کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق

سێ بڕیار لە عەلی زەیدییەوە بۆ کەرکووک

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

03-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد03-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشکی کەرکووک لە کارەبا و سووتەمەنی زیاد بکرێت و "بەپەلە دۆسیەی هەڵبژاردنی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە".

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی رەوشی گشتیی پارێزگای کەرکووک کرد. عەلی زەیدی بڕیاریدا، پشکی کارەبا و سووتەمەنی کەرکووک زیاد بکرێت و پۆستی پارێزگاریش یەکلایی بکرێتەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابووری، وەزیرانی ناوخۆ و داد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو؛ تێیدا دۆسیە ئیداری، خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان لەگەڵ پێداویستییەکانی دانیشتووانی پارێزگاکە تاوتوێ کران.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران چەند بڕیار و راسپاردەیەکی دەرکرد:

"بڕیادرا بە زیادکردنی پشکی کەرکووک لە وزەی کارەبا بە مەبەستی باشترکردنی کاژێرەکانی پێدانی تەزووی کارەبا بە هاووڵاتییان، هاوکات بڕیاری زیادکردنی پشکی سووتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەکان درا.

پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و کۆتاییهێنان بە بۆشایی ئیداری، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە.
فەرماندەییی ئۆپراسیۆنەکان و دەزگا ئەمنییەکان راسپێردران رێکاری پێویست بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بگرنەبەر، مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بەپێی دەستوور و یاسا بکرێت و، پارێزگاری لە گیانی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت بکرێت.

دۆسیەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ دەستەی دەستپاکی رەوانە بکرێت، بە مەبەستی وردبینی، لێکۆڵینەوە لە سەرپێچییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگیی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ سەرجەم دۆسیەکان کردەوە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، وەڵامدانەوەی داواکارییە رەواکانی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی سەقامگیری لە کەرکووک."

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 2ی تشرینی دووەم بڕیاری دا بە کەمکردنەوەی نرخی کارەبای موەلیدە لە 18 هەزار دینارەوە بۆ 13 هەزار دینار، بەو هۆیەوە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان لە کەرکووک مانیان گرت و کارەبای بەشێکی زۆری شارەکەیان کوژاندەوە. 

 شەوی یەکشەممە، بەهۆی دیاریکردنی نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بە 18 هەزار دینار بۆ مانگی رابردوو (تشرینی یەکەم)، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکووک هاووڵاتییان ناڕەزایەتییان دەربڕی و رژانە سەر شەقامەکان.

بەهۆی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان، دوێنێ دووشەممە قایمقامیەتی کەرکووک نرخی مانگانەی یەک ئەمپێری سەرەتا بۆ 15 هەزار دینار و دواتریش بەهۆی بەردەوامی خۆپشاندانەکان بۆ 13 هەزار دینار کەمکردەوە؛ ئەم بڕیارەش خاوەن موەلیدەکانی تووڕە کرد و وای لێکردن موەلیدەکانیان بکوژێننەوە و لە بەردەم بینای پارێزگا گردببنەوە.

ئەم خۆپشاندانە دوای ئەوە دەستیان پێکرد، کە رۆژی یەکشەممە هاوڕێ زەنگەنە، بەرپرسی کارگێڕیی قایمقامیەتی کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاندبوو: "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە بۆ سەرجەم گەڕەک و ناوچەکانی کەرکووک بۆ مانگی تشرینی یەکەم بە 18 هەزار دینار جێگیر کراوە."

بابەتی پەیوەندیدار

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن
عێراق23-11-2026

عەلی زەیدی داوا لە تاران و واشنتن دەکات پەنا بۆ رێگەچارەی ئاشتی ببەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە