کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

عێراق

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێکی قەدەخەی سەر فڕۆکەوانیی عێراق هەڵبگیرێت

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

03-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، هەوڵە چڕەکانیان بۆ هەڵگرتنی قەدەخەی سەر فڕۆکەوانیی عێراقی لە فڕۆکەخانەکانی ئەورووپا بەردەوامن و رەنگە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بەشێک لە گەمارۆکە هەڵبگیرێت.


عەلی خالیدی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی لە بەغدا راگەیاند:  "دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی و هێڵە ئاسمانییەکان بەو پەڕی توانایان هەوڵدەدەن بۆ هەڵگرتنی ئەم قەدەخەیە لەسەر ئەو وڵاتانەی کە ئێستا ناوی عێراقیان لە لیستی رەشدا داناوە."

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە باسی لەوە کرد، پلانێکی هەمەلایەنە لەژێر سەرپەرشتیی وەزیری گواستنەوە بۆ بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی سەلامەتی و رێکخستنەوەی هێڵەکان جێبەجێ دەکرێت، گوتیشی: "شێوازی کارکردن لە وەزارەت بە تەواوی گۆڕاوە و رەنگە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا بەشێکی گەمارۆکە هەڵبگیرێت؛ کاتێکیش مەرجەکانی سەلامەتی و ئاسایش بەتەواوی جێبەجێ کران، هێڵی ئاسمانیی عێراقی (Iraqi Airways) جارێکی دیکە لە ئاسمانی ئەورووپا و وڵاتانی دیکەدا دەفڕێتەوە."

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ پرۆسەی هەڵگرتنی قەدەخەکە لە چ وڵاتێکەوە دەستپێدەکات، خالیدی روونیکردەوە کە پرۆسەکە پەیوەست نییە بە دەوڵەتێکی دیاریکراوەوە، بەڵکو پەیوەستە بە جێبەجێکردنی پێوەرە ستانداردەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانی (ICAO) و ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی ئەورووپا (EASA).

عەلی خالیدی باسی لەوە کرد، ئامانجی سەرەکییان دەستپێکردنەوەی گەشتی دوولایەنەیە لە نێوان عێراق و ئەورووپا و گوتی: "دەمانەوێت فڕۆکە ئەورووپییەکان لە عێراق بنیشنەوە و لە فڕۆکەخانەی بەغداشەوە بە فڕۆکەکانی هێڵی عێراقی گەشتەکان بەرەو وڵاتانی ئەورووپا و دوورتر دەستپێبکەنەوە."
 

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە