەی ساڵی 2024 لە پەرلەمان دەنگی لەسەر نادرێت
قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگای نەینەوا دروستبووە، بەتایبەتی لە سایلۆی مەخموور
تەنیا 10% 12%ی پۆستەکانی قەزای خوورماتوو دەدرێنە کورد. بەرپرسێکی کورد لە سنوورەکە دەڵێت، قایمقام و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکە نادرێنە کورد. ئاماژە بەوەش دەکات، کادیری کوردیان بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکان کەمە
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان 12 دۆلار و نیوی تەرخانکردووە، کۆمپانیا نەوتییەکانیش داوای 26 دۆلار دەکەن
حکومەتی عێراق رەزامەندیی لەسەر زیادکردنی بودجەی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دا و پەرلەمانتارێک دەڵێت، نەخۆشخانەکە لەسەر بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی هەرێمەکان جێبەجێ کراوە و لە تەواوبووندایە
وەزارەتی نەوتی عێراق، سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بانگهێشت دەکات و دەڵێت، دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراو داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات
رۆژی دووشەممە، یەکەم زیارەتکاری عێراقی بۆ حەج لە شاری مەککە-ی سعودیە گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی پلادانانی عێراق رایدەگەیێنێت، بودجەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان نیوەی ئەو ژمارەیە کە راگەیێندراوە؛ "ئەگەر هەناردکردنەوەی نەوتەکەی دەستپێنەکاتەوە دوو تریلیۆن و 700 ملیار دیناری بۆ خەرج ناکرێ."
محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، پێویستە لە تەواوکردنی تۆمارکردنی داتای فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پەلە بکرێت و مووچەکانیان دوانەکەوێ.
بانکی ناوەندیی عێراق چاپکردنی دراوی جۆری 100 رەتدەکاتەوە و دەڵێ: ئەوەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە.
بەرهەمی سیستمێکی نوێی چاندنی گەنمە لە پارێزگای نەینەوا پێگەیشتووە. جگە لە بەڕێوبەرایەتیی کشتوکاڵ، زانکۆی موسڵ لە سیستمەکەدا بەشدارن و بە پشتیوانیی پرۆگرامی جیهانیی خۆراک (WFP)ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، جێبەجێ دەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ تاوتوێکردنی خشتەی بودجەی 2024 دواخرا
تەرمی ژنێک لە پارێزگای دیالە دۆزرایەوە. پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، ناسنامەکەی دیار نییە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێستۆرانتی کەی ئێف سی (KFC) لە شاری بەغدا بە نارنجۆک هێرشی کرایە سەر. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا دەڵێت، ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیر کراون
بۆ کڕینی چەک لە خەڵکی، دوو ملیار دینار لە بەغدا و بۆ هەر پارێزگایەکی دیکەی عێراقیش ملیارێک دینار تەرخان کراوە. گوتەبێژى لیژنەى رێکخستن و سنووردارکردنى چەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەر هاووڵاتییەک مافی خۆیەتی چەکێکی سووکی هەبێت
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بودجەی پارێزگاکانی عێراق کەمیکردووە، بەڵام پشکی هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. ئەندامێکی دیکەی لیژنەکە دەڵێت، زانیارییەکە راست نییە
دوو تەقینەوە لە پارێزگای دیالە روویاندا و لە ئەنجامدا دوو چەکداری سەحوە کوژران و پێنج سەربازیش برینداربوون.
چەند رۆژێکە هەواڵی تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون لە ناوچە نایابەکانی بەغدا بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بڵاوبووەتەوە. ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و شەقامی عێراقی تووڕەکردووە.
سبەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بۆ تاوتوێکردنی خشتەکانی بودجەی 2024، میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکات.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیێنێت، کارەبا لە کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکڕن و بڕەکەشی بەپێی پێویستی دەگۆڕێ.
چەند رۆژێکە کێشەی بەنزین لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دروستبووە و قەرەباڵخی لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین هەیە. وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، کێشەکە ئەمڕۆ کۆتایی دێت.
لە عێراق 11 بۆنە کراونەتە پشووی فەرمی سەرتاسەری؛ جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە ساڵانە 16 رۆژ لە عێراق کراونەتە پشووی سەرتاسەری. ئەمە جگە لەوەی دەسەڵاتدراوەتە حکومەت پشووی دیکە رابگەیێنێ، بەڵام لە حەوت رۆژ زیاتر نەبێ. رۆژی نیشتمانیی عێراقیش دیاری نەکراوە و نەکراونەتە پشوو.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ناتوانن لە 10ـی حوزەیران هەڵبژاردن بکەن، بۆیە بە نووسراوی فەرمی داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن، وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.
42 کەس یاوەری بریندارەکانن و، لە نەخۆشخانەی خانەی پەرستاریی تایبەت لە شاری پزیشکی یەکەم لە بەغدا، چارەسەر وەردەگرن.
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دا؛ تەمەنی کۆمیسیۆن تاوەکو 6ـی 1ـی 2025 درێژکرایەوە.
کۆی گشتیی بودجەی هەرێمی کوردستان لە خشتەی بودجەی عێراقدا زیاتر لە 20.9 تریلیۆن دینارە، کە زیاتر لە 9.5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە خۆران تەرخان کراوە. بودجەی عێراقیش 211 تریلیۆن و 861 ملیار دینارە و زیاتر لە 64 تریلیۆن دیناریش کورتهێنانی هەیە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر کڕینی گازی کۆرمۆر دەردەبڕێت و وەزارەتی کارەبا دەڵێت، لە هەنگاوی یەکەمدا رۆژانە 100 مەقمەق گاز لە کۆرمۆر هاوردە دەکەن، بەبێ رەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال واژۆ ناکرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی عێراق، دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی "تیرۆر" لە سلێمانی و کەرکووک راگەیاند.
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق و بانکی ناوەندیی عێراق رێککەوتن، بۆ ئەوەی هەردوو بانکی رەشید و رافیدەین دۆلار بە نرخی فەرمی بدەنە زیارەتکارانی حەج.
ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی عێراق بۆ پەرەپێدان بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و، هاوبەشی و بەشداریکردنی وەبەرهێنانی بیانی لە ئابووریی عێراق و دامەزراندنی کارگەکانی دروستکردنی پاس و تابلێت تاوتوێکران.
سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندێکی باڵای حیزبی دەعوەی رێکخستنی عێراق جەخت لە پێویستیی داڕشتنەوەی پەیوەندییەکان دەکەنەوە.
پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت رایدەگەیێنێت، نامۆیە دوو قەیسەری لە دوو شوێنی جیاواز لە هەمان خولەک بسووتێن. داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، تاوتوێی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە دژی سیستمی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و نەهێشتنی کورسیی کۆتاکان تۆماریکردووە.
لە شاری بەغدا، کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت و دواتر هێزە ئەمنییەکان دەستگیری دەکەن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمیی کوردستان یەکەم لیست رەوانەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) دەکات، تاوەکو هەژماری بانکییان بۆ بکرێتەوە؛ لیستەکە لە 368 فەرمانبەر پێکهاتووە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، دوای زیاتر لە شەش مانگ سەرۆک هەڵدەبژێرێت. پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، دەنگ بە مەحموود مەشهەدانی دەدەن
لە مەخموورەوە وەزیری بازرگانیی عێراق وەرزی دروێنەی گەنمی لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند و گوتی، بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵا، گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن.
لە شاری بەغدا، ماتۆڕسوارێک تەقەی لە کچێک کرد و کوشتی. شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت: "بکوژەکە برای کچەکە بووە."
داوا دەکرێت گوندی کەشکۆڵیی کۆن لە ناحیەی قەرەتەپە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە بەهۆی لافاو زیانێکی گەورەی بەرکەوت، بگوازرێتەوە شوێنێکی دیکە.
ئەم ساڵ دۆسیەی ئەمنیی پارێزگای کەرکووک لەلایەن سوپاوە رادەستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ناکرێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ: دەکەوێتە ساڵی داهاتوو. پۆلیسی کەرکووکیش ئاماژە بەوە دەکات: "بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی 100% ئامادەین".