شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يهكڕيزى و تهبايى لهنێو هێز و لايهنه كوردييهكانى سووريا دا" کردەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد. بارەگای بارزانی دەڵێت، وەزیرە فەرەنسییەکە بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆک بارزانیی كرد بۆ سەردانی پاریس و ئامادەبوون لە رێوڕەسمی پەردەلادان لەو شوێنەی بە مەبەستی رێزگرتن لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی داعش لە یەكێک لە پاركەكانی پاریس دەكرێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد. وەزیرە فەرەنسییەکە رایگەیاندووە "هەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح کرد. هەردوولا بە پێویستیان زانی پەلە لە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت بکرێت.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. بڕیارە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەم چالاکییە بە هەنگاوێکی جددی دەزانین بەرەو چەسپاندنی زياترى کولتووری لێكگەیشتن و رێزلهيهكگرتن، ههروهها پەیامێکه لە کوردستانەوە بۆ جیهان کە دەڵێت: "فرەیی هەڕەشە نییە، بەڵکو سەرچاوەی دەوڵەمەندییە و کۆمەڵگەکان دەتوانن بە ئارامی و شکۆوە، پێکەوە بژین کاتێک لەسەر متمانە و کرانەوە، بنیات دەنرێن."
ئەمڕۆ لە دەریای مارمارا لە سنووری پارێزگای ئیستەنبووڵ لە ماوەی نزیکەی یەک کاژێر دا، چوار بوومەلەرزە روویاند. ئەوەی گوڕەکەی 6.2 بوو، بەهێزترینیان بوو.
سەرۆک بارزانی لە 'رۆژی نزای نیشتمانی' گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "جەوهەری دین، ئەخلاقە." ئەوەیشی خستەڕوو، "یەکدی قبووڵکردن بەشێکی سەرەکیی بیروباوەڕی ئێمەیە، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئایەتی خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا."
ئەمڕۆ رێوڕەسمی (رۆژی نزای نیشتمانی) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، رێوڕەسمەکە لەژێر لۆگۆی داربەڕوویێک کە رەنگەکانی ئاڵای کوردستانی لەسەر نەخشێنراوە سازکراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پاپای بە "پیاوێکی مەزن" ناوبردووە و دەڵێت، "رۆڵێکی بەرزی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی مرۆڤدۆستی و ئاشتیدا هەبوو."
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامە ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان و دەڵێت، "لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی ڤاتیکان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس و دەڵێت، "جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس دەنووسێت: "سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپهروهری و نزيكبوونهوهی نێوان گهلان و ئايینهكان و نموونهيهكی خاکهڕایی و رۆحانيیهت و بهزهيی بوو".
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە "فێڵی لە چەندین زێڕنگر کردووە" و زێڕی ساختەی پێ فرۆشتوون.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، بۆ هەواڵپرسین سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کرد کە سری سورەیای تێدا خەوێندراوە و رایگەیاند، شاندی ئیمراڵی و سری سورەیا "لەڕێگەیەکی باش و کاری خێردان".
ئەو ژنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری سۆران سووتا، ئەمڕۆ بەهۆی زۆری رێژەی سووتانی گیانی لەدەستدا.
ئێران و ئەمریکا گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی ناوبردووە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی تاران داناوە. ماڵپەری نەڤەسانی تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران دەڵێت، ئەمرۆ یەک دۆلار بە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی جەژنی هەستاوە (قیامە) لە کریستیانەکان دەکات و هیوادارە ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی لەنێوان پێکهاتەکان.
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی جەژنی هەستانەوە (قیامە) لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە."
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە عەقگید کابایەل، پاڵەوانی بۆکسێنەری جیهانیی کورد کرد.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کرد و هەردوولا "کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبهێبرێت".
بافڵ تاڵەبانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە، "پێویستە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان بدرێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی، پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و کۆبوونەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاریی خێرا و هەستیار لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە و "سیاسەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خراپترکردنی سەقامگیریی ناوچەکە نین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و نووسینگەی سوودانی دوو راگەیێندراویان لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانى كيميابارانكردنى ئهو ناوچهيه و خهڵكه دڵسۆز و تێكۆشهرهكهى، بهردهواميى زنجيرهيهك تاوانى ديكه بوو دهرههق به خهڵكى سڤيل و خاك و سرووشتى كوردستان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا لە "دیداری سلێمانی" جەختی لە گرنگیی ئاشتی، دیالۆگ و چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە. هاوکات داوای لە پارتی و یەکێتی کرد هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بانگهێشت دەکات کە 17-05-2025 بەڕێوەدەچێت
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەشداری بکات و دەڵێت، "خۆم بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران بەربژێر دەکەمەوە."
دوای بردنەوەی جامی کەنداو لەلایەن یانەی دهۆکەوە، پارێزگاری کەرکووک پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەکە کرد و سەرکەوتنەکەیان بە "مێژوویی" ناودەبات
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو."
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "ئەمە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە."
قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک دەڵێت، "لە دڵەوە خۆشحاڵبووم بەم سەرکەوتنە مێژووییەی یانەی دهۆک کە بوونە پاڵەوانەی جامی کەنداو."
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "لە دڵەوە و بە گەرمی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆکی خۆشەویست دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی جامی کەنداو."
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات و دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی یاریزانانی یانەی دهۆک، شاری دهۆک و خەڵکی کوردستان بە گشتی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی کەنداو، ئەم سەرکەوتنە گەورەیە، جێگەی شانازی هەموومانە."
یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی قادسییەی کوێتی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامەکە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عەگید کابایل، پاڵەوانی کوردی بۆکسێن دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ دەردەبڕێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریسەوە دەڵێت، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا "بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد دەربارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها پرسە سەرەکییەکانی ناوچەکەشمان تاوتوێ کرد".
ئیمانوێل ماکرۆن چەند چرکەیەک بەر لە پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی بە ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو بۆ فەرەنسای راگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان "زۆر پرس هەن بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێن... دۆخی عێراق بە گشتی، لەگەڵ هەموو شتێک لە ناوچەکە".
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوانباران کەوتنە زبڵدانی مێژوو، بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زووڵمە هێشتا ماون و ساڕێژ نەکراون."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له ههموو روويهكهوه."
پەیوەندیی بازرگانیی نێوان فەرەنسا و عێراق پشتی بە رێککەوتننامەی هاوبەشی ستراتیژی بەستووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی 2023 دا واژۆ کراوە. ئەم رێککەوتننامەیە هاوکاری لە بوارەکانی وزە، ژێرخان، ئاسایش، ئاڵوگۆڕی کولتووری لەخۆدەگرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە "کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا" پێکبهێنرێت.
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی راگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ هەولێر و "کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رەهەندی سیاسیی گەورە لەخۆدەگرێت."
بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەکو ئەمینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا جەخت له برهودان به پەیوەندییەکانی ههرێمی کوردستان و یهکێتيی ئهورووپا و پتهوكردنى هاوکاريی هاوبهش له بواره جياكاندا دەکەنەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد، تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی لایەنە عێراقییەکان بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیا لەگەڵ ئهحمهد ئهبولغهیت، ئهمینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عهرهبی، کۆبووهوه. ئەحمەد ئەبولغەیت "رۆڵى ههرێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له عێراق و ناوچهكه، "به گرنگ له قهڵهم دا".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. "ههردوولا پرۆسهى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قهڵهم دا و جهختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سهرخستنى پرۆسهكه كردهوه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە ئەنتاڵیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە. "هەردوولا خواستى دوولايهنهيان بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش له بواره جياكاندا، دووپات كردهوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبنەوە و ئەو پرسانە تاوتوێ دەکەن کە جێگەی بایەخی هەردوولان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری سووریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەحمەد شەرع "جهختى له خواستى وڵاتهكهى بۆ ههبوونى پهيوهنديى بههێز لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا كردهوه."
نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەيب ئەردۆغان باس "له پرۆسهى ئاشتى" و دوایین كۆبوونهوهى سەرۆککۆماری تورکیا لهگهڵ شاندى ئيمراڵى دەکەن. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "پرۆسهى ئاشتى دهرفهتێكه دهبێت ههمووان زۆر به جدى وهريبگرن و نابێت به هيچ شێوهيهك ئهم دهرفهته لهدهست بدرێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد و جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ههر لە میانی سهردانهکهیدا، ئێوارهی ئهمڕۆ سهرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدهبێتهوه، هەروەها له پهراوێزی کۆڕبهندهکهدا، لەگەڵ ژمارهیهک له بهرپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت."
هونەرمەندی ناسراوی سووری، محەممەد خەیر جەراح، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "کوردستان ماجیک"، سەردانی شاری سلێمانی کرد و سەرسامی خۆی بە جوانی، مێژوو، کولتوور و میواندۆستیی خەڵکی شارەکە و هەرێمی کوردستان دەربڕی.
چین پێناسی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەمریکا بۆ 125٪ بەرز کردەوە. ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ سەپاندنی پێناسی زیاتر لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەو وڵاتە.
لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە شەڕی ئابووریی ئەمریکا و چین، نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و هەر ئۆنسەیەکی بە نزیکەی سێ هەزار و 215 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەوەش نرخی زێڕی لە بازاڕەکانی هەرێمی کورستانیش بەرزکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە کرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی دەکات.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی یۆنان جەختیان لەوە کردەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و ئەسینا زیاتر بکرێن و گەشتی راستەوخۆش لەنێوان سلێمانی و ئەسینا بکرێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە میوانانی کۆڕبەندەکە، کە سبەی هەینی لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەستپێدەکات و سێ رۆژ دەخایێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، گرنگە حکومەتی عێراق و لایەنەکانی دیکە رێکبکەون بۆ ئەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆریی عێراق- تورکیا دەستپێبکاتەوە.
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا ئاگاداری دەداتە هەموو کەسێک کە خۆیان بە دوور بگرن لەو پروپاگەندەیەی دەکرێت بە مەبەستی دابینکردنی ڤیزای حەج. دەشڵێت، "حەجکردن تەنیا لە رێگەی فەرمییەوە بەردەستە."
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دێڵفی لەگەڵ وەزیری گەشتوگوزاری یۆنان کۆبووەوە و دەڵێت، "تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندی گەشتوگوزاری نێوان هەردوولامان کرد."
دوای سەپاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن ئەورووپا و چین بەسەر ئەمریکا، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 105 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 3084 دۆلار. بەم نرخە چاوەڕواندەکرێت بەیانی نرخی مسقاڵێک زێڕ لە کوردستان 20 بۆ 25 هەزار بەرزببێتەوە.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بنمیچی یانە شەوانەکەی دۆمێنیکا بۆ زیاتر لە 113 کەس بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە شێوەیەکی شۆکهێنەر بۆ خوار 60 دۆلار دابەزی، ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی نەوتە لە چوار ساڵی رابردوودا تۆمارکرابێت
لە میانەی بەشداریکردنی لە 17یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی جەختی لە پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە. ئاماژەی بەوە کرد، دۆخی هەستیاری ناوچەکە ئەم پەلەکردنە پێویست دەکات و گوتی، "قەیرانی گەورە لە ناوچەکە روویداوە و رەنگە قەیرانی گەورەتریش رووبدات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات کۆبوونەوە. لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەرفەتی وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریی لە نێوانیان تاوتوێ کران. هەردوولاش جەختیان لە گرنگيى پاراستنى ئارامیى دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بە نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کراوە، زەوی بەسەر 1628 فەرمانبەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دابەش دەکرێت
بە بەشداری زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی عێراق، فێستیڤاڵی شانۆی زانکۆکانی عێراق سازدەکرێت و 40 نمایشی شانۆیی نمایش دەکرێن.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو فەرمانبەرانەی سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان زەوییان پێدەدرێت
باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ کۆنفرانسی بەست و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتووە، دەستووری نێوخۆیی بزووتنەوەکە و بەرنامەی کاری سیاسی پەسند کراون؛ هەروەها ئەندامانی جڤاتی نیشتمانییش هەڵبژێردراون
لیژنەی ئیجتیهاد و فەتوای یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان فەتوایەک سەبارەت بە بەردەوامیی هێرش بۆ سەر غەززە و پێشێلکردنی ئاگربەست دەردەکات، کە جیهادی چەکداریی دژ بە داگیرکاری لە فەلەستین لەسەر هەموو موسڵمانێکی بەتوانا لە جیهانی ئیسلامی واجب کردووە
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، کە لە سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکە 6118 فەرمانبەر سوودمەند دەبن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان
سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان سەرۆکۆنەی هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر هاووڵاتییە مەسیحییەکان لە دهۆک دەکات و دەڵێت، "لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هێرشە تاوانکارییەکە دەکەین."
رۆمانەکە گێڕانەوەیەکی پڕ لە ژان و خوێناوییە کە رووداوەکانی لە چەند شوێن و سەردەمێکی جیاوازدا روودەدەن؛ لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیاوە بۆ شارۆچکەی عەربەت لە کوردستان، لە کەنارەکانی رووباری ئاراسەوە تاوەکو دەگاتە کوێستانەکانی کوردستان.
دەسەڵاتی سەربازیی میانمار رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانی رۆژی هەینییەوە، 1,700 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرووی سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەکاتێکدا زۆر باسی ئەوە دەکرێت 'قاوە لە بنەڕەتدا کوردییە نەوەک چا و، باپیرانمان لە یەکەمی ئەو کەسانە بوون کە قاوەیان خواردووەتەوە' گەنجێکی کورد لە فەرەنسا ئەمە بە یاسا دەسەلمێنێت و بە فەرمی کۆپی رایت بۆ جۆرە قاوەیەکی کوردی وەردەگرێت.
دادوەری شەرعیی یەکەم لە دیمەشق رایگەیاند، سبەی تەواوکەری مانگی رەمەزانە و دووشەممەش یەکەم رۆژی جەژنە.
عەبدولڕەحیم فورات، پەرلەمانتاری ئاک پارتی لەبارەی بێڕێزیکردن بە ئاڵای کوردستان دەڵێت، هەر ئاڵایەک بۆ گەلێک پیرۆزە و نابێت بێڕێزی بە هیچ ئاڵایەک بکرێت.
دوای ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نەکرا، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد، وەکو کەیسێکی مرۆیی و مەعنەوی سەیری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن، نەوەکو کەیسێکی سیاسی.
سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەبۆنەی نەورۆز پێشوازیی لە ژمارەیەک بەرپرسی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها دیاسپۆرای هەر چوار پارچەی کوردستان کرد.
تیمی هەژماری من رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پارە دەخرێتە سەر هەژماری مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە پڕۆژەی هەژماری من. ئەم مانگەش 313 هەزار مووچەخۆر دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمی بانکەکانەوە مووچەی مانگی ئادار وەربگرن.
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەدەچێت و کۆتایی بە "پلەبەرزکردنەوەی بەلێشاو و نایاسایی" هاتووە.
"ئولیس و راڤەکانی" یەکێک لە شاکارە ئەدەبییەکانی جەیمز جۆیس، رۆماننووسی ئێرلەندییە و بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە و نەوا موکرجی بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕاوە.
نرخی نەوت، بەهۆی بڕیارێکی ترەمپ لەبارەی نەوتی ڤەنزوێلا ئەمڕۆ توانی ئاراستەی بەرزبوونەوەی رۆژی رابردووی خۆی بپارێزێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی میرخان دۆڵەمەری دەکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچی گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی سەباح بەیتوڵڵا دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکیەوە
ژمارەیەکی زۆر هونەرمەندی هەر چوار پارچەی کوردستان لە شاری کۆڵن دەچنە سەر ستەیج و گۆرانی بۆ بەشدارانی ئاهەنگەکە دەڵێن، لەوانە: شڤان پەروەر، هانی موجتەهیدی، ئەیوب عەلی و نازدار جزیری.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسهنامهيهك ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر قەحتان جیهاد سورچی دەکات کە ئەمڕۆ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستداوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کابینیە نوێی حکومەتیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت
لە سلێمانی گفتوگۆیەکی کراوە بۆ راگەیاندنی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە ناونیشانی "چیرۆکی کوردبوون، لە نێوان بێدەوڵەتی و دروستکردنی کاریگەری نێودەوڵەتی، دیپلۆماسی کولتووری وەک رێگە چارە" رێکخرا.
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری ئەو پزیشکە دەکات کە ئەمڕۆ هەینی لە دەڤەری بارزان گیانی لەدەستدا و دەڵێت، ئەو پزیشکە دووجار تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و لە رووداوی دووەم گیانی لە دەستداوە.
پارێزگاری کەرکووک لە پەیامێکیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز لە رێگەی رووداوەوە گوتی "رایدەگەیێنین؛ لەم رۆژەوە شۆڕشی خزمەتگوزاری لەم شارەدا دەستپێدەکات."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هیواخوازە، "ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە."
زۆزک قەرەداخی، ئاوازدانەری کورد، بەرهەمێکی میوزیکی لە ئاوازی خۆی بڵاودەکاتەوە و لە بەرهەمەکەدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەردەشێر کامکار، ئاوازدانەر و میوزیکژەنی کورد میوزیک دەژەنن.
هونەرمەند نازدار، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، زنجیرە ئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە ئەورووپا سازدەکات.
ئامینەی جۆڵا، خانمی ناسراوی شاری سلێمانی لە تەمەنی 97 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
شەش ئەندامی خێزانێک لە گوندی گرێزەی سەیدسادق بە گولـلە کوژران.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "لە دوای رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر رەشنووسی دیدگەی هاوبەش بۆ حکومڕانی، پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت خێراتر بووە و گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی کۆتایی واژۆ بکەین."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ کۆچی دوایی باوکیان، سەرەخۆشی لە هیوا گەیلانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 11ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە د. شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندیی بیارە، سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجەدینی بیارە لە کوردستان و تەواوی جیهان و شاندێکی یاوەری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات و باسی سێ تەوەر دەکات.
کۆبوونەوەی پەیەدە و ئەنەکەسە لە حەسەکە کۆتاییهات. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، "ئەرێنی بوو".
کۆبوونەوەی پارتی یەکێتیی دیموکرات- پەیەدە و ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا- ئەنەکەسە لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.
ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
سەرۆک بارزانی لە 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند "بەرپرسیاریێتیی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە و ئەنجام و ئاسەوارەكانی، تاوەکو قەرەبووكردنەی کەسوکاری قوربانیان، لەسەر شانی دەوڵەتی عێراقە."
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە مەسەدۆنیای باکوور 59 کەس گیانیان لەدەستدا و 100ـی دیکەش برینداربوون.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە 37ـەمین ساڵڤەگەڕی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایگەیاند "هەڵەبجە پێویستی بە خزمەتی زیاتر هەیە،" دانیشتووانی پارێزگەکەشی دڵنیاکردەوە لەوەی "لە داهاتووشدا، زیاتر و باشتر خزمەتی ئەو ناوچەیە دەکەین."
پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا. بڕیارە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکومی کۆببێتەوە.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە چوار کەسی لە ماڵە خەزوورانی کوشت.
رێککەوتی دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەپێی خشتەکەی ئەم جارە دەکەوێتە رۆژی 16ـی ئادار؛ وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەگەر ئەو رۆژە بۆیان نەکرا، دەتوانن رۆژانی دواتر مووچەکانیان وەربگرن.
بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لەنێو ئاوی زێی گەورە لە سنووری گوندێکی ناحیەی کەلەک لە دهۆک دۆزرایەوە کە بەگوتەی پۆلیس، خنکێندراوە و فڕێدراوەتە نێو رووبارەکە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی موووچەی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و لە رۆژی پێنجشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و یەکەم رۆژ مووچەی خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتووانی کیمیایی دابەشدەکرێت.
هونەرمەند ئاگرین دڵشاد، دوای پێنج ساڵ لە بڵاونەکردنەوەی هیچ بەرهەمێکی نوێی تایبەت بەخۆی، ئەمشەو بەرهەمێکی نوێ بەناوی "ئەی خودا" بڵاودەکاتەوە.
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد؛ بەپێی بارەگای بارزانی، مەزڵووم عەبدی وردەکاری و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، مەسرور بارزانی وەزارەت و دامەزراوەکانی راسپارد هەرچی زووە لیستی مووچەی مانگی ئادار ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەکات و پرسەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت، لێخۆشبوونی پێشینەی هاوسەرگیریی نڤیشکانەکان و رۆژەکانی پشوو و بۆنە فەرمییەکان تاوتوێ دەکرێن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی له رێككهوتنهکە دهكهن و پشتگیریی تهواوی ههرێمی كوردستان بۆ ئارامی و سهقامگیریی سووریا دووپات دهكهنهوه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داهاتووی عێراق له جێبهجێكردنی دهستوور، بههێزكردنی هاوبهشيی راستهقینه و بنیاتنانی وڵاتێكدایه كه ئاسایش، سهقامگیری و دادپهروهری تێیدا باڵادهست بێت."
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەرکەوتنی رێککەوتننامەکەی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع "بەندە بە پابەندبوونی هەموو لایەنەکان بە گیانی گۆڕانکاریی راستەقینە و کارکردن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیی مۆدێرن".
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی واژۆکردنی رێککەوتن لەنێوان دەوڵەتی سووریا و هەسەدە دەڵێ، ئەمە "رێگە راستەکەیە، بە هیوای بەردەوامی و زاڵکردنی زمانی گفتوگۆ و ئاشتی."
رۆژی دووشەممە، 10ـی ئاداری 2025، ستیڤان دووجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند: "سکرتێری گشتی نیگەرانە بەهۆی تووندوتیژی بەرچاو لە ناوچە کەنارییەکانی سووریا کە کوشتنی بەکۆمەڵی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیوە، لەوانە کوشتنی چەندین خێزان بە تەواوی و لەدەستدانی لانیکەم یەکێک لە هاوکارانمان لە ئۆنروا."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا هەنگاوێکە بۆ راگرتنی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لەسەر خاکی سووریا روودەدەن.
هەسەدە و حکومەتی سووریا رێککەوتن. بەگوێرەی رێککەوتنەکە هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی بەرگریی سووریا و هەموو کێڵگە نەوتی و گازییەکان رادەستی دیمەشق دەکرێن.
نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە مهحموود ئۆزديل، سەرۆکی دەزگای مەعاریفی تورکی و شاندێکی یاوەری کرد، ئۆزدێل لە دیدارەکەدا ستايشى رۆڵى دهزگاى روانگهى له بوارى خوێندن و پهروهردهدا كرد و ئامادهيى دهزگاكهى بۆ هاريكاريى هاوبهش لهنێوان ههردوولادا دووپات كردهوه.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی گواستنەوەی میلاکی مامۆستایانی ناوچەکانی مادەی 140 بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رێگری یاسایی هەیە".
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) رایدەگەیێنێت، ئاماژە بۆ گرنگیدان بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان هەیە و هەر کە رێککەوتنی نوێ کرا، ئامادەن بۆ دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتیی سووریا لە دیمەشق سەردانی مزگەوتێکی کرد کە وەکو خۆی دەڵێت، 20 ساڵ لەمەوبەر نوێژی تێدا کردووە و رایگەیاند، "ئەم شۆڕشە لەم جۆرە مزگەوتانە سەری ھەڵداوە."
رووداوێکی هاتووچۆی خوێناوی ئێوارەی ئەمڕۆ (کاژێر 06:40) لەسەر رێگەی کەرکووک - بەغدا رووداوێکی هاتووچۆ روویدا، بەگوێرەی پەیامنێری رووداو 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا راگەیێندراوێکی لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هەواڵی زۆر نیگەرانکەر" سەبارەت بە کوشتنی خەڵکی سڤیل هەیە
سەرۆککۆماری سووریا داوا لە چەکدارانی عەلەوی دەکات "خۆیان بەدەستەوە بدەن، پێش ئەوەی زۆر درەنگ ببێت." داوا لە هێزەکانی سەر بە حکومەتی وڵاتەکەشی دەکات، لە دیلەکان نەدەن و پێشێلکارییەکان کۆنترۆڵ بکەن
خۆشنووس دانا دارا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، پێشانگەیەکی خۆشنووسی لە سلێمانی کردەوە، لە تابلۆکانیدا ناوەکانی خودا و ئایەتەکانی قورئانی نووسیوە.
سەرۆک بارزانی لە یادی راپەڕیندا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "راپەڕین لە دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر، پەیامێکی روون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی كوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 34ەمین ساڵیادی راپەڕینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆخەکە لە هەموو لایەک دەخوازێت بە گیانی بەرپرسیارێتیی هاوبەشەوە کار بکەین
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، مەحاڵە خەڵکی کوردستان لەژێر هیچ گوشار و هەڕەشەیەکدا دەستبەرداری مافە رەواکانی ببێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە قسەی کرد. بەر لە هەمووشتێک گوتی، "ئەمریکا گەڕایەوە".
زیلینسکی ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاگربەست رادەگەیێنێت و داوا لە رووسیا دەکات لە ئاسمان و لە دەریا ئاگربەست رابگەیێنێت.
لە نزیک بانیخێڵان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخانیش دەڵێت، "کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەیش بریندارن."
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێ پارتی باكوور کرد و بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی و دۆزی كورد لە ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كراوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا "ئەو کەسەمان دەستگیر کرد کە ئێوارەی دوێنێ لە سەرچنار پیاوێکی کوشت."
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە دەڵێت، بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە، چوار کەس کوژراون و 6ـی دیکەش برینداربوون.
پاشای بەریتانیا پاکەتی خورما بۆ رۆژووگران ئامادە دەکات، فەرەنساش بەتایبەت ڤیزە دەداتە ئەو مەلایانەی بۆ رەمەزان دەچنە ئەو وڵاتە
دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و هاوارکردنیان بەسەر یەکدیدا؛ سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی ئەمریکا دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی و بۆ ئەو سەردانەی بۆ واشنتن بۆی رێکخرا
سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم رۆژنامەڤانان لە سەرۆکی ئۆکراینا تووڕە بوو و هۆشداریی پێ دا، "یان دەبێت لەگەڵ رووسیا رێکبکەویت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە." هەردوو سەرۆکەکەش بەشێوەیەکی نائاسایی هاواریان بەسەر یەکدیدا کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و تەواوی جیهان دەکات و دەڵێت، "لە خوای مەزن داواکارم خێر و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت."
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان سبەی شەممە 01-03-2025ی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد
دادگەی باڵای سعودیە رایگەیاند، رۆژی شەممە 01-03-2025 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگ لەو وڵاتە لەلایەن لیژنەی بینینی مانگ لە تەمیر بیندرا
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) پشتگیری خۆی بۆ پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە راگەیاند و دەڵێت، ئەو بانگەوازە واتای ئەوەیە دەبێت لایەنی کوردی لە باکووری کوردستان سەرلەنوێ بە سیاسەتێکی دیموکراسی خۆی رێکبخاتەوە و رۆڵی چەک نەهێڵێت.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلانەوە رایگەیاند، "هیوادارم هەردوولا بە کردەوە بەدەم بانگەوازەکەوە بچن."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت، "پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم."
سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت."
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەکات و دەڵێت، "ئەرکی هەموو لایەکمانە پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان بکەین و لە هەر چەشنە هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سەرخستنی پرۆسەکە درێخی نەکەین."
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان دەڵێت، به گهرمى پێشوازی له پهيامەکەى ئۆجەلان و بانگهوازهكهى بۆ چهكدانان و خۆههڵوهشاندنهوهى پهكهكه دهكهن، "داواكارين پهكهكه پابهند و گوێڕايهڵى پهيامهكه بێت و جێبهجێى بكات".
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی ئۆجەلان دەکات و پێیانوایە "پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستیی ئەم قۆناخەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زەکەریا یاپچی ئۆغلو، سەرۆکی گشتیی هوداپار و ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بیروڕایان گۆڕییەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵەبجە بۆ بوون بە پارێزگا و دانپێدانانی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەڵێت، پەرلەمانی عێراق لاری نییە و پرسەکە ناوخۆییە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ کۆبوونەوە، بیروڕایان لەبارەی چەند تەوەرێک گۆڕییەوە و هاوڕا بوون لەسەر پەیڕەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ سێیەمین کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 120 میوانی دەرەکی لە وڵاتانی جیاوازەوە، دەستیپێکرد.
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندی هەولێردا گوتارێکی پێشکێش کرد، تیشکی خستە سەر پێشهاتە نوێیەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەڵوێستی عێراق لەئاست ئەو پێشهاتانەی کاریگەرییان لەسەر وڵاتەکە هەیە
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر دەستپێدەکات و تاوەکو 28ـی مانگ بەردەوام دەبێت. ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک لە ناوەندە دیارەکانی لێکۆڵینەوە و دامەزراوەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، کۆڕبەندەکە بەڕێوەدەبات.
لەیلا مۆلانا ئالێن، پەیامنێری ناسراوی PBSـی ئەمریکی بووە براوەی خەڵاتی شیفا گەردی 2025 بۆ رۆژنامەڤانی لە بواری رووماڵکردنی ململانێیەکان. لە رێورەسمی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، لەیلا باسی لە گرنگیی رووماڵکردنی چیرۆکی خەڵکی ناوچە قەیراناوییەکان کرد و جەختی لەسەر پاراستنی رۆژنامەڤانان لە ناوچە مەترسیدارەکاندا کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەخوازێت برەو بە هەموو بوارەکانی پەیوەندییەکانی بدات لەگەڵ ژاپۆن.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی گرفتێک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر، ئەمڕۆ 2500 مێگاوات کارەبا کەم بووەتەوە.
چەند رۆژێکە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی رێگەی عەربەت - سلێمانی یان بەڕووی تانکەر و بارهەڵگراندا داخستووە، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، "ئەمشەو هەندێ تانکەر هەوڵی تێپەڕاندنیان داوە، گرژی دروست بووە لەنێوان مامۆستایان و شۆفێرەکاندا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی رەوەندی عێراقی لە ئهمریکا بهسهرۆكايهتيى مارتن مەننا، سەرۆکی ژووری بازرگانیی كلدانى ـ ئهمریکی کرد و جەختی له پێكهوهژيان و لێبووردهيى کردەوە.
نوێترین هەواڵ و زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی بهریتانیا لە عێراق کرد و سوپاسی کرد بۆ هەوڵەکانی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی، بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتیی زانایان دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمیانم."
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت "بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دا جەخت لە بەرەوپێشبردنی زمانی کوردی و زمانی تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکاتەوە و دەڵێت، "زمانمان هەبوونمانە".
رۆژی 20ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەڕایەوە کۆشکی سپی. ئەوکات، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و رایگەیاند: "هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان"
ئەو هاونیشتمانییەی زیاتر لە 22 ساڵ بوو لە ئەفریقا ونببوو، گەڕایەوە نێو خێزانەکەی. بە رووداوی گوت: "زۆر زۆر خۆشحاڵم کە لە ماڵەوەم و لەنێو خەڵکی کوردستانم.. وەکو ئەوەیە تازە لەدایکبووبم. لەوە خۆشتر هەیە بگەڕێیتەوە نێو کەسوکاری خۆت؟"
سهرۆكى ههرێمى كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیی له باڵيۆز دانيال رۆبنستین كرد، كه كارهكانى باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق بهڕێوهدهبات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە دوو ئەپەراسیۆندا لەدەوروبەری سلێمانی توانیویانە "دوو تیرۆریستی داعشیان" دەستگیرکردووە.
کۆمپانیای HONOR نوێترین زیادکراوی بۆ زنجیرەی Magic خستەبازاڕ و پەردەی لەسەر بەرهەمەکانی HONOR Magic7 Pr و HONOR Magic V3 لادا و نمایشی کردن. مۆبایلەکان بە ژیریی دەستکرد بەستراونەتەوە و خاوەن کامێرایەکی ئاستەبەرز و ناوازەن. لە هەمان کاتدا تابلێتی HONOR MagicPad 2 تابلێتێکی زیرەکە و کارایێکی ناوازە و دیزاینیکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی ئازاردانی جووتیارە کوردەکان سەرۆک بارزانی گوتی، "ئازاردانی جووتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکووک دەرخەری عەقڵیەتی شۆڤێنین."
کۆمپانیای مێتا بڕیاریدا، لە ئەمڕۆ 19ـی شوباتی 2025ـەوە، لایڤی فەیسبووک تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ دەمێنێتەوە و دوای ئەو ماوەیە، خۆبەخۆ دەسڕدرێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی ئیمرالیی دەم پارتی کۆبووەوە؛ حکومەت لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "مەسرور بارزانی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دووپات کردەوە".
شاندی ئەمریکا و رووسیا لە سعودیە کۆبوونەوە، شاندە ئەمریکییەکە لە سێ کەس و شاندە رووسییەکەش لە دوو کەس پێکهاتبوون. شاندەکان باسیان لە ئامادەکاری و زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی هەردوو وڵاتەکە کرد و رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "لە ئازادیی ئایینییەوە بۆ بەرپرسیارێتیی ئایینی"، لەگەڵ سەرۆکی سکرتاریەتی ئازادیی ئایینیی نێودەوڵەتی IRF کۆبووەوە
نيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازیى له بهريس ئهكينجى، جێگرى وهزيرى دهرهوهى توركيا و شاندێكى ياوهرى كرد كه له باڵيۆزى توركيا له عێراق و ژمارهيهك له بهرپرسانى بوارى وزه پێكهاتبوو.
رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی یاساكانی گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان، لێبووردنی گشتی، یاسای باری كەسێتی و هەمواری یاسای بودجەی گشتیی عێراقی بڵاوکردەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی، گوتی "هیوادارین نیەتێکی جدی هەبێت بۆ پتەوکردنی برایەتی کورد و تورک." هەروەها دەڵێ "پرسی کورد بە چەک چارەسەر نابێت و دیالۆگ تاکە بژاردەیە"
شاندی ئیمراڵی لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە، دواتر رایانگەیاند هەمووان پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکەن و "پێویستە گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان، دڵخۆش بن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە، یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆکانیان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی دووشەممە، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندی گردجانی سەر بە دەڤەری راپەرین کوژرا، دوو کاژێر دوای رووداوەکە بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.
سەرۆک بارزانی لەبارەی رێگریکردن و ئازاردانی جووتیارانی کورد لە سنووری کەرکووک لە لایەن سوپای عێراقەوە رایگەیاند، "رەفتارێكی شۆڤینیانە و بێویژدانانە و تاوانە لە دژی جووتیارە بێتاوانەكانی كورد لە پارێزگای كەركووک".
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی بریکاری وەزیری داد بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی جووتیارانی ناوچەی سەرگەڕان بنێرێت. دەشڵێت، ئەو سەربازانەی پەلاماری جووتیارە کوردەکانیان دا، دەستبەسەر کراون.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات رێگا لە دەستتێوەردانەکانی هێزەکانی سوپا بگرێت لە کەیسی زەویوزاری دێهاتەکانی کەرکووک و دەوروبەری و فەرمان بە یەکەکانی سوپای وڵات بکات پابەندی بەرپرسیارێتیی نیشتمانی و دەستووری خۆی بێت لە دەستوەرنەدان لە گرفتە ناوخۆییەکانی ناو کۆمەڵگەی عێراقی و پێکهاتەکانی.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی 8 تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی رادەگەیێنێت.
نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی رێگریکردنی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد لە سەرگەڕان دەڵێت، "پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە [ـی سوپای عێراق] کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە".
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و رایگەیاند، پەیوەندیی بەهێز و هاوسەنگ لەنێوان عێراق و ئێران بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر پێویستە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە لە تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێت، "ههميشه كارمان كردووه بۆ ئهوهى پرۆسهى ئاشتى بێته ئاراوه و كێشهكان ئاشتيانه چارهسهر بكرێن، چونكه ئهزموون سهلماندوويهتى شهڕ و چهك هيچ كێشهيهك چارهسهر ناكهن."
شاندی ئیمراڵی لەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، رایانگەیاند پەیامی ئۆجەلانیان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاندووە و بە هەڵوێستیشی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی "زۆر سوپاسگوزارن."
شاندی ئیمراڵی لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی رایگەیاند "سەرۆک بارزانی پشتگیریی لە پرسی ئاشتی کرد و هەڵوێستەکەی ئەو بۆ ئێمە جێگەی شانازی و دڵخۆشییە."
نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، وەزارەتی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدانی وڵاتەکە کۆبووەوە.
سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە پیرمام پێشوازی لە شاندی ئیمراڵی کرد. بارەگای بارزانی دەڵێت، شاندەکە نێوەڕۆکی پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ئەویش "ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی راگەیاند."
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ رایگەیاند کۆمەڵێک بۆمبی گەورەی ئەمریکیان بەدەستگەیشتووە کە ئەمریکا ناردوونی، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ یەکەم سەردانی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل.
بەرپرسانی مالی دەڵێن، بەهۆی رووخانی کانێکی نایاسایی زێڕ ئەمڕۆ شەممە لە رۆژئاوای وڵاتەکە، لانیکەم 48 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی گرووپی پەرلەمانیی پارتی یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU) کۆبوونەوە. پارتە ئەڵمانەکە لەبارەی کۆبوونەوەکە لە ئێکس بڵاویکردەوە، سەرۆکەکەیان پاڵپشتی مانەوەی هێزەکانیان دەکات لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای فراوانکردنی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا دەکات
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەت، "لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبوونەوە لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دروست بووە".
نێچیرڤان بارزانی و ژان نۆوێل بارۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا باسیان لە برهودان به پەیوەندیى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ فهرهنسا، پتهوكردنى هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئەمنی و ئابووری کرد.
نێجیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لە میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاشنيوهڕۆى ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نی|نیشتمانیی بهريتانيا کۆبووەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە میونشن، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ لەگەڵ دیک سخووڤ، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و بانگهێشتی کرد بۆ هەولێر بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی، ئەویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کرد. وەزیرەکەی ئەمریکا پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیری لە سەقامگریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆی دەربڕیوە
بهیانیی ئەمڕۆ شەممە، لە دووهم رۆژی دیدار و کۆبوونهوهکانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ ئان کلێر، راوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کۆبوونەوەیەکی باشیان لەگەڵ دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کردووە "بۆ دووپاتکردنەوەی هاوبەشیی ماوەدرێژی نێوانمان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبووەوە. سەرۆکی ئیستۆنیا لە کۆبوونەوەکەدا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی-ی بۆ وڵاتەکەی کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەران لە شانشینی ئوردن کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا "هەردوو لا تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە."
لە میونشن سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەتریارکی کڵێسای سریانی ئۆرتۆدۆکس لە ئەنتاکیا کۆبووەوە. پەتریارکەکە سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاراستنی کریستیانە ئاوارە و پەنابەرەکان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. وەزیرەکەی بەحرێن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوێت لە میونشن کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان و پاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا کردووەتەوە
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانیی کۆنگرێسی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بهشداری له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن گەیشتە ئەڵمانیا.
سەرۆک بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە ئەندامانی لیژنەی چاودێریی ئامادەكردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەواد پۆلانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یاداشتەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 12-2-2025) لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی بەسەرپەرشتيی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان واژۆکرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێک بووە لەو بابەتانەی تاوتوێیان کردوون.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تۆمارکردنی یەکەمجار و خەرجیی ژینگەی ئۆتۆمبێلی کارەباییان هەڵگرت، ئەوەش بەمەبەستی هاندانی خەڵک بۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی "تەواو کارەبایی."
بڕیارەکە لەلایەن پارتی کارەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێش 10ـی شوباتی ئەم ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە و لەدوای ئەو رێککەوتەوە داواکاری بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە پێشکەش دەکەن.
مەسرور بارزانی، "گەشبینە" بە ئاییندهی ههرێمی كوردستان و دەڵێت، "ئهو ئاڵنگارییانهی رووبهڕووی ههرێم دهبنهوه، ههرگیز رێگه له ههنگاوهكانی پێشكهوتن و بووژانهوهی ناگرن". گوتیشی، ههرێمی كوردستان "بووهته ناوچهیهكی ئارام و پێشكهوتوو و بووژاوه كه دهكرێت ببێته نموونهیهک له ناوچهی ئاڵۆزی رۆژههڵاتی ناوهڕاست".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی کوێت لە دووبەی کۆبوونەوە. شێخ ئەحمەد عەبدوڵڵا، بە فەرمی مەسرور بارزانیی بانگهێشتی ئەو وڵاتە کرد.
مانگرتووان کە ژمارەیان 13 کەسە، بە ئامادەبوونی ئاپۆرای جەماوەری لە خێوەتی مانگرتووان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵپەساردنی مانگرتنیان رایانگەیاند.
دەم پارتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمرالی دێتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەسەر چۆنیێتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە رێکكەوتن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان.
"دووری" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند بەهمەن کەمالە و بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی پێنجوێن - سلێمانی رادەگەیێنێت کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدابوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تايبهتى سهرۆكى رووسيا کە لەهەمان کاتدا جێگرى وهزيرى دهرهوی ئەو وڵاتەیە، ئەمڕۆ کۆبوونەوە و هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له عێراق و چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو، لە ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت، "بە رێز و پێزانينهوه له كار و ههوڵهكانيان لهپێناو تهبايى و يهكڕيزى و پێكهوهيى و هاريكاريى نێوان لايهنه سياسييهكان، دهڕوانين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە جەختکراوەتەوە کە هاوكاریی دارايى بۆیان بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی پۆلیسی شاری ئۆبریۆی سوێد لەبارەی رووداوی تەقەکردنی ناوەندە پەردوەردەییەکەی وڵاتەکە رایگەیاند، نزیکەی 10 کەس کوژراون و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبووەوە. هەردوو لا "دەستبەکاربوونی هەردوو فیرقەی سێ و و چواری پێشمەرگەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێسمەرگە بە گرنگ لە قەڵەم دا."
لیژنەی دانوستاندنی پارتی و یەکێتی لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، ئەمڕۆ دوایین کۆبوونەوەیان کردووە و "لێكگهيشتنى هاوبهش و رێككهوتنى سهرهتايى لهسهر زۆربهى تهوهرهكان هاتووهته ئاراوه".
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بە یەک گوژمە بڕی 958 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە زووترین کاتدا مووچە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای 15 رۆژ کارکردنی بەردەوام، دواجار توانرا لەگەڵ بەغدا لەسەر شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 بگەنە رێکكەوتنی کۆتایی. دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا مووچەی مانگی یەک بنێردرێت.
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، له نزيكهوه چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فهرمانبهرانى مانگرتوو دەکات و پهيام و داواكاريیان بهتهواوى به لايهنه پهيوهنديدارهكان گهيشتووه، "بۆيه داوايان لێ دهكهم رهچاوى بارى تهندروستييان بكهن و دهست له مانگرتن ههڵبگرن".
پاش چەندین رۆژ لە کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و دارایی عێراق، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رێککەوتنی لەسەر مووچە راگەیاند.
"ئەپیکور، پێشوازی لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەکات و، موکڕە لەسەر گەیشتنە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆڕیی نەوتی عێراق - تورکیا."
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، رووداوی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر جگە لە هەڵگیرساندنی ئاگرێکی کەم، زیانی دیکەی گیانی و مادی لێ نەکەوتووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پەسندکردنی یاسای بودجە دەکات لەلایەن پەرلەمانی عێراق و دەڵێت، "هیوادارین ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکە".
لە کەشێکی نیمچە تاریکدا و لە هۆڵێکی مۆزەخانەی میوزیکی تاران، میوزیکی کوردی ئاوێتەی میوزیکی رۆک و هەڤی مێتەڵ دەکرێت.
هەنگاریا بڕیاری داوە چیدیکە بە وەبەرهێنان مافی مانەوە نەداتە خەڵک. تاوەکو ئێستا ئەوەی موڵکێکی لە هەنگاریا کڕیبووایە یان وەبەرهێنانی کردبووایە، خۆی و ماڵباتی مافی مانەوەیان وەردەگرت؛ لەمەودوا ئەوە نامێنێت
لەمەودوا ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە بەریتانیا، تەلەفۆنەکانیان لێ وەردەگیرێت. بەریتانیا دەیەوێت بە پڕۆژەیاسایەک و لەو رێگەیەوە زانیاریی زۆرتری لەسەر قاچاخچییان و رێگەکانی گەیاندنی کۆچبەران بە بەریتانیا دەستبکەوێت
حکومەتی سوێد دەیەوێت مافی پەنابەری لەوانە وەربگرێتەوە کە بۆ سەردان دەگەڕێنەوە رۆژئاوای کوردستان و سووریا
فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لە ناوچەیەکی فیلادلفیا لە ئەمریکا تێکشکا. 6 سەرنشینی تێدا بووە، "نازانرێت سەرنشینەکان لە ژیاندا ماون یان مردوون."
ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ کۆچبەران لە ئەڵمانیا و بۆ خەڵکی وڵاتەکەش؛ بۆ یەکەمجار لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسایەک دژی کۆچبەران بە پشتیوانیی راستئاژۆ تووندئاژۆکان دەردەچێت. لەسەر ئەوەش دیبەیتێکی گەرم و هەرایەکی گەورە لە بەرلین هەیە
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکە لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان "لە کەشێکی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا" بووە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان و ئيمانوێل ماكرۆن، سهرۆكى فهرهنسا پهیوهندییهکی تهلهفۆنییان کردووە و لەبارەی پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان، پێشهاتهكانى سووريا و رۆژههڵاتى نێوهڕاست، بيروڕايان گۆڕیوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، نەیگوتووە هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە، "نازانم سەرچاوەی ئەم هەواڵە کێیە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "لە ناخەوە بە تێکشکانە تراژیدییەکەی فڕۆکەکەی واشنتن دیسی خەمبار بووم".
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کامپی ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک کراوە، بەڵام تێکشکێنراوە.
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر و هێلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا خۆیان بەیەکدیدا کێشا. سەرۆکی ئەمریکاش رایگەیاند، لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لەبارەی چەند تەوەرێک کۆبوونەوە و بیروڕایان گۆڕییەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی 'کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن'.
لە بەشی میوزیکی زانکۆی سلێمانی، کۆنسێرتی "رێبەندان" بۆ ئامێرە کوردییەکان بەڕێوەچوو کە لە بری تاقیکردنەوەی کۆژەنی وەرزی یەکەم بوو بۆ خوێندکارانی بەشەکە.
ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، رایگەیاند کە گرێبەستی نوێی کۆمپانیای BP بۆ وەبەرهێنان لە کەرکووک بەڵگەی متمانەی وەبەرهێنەرانە بە ئایندەی عێراق، لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە بەشدارینەکردن لە دانوستانەکاندا.
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی رابردوو بەهۆی شەپۆلی فرۆشی پشکی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا دابەزیبوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هیندستان کرد لە عێراق کرد و، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بردەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە دووپاتکردەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان "پاک و بێ کێشەیە" و راپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەیسەلمێنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "بکوژ"ـی گەنجەکەی رانیە لە گوندێک دەستگیرکرا، لەکاتێکدا لەهەوڵدابوو بچێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند لە شەڕەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆدا لە رانیە، چوار گەنج بە گوللە بریندار بوون و دواتر یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی د. دەشتی دزەیی کرد و دەڵێت، کۆچکردوو "هەمیشە پشتیوانی دۆزی رەوای گەلەکەی بووە و خزمەتی بە شۆڕش و پێشمەرگە کردووە."
دوای ئەوەی فیلمی کوردی - نەرویجی "مای ئەنکڵ جێنس" لە نەرویج پێشوازی لێکرا، ئێستا لە فێستیڤاڵی فیلمی (South by Southwest)ـە کە لە تێکساسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
بەرپرسێکی باڵای پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، بەهۆی شەڕێکەوە لەگەڵ پەکەکە لە سنووری ئیدارەی زاخۆ دوو سەربازیان کوژران. پەکەکەش تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی لەسەر شەڕەکە بڵاونەکردووەتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەبێ راوێژکردن لەگەڵیان دا، پێشنیازێک لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی، تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت رەوانەی پەرلەمانی عێراق کراوە. دەشڵێت، "ئەم هەوڵانە کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد، ئەویش سهرساميى خۆى به پرۆسهى دهنگدان بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانی كوردستان دەربڕی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی هۆڵەندا لە هەولێر کرد و "هەموو پشتگیرییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا."
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنی یاساییان تەواو كردووە و خاوەن شەهیدی پلە یەک و دوون، ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە فۆرمێکی ئۆنڵاینی وەزارەتی دارایی عێراق پڕبکەنەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و چەند پرسێکیان ئاڵوگۆڕ کرد. هاوتا قەتەرییەکەی بانگهێشتی مەسرور بارزانیی بۆ وڵاتەکەی کرد
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگری هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا.
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەنماف".
پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و سێ پڕۆژە یاسای پەسندکردن. هەر یەکێک لە پڕۆژەیاساکان پەیوەندی بە یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانەوە هەیە.
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد کە بۆ دەنگدانە بە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای بودجە، تایبەت بە کەمکردنەوەی کرێی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان، پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و هەمواری یاسای باری کەسی.
بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە کۆبووەوە و "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و دەرئەنجامەکانی گفتوگۆ و لەیەکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا و سەردانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ لای سەرۆک بارزانی تاوتوێ کرا".
هەردوولا "هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری."
کۆنسووڵی نوێی ئیتاڵیا بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت وڵاتەکەی بایەخی زۆر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات.
لایڤ بلۆگی تایبەت بە سوێندخواردنی ترەمپ وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا
ئەمڕۆ دووشەممە، سلێمان ئەحمەد، رۆژنامەڤانی دەزگای میدیایی رۆژ نیوز لە زیندان ئازادکرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووريی جیهانی لە داڤۆس.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت.
هۆشیار زێباری دەڵێت، ئەمڕۆ پێشوازییان لە کۆنسووڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کردووە و چەند بابەتێکی هاوبەشیان باس کردووە، یەکێک لەوانە دیداری سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بووە.
قەدەخەکردنی تیکتۆک لە واشنتنەوە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئاپەکە لەنێو بازاڕەکانی ئەپڵ و گووگڵ لە کوردستان و هەموو دنیاش، ئەگەر بازاڕەکان لەسەر وڵاتی ئەمریکا بەگەڕخرابن.
دوای 471 رۆژ لە جەنگ، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس جێبەجێ کرا و ئەمڕۆ خەڵکی غەززە گەڕانەوە سەر ماڵە وێرانبووەکانیان. بە درێژایی جەنگەکە بە تێكڕا رۆژانە نزیکەی 100 کەس لەو کەرتە کوژراون. لەم راپۆرتەدا، بە ژمارە و داتا ئاماری زیاتر لە 15 مانگی جەنگ بزانە.
دوای نزیکەی 16 مانگ جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دواجار ئاگربەست راگەیێندرا و خەڵکی ئاوارەبووی ناوچە جیاجیاکانی غەززەش بە لێشاو دەگەڕێنەوە بۆ ماڵە وێرانکراوەکانیان
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان بەیانیی ئەمڕۆ پێشوازيى له باڵیۆز نهزمى حزوورى، كونسووڵى گشتيى فهلهستين له ههرێمى كوردستان كرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەمین خولی خەڵاتی "کاڵ" بۆ داهێنانی ئەدەبی بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵات لە بەشی شیعر، چیرۆک و رۆمان پێشکێشکران.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، "بۆ ماوەی 10 کاژێر پەستانی غاز کەمبووەتەوە و 750 مێگاوات کارەبا بەهۆیەوە کەمبووەتەوە."
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش دەڵێت: "باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت و پێکەوە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە هەڵوێستی کوردان لە سووریا یەک بێت و دەبێت ئەو دیالۆگەی لەگەڵ شام دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت. هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگیی یەکێتیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەگشتی بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێکەوە هاوکار دەبین."
دوای ئەڵمانیا، بەریتانیا دەبێتە دووەم وڵات عێراق رێککەوتنی لەگەڵ دەکات بۆ ناردنەوەی پەناخوازان. ئامانجەکە ناردنەوەی هەموو ئەو پەناخوازانەیە مافی مانەوەیان نییە و بە نایاسایی چوونەتە نێو ئەو شانشینەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2024دا زیاتر لە 70 کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە.
هۆشیار زێباری لە پۆستێکی ئێکس دا دەڵێت: "کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسیی ئارام. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمان و دۆستەکانمان."
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گرفتى سەدان خوێندکارى خوێندنى باڵا؛ ماستەر و دکتۆرا چارەسەرکرا، کە وەکو وانەبێژ فەرمانى دامەزراندنیان بۆ دەرچووە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات بۆ ناردنی نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ لایەنە کوردییەکان
فەرید ئیلهامی، ژەنیاری ئامێری تەموورە یان تەمیرە و گۆرانیبێژ، بەرهەمێکی بەبۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان بڵاوکردەوە.
دوای دوو هەفتە لە دەرچوونی بڕیاری دادگە، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە لایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا.
له درێژهى بهرنامهى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەید عەممار ئهلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئێوارهى ئهمڕۆ دووشهممه، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هادی عامری، ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەنووکەییەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم وڵات
پەرلەمانی عێراق دەنگی دا بە درێژکردنەوەی کارکردنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی وڵاتیان تاوتوێ کرد. هەردوولا جەختیان لە دابینکردنی شایستە و مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان کردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لەو تەوەرانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان کرد پرسی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بوو. نێچیرڤان بارزانی داوای کرد، لەو پرسەدا پەرلەمانی عێراق رۆڵی خۆیان ببینن
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە و جهختیان له پابهندبوون به دەستووری عێراق کردەوە، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی مادەی 140ی دەستووری عێراق، دەبێت پرۆسەی ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام "ئێستا حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بە شێوەیەکی تاکلایەنە نەوت و گازی ئەم ناوچانە ببات".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت جەختی لە ماف و شایستە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و هیوای خواست هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ تەواوی کێشەکان چارەسەر بکەن.
کەمێک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
مەسرور بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کێشەی پیسبوونی کەشوهەوای هەولێر و دهۆک کرد. لەو بارەیەوە، چوار بڕیار دەرکران.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق گوتی، "ناکرێت ئێمە هەموو کێشەی خۆمان کورت بکەینەوە تەنیا لە بابەتی مووچەدا. بەداخەوە بەغدا بە سیاسەتێکی سەرکەوتووانە توانیویەتی کێشەکانی ئێمە بچووک بکاتەوە."
لە مزگەوتی ئەمەوی لە دیمەشقی پایتەختی سوووریا، سێ ژن لە نۆرەی خواردن دا گیانیان لەدەستدا.
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بەجیا لەگەڵ هەریەک لە هێمن هەورامی و دەرباز کۆسرەت کۆبووەوە و باسی زوو پێکهێنانی حکومەتی کرد.
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد و کۆبوونەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فارس قادر فەقێ عەبدڵڵا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ برایەکی کرد و سەرەخۆشیی لێکردن.
تیمەکان لە هەرێمی تبتی چین بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی شەوی رابردوودا و تاوەکو ئێستا تەرمی 126 کەس لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکان دۆزراونەتەوە
کۆمپانیای مێتا بڕیاریداوە واز لە بەکارهێنانی لایەنی سێیەم بهێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی راستیی ئەو بابەتانەی لە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام بڵاودەکرێنەوە، لەبری ئەوە پشت بە کۆمێنتی خەڵک دەبەستێت بۆ دیاریکردنی راستی و دروستیی بابەتەکان
کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان داوایان لە خۆپێشاندەران کردووە رێگەکە بکەنەوە، رەتیان کردووەتەوە. بۆیە هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەی بە خۆپێشاندەران کرد.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی بۆ دوو پرس لە تورکیایە کە بریتین لە تاوتوێکردنی رەوشی و سووریا و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، عێراق هەمیشە کێشەی نوێیان بۆ دروست دەکات و دڵنیا نین لەوەی ئەم ساڵ پرۆسەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەبێ گرفت بێت.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمڕۆ لە کاتی مەشقدا، "بۆمبێکی بچووک" لە فەرماندەیی زێرەڤانی لە هەولێر دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سێ پێشمەرگە بریندار دەبن.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکی سەربازیی خۆی لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکانی ناحیەی کانی ماسێ، "مینێکی کۆن چێندراوی" پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
فەرەح بیوتی، ئەو کچە کوردەیە کە بەم دواییە ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و ئۆتۆمبێلێکی جیکڵاسی بە دیاری بۆ هاتووە، دەڵێت، خۆی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ خۆی کڕیوە.
شاندی دەم پارتی و پارتی ئاییندەی تورکیا کۆبوونەوە. سەرۆکی پارتی ئاییندە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، پێویستە کورد لە تورکیا مافیان پارێزراو بێت
سەرچاوە سەربازی و پزیشکییەکانی ئیسرائیل رایانگەیاند، چەکداران لە نزیک گوندێکی کەرتی رۆژئاوای فەڵەستین تەقەیان لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل کردووە، کە یەکێکیان پاسێکی نەفەرهەڵگر بووە، بەهۆیەوە سێ ئیسرائیلی کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی وانەبێژیی مامۆستایان بۆ مانگەکانی 7 و 8ـی 2024 کە ئێستا کراون بە گرێبەست، بۆ سنووری سلێمانی خەرج کراوە، بەڵام هەولێر و دهۆک ماون. نوێنەرێکیان دەڵێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت.
دوای دەستبەکاربوونی وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد حەسەن شەیبانی یەکەم سەردانی فەرمیی بۆ سعودیە کرد، بڕیارە لەم هەفتەیەدا سەردانی هەریەکە لە قەتەر، ئیمارات و ئوردن بکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە چەند پرسێکی پەیوەست بە هەولێر و بەغدا کرد
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە دیمەشقەوە رایگەیاند، پێویستە لە باکووری سووریا چەک دابنرێت و چارەسەری سیاسی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی فەرەنسا بکرێت کە کوردن. دەشڵێت، "پێویستە ئاگربەستێکی بەردەوام لە باکووری سووریا جێبەجێ بکرێت".
بەرپرسانی زیندانێک لە شاری ئاڵی باشووری فەرەنسا دەڵێن، بەندکراوێک بە بەکارهێنانی چەقۆ پێنج کەسی لە ستافی زیندانەکە بە بارمتە گرتووە.
بەگوێرەی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوکراوەتەوە، چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا، کەسێک لەنێو بازاڕی شاری ئەلباب لە پارێزگەی حەلەب لە سێدارە دەدەن و ئەو خەڵکەش کە لەو دەوروبەرەدان، بە شەق، دار و قۆناخە تفەنگ لە تەرمەکەی دەدەن.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە دیمەشق و لە یەکەم پەیامیدا، هیوای بۆ سووریایەکی "خاوەن سەروەری، سەقامگیر و ئارام" خواست.
راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 11 دوای 17 رۆژ دێت لە راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10. واتا دابەشکردنی ئەو مووچەیە دوای نزیکەی دوو هەفتە دێت لە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە رایگەیاند دوای پشووی سەری ساڵ، دەستدەکەن بە دروستکردنی 'دەفتەری چارەسەری مانگانە' بۆ ئەو نەخۆشانەی
رووداوەکە ئەمڕۆ روویدا، کاتێک سیستمی گازی دووکانی نانەواخانەکە تەقییەوە "کە بەهۆیەوە پێنج کەس بە سووتان بریندار بوون."
لە شاری نیوئۆرلەنزی ئەمریکا، بارهەڵگرێک خۆی بەنێو خەڵکیدا دەکات و 10 کەس گیان لەدەستدەدەن و 30ـی دیکەش بریندار بوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريهتيی نیشتمانيی هاوبهشەوە، بهرهو داهاتوو ههنگاو بنێن".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کردوون، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە [مووچە] لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت".
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ وێڕای پیرۆزبایی، ئاماژە بەوە دەکات، "دەبێ وەڵامی دەنگ و داواكاریی خەڵكی كوردستان بدرێتەوە، ئەویش لەڕێگەی پێكهێنانی هەرچی زووتری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان".
رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا گوتی: "بۆ کۆچی دواییی نووسهری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا کهمال غهمبار، پرسه و سهرهخۆشی له خانهوادهی بهڕێزیان و نووسهرانی کوردستان دهکهم، هاوسۆز و هاوخهمیانم. خوای مهزن گیانی به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی به ههمووان ببهخشێت."
سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین قسەی کرد. پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لێکرد.
ڤیدیۆکلیپی "گوڵ گوڵی"ـی سەلیم سالم و تەها قادر، ترێندی یەکەمی یوتیوبە لە عێراق و زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری لەو توڕە کۆمەڵایەتییە هەیە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەڵاحەدین بەهائەدین کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
رۆژی شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، كەسێک دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی باوكی."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی سەربازیی منبج-ی سەر بە هەسەدە لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەوی منبج دەکەین. هەر تێوەگلانێکی هێزەکانمان لە هێرشەکە دا رەتدەکەینەوە."
بارهەڵگرێک خۆی بە پردەکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە درزێکی گەورەی تێبووە. شۆفێری بارهەڵگرەکەش برینداربووە
دادگەی کارگێڕیی بەغدا، سکاڵایەکی لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک رەتکردەوە، کە لە لەلایەن ئەندامێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کرابوو.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "زۆر خەمباربووم بە رووداوی تراجیدیی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەرباجیان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."
ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەڵێت، "پێویستە کێشەی کورد [لە سووریا] چارەسەربکرێت".
ئالین هونەرمەندی کورد، بەبۆنەی سریانی ساڵی نوێیەوە گۆرانییەکی ئاشووری گوتووەتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاوی دەکاتەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی جەژنی لە دایکبوونی "حەزرەتی مەسیح" پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و دەڵێت: "هیوادارم دەستپێکێک بێت بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەمان و هەموو جیهان."
لەسەر دۆسیەی كوشتنی كچێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیس دەڵێت، کچەکەیان لەژێر ئەشکەنجە دا کوشتووە.
دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی دارایی دەڵێت، "ماوەیەکە ئیشی خۆی لەبیرکردووە و هەرجارەی قسە لەسەر چەند بابەتێکی ژمێریاری و دارایی دەکات".
روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ئيسماعيل بێشكچى کرد و لە دیدارەکەدا "سوپاس و پێزانينى گهلى كوردستانى بۆ پشتگيرى و بهرگريكردنى له مافهكانى گهلى كورد دووپات كردهوه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە کۆبوونەوەیەکیشدا وەزیرە ئیتاڵییەکە "ستايشى رۆڵى پێشمهرگهى له شهڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و رۆڵ و پێگهى ههرێمى كوردستانى له ناوچهكهدا بهزر نرخاند."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی ئەمریکی کە بەم دواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستنیشانکرا، "چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد."
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە".
نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".
گویدۆ کرۆزیتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازیی لێ کرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی دوێنێ شەوی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیرم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە".
دەرکردنی ئەو بڕیارە بەهۆی ئەوەیە رۆژانی هەینی ژمارەیەکی زۆر خەڵک و گەشتیار روودەکەنە سەنتەری شارەکە، کە قەڵا و بازاڕی سەرەکیی لەوێدا هەڵکەوتوون، هەروەها بازاڕی شێخەڵڵا و پارکی شار و نافوورە لە هەمان سەنتەردان.
سەرۆکی ئۆکراینا لە بەلجیکاوە رایگەیاند قورسە بەبێ یارمەتیی ئەمریکا، پاڵپشتی لە وڵاتەکەی بکرێت
بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا، ئەمڕۆ لە برۆکسل دەستیان بە دوایین کۆبوونەوەکانی ئەمساڵ کرد، پرسی گەرمی سەر مێزی گفتوگۆکانیان دۆخی نوێی سووریایە، رووداو لەوێیە و لەبارەی داهاتووی کورد و سووریا پرسیاری ئاراستە کردن.
سەرۆکی رووسیا ئەمڕۆ رایگەیاند بەشار ئەسەدی نەبینیوە لەوەتەی بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە، بەڵام دەڵێ "پلانم هەیە بیبینم."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند "مەرجە هێزەکانی سووریای دیموکرات [هەسەدە] بەشێک بن لە پرۆسەی سیاسیی راگوزەر و شەڕی کۆبانێ و منبجیش بووەستێت." راشیگەیاند "پێویستە کوردانی سووریا بە تەواوی ئاوێتەی پرۆسەی سیاسیی راگوزەر بکرێن."
نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کۆبوویەوە و "دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنییان لە عێراق و سووریا تاوتوێ کرد."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستاندا رایگەیاند: "پێداگری لەسەر گرنگی و پێویستی و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، بە لێکتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەکان کە دەبێت ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەن."
ئەمڕۆ سێشهممە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جهنڕاڵ كێڤن لێيهى، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا، کرد.
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، لە رۆژی سێشەممە، 17ـی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی دووشەممە، 23ـی مانگ کۆتایی دێت.
رۆژی یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا رایگەیاند: "لێدوانێکی بەڕێز ئەحمەد شەرعـم لەبارەی گەلی کورد لە سووریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسفکردبوو."
تووندڕۆیی و پەڕگیری رێکخراوەکانی وەک قاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) لەنێو کۆمەڵگەی کوردستانی دا گەشەی نەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەیەک کورد چوونە ریزی ئەو دوو رێکخراوەوە. دوای جیابوونەوەی بەرەی نوسرە بەسەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع ( ئەبو محەممەد جۆلانی) لە داعش و بەیعەتی بە داعش بەشێکیان چوونە ئیدلب و چوونە نێو چوارچێوەی نوسرەوە، ئێستا زۆربەی هەرە زۆری ئەو چەکدارە پەڕگیر و تووندڕۆیانەی داعش لە ریزەکانی هەیئەی تەحریری شام (هەتەشە)دان.
سەراب گولەر، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی کریستیان دیموکراتەکان دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ناوچەکە هەیە، وەک ئەڵمانیا هاوکاریی کورد دەکەن و بەرژەوەندییەکانیان پشتگوێ ناخەن.
سەرۆککۆماری فەرەنسا، فرۆسوا بایرووی وەکو سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەی دەستنیشانکرد.
پێتا هایت، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی سەر بە پارتی ئێف دێ پێی لیبراڵەکانی ئەڵمانیا دەڵێت، ئێستا لە شام دەرفەتە و پێویستە گۆڕانکارییەکی گەورە رووبدات، "بۆیە دەمانەوێت پشتیوانی لە کورد بکەین".
چۆپرا لە فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور خەڵاتی شانازیی پێبەخشرا. لەسەر فەرشی سووریش خەڵکێکی زۆر بە گۆرانییە بەنێوبانگەکەی خۆی، "Desi Girl" پێشوازییان لێکرد.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، کەسانێک ئاهەنگی هەڵکردنی ئاڵای سەربەخۆییان لە رەقە قۆستەوە و "رەفتاری نەشیاویان بەرامبەر بە هێزەکانمان کرد و تەقەی هەڕەمەکییان لە خەڵک کرد".
لە بارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتن نایەوێت هیچ شەڕێکی دیکە لە نێو سووریا رووبدات و جەخت لە گرنگیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕی دژی داعش دەکاتەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر لە بێسەروشوێنبوونی، باس لە دۆزینەوەی رۆژنامەڤانێکی ئەمریکی دەکرێت لە یەکێک لە زیندانەکانی دیمەشق.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانی مووچەمان چارەسەر کردووە و وامان کردووە هیچ بیانوویەک بەدەست بەغدا نەمێنێت." ئەندامێکی تەکنیکیی شاندەکەش بۆ بەغدا رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت.
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، گەیشتە هەولێر و ئێستا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەدایە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپاردووە لەگەڵ گەیشتنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە لە بەغداوە بۆ تەواوکاری مووچە، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەكان بکات.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە رایگەیاند، بە نێوەندگیریی ئەمریکا لە منبج ئاگربەست کراوە، لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان و داهاتووی وڵات چەکدارانیان لە شارەکە دەبەنە دەرەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەحرەین لەگەڵ شا، سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ئێمە بە تەواوی رێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و ئەو بڕیارانەش کە لەبارەی داهاتووی وڵاتەکەوە دەدرێت". دەشڵێت، "لەم دۆخە هەستیارەدا پشتیوانیی تەواومان بۆ خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان دووپاتدەکەینەوە".
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە توانیویەتی کێشەی گواستنەوەی پارە بۆ مووچە چارەسەر بکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامی راگەیێندراوەکەی رێباز حەملان دەداتەوە و دەڵێت، "هەر زانیاری و داتا و هەواڵێکی مووچە لە پێگەی فەرمی و پێگەکانی حکومەتی هەرێم بڵاونەبێتەوە جێی متمانە نییە و رەتکراوەیە".
باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق پێی وایە دەبێت لە "سووریای نوێ" وەکو "توخمی سەرەکی" مامەڵە لەگەڵ کورد بکرێت و دەڵێت: "نەک تەنیا لەگەڵ کوردە سەربازییەکانی یەپەگەدا، بەڵکو لەگەڵ کوردەکانی دیکەیشدا مامەڵە بکرێت و مامەڵەیەکی گشتگیر بێت."
رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پاش گفتوگۆیەکی زۆر، توانیویانە مووچەی مانگی 10 خەرج بکەن و مووچەی مانگی 11ش کۆتایی ئەم هەفتەیە خەرج دەکرێت. هەروەها دەڵێت، "بەزووترین کات دەست بە دابەشکردنی مووچەکان [مووچەکانی مانگی 10، 11 و 12] دەکرێت".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەرەو بەحرەین بەڕێکەوت. حکومەت دەڵێت، سەردانەکەی دوو رۆژ دەخایێنێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو ئازاد، ئارام، دیموکراتیک و سەقامگیر بێت".
ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی پووتین ئەم جارە هاوپەیمانەکەی نەپاراست، ئایا بەهۆی ئەوەوە بوو کە دەستی لە ئۆکراینا بەسترابوو، یان هەستی نەدەکرد ئەسەد چی دیکە شایەنی ئەوەیە بیپارێزێت، یان هەردووکیانە؟
رەغید ئەحمەد تەتەری، فڕۆکەوانی سووریایی، دوای 43 ساڵ زیندانیکردن. ئەمڕۆ دوای ئازادکردنی زیندانییەکان لە شاری دیمەشق، ئازادکرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدراڵی نۆتردام لە پاریس گوتی، "بەبۆنەی ئەم دەستکەوتە مەزنەوە، پیرۆزبایی لە هاوڕێم سەرۆک ماکرۆن دەکەم."
کوردێکی رۆژئاوای کوردستان لە شاری بیزانسۆنی فەرەنسا کاری دیزایینی جلوبەرگ دەکات و خوازیارانی جلوبەرگی لە خۆی کۆکردووەتەوە.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانیان بۆ دێرەزوور لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، لێبووردنی گشتی لەو ناوچەیە رادەگەیێنن.
سوپای سووریا رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان لە هەریەکە لە شارەکانی دەرعا و سوێدا دەکشێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایانگەیاند، گرووپە چەکدارەکان کۆنتڕۆلی دەرعایان گرتوەتە دەست.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، کۆنترۆڵکردنی خاکی سووریا لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە، "مایەی قبووڵکردن نییە."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی کاتێدرالی نۆتردام گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
سەرۆک بارزانی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئومێد دەخوازێت لایەنەکان "بەشێوەیەکی ئاستییانە بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیریدا بێت."
لە چوارچێوەی 22ـیەمین کۆڕبەندی دەوحە لە قەتەر، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە.
وا بڕیارە رێوڕەسمەکە ئەمڕۆ شەممە، 7ـی کانوونی یەکەم کاژێر 7:00ـی ئێوارە بەکاتی پاریس [کاژێر 9:00ـی شەو بە کاتی هەولێر] دەستپێبکات و بەو بۆنەیەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی وڵاتەکە گوتارێک پێشکێش دەکات.
چوارەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور، لە شاری جەدەی سعودیە بە ناونیشانی "ماڵی نوێی فیلم" بەڕێوەدەچێت. جگە لە پێشاندانی فیلم، چەندین کەسایەتیی دیاری جیهانیی بانگهێشت کراون و ئارەزوومەندانی فیلم لە سەرانسەری جیهان سەردانیان کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هیوا دەخوازێت، گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە پێشڕەوی دژ بە حکومەت و رژێمەکەی بەشار ئەسەد بەردەوام بن.
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا رایدەگەیێنن، سوپای سووریا "لەپڕ" لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور و دەوروبەری کشاوەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) فڕۆکەخانەی سەربازیی شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە.
زیاد ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو لەبەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، عێراق و سووریا دەیانەوێت کە ئەو دۆخەی لە دروستبوونی داعش سەریهەڵدا و هەردوو وڵاتەکەی گرتەوە، جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی میکانیزمێکەوە رێگە لەوە بگرن.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7 پلەی رێختەر کەناراوەکانی باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیای لە ئەمریکا هەژاند.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا- پێنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە سووریا خستووەتە باری ئامادەیی و چاودێریی دۆخەکە دەکەن تاوەکو لە لایەن داعشەوە نەقۆزرێتەوە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا دەڵێت، چەکدارانی داعش رووبەرێکی فراوانیان لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حمس داگیرکردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوا لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکات، بەپەلە چارەسەرێکی سیاسی بۆ رەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی بدۆزێتەوە.
ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا دڵنیایی بە محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدات کە ئەوان نابنە هەڕەشە بۆ سەر عێراق، دەشڵێت، دوای "رووخاندن"ی حکومەتی بەشار ئەسەد و "دروستکردنی سووریای نوێ،" دەیانەوێت پەیوەندیی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییان لەگەڵ عێراقدا هەبێت.
بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ميكيلێ كامێرۆتا، كۆنسووڵى گشتيى ئيتاڵيا سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و ماڵئاوایی لێکرد.
گرووپە چەکدارەکان دوای هێرشکردنە سەر شەهبا رێگری لە خەڵکی دەکەن لەوەی ناوچەکەیان بەرەو ناوچە ئارامەکانی دیکە جێبهێڵن. بەرپرسێکیش لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، 15 هەزار کەس بەو هۆیەوە گیریان خواردووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتن دەکات بەبۆنەی خەڵاتکردنی وەک یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا.
بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداو وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا خەڵات کرا. خەڵاتەکەی لەسەر بنەمای چالاکی و لێهاتووییە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی ساڵی 2024.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11، دابەش دەکرێت.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ خۆڕاگری پێشانداوە و بە باشی توانی بەرگری لە ئاستی 2640 دۆلار بکات.
ئێوارەی سێشەممە، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار، بەوەش سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی قەدەخە کرد.
سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، لەژێر دەسەڵاتی سەربازیی هەموو چالاکییە سیاسییەکان قەدەخە دەکات و ئەو هەنگاوەش بۆ رێگریکردنە لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لەسەر وڵاتەکە.
باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا لە عێراق، ئەمڕۆ سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و جهختى لهوه كردهوه؛ وڵاتهكهى به بایەخهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانێت.
ماتیۆ میڵەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەرەسەندنە نوێیەکانی سووریاوە بە رووداوی راگەیاند، ""ئێمە بەردەوام دەبین لەوەی کە روونی بکەینەوە بۆ هەموو لایەنێک و هەموو وڵاتێك کە دەستی لەگەڵ هەر لایەنێك لە نێو سووریادا تێکەڵ کردووە کە ئێمە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل".
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، سکاڵاکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و رەتکراونەتەوە؛ ئەوەی کە گوایە کۆنسووڵخانە هاوڕابووە لە هەبوونی ساختەکاری، دوورە لە راستییەوە.
دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر مادەکانی پڕۆژەیاسای "گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان" درا، دانیشتنەکە هەڵگیرا و بەبێ دەنگدان بە کۆی پڕۆژەیاساکە دواخرا.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، لە شەقڵاوە کەسێک تەقەی لە دایک و خوشكی خۆی کردووە و هەردووکیانی کوشتوون.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، رایگەیاند، "لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، زانکۆی ئەمریکیی کوردستان دەستکەوتی بەرچاوی بەدەستهێناوە کە وايكردووه ببێته نموونەیەکی ديار بۆ کوالێتیی خوێندن له كوردستان و عێراق".
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند فەرمانی خەرجکردنی بڕی 761 ملیار دیناری مووچەی مووچەخۆران گەیشتە لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر.
لە پێشانگەیەکی شێوەکاریدا لە هەولێر، پەیوەندی نێوان ژن و سرووشت خرایەڕوو، ئەویش لە چوارچێوەی پێشانگەی تایبەتیی شێوەکار کوردستان ئەحمەد بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دکتۆر مستەفا زەڵمی رایگەیاند ئەرکێکی قورسی لەسەر شان بوو "بەڵام یاسایەکی بەرهەمهێنا، کە هاوسەنگیێکی وردی لەنێوان پاراستنی بەها کولتووری و ئایینییەکان دەستەبەرکرد."
بەرپرسێکی دەستەی تەحریری شام بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ماوەی چوار ساڵە کار بۆ ئۆپەراسیۆنی حەلەب دەکەن. دەشڵێ "دووژمنی سەرەکیی ئەوان سووریایە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵئاوايى و بهبۆنهى كۆتاييهاتنى ئهركهكهی، پێشوازیی له ئێلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.
هەردوو شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و هاوڕا بوون لەسەر، "گرنگیی لێکتێگەیشتنی باش بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان."
هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان کۆنترۆڵ کرد.
کاتێدرالی نۆتردام لە پاریس کە ساڵی 2019 ئاگری تێبەربوو و بەشێکی زۆری سووتا، ئەمڕۆ لە پاش پێنج ساڵ لە نۆژەنکردنەوەی، سەرلەنوێ کرایەوە.
دوو رۆژە شەڕ و پێکدادان لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای دیمەشق و حەلەبی سووریا لەنێوان گرووپە چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکان و سوپای حکومەتی سووریا بەردەوامە. بەهۆی شەڕەکەوە زیاتر لە 200 کەس کوژران و هەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، منداڵێکی دوو ساڵ و نیوی دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە لایەن باوکییەوە بە ئۆتۆمبێل دەشێلدرێت، گیانی لەدەستدا.
لە 11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، 107 فیلم لە بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێدا بەشدارن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا کرد و باسیان لە "هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو، کۆچی نایاسایی، بازرگانی بە مرۆڤ، پارەشۆرینەوە و تاوانی ئەلیکترۆنی" کردووە.
ئەو شەپۆلی بارانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە کۆتایی دێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا، پرۆسەی سەرژمێری و قۆناخەکانی تاوتوێ دەکرێت.
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بڕێک پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی 10، 11 و 12 خەرج بکات.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەکی تەمەن 35 ساڵ، لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوە.
لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی دەستگیرکردنی "گرووپێکی مەترسیداری داعش" رادەگەیێنێت و دەڵێت، "ویلایەتی کوردستان"ـی هەڵوەشاندووەتەوە و تۆڵەی شەهیدانی قەرەداخ و ناوشوانی کردووەتەوە.
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی پارتە سیاسییەکانی ئاسیا، لە کەمبۆدیایە. سەرۆکی شاندەکە دەڵێت، باسی لە پرسی نەتەوەی کورد، هەڵبژاردن، پێکەوەژیانی ئایینی و چەند پرسێکی دیکەیش کردووە.
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا و سەرجەم هونەرمەندان دەکات بەهۆی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەوە.
لە سلێمانی کۆنسێرتی "پێکەوە لەگەڵ هاوڕێیان" بەڕێوەچوو و میوزیکی کوردی و رۆژئاوایی ئاوێتەکران و بڕیارە لە هەولێریش پێشکێش بکرێت.
بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، کۆنسێرتی ئەمین بانی، هونەرمەندی ئێرانی بەڕێوەچوو و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێشکرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، ئامادەکارییان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە کردووە؛ " هەواڵێکی خۆش هەیە و چاوەڕێی پێشهاتێکی باش دەکەین."
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، 38 کەس کوژران و 11ـی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی سەرژمێری کۆتایی نایەت تاوەکو سەرجەم ماڵ و خێزانەکان لە تەواوی پارێزگاکان تۆمار نەکرێن.
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغداوە رایگەیاند، "ئێستا کێشەی مووچەی مانگی 10 بەتەواویی چارەسەر بووە."
لەکاتێکدا پێشهاتی زۆر گرنگ لە تورکیا هەن و چاوەڕوانییەکان لەبارەی پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری لە زیادبووندان، لە قۆناخێکداین کە بانگهێشتەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە بۆ ئۆجەلان هێشتا لە رۆژەڤە، رووداو لە لە بارەگای سەرەکیی پارتی ئایندە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات.
بەپێی راپۆرتێکی The Sunday Timesـی بەریتانی، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ، حکومەتی بەریتانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا و ڤێتنام رێکدەکەوێت و بودجەیان بۆ دابین دەکات لەپێناو کەمکردنەوە و راگرتنی شەپۆلی رۆشتنی کۆچبەران بەرەو ئەورووپا و ئەو وڵاتە.
شاندێکی باڵای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی بازرگانیی کوردستان-ئەمریکا کۆبووەوە. فەوزی هەریری رایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، ئامادەن بۆ هەر پشتیوانی و هاوئاهەنگییەک برەو بە هاریکاریی هەمەلایەنەی نێوانیان بدات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاتێک سوودانی هەفتەی رابردوو سەردانی هەولێری کرد، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سوودانی و مەسرور بارزانی بووە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە خورماتوو شەهید بوون. دەشڵێت، "هێزەکانمان تۆڵەی خوێنی پیرۆزیان دەکەنەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات ئەمڕۆ لە خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیان دا شەهیدبوون و دەڵێت: "ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئهوه دهسهلمێنێت كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتی ئەو سێ پێشمەرگەیە دەکات کە ئەمڕۆ لە خورماتوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پێیاندا، شەهید بوون.
رێبوار تەها: هەموو هاووڵاتییەکی کەرکووک ئازادە ئاڵای خۆی بەدەستەوەبێت.
تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەنێو ژوورەکەی خۆی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر دۆزرایەوە.
ئاسایشی سلێمانی پیاوێکی لەنێو شارەکەدا دەستگیرکرد کە پار لە بەغدا، بە دەمانچە هاوژین و دوو منداڵی هاوژینەکەی کوشتوون و هەڵاتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق جەخت لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەنەوە کە وهڵامگۆی خواستەکانی خەڵک و ئامانجەکانیان بێت لە گەشەپێدان و سەقامگیری.
حیزبە کوردستانییەکانی کەرکووک لە پارێزگاکە کۆبوونەوە و داوایان لە هاونیشتمانییان کرد رۆژی سەرژمێری بگەڕێنەوە پارێزگاکە و بەشداری لە پرۆسەکە بکەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، لەنێویاندا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچیرڤان بارزانی و سوودانی باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی ناوچەکە کردووە.
راوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ رووداو دەڵێت، "سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان "سەردانێکی گرنگە
نێچیرڤان بارزانی لە باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێكەوە دەتوانین رووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان.
باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق بە بایەخەوە باسی زۆریی رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، سەرۆک بارزانیش ''سەرکەوتنی هەڵبژاردنی، بە پاڵپشتێکی گەورە بۆ شەرعیەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە قەڵەم دا."
دوو هۆکاری سەرەکی لەپشت دابەزینی نرخی نەوتن کە ئەمانەن؛ هاندانە ئابوورییەکانی چین نەیانتوانی دڵی بازرگانانی نەوت خۆش بکەن، هەروەها مەترسیی پچڕانی نەوت بەهۆی باهۆزی رافائیل، کەمبووەتەوە.
فێستیڤاڵەکە لە مۆزەخانەی ئەسکەندەری مەکدۆنی لە ڤێریا بەڕێوەدەچێت. تایبەتە بە ئەو گەلانەی کە ئەسکەندەری مەکدۆنی بە خاکەکەیاندا تێپەڕیوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند تۆمەتباری کوشتنی هاووڵاتییەکەی قەزای کۆیە دەستگیرکرا، کە گەنجێکی تەمەن 22 ساڵە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ژاپۆن دەکات لەو "رۆڵە ئەرێنییەی" لە سەقامگیری و پەرەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا دەیگێڕێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە هیچ زانکۆیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆلێژی پزیشکیی گشتی نییە، چونکە کردنەوەی ئەو کۆلێژە پێویستی بە هەمواری یاسایە.
گەنجێکی شاری هەولێر ئەپێکی دروستکردووە کە دەتواندرێت وەک رێنیشاندەرێکی گەشتیاری سوودی لێ وەربگیرێت. لەبارەی سوودێکی ئەپەکەشەوە دەڵێ هیواخوازە "بەهۆیەوە دیوارەکانیش پاکببنەوە."
سازگار سەڵاح، پەیامنێری رووداو دەڵێت، ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور گەیشتە 2500 کەس کە زۆربەی تووشبووان منداڵن.
لەدوای یاریی یانەی ئەیاکس و مەکابی تەلئەڤیڤ لە یۆرۆپالیگ، شەڕ و پێکدادان روویدا و ژمارەیەک هاندەری یانە ئیسرائیلییەکە برینداربوون و سێ کەسیش شوێنبزرن.
بەربژێرە شکستخواردووەکەی دیموکراتەکان لە گوتاری شکستیدا لەبەردەم لایەنگرانی رایگەیاند: دان بە شکستەکەمدا دەنێم، ئامادەم هاوکاریی دۆناڵد ترەمپ بکەم لە رادەستکردنی دەسەڵات دا.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری بەتوانا و نێوداری تۆڕی میدیایی رووداو دوای سەرکەوتنی بەسەر نەخۆشییەکەی، ئەمڕۆ گەڕایەوە سەر شاشەی رووداو.
دوای چەندین مانگ لە رکابەرایەتی و بانگەشەی تووند، چیرۆکی هەڵبژاردنی 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە کۆتایی. ئەنجامەکانی دەنگدان یەکلابوونەوە و دۆناڵد ترەمپ دەبێتە سەرۆکی چوار ساڵی داهاتووی وڵاتە زلهێزەکەی جیهان.
دەنگدانی پێشوەختە لە 20-09-2024 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا نزیکەی 80 ملیۆن کەس دەنگیانداوە. لەوانەش، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کامالا هاریس، جێگری سەرۆک و بەربژێری دیموکراتەکان.
ئەو خوێندکارە کوردەی کە ئەم ساڵ خەڵاتەکەی پێبەخشراوە ناوی میتان باخەوانە، ئەو خوێندنی بەکالۆریۆسی بە پلەی نایاب لە قوتابخانەی باڵای شاری نایمێخن تەواوکردووە و ناوی خراوەتە نێو لیستی 10 باشترین خوێندکار کە تێزی نایابیان لەسەر زانستی کیمیا ئامادەکردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، سێ بازرگانی بیانیی ماددەی هۆشبەریان لەنێو شاری هەولێر دەستگیر کردووە کە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو شارەکە بۆ فرۆشتن
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا کرد، لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گوتی، شاندێکیان بۆ گفتوگۆ پێکهێناوە و ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە، لە بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین و لە قەسرۆک و ئامێدیی سەر بە دهۆک کەمترین بڕی باران باریوە
پارێزگای هەولێر رایگەیاند سبەی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەوام ئاساییە.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە ئیستەنبووڵ و بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
بە بەشداریی هونەرمەندانی کورد و ئەورووپی، کۆنسێرتێک بەناونیشانی رێگەی بەرەو هەولێر لە کەنیسەیەکی شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا سازکرا.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت "بڕیار دراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە".
لە ئەمڕۆوە فێستیڤاڵە تایبەتەکەی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت؛ تێیدا هەزاران کیلۆ هەنار لە دەیان جۆری ئەو بەرهەمە نمایش دەکرێت و سەردانکاران لێی سوودمەند دەبن.
ئەوە کوشندەترین لافاوە لە 50 ساڵی رابردوودا کە رووی لەو وڵاتە ئەورووپییە کردبێت. قوڕ و لیتەی لافاو شەقامەکانی تەنیوە و هەزاران ئۆتۆمبێل تێکشکاون و زیانیان پێگەیشتووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و ستايشى خزمهت و ماندووبوونی خۆی و تیمەکەیی کرد له بهڕێوهبردن و سهرخستنى ههڵبژاردن و پرۆسهى دهنگداندا
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، باڵانسی هێزیان رێککردووەتەوە و پێکهێنانی حکومەتیش بەبێ یەکێتی بە "مەحاڵ" ناودەبات. هەر لەبارەی پێکهێنانی حکومەت گوتی، "ئەگەر دانەنیشین بۆ پێکهێنانی، ئامادەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن."
لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد. باڵیۆزی وڵاتە ئەورووپییەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
دەنگی دروست لە پارێزگای دهۆک: 548 هەزار و 15 دەنگ
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی لێکردوون.
سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی حیکمە لە هەولێر لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا و پیرۆزبایی "سەرکەوتنی" هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد. لەبارەی سەرژمێریی گشتییش گفتوگۆیان کردووە و مەسرور بارزانی گوتوویەتی، پێویستە "دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و دەڵێت، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان "بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەچوو."
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیداری مێری رایگەیاند، "بەشداری 72% لە هەڵبژاردن ئاماژەی هۆشیاریی خەڵکە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و کۆبوونەوە. هەردوولایان "كۆك بوون لهسهر ئهوهى چارهسهربوونى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا، سهقامگيريى وڵات پتهوتر دهكات".
بەشێک لە یاریزانە بەنێوبانگەکان و خۆشەویستەکانیان گەیشتنە شوێنی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆر.
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی راگەیێندراوێکی تووندی لەبارەی ئەو پزیشک و کارمەندانەی تەندروستی بڵاوکردەوە کە "لەبەر پارە" دەوام جێدەهێڵن و دەڵێت، "ههر كهسێك ئهخلاقی پزیشكیی ههبێت نابێت لهبه رخاتری پاره دهوام و چارهسهركردنی نهخۆش بهجێبهێڵێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی ماڵبات و میری ئێزدیان دەکات بۆ کۆچی دوایی سۆزان میرزا بەگ.
پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردن بە "سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت، "ئەم متمانە پتەوەى خەڵکى کوردستان، ئەرکى پارتى لەم قۆناخە هەستیارەدا قورستر کردووە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکات، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج و، داوا لە هەموو لایەک دەکات دان بەخۆیاندا بگرن.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەرخانکرا بۆ "هەڵسەنگاندنی ئاکامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی یەکێتی لە دووقاتکردنی دەنگەکانی و گەشانەوەی گیانی سەوزکردنی سیاسەت و دیموکراتی لە کوردستاندا".
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە بە پێکهێنانى لێژنەیەکى باڵا و تایبەت بەمەبەستى پێداچوونەوە و وردبینیکردنى ناو و سەرەتاکانى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.
لووتکەی بریکس (BRICS) لە شاری (کازان)ی رووسیا بە سەرپەرشتیی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ئەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. لە لووتکەکەدا چەندین وڵاتی زلهێز و گەورەی جیهان بەشدارن و چەندین پرسی گرنگ و هەنووکەیی تاوتوێ دەکرێن
لۆید ئوستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵگەیان لەبەردەستە کە سەربازی کۆریای باکوور گەیشتوونەتە رووسیا و ئەوەی بە دۆخێکی "زۆر جیدی" وەسف کرد.
عەلی حوسێن دەڵێت، "ئێمە پێمان وایە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت هەردووکیان پارتی دیموکراتی کوردستان بن، چونکە پێگەی پارتی ئەو پێگەیەیە کە بتوانێت سەرۆکایەتیی کوردستان بکات لە هەردوو سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە "پرۆسەیەکی سەرکەوتوو" ناودەبات و دەڵێت، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی دووشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "ئهنجامدانى ههڵبژاردن به شێوهيهكى ئارام و شارستانييانه، سهركهوتنێكى گهورهيه كه جيهان به رێزهوه سهيرى دهكات، بهڵام ئهوهى ئهم سهركهوتنه تهواو دهكات و گهلى كوردستان به پهرۆشهوه چاوهڕێيهتى، ئهوهيه دوای پهسندکردنی ئهنجامهکان، لايهنه سياسييهكان به زووترين كات حكومهت پێكبهێنن."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری پێشووتری سامانە سرووشتییەکان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە ماڵباتەکەی دەکات و دەڵێت، "هاوخەمتانم"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی ئاشتی هەورامی، دەڵێ "به لێهاتوويى و دڵسۆزى خزمهتى به ههرێمى كوردستان كرد... رۆڵێكى گهورهى له بنيتانانى ژێرخان و بهرهوپێشبردنى كهرتى نهوت له ههرێمى كوردستاندا گێڕا."
ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بوو
ئێستا کاژێر 18:00یە بە کاتی هەولێر و ئامێرەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی خۆکار لەکارکەوتن.
رێژەی دەنگدان لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو کاژێر 12:00 ئاشکرا دەکرێت و لە هەندێک شوێن رێژەکە نزمە و لە هەندێکیش مامناوەندە
سەعدی پیرە بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەوە نەیتوانی لەو بنکەی دەنگدانی تایبەت (VIP) تێدا بەڕێوەدەچێت، دەنگ بدات. گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی قۆناخی دوای هەڵبژاردن گوتی، "قۆناخی پێکهێنانی حکومەت ئاسان نابێت."
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی "بۆ سەرکەوتنی گەورەی لیستی 190"ی پارتی دەکات
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین راپۆرتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە. بەپێی زانیارییەکانی نێو راپۆرتەکە، 215 هەزار و 960 دەنگدەر تۆمار کراون، 208 هەزار و 521 کەس کە دەکاتە 97% بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کردووە
ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان لە چوار بازنەکەی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا؛ لە هەولێر و دهۆک پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەمە و لە سلێمانییش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و ئەنجامی دەنگی حیزب و لایەنەکان رادەگەیێندرێت.
.سەرۆکی حەماس گوتی، یەحیا سنوار "تا دوا ساتەکانی ژیانی شەڕی لەگەڵ دووژمن کرد و شەهید بوو."
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت؛ بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
کۆی گشتیی دەنگدەرانی تایبەت 215 هەزار و 960 کەسن کە دەکاتە رێژەی 7.4٪ـی کۆی دەنگدەران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق.
پڕۆژەکە بە گوژمەی 98 ملیار و 236 ملیۆن و 872 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەرنامەی حکومەت ئەوە بووە کە خزمەتگوزاریی بگەیێننە سەرجەم گوند، دێهات و شارۆچکەکان و تەنیا بۆ سەنتەری شارە گەورەکان نەبێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ رهجهب تهيب ئهردۆغان، سهرۆككۆمارى توركيا جەختیان له برهودان به پهيوهندييهكانى ئەنقەرە لهگهڵ بەغدا و ههولێر، بهتايبهتى له بوارى ئابووريدا كردهوه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە و ئێستا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدایە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و بڕیارە دوانیوەڕۆ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
لە پارێزگای مەلەتی باکووری کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر روویدا.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
پێشنيوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه، 2024/10/15، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له د. محەممهد ئهلحهسسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و بهرپرسى نوێى تيمى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق (يوونامى) كرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنێکی تایبەتی بۆ ژمارەیەک لە حوکمدراوانی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی لێبووردندا دەرکرد و دەڵێت، "بەردەوامی دەبێت". هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری بەقەزاکردنی تەقتەقی دەرکرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ دەدات و دەڵێت، "ئیسرائیل دەیەوێت عێراق پەلکێشی شەڕ بکات." هاوتا ئێرانییەکەی وەزیرە عێراقییەکەش گوتی، ""ناوچەکەی ئێمە لە بارودۆخێکی نائاساییدایە."
بزووتنەوەی گۆڕان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر وەزیرێکیان بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی رێکخراوەیی بە بزووتنەوەکەیانەوە نامێنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی کرد و تاوتوێی چەند پرسێکیان کرد. کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا "وەکو دۆستێک لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی دا لەبارەی نەدانی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەرپرس نییە و بەرپرسانی هێزەکە خۆیان بەرپرسیارن.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی ستیڤی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و دەڵێت، "شانازین کە دامەزراوەیەکی میدیایی کوردی لە ئاستێکی باڵا و بەرزی جیهانیدا دەبینین".
کاژێر 12:00ـی ئەمڕۆ یارییەکە لە شاری هەولێر و لەنێو هۆڵی یانەی ئەکاد لە شارۆچکەی عەنکاوە دەکرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی (کاڤین فارم)ی لە دهۆک کردەوە، کە تایبەتە بە بەخێوکردنی مانگا و بەرهەمەکانی. لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەکەدا گوتی، هەرێمی کوردستان "بەرەو قۆناخی دابینکردنی ئاسایشی خۆراك هەنگاو دەنێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "وەکو هەمیشە پشتیوانتان دەبین."
بۆریس جۆنسن دەڵێت، کاتێک لە 2017 نەتەنیاهوو سەردانی ئۆفیسەکەی کردووە لە لەندەن، داوای کردووە توالێتەکەی بەکاربهێنێت؛ بەڵام دواتر لە لایەن تیمی پاسەوانەکانییەوە ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگ دۆزراوەتەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو سەرکەوتنێکی دیکە لە ساڵی 2024دا تۆمار دەکات، بە بەدەستهێنانی سێ خەڵاتی زیوینی W3 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەرنامەی (لەگەڵ رەنج) دوو خەڵات وەردەگرێت و بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) خەڵاتێکی بەدەستهێنا.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لەماوەی پێنج رۆژدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بکرێت.
بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئێستا 100 دۆلار بە زیاتر لە 153 هەزار دینارە و پێشبینی بەرزتربوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر دیناریش دەکرێت
سەرۆککۆمار ئێران لەدوای هێرشەکە دەڵێت: بەپێی مافی رەوا بەئامانجی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ئێران و ناوچەکە وەڵامی دەستدرێژییەکەی رژێمی زایۆنی درایەوە.
کۆشکی سپی دەڵێت، ئێران خۆی بۆ هێرشێکی مووشەکیی هەنووکەیی بۆ سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات. ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ سێشهممه، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، له دیدارێکدا لهگهڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، لەبارەی پهیوهندییهکانی رووسیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان، پهیوهندییهکانی ههولێر - بهغدا و ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییهوه".
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، رایگەیاند: "دەبوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەو کورتهێنانەی کە هەبوو لە مووچەی مانگی هەشت بۆمان بنێرن کە 243 ملیار دینار بوو. دوای ئەوەی کە هەموو ئەو داواکارییانەی کە بەغدا هەیبوون بۆیان نێردرانەوە. بەڵام بەداخەوە وەزارەتی دارایی عێراق هەر رۆژە و پاساوێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە دوابخات."
بەرهەمە شیعرییەکانی هەردوو شاعیر کانی و رەشاد موفتی و چەند لێکۆڵینەوەیەک لەبارەیانەوە، لە دوو توێی دوو کتێبدا چاپکراون و لە رێوڕەسمێکدا بڵاودەکرێنەوە.
سەرۆککۆماری عێراق پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە کرد و جەختیان لە پێویستیی "راگرتنی دەستبەجێی شەڕانگێزییەکانی دژ بە گەلانی لوبنان و فەڵەستین" کردەوە.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، چاوەڕێن لەم رۆژانەدا پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 8 لە بەغداوە بگات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت؛ هەروەها وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 9 لە بەغدا تەواو بووە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن
جیاوازی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نەمسا و هەرێمی کوردستان لە رووی دارایی و رێکلامەوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداوی دایەوە و رایگەیاند: "ئینشاڵڵا ئەم هەفتەیە لیستی مووچە رادەگەیێنرێت."
ناکۆکییە نێوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پێ دەنێتە قۆناخێکی نوێ؛ زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراوی ئەو حیزبە رایدەگەیێنن، رێگە نادەن رێکخەری گشتی "بە کودەتا" دابنرێت. هەروەها چیا و نما نەوشیروان مستەفا، کە پشتیوانی زۆرینەی جڤات دەکەن، دەڵێن، "بۆ رێگرتن لە گرژی لە نزیک ئارامگای باوکمان، پێمان باشە گردی زەرگەتە بۆ ماوەیەک دەوامی تێدا نەبێت".
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو "لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە" دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە.
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، "79یەمین لووتکەی زانست" بەڕێوەدەچێت و وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان گوتاری دەبێت.
لێکۆڵینڤان و توێژەرێکی کورد لە دوو ساڵدا کتێبێکی بەنێونیشانی "کۆدەکانی داینامیکییەتی هایدرۆکاربۆن لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی: ئاشکراکردنی وەرچەرخانێکی ناوچەیی" ئامادە دەکات. گرووپی ئیمیراڵد کتێبەکە لە 130 وڵاتی جیهان بڵاودەکاتەوە.
نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى فهرهنسا له عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە و دوا پهرهسهندنهكانى گفتوگۆى ههولێر ـ بهغدا بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى نێوانيان، دۆخى ههرێمى كوردستان و ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە ئامانجەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان گەورەن و زەوینەیەکی فراوانی ململانێی شارستانی لەنێوان لایەن، ليست و بەربژێرەکاندا هەیە و گوتی، "ههمووان ئازادن لهوهى پڕوپاگهنده بۆ سياسهت و بهرنامهكانيان بكهن و رهخنه بگرن، بهڵام دهبێت هيچ كهس و لايهنێك رێگه به خۆى نهدات رق و كينه بڵاوبكاتهوه."
بەپێی رێکەوتنێکی نێوان هەردوو هونەرمەند سەلیم سالم و تەها قادر، بڕیارە گۆرانییەکی دوێت بەرهەمبێنن و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکەنەوە.
خهڵاتهکانی بهشه جۆراوجۆرهکانی پێشبڕکێی چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ناسێندران، فیلمی سینهمایی "ئهسپ" خهڵاتی باشترین فیلمی سینهمایی بهدهستهێنا و بەڵگەفیلمێکی تۆڕی میدیایی رووداو خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕییەکانی ناوچەکە کۆبووەوە. داوای لە هەموو لایەک کرد کە بانگەشەیەکی "شارستانی و ئارام" بەڕێوە ببەن و کار بۆ سەرخستنی هەڵبژاردن بکەن.
پارێزگای هەولێر رێنوێنییەکانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر بەربژێر و لایەنێک سەرپێچی بکات، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمیسیۆنى ههڵبژاردن، پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە و جەختی لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر لە هەموو بوارەکان کردەوە
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان كارگەی (سلیڤانا)ی بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ كردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای (خۆشناو) دروست کراوە
بەبۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنیەوە، سهرۆكی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له يهكێتيى زانايانى ئايينیى ئيسلامیى كوردستان دهكات و دەڵێت، ئامادهيى و خهبات و تێكۆشانیان له ههردوو سهردهمى شۆڕش و ئازاديدا، به پێزانينێكى زۆرهوه ههڵدهسهنگێنن
چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ، به پێشاندانی فیلمێک لەبارەی شنگال دهستیپێکرد و خولی ئەمساڵ پێشکێش بە کوردانی ئێزدی کرا و تۆڕی میدیایی رووداو هاوبەشی میدیایی فێستیڤاڵەکەیە.
میدیای ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە دەڵێت، ئیسرائیل ئەمریکای لەو کارە ئاگادار کردووەتەوە. هاوکات هەر یەک لە نیویۆرک تایمز و رۆیتەرز ئاماژەیان بەوە کردووە، پەیجەرەکان بڕێکی کەم تەقەمەنییان تێکراوە تاوەکو بتەقنەوە.
به پێشاندانی فیلمی سینهمایی "سنجار" له دهرهێنانی ئانا بوفاڕۆل، فیلمسازی ئیسپانی، چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی کوردی پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە دەرەوەی یاریگەی گۆڵفەکەی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا دەنگی تەقەکردن بیسترا؛ پاش رووداوەکە ترەمپ رایگەیاند، "من سەلامەت و باشم".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی رێکخستنی پارتی کرد لە پارێزگای دهۆک و لەگەڵ بەرپرس و ستافی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 20 ساڵەی هاتنی تیمی زەیتوونی سوپای کۆریای باشوور بۆ هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا رایگەیاند: "[کۆریای باشوور] دۆستی دڵسۆز و زۆرباشی ئێمە بوون و ستایش و پێزانینمان هەیە بۆ هەموو هاوکاری یارمەتییان."
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران "داكۆكييان له ئاشتى، پێكهوهژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گهلانى ناوچهكه و تهواوى پێكهاتهكان كردهوه."
ئەمڕۆ رۆژێکی لەبیرنەکراوە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا؛ ملیاردێرێک و ئەندازیارێک بەشێوەی گەشتیاری لەو دیو زەوییەوە لەنێو کەپسولەکەیاندا دەچنە دەرەوە و پیاسە دەکەن.
سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پزیشکیان خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له ههموو بوارهكاندا پێشان دا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێرەوە گەیشتە سلێمانی و لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیانەوە گفتوگۆیان کردووە و "ئەو کێشانەی هەبوون بە تەواوی لەنێویان دەبەین".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 درا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کار دەکرێت تاوەکو لە نزیکترین دەرفەت لە هەفتەی داهاتوودا، لیستی نوێی راستکراوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ژمارەی وەزیفيیان رەوانەی وەزارەتی دارایيی فیدڕاڵ بکرێت.
سەرۆککۆماری ئێران سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە "زۆر گرنگ" ناوبرد پێش سەردانەکەی بۆ ئەمریکا
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا "جەخت لە پرۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە" دەکاتەوە و پشتیوانیی خۆیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە بە جێبەجێکردنی دەستوور و رێککەوتنە سیاسی و ئیدارییەکان دەربڕیوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی شۆڕشی ئەیلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بووه بنهماى يهكهمين دانپێدانانى فهرمى به مافهكانى گهلى كوردستاندا و بناخهى ههموو دهستكهوتهكانى دواترى."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەها بەرزەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئیلهامبەخشی کارکردنمانە."
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 2520 دۆلار
نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە. باهۆز و کەشوهەوای تووند لە کەنارە ئاوییەکانی مەکسیکۆ کە 60%ی پاڵاوگەکانی ئەمریکای لێیە، بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، پاش ئەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینیان دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40 - 50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتریش داببەزێت
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانی، بە سپۆنسەریی میدیایی، تۆڕی میدیایی رووداو لە شاری گلیزن کیرشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی باڵای حكومەتی عێراقی کرد و بە شاندەکەی گوتووە، ناكرێت "هەوڵی ئەوە بدرێت دۆزێكی مێژوویی و خەبات و قوربانیدانی بێهەژماری كوردستان لە بابەتی مووچەدا بچووك بكرێتەوە یانیش هەوڵی لێكترازاندنی هەرێمی كوردستان بدرێت."
سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند، هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون، یەکێکیان چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە.
زریانی یاگی لە ڤێتنام هەڵیکردووە و بەهۆیەوە جگە لە زیانی زۆری ماددی، تا ئێستا زیاتر لە 59 کەسی کوشتووە و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون
کچێکی گەنج لە خەرەندی رواندز خۆی هەڵدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، بازرگانێکی "مەترسیدار"ی مادەی هۆشبەریان لە لوبنان و دوو بازرگانی دیکەیان لە هەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە.
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. مەسرور بارزانی رایگەیاند، "ئەگەر خواست و ویستی چارەسەر هەبێت، چارەکردنی کێشەکان ئاسانە."
پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا، کە بەشدارن لە حکومەتی فیدراڵیدا، دەیانەوێت ئاسانکاریی زۆرتر بۆ ئەوانە بکرێت کە لە ئەڵمانیا داوای مافی مانەوەیان کردووە؛ ئاسانکارییەکەش لەوەدا بێت کە زووتر و ئاسانتر بتوانن مافی کارکردنیان هەبێت و یارمەتییان بدرێت کار بدۆزنەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا (فرۆنتێکس) رایدەگەیێنێت، بە بەڵگە بۆیان دەرکەوتووە ئەو خۆبەخشانەی لە ئاوەکانی ئیتاڵیا کۆچبەران بە کەشتی رزگار دەکەن، کارێک ناکەن کە هانی هاتنی زۆرتری کۆچبەران بدەن؛ ئەمەش پێچەوانەی راپۆرتێکە کە پێشتر فرۆنتێکس بڵاویکردبووەوە و راستئاژۆکان دژی کۆچبەران بەکاریدەهێنن
لە پۆڵەند لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا 31% کەمتر ڤیزا دراوە بەراورد بە ساڵی پار؛ ئەمەش دەرهاویشتەی سکانداڵێکە کە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و کۆنسوڵخانەکانی ئاشکرا بوو
کۆمیسیاری فیدراڵی بۆ کاروباری کۆچبەران لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، دەبێت کۆچبەرانی هاتوو لە بێلاڕووسەوە دیپۆرتی رواندا بکرێنەوە
وەزارەتەکە لە راگەیێندراوێکدا باس لەوە دەکات، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان "لە فەرمانێکی وەزاریدا، رێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەرکرد، بە مەرجێک بە پێی رێنمایی و ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە."
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایدەگەیێنێت، سەرۆکوەزیران وەزارەتەکەی راسپاردووە دەست بەپرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین بکرێ، وەزارەتەکەش بۆ ئەو مەبەستە دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە.
سەرۆکی حکومەت دەڵێ "كە ناحەزان و دووژمنان وەكو یەك سەیری ئێمە دەكەن، دەبێ ئێمەش یەكدەست و وەكو برا بین بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەموو ناخۆشییەكان ببینەوە".
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان، هیچ پەیوەندییەکی بە بڕیارەکانی وەزارەتەکەوە نییە.
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەغدا: پێویستە تەواوی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب بەپەلە رەوانە بکەن
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند وەکو فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبارەی چارەسەرکردنی "کێشەکانی پەیوەست بە لیستی مووچەخۆران" دەچنە لای وەزیری دارایی عێراق.
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆکی گشتیی هوداپار و شاندێکی باڵای ئەو حیزبە کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "باشترین رێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، شێوازی لێكتێگەیشتن، یەكترقبووڵكردن، دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانەیە."
سهرۆكى ههرێمى كوردستان لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، پێشوازیی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد و سوپاسى کرد
"بە ئەنقەست" رێگری دەکەن لە تێپەڕاندن و پەسندكردنی پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەتوانن لەدوای کاژێر 22:30ی ئەمشەو لاپەڕەی "سۆما"کانتان سەیر بکەنەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەینادا بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرد
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی نوێی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە تاوانبارانی کوشتنی حەکیم لوقمان بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن
ئینان خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نیشاندا و "خواست و ئامادهيى توركياى بۆ برهودان بە پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان له ههموو بوارهكاندا، دووپات كردهوه."
سهرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی واژۆکردنی رێککەوتنە بازرگانییەکەی کرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خزمەتگوزاریی بانکی لەماوەی 10 مانگی رابردوودا پێنج هێندە گەشەی کردووە." هەروەها گوتی "200 ئامێری ATM لە کۆی هەزار ئامێر لە هەرێمی کوردستان دانراون "
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستپێشخەرییەک دا بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکاتە گرێبەست و لە داهاتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان مووچەیان پێبدرێت، دوای ئەوەی وەزیری دارایی عێراق رەتیکردەوە حکومەتی عێراق مووچەیان بدات.
له ديدارهكهدا باس له دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان كرا. لهمبارهيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى جهختى له گرنگيى ههڵبژاردن و سهرخستنى پرۆسهى دهنگدان بۆ ههرێمى كوردستان كردهوه و گوتى: "له ههڵبژاردندا گهلى كوردستان براوهيه و ههموو لايهك دهبێ ههوڵ بدهن ههڵبژاردن له كهشێكى ئارام و هێمندا بهڕێوه بچێت."
هێلیکۆپتەرێک لە نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیا بە 22 سەرنشینەوە تێکشکا و تائێستا تەرمی 17 لە سەرنشینەکان دۆزراونەتەوە. بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانە گەشتیاری شاخەوانی و گڕکانەکان بوون
رۆژی 26ـی ئاب، دوای ئەوەی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست درا، مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، هاوشێوەی وانەبێژان، ئەوانیش بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی خستنە خوارەوەی درۆنە تورکییەکە دەڵێت، دەزگا ئەمنی و هاوپەیمانان لە درۆنەکە ئاگادارکرانەوە، بەڵام درۆنەکە نەناسراو بوو.
درۆنەکە لە جۆری UVA AKSUNGURـە کە پێشتر پێی دەگوترا ئەنکا-2 و لەلایەن کۆمپانیای پیشەسازیی گەردوون و ئاسمانی تورکی دروستکراوە.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران بە رووداوی راگەیاند: بەغدا مووچەی هەردوو مانگی تەممووز و ئابی هێزە ئەمنییەکانی نارد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵای واژۆ کرد.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، دەزگای هەواڵگریی میت هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردووی نزیک سەیدسادقی گرتە ئەستۆ کە بەهۆیەوە دوو رۆژنامەڤان گیانیان لەدەستدا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ کەمتر لە 80 دۆلار و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی 10 دۆلار دابەزی.
منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە سەنتەری سۆران لە مزگەوتێک فڕێدراوە. پۆلیس منداڵەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە و سەدان کەس داوا دەکەن، منداڵەکەیان بدرێتێ و لەخۆیانی بگرن.
ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە سەر 60 مەتریی هەولێر لە شوێنی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کەوتەوە، کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام لەترسی سەرهەڵدانەوەی هێشتا تیمێکی بەرگریی شارستانی شوێنەکەیان چۆڵ نەکردووە.
لە کاژێر 21:40 شەوی رابردووەوە ئاگری دووکانەکانی بازاڕی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە هەولێر بەردەوامە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی چەند جارێک نزیکبوون لە کۆنترۆڵکردنی بەڵام ئاگرەکە لە چەند لایەکەی جیاوازەوە تەشەنەی سەندەوە.
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممەی ئەم هەفتەیە، ژنێکی دووگیان لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر لەکاتێکدا کە لە توالێتدا بووە، ژان دەیگرێت و منداڵەکەی لەدایک دەبێت.
دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا سەرجەم وانەبێژانی کوردستان بکرێنە گرێبەست، ئەمڕۆ دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سوپاسی مەسرور بارزانیان کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خانەنشینان ئاگاداردەکاتەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری بکەن. بە پێچەوانەوە مووچەکانیان رادەگیرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری کشتوکاڵی ئوردن کۆبوونەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، ئوردن هەندێک لە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان لەوانە پەتاتە، هاوردە دەکات.
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی کە ئەمڕۆ چوونە گەرمیان بە رووداوی گوت "هێزەکە بە بیانووی ئۆپەراسیۆن هاتوون، ئەگەر واشبێ دەبوو لەگەڵ پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی سنوورەکە هەماهەنگی بکەن."
چوارهمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی – مۆسکۆ، به بهشداری بهرههمی سینهماکارانی کورد لە 12 چوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا، له 18 تا 22ـی ئهیلوولی 2024 لە مۆسکۆی رووسیا بەڕێوەدەچێت و بەڵگەفیلمێکی رووداو پێشبڕکێ بۆ بردنەوەی باشترین بەڵگەفیلمی درێژ دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 36ـەمین ساڵیادی ئەنفالی بادینان دا دەڵێ "دهبێت له عێراق پهند و وانه له رابردوو وهربگيرێت و مافى ههموو پێكهاتهكانى پارێزراو بێت بۆ ئهوهى بتوانين ههموومان پێكهوه داهاتوويهكى باشتر بۆ نهوهكانى ئێستا و داهاتوومان مسۆگهر بكهين."
لە شاری سلێمانی بە بەرچاوی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە رۆژنامەڤانان هێرش کرایە سەر تیمی رووداو، لەبەرامبەردا لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان رایگەیاند "ئەوەی لە سەکۆی ئازاد لە سلێمانی روویدا، رەفتارێک بوو شایستەی ئەو ناوبانگە جوانەی پایتەختی رۆشنبیری نەبوو."
تۆڕی میدیایی رووداو بە شانازییەوە سەرکەوتنێکی دیکەی لەسەر ئاستی جیهان دا رادەگەیێنێت بە بردنەوەی سێ خەڵاتی ستیڤی، لەلایەن هەر یەک لە بەڕێوەبەری رووداو دیجیتاڵ بڕوا کیانی، بەڵگەفیلمی (ساڵێک شەڕ) و پڕۆژەیەکی هاوبەشی رووداو و نەتەوەیەکگرتووەکان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانکردنی ئۆتۆمبێلێک لە سەیدسادق کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا دەڵێت، قوربانییەکان "دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک".
بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک نەخۆش لە شارەکە خەوێندراون کە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی کۆلێرایان هەبێت و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات خۆیان لە خواردنی سەوزە بپارێزن.
تەیف سامی: لەبارەی مووچەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خەتین
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە بازگەی شێراوە تۆمەتبارێک کە 155 ملیۆن دیناری هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدای دزیبوو، دەستگیر دەکات و دواتر پارەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و ستایشی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان دووپات کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هاوڕان لەسەر ئەوەی؛ داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و راستهقينهيه لەسەر ئارامى و سهقامگيريى ناوچهكه.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ "نابێت بەهیچ جۆرێک هەبوونی تێبینی و سەرنج لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ ببێتە هۆی راگرتنی خەرجکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم، وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە دەکرێت."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد. بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 31 رۆژە لیستی مووچەیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناردووە، بەڵام بەغدا تەنیا ملیارێک و 426 ملیۆن دیناری خەرج کردووە کە دەکاتە 00.14٪ـی کۆی گشتیی مووچەخۆران.
بەگوتەی کەسوکارەکەی، کرێکارێک لەنێو باخێکی نزیک پیشەسازیی کەلار لە کاتی بیرهەڵکەندن دا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
فڕۆکەی جەنگیی تورکیا چیای گوندی مەجلمەختێی لە سنووری ناحیەی مانگێشک بۆردوومان کرد کە 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری دهۆکەوە دوورە.
یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی حەوت گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، کە نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینارە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاریی تەواو دەکەن.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، سبەی دووشەممە، یەکەم گوژمەی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگاتە هەولێر.
لە ئەڵمانیا، سەرەڕای بەهێزبوونی راستئاژۆ پەڕگیرەکان و دژایەتیکردنی کۆچبەران، بەڵام ئامارەکان پیشانی دەدەن، بەراورد بە ساڵانی رابردوو کەمتر هێرش کراوەتە سەر کۆچبەران
ئەم ساڵ لە سوێد زۆرتر لە 33 هەزار کەس پاسپۆرتیان وەرگرتووە و بوونەتە هاووڵاتیی سوێدی؛ زۆرتر لە 47 هەزار کەسیش مافی مانەوەیان وەرگرتووە
لە ئەڵمانیا چوار کەس دەستگیر کران کە پێشتر لە تەنیشت پەرلەمانی هۆڵەندا کۆچبەرێکیان کوشتبوو. ئەڵمانیا دەڵێت، کەسەکانی رادەستی پۆلیسی هۆڵەندی کردووە
ئەم ساڵ لەچاو ساڵانی پێشوو کەمتر کۆچبەری نایاسایی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپایان بڕیوە. پۆلیسی ئەورووپی بڵاویکردووەتەوە کە لە 7 مانگی ئەم ساڵدا رێژەی ئەوانەی سنووریان بڕیوە بەراورد بە ساڵی رابردوو 40% کەمیکردووە
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە 2500 دۆلار و 99 سەنت، بەڵام بەزوویی دەستی بە دابەزین کرد.
سەرۆک بارزانی: چەند پارتی بەهێز بێت، ئەوەندەش کوردستان بەهێزە
پەیامی حیزبەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەبچێت ئەوەیە کە "بە بایەخەوە" لێی دەڕوانن و هاوکارن بۆ "سەرخستن و ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی دیموکراسییانەی پاک و بێگەرد و بێ دەستتێوەردانی ھیچ لایەک"
باڵیۆزی بەریتانیا قوربانییەکانی کورد بەراورد دەکات بە قوربانیی وڵاتەکەی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا و داوا دەکات هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان وڵاتەکەیان جێنەهێڵن و دەڵێت، "کێشەکانی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان بە ئابووریی بەهێز چارەسەر دەبن."
شەوی پێنجشەممە، 15-08-2024 بەرنامەی بێستوون تۆک-ی رووداو پەخشکرا، ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق مێوان بوو و لە وەڵامی پارێزەرێکدا کە حکومەتی ئێستای بەریتانیا چۆن سەیری سیاسەتەکەی دەکات لەبارەی شۆڕشی 20 و تا چەند کاریگەری بەسەر پەیوەندییەکانی ئێستای عێراق- بەریتانیا هەیە رایگەیاند، کە ئێستا لەنێوان هەردوو وڵات پەیوەندی هاوبەشیان هەیە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد. بەپێی بارەگای بارزانی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەکو کۆنسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسوڵی هۆڵەندا کرد. نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "ههموو ههوڵێک دهدهن و کار بۆ ئهوه دهکهن پرۆسهی دهنگدان و ههڵبژاردن سهرکهوتووانه بهڕێوه بچن."
لە دوای 5 رۆژ لە بەرزبوونەوەی بەردەوام، رۆژی سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی.
رۆژی سێشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بەهۆی کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دابەزی.
فراکسیۆنی پارتیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا نەبوون و بە پێچەوانەی یاسا لە قەڵەمی دەدەن.
مەسعود حەیدەر، بريكارى وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە چەند هۆکارێکی خستووەتەڕوو، کە یەکێکیان پێداچوونەوەیە بە "خەرجی دەوڵەت".
توێژینەوەیەکی زانکۆی پزیشکی وێنژۆ لە چین دەڵێت، ئێمە بۆ ئەوە دروست نەکراوین کاتێکی زۆر بە دانیشتنەوە بەسەر ببەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت کە "برا تورکمانەکان" هاوشێوەی پێکهاتەکانی دیکە شوێنی گونجاو و شایستەی خۆیان هەیە لە بەڕێوەبردنی کەرکووک.
لە بەریتانیا ئەمڕۆژانە دیاسپۆرای کوردی و کۆمەڵگە کۆچبەرییەکانی دیکە دۆخێکی سەختیان هەیە. راستئاژۆ تووندئاژۆکان هەڵمەتێکی تووندی دژە کۆچبەری و ئیسلامییان دەستپێکرد و هێرشیان کردە سەر دامەزراوە و مزگەوت و شوێنی بازرگانیی خەڵکی کورد و کۆچبەرانی نەتەوەکانی دیکە
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لیست و بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 190ی پێدرا
ئێستا گەیشت
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە هێزەکانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە وردیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە، هێرشەکە "تیرۆریستی بووە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کراون."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوهى چهند رۆژى رابردوودا كاردانهوهيهكى فراوان بهتايبهتى له تۆڕه کۆمهڵایهتییهکاندا بهرامبهر به لێدوانێکی نادروستیی كهسايهتييهكى کوردی ئێزدى هاته ئاراوه؛ ئاماژە بەوەش دەکات، "پێشێلکاری و بێڕێزی بەرامبەر هەر ئاینێک قبووڵکراو نییە و سەرکۆنەی دەکەین."
رەئووف شێخ کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداخ بە رووداوی راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ چەند کەسێکی نەناسراو لە چیای قەرەداخ رووبەڕووی یەک بوونەتەوە؛ گومان دەکرێت ئەو کەسانە بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار چووبنە ناوچەکە.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند، "ئێمە دەزانین کە گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە لە پشت هێرشەکەی سەر عەین ئەسەدن. ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین وەڵامی هێرشەکان بدەینەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47 ساڵەی دامەزراندنی پارتى سۆسیال دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجوومەنی سەركردایەتی و تهواوى جهماوهر و لایەنگرانى حیزبەکە دەکات.
بەڵگەفیلمی "هەنگوینی هۆشبەر"ـی تۆڕی میدیایی رووداو لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیی پێشان دەدرێت. بەڵگەفیلمەکە تاوەکو ئێستا براوەی دوو خەڵاتی تێلی ئەمریکی و فێستیڤاڵی ئاتڤیکڤارونییە لە هیندستان.
کەمێک لەمەوبەر لە سنووری شارۆچکەی سپاهانی ئەسفەهان لە ئێران دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا؛ بەرپرسانی ناوچەکە هۆکارەکەی بۆ "راهێنان و تاقیکردنەوە" دەگێڕنەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەبارەی پاڵاوگە نایاساییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت، جگە لە سێ پاڵاوگە، مۆڵەتیان بە هیچ پاڵاوگەیەکی دیکە نەداوە، ئەو سێ پاڵاوگەیش بەپێی مەرج و رێنوێنیی وەزارەتەکەیان کار دەکەن
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەواوی توانای زانکۆکان دەخەنەگەڕ بۆ وەرگرتنی خوێندکاران و "دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو خوێندکاران دەرخسێنین."
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی فراکسیۆنی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا "جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک بە ئاراستەی رەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكان کرایەوە".
خێزانێکی پێنج کەسی کە لە سلێمانییەوە لە گەشتێک دەگەڕانەوە سنووری دهۆک، بەهۆی چاڵێک لەسەر رێگەیەکی تازە دروستکراودا لە نزیک کانی وەتمان بوونە قوربانی؛ دایک و باوکەکە گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵەکەشیان بریندار بوون.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی 10 ساڵەی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و کۆمەڵکوژییەکە بە "برینێک لەسەر جەستەی گەلی کوردستان" ناو دەبات و دەشڵێت، "خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بە هۆی كوردبوون و بیروباوەڕی ئایینیانەوە كەوتنە بەر شاڵاوی رق و دڕندەیی تاوانبارانی داعش و جینۆساید كران."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کۆبوونەوە. باڵیۆزەکە گوتوویەتی، هەموو هەوڵێک دەدەن یارمەتیی حکومەتەکانی هەولێر و بەغدا بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتەکانی کار
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی گوتارێکی پێشکێش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، "تاهەتایە ئەو ئازارە لەبیرناچێتەوە." جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت چارەنووسی رفێندراوان ئاشکرا بکرێت، "دڵنیاتان دەکەینەوە تاوەکو تاقە رفێندراوێک مابێت کار دەکەین بۆ رزگارکردنیان."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لە شنگال دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق فایەق، سهرۆكی هەرێمی کوردستان سهرهخۆشى له بنهماڵهى کۆچکردوو دهكات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: "سەرکۆنەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەم." و داوایەکی ئاراستەی لایەنەکان کرد کە گرژییەکانی ناوچەکە کەمبکەنەوە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ناوی لەخۆی ناوە عەنتەر، جگە لە بریندارکردنی هاووڵاتییەک، هەڕەشەی لە چەندین کەس کردووە و بە چەکەوە لە سۆشیاڵ میدیاش خۆی نمایش کردووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 31-7-2024 ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا. تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە، بەڵام گومانەکان راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل دەچن.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "چاوم لەوەیە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران."
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە و باسیان لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکە کرد
سەرۆک مەسعود بارزانی لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، رژێمی پێشوو هەشت هەزار بارزانی، "تەنیا لەبەر بارزانیبوون و كوردبوون دەستبەسەر كرد و بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی 41 ساڵەی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ئەنفالە بۆ شكاندنى ئيرادهى گهلى ئازاديخوازى كوردستان بوو، بهڵام بووه پهڵهيهكى رهش به نێوچهوانى ئهنجامدهرانييهوه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "رووبەڕووی هۆڤانەترین تاوانی پاکتاوکردن بوونەوە."
نرخی زێڕ هاوچەشنی بازاڕە داراییەکانی دیکە کاریگەریی بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پێشانداوە
بازاڕە داراییەکانی جیهان کاردانەوەی بەپەلەیان پێشانداوە بە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت؛ هەروەها کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران کوژراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە و جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە
دوای نزیکەی چوار کاژێر، ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی ئەمشەو کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە گوللە بریندار بوو، ئاسایشی سلێمانی دەڵێ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تۆمەتباری رووداوەکە، هێزەکانی کۆماندۆ کارمەندێکیان رادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەراوێزی رێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی 2024ی پاریسدا نێچیرڤان بارزانی چاوی بە ژمارەیەک لە سەرۆک، شا و سەرکردەکانی جیهان کەوت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێیە، لەلایەن ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا.
بەهۆی چەند هێرشێکەوە گەشتی نزیکەی 800 هەزار کەس لە فەرەنسا هەڵوەشاوەتەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی وەزارەتەکەی رایدەگەیێنێت لە یەکشەممەوە دەتوانن فۆڕمی دابەشکردنی زەوی وەربگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی، سبەی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی و لە دڵەوە" پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنیان بۆ جامی کەنداو و دەڵێت: "ئەم سەرکەوتنە جێگەی دڵخشیی هەموومانە".
تۆمەتبار بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە عەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
شەوی رابردوو گەنجێک لە بالیسان باوکی خۆی کوشت، مام و برایەکی خۆیشی بریندار کرد و بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهات.
"ئاوازی وشەکان" ناوی کتێبە نوێیەکەی گۆڤەندە. گۆڤەند قادر پێشتریش کتێبی دیکەی زانستیی لەسەر میوزیک و دەنگ نووسیوە؛ ئێستاش لە فینلەند خەریکی تەواوکردنی ماستەرەکەیەتی
ئەوانەی لە فەرەنسا دەژین و مافی مانەوەکەیان بەسەرچووە، حکومەتی ئەو وڵاتە ئاسانکارییەکی نوێی بۆ کردووە، بەشێوەیەک کە بە شێوەی ئۆنلاین دەتوانیت بەڵگەنامەکانت پێشکێش بکەیت بۆئەوەی مافی مانەوەکەت بۆ نوێ بکرێتەوە
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لە ماوەی یارییە ئۆڵۆمپییەکاندا لە پاریس، لەسەر سنوورەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ فەرەنسا خاڵی پشکنین دادەنرێن
دادگای دەستووریی هۆڵەندا دەڵێت، وەزارەتی کۆچبەریی ئەو وڵاتە ناهەقیی لە هەڵسەنگاندنی دۆسێی ئەوانەدا کردووە کە لەو وڵاتە داوای مافی پەنابەرییان کردووە
تەنیا ئەم هەفتەیە نزیکەی 1000 کۆچبەر بە بەلەم لە فەرەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا رایگەیاندووە، پلانێکی نوێیان هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچ لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، هەر قوتابییەکی 12ی ئامادەیی ناڕازییە لە نمرەکەی، پەڵپ بگرێت بۆئەوەی پێداچوونەوە بە وەڵامەکانیدا بکرێت
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی راگەیاند، ئێستا قوتابییان دەتوانن لە ماڵپەڕی تایبەتی سەر بەو وەزارەتە ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە. وەزیری پەروەردە رایگەیاند، "جوانترین و شەفافترین پرۆسەمان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەبردووە."
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ لیژنەی باڵای رێکخستنەوەی باج لە حکومەتی فیدراڵی لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون کە دەبنە هۆی "کارئاسانی بۆ ئەو کارگە، کۆمپانیا و بانکانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کاردەکەن".
تەقینەوە لە کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنی لە باشووری بەغدا روویدا و حەشدی شەعبی دەڵێت، کۆگەی ئەوانە و لێکۆڵینەوە دەکەن تاوەکو هۆکاری پشت تەقینەوەکە بزانن.
نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگاری هەڵەبجەی کرد، سڵاوی نێچیرڤان بارزانی پێگەیاند و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواست.
سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشووراوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "یادی عاشوورا دەرفەتێکە بۆ لێبووردەیی و برایەتی."
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، "پەکەکە" بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسەکەی پارتی لە کەلار تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، بە بۆمبی لکێندراو ئۆتۆمبێلەکەیان کردووەتە ئامانج.
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایگەیاند، بە تۆمەتی کوشتنی مێرمنداڵەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبار فەیزوڵڵا فەتحوڵڵا محێدین، پێشمەرگە لە هێزەکانی کۆماندۆیان دەستگیر کردووە
نێچيرڤان بارزانى له پهيوهندييهكى تهلهفۆنيدا، ههواڵى ئهكرهم ساڵحى پرسى، كه دوێنێ لهبهردهم ماڵى خۆيدا له كهلار له ههوڵێكى تيرۆركردن به تهقاندنهوهى ئۆتۆمبيلهكهى، رزگار بوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار و حوزەیران بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاند، مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوە و ئێستا پارەکە لەسەر هەژماری هەرێمی کوردستانە. مووچەی مانگەکانی پێنج و شەش بەو پارەیە دابەشدەکرێت.
بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە و لانیکەم 35 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکە 230 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی لە کەلار لە ماڵەکەی خۆیدا تەقییەوە و گڕی گرت. ئەکرەم ساڵح دەڵێ بۆمبی لکێنراو هۆکاری تەقینەوەکە بووە.
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کارمەندەی ئاسایش دەکات، کە ئەمڕۆ لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش لە قەرەهەنجیر شەهید بوو.
لە شەڕێکدا لە هەولێر هاووڵاتییەک کوژرا و دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، 12 کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەکیان کردووە.
دوای نزیکەی حەوت مانگ لە هەڵبژاردن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو.
ئەمینداری گشتیی پارتی هەدەف کە بەشێکە لە بەرەی عەرەبی، لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە رووداوی گوت "عەرەب رژدن لەسەر پۆستی پارێزگار، کوردیش بەهەمان شێوە رژدن، بۆیە کێشەکە لەنێوان هەردوولا لەسەر ئەمەیە."
ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات هەرچی زووە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو مانگەکانی پێنج و شەش خەرج بکات.
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، سەرقاڵی چاککردنەوەن.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هیڵن بۆ چارەسەرکردنی خێرای ئەو کێشەی بووەتە هۆی خەرج نەکردنی مووچەی وەزارەتەکەیان
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی راگەیاند. بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی، لە دوو رۆژدا سەرجەم وەزارەت و دەستەکان، جگە لە هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، مووچەی مانگی شەش وەردەگرن
لە دیدارێکیدا لەگەڵ بەشێک لە هاونیشتمانییانی سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرقاڵی پرسی مووچەین، ئینشائەڵڵا چارەسەر دەبێت و ئیدی هاتنی مووچە نابێتە هەواڵ".
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوون" بۆ چارەسەری کێشەی مووچە هەیە و چەند جارێک وردبینی لە لیست و ناوی هێزە ئەمنیەکان کراوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە پهيامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات، هەمووان ئەو یادە بکەن دەرفەت و هاندەری زیاتری تەبایی و برەودان بە کولتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیان
لە فۆرمی وەرگرتنی پێشکێشکاران بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە سایلۆی گەرمیان، 12 مەرج نووسراوە، کە یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە "نابێت پێشکێشکار هیچ مووچەیەکی لە دامودەزگەکانی حکومەتدا هەبێت.''
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران کرد و دەڵێت، حیزبەکەی "بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری نوێی ئێران و دەڵێت، "بەهیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان."
سبەی یەکشەممە بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پشووی سبەی ئەو بانکانە ناگرێتەوە کە مووچە دابەشدەکەن
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەنجامی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی گەڕی دووەمی راگەیاند؛ مەسعود پزیشکیان بە بەدەستهێنانی 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگ یەکەمە.
کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا لە یەکەم وتاریدا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە گۆڕانکاری راستەوخۆ دەستپێدەکەن و متمانەی خەڵکی بە حکومەت چاکدەکەنەوە.
پۆلیسی هەڵەبجە لەبارەی کوژرانی گەنجێکی سنوورەکە بە چەقۆ روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵە بووە".
سەرۆک بارزانی لە بەغدا بەجیا پێشوازی لە محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و دانانی میکانیزمی هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکێک لە تەوەرەکانی دیدارەکەیان بوو.
سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە و دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان یەکێک لە تەوەرەکانی دیدارەکەیان بوو.
لە بەغدا سەرۆک بارزانی و سەرکردەی بەشێک لەلایەنە سوننەکانی عێراق کۆبوونەوە. ئەو سەرکردانە داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە یارمەتیدەریان بێت لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بگەنە چارەسەر بۆ کێشە و داخوازییەکانیان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ بەشێک لە 'تەمویلی' مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکیان و لە یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە بەغدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق (سەرۆکی پەرلەمان بە وەکالەت) کۆبووەوە، بەگوێرەی بارەگای بارزانی، ئەو جێگرە لە کۆبوونەوەکە هیوای خواستووە سەرۆک بارزانی لە چارەسەری کێشەکانی عێراق یارمەتیدەر بێت.
سەرۆک بارزانی: دەستوور بنەمایەکی بەهێزە بۆ سەرکەوتن بەسەر کێشەکان
سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هۆکارەکانیسەردانیکردنی بەغدا رایگەیاند "کەشێکی ئەرێنی بۆ چارەسەری گرفتەکان لە بەغدا هەبوون و بۆ باسکردنی ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە" سەردانی ئەو شارەی کردووە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق، پەیوەندی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا پێشنیازی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ هاوەڵەکانیان لە حکومەتی فیدراڵ پەسندکرد.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق دەکات، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و سەرۆکوەزیران سوپاسی کرد "لە بەرامبەر کارکردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە."
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە روونکردنەوەکەی ئەمڕۆی دادگەی فیدراڵی دەکات سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، "هەژماری من."
سەرۆک مەسعود بارزانی گەیشتە بەغدا و لە فڕۆکەخانە لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازیی لێکرا
بهڕێوەبهرایهتیی گشتیی فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتیی ههولێر ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە دەکاتەوە، ئەمڕۆ بۆ ماوەی سێ کاژێر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە رادەگیرێن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی نەمسا دەڵێت، جەختیان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا کردووەتەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی؛ وەزیری دەرەوەی نەمسا بهردهواميى پشتگيريى نهمساى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان، دووپات كردهوه.
سەرۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ "سەرەڕای هەموو پیلان و هەوڵی ناحەزان بۆ دابڕاندنی کوردانی ئێزدی لە خەڵکی کوردستان، بەڵام ئەوان هەر لە دێر زەمانەوە پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستانن".
پارێزگاری هەولێر رایدەگەێنێت، ئامانجی ئەو تۆڕەی پەکەکە کە "لەپشت رووداوی ئاگرەکانی کوردستانەوە بوون"، بۆ "تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هەولێر و لێدان لە ئابووری و بڕینی سەرچاوەی قووتی هاونیشتمانییان بووە."
سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەڵێت، تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە هەبوونی دەست لە ئاگرکردنەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان "بەشێکە لە بانگەشەی هەڵبژاردن." دەشڵێت، ئەوەی بەشێک لە لایەنەکان دەکەن "بابەتی شەڕی ناوخۆیە."
عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران تاوەکو ئێستا پەسند نەکردووە، پێشنیازێک خراوەتە بەردەم سوودانی کە بەبێ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی وەزارەتەکە ئەو دوو مووچەیە خەرج بکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤییەننای پایتەختی نەمسا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
"ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەو کاندیدانەى پێشووى بەرنامەى تواناسازى، کە تاوەکو ئێستا پاکتاوى داراییان ئەنجام نەداوە"
وەزارەتى پلاندانانى عێراق دەڵێت، شاندى هەرێمى کوردستان و تیمی حکومەتى فیدراڵى رێککەوتن تێڕوانینێکى گشتگیر بۆ جێبەجێکردنى سیاسەتى گومرگى دابنێن. هەروەها بڕیاردرا کار بکرێت بۆ پێداچوونەوە بە میکانیزیمەکانى جێبەجێکردنى یاساى دەستەى دەروازە سنوورییەکان و پێشنیاز پێشکێش بکرێت بۆ ئەوەى ئەو دەستەیە ئەرکەکەى جێبەجێ بکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئهمڕۆ دووشهممه 1ی تەممووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان به سهردانێكى فهرمى دهگاته ڤيهنناى پايتهختى نهمسا
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و قایمقامەکان کۆبووەوە و رایگەیاند، "هەرچی لەتواناماندا بێت دەیکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی سلێمانی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەم پارێزگایە".
سەرۆکی حکومەت لە هەڵەبجەوە رایگەیاند پێویستە هەرچی زووە رێکارەکانی بەپارێزگەبوونی هەڵەبجە تەواوبکرێن و، لەسەر ئاستی فیدراڵیش بەشێوەیەکی فەرمی، وەک پارێزگەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و بودجەی پەرەپێدانی بۆ تەرخان بکرێت.
کەمێک لەمەوبەر، کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ ماوەی دوو کاژێری دیکە و تاوەکو کاژێر 00:00 بە کاتی تاران (کاژێر 23:30 بە کاتی هەولێر) درێژکرایەوە.
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پەیامێکی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە و پێشوازی لێدەکات.
گوتەبێژی پۆلیسی ئێران دەڵێت، زیاتر لە 220 هەزار پۆلیس بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ئەرکدار دەبن، کە پێشتر راهێنانی تایبەتیان پێکراوە.
لە سلێمانی پێشانگەیەکی تایبەتی عەبدلموتەڵیب گەردی، هونەرمەندی شێوەکار کرایەوە و مژاری سەرەکی تابلۆکان جوانی و خانمی ژنی کورد بوو.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە خانوویەکی گەڕەکی فەرمانبەرانی شارەکە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەکانی زیندەزانی و مێژووی پۆلی 12ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە کۆنسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد و هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە بەردەوام بن و زیاتر بەرەوپێش ببردێن.
گرووپی هیپ هۆپی کۆری "Epik High" ئەلبوومێکی نوێی بەناوی "PUMP" بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
نووسینگەی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ رۆژانی جەژن، "بە سەرکەوتووی جێبەجێکرا". راشیگەیاند: "ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە رۆژانی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە 117 هەزار و 421 گەشتیار بوونە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵوز، سەرەخۆشی لە خانهوادە، هاوڕێ، هاوكارانى و هونهرمهندان و هونهردۆستانی کوردستان دەکات.
زیاد ئەسعەد، هونەرمەندی ناسراوی کورد، جگە لە گۆرانیگوتن، ئاواز و تێکستی بۆ دەیان گۆرانیبێژ داناوە، بەشێک لەو بەرهەمانە دووبارە لەلایەن کەژێ هاوتا لە بەرهەمێکی ماشەپدا گوتراونەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسهنامهيهكی ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات، ئەوەش بەبۆنەی کۆچی دوایی کوڕەکەیەوە کە بەیانیی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد
لە تازەترین نوێگەرییەکانی رووداو دیجیتاڵ بۆ جەژنی قوربان، ئێستا دەتوانن لە رێگەی رووداو دیجیتاڵەوە بە زیاتر لە 70 دیزاینی جیاوازەوە پیرۆزبایی جەژن ئاراستەی دۆست و ئازیزانتان بکەن.
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرد و هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردەوە
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند "ئاگرە گەورەکەی کۆگەکانی گوێڕ بەڕێژەی 100٪ کۆنترۆڵکرا و مەترسیی لەسەر پاڵاوگەکانی دەوروبەری شوێنەکە نییە."
سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ پێشوازى له جەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.
ئێستا زیاتر لە هەشت کاژێرە بە بەردەوامی ئاگری پاڵاوگەکەی رێگەی هەولێر - گوێڕ بەردەوامە و کەمێک لەمەوبەریش تەقینەوەی زیاتر تێیدا روویدا و ئاگرەکە گەورەتر دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم رۆژەکانی هەفتەی داهاتوو لە دامودەزگە حکومەییەکان دەبنە پشووی جەژنی قوربان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەیاندا، باڵیۆزەکە رایگەیاندووە، شاندێکی کۆمپانیا فەرەنسییەکان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەگوتەی شاهێدحاڵەکان، ئەوانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە، کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکەوە هاتووەتە خوارەوە و بە هەڕەمەکی، تەقەی کردووە.
دادگەی ئامەد ئەو سێ پۆلیسەی بە کوشتنی تاهیر ئەڵچی تۆمەتبار کرابوون، بە بێتاوان ناساند.
بەشێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئەنجوومەنی وەزیرانیش رایگەیاند "نابینە بەربەست لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان."
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیێنێت، پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە و شەممەی داهاتوو، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 3ـی 2024 دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی راگەیاند و بەپێی لیستەکە، لە سبەی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکان گەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی دەکەن
فەرەنسا ههوڵهكانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا بەرز دەنرخێنێت، باڵیۆزی ئەو وڵاتەش لە عێراق پشتگيريى وڵاتهكهى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان دهربڕى
د. فازڵ بەدرانی، بریکاری وەزیری رۆشنبیری، گەشتیاری و شوێنەواری عێراق، داوا لە دەرهێنەری فیلمی "شاردنەوەی سەدام" دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی وەزارەتەکەیان بکات بۆ پێدانی مۆڵەت بە نمایشکردنی فیلمەکەی، لە سینەماکانی عێراق.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ (شەممە، 8-6-2024) لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئاڵنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق، تاوتوێ کران.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، چوار بارمتەیان لەنێو غەززە لە دەستی حەماس رزگار کردووە، کە لە هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023 لە فێستیڤاڵی میوزیکەکە رفێندرابوون
ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات "ئەو کەسانە کۆنترۆڵ بکەن و رووبەڕووی بەرپرسیاریێتییان بکەنەوە لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاسای عێراق."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "سیناریۆی" کردەوەیەکی رفاندنیان ئاشکرا کرد، کە بۆ ئەوە دانرابوو کەسێک بەهۆیەوە مافی پەنابەریی سیاسیی لە وڵاتێکی ئەورووپا پێبدرێت.
"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش." ئەمە، وەک لە راگەیێندراوەکەی حکومەتدا هاتووە.
بەڵگەفیلمی "دارەکان بێدەنگن" لە دەرهینانی ئاگنێشکا زوڤێفکا، سێ خەڵاتی لە 64ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کراکۆڤ بەدەستهێنا. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ماڵباتێکی کورد دەکات.
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی "هەژماری من" کرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە) لیستی مووچەی مانگی ئایاری رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کرد.
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کۆبانێ به یاد و بیرئانینی تهها کهریمی، سینهماکاری کۆچکردووی کورد، لە ئەڵمانیا بەڕێوەدهچێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی دوو پارکی لە دهۆک دانا و لە گوتارێکدا رایگەیاند: "پێویستە بایەخێکی زیاتر بە زیاترکردنی رووبەری سەوزایی بدەین." هەروەها دەڵێت، جێگەی دڵتەنگییە دانوستاندن لەسەر بابەتی مووچە دەکەن.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو لایەنەکانی عێراق کۆکن لەسەر ئەوەی پرسی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی "لەناکاو" دەچێتە بانکی ناوەندیی سلێمانی و دەڵێت، "ئەم سەردانە لەناکاوانە بەردەوام دەبن."
بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی قایمقامی شنگال کۆببێتەوە، بەڵام ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە دەڵێت، هەڵبژاردنی قایمقام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پەیامێکی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و حیزبەکەی کرد، لە بەشێکی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە، ئهو ياده ببێته هاندهرى لێكگهيشتن و تهبايى و پێكهوهيى لايهنه سياسييهكان لهپێناو پاراستنى قهوارهى فيدراڵى و مافه دهستوورييهكانى ههرێمى كوردستاندا
لە پەیامێکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی 49یەمین ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و دەڵێت، "جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و ھاوخەباتیمان."
هونەرمەند تەها قادر ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ بۆ جەژنی قوربان دەکات، لە رواندز کاری وێنەگرتن بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کراوە.
تەرمی کچێک کە تەمەنی لەنێوان 20 بۆ 25 ساڵ دەبێت لەبەردەم باڵەخانەیەک لەنزیک ئامادەیی شیرینی کچان لە سلێمانی دۆزرایەوە
لە هۆڵەندا رۆژنامەڤانێکی کورد بەناوی (سەردار کاراکۆچ) دەستگیرکراوە. سەرەڕای ئەوەی هەشت رۆژە لە زیندانە، دوو رۆژ پێش ئێستا دادگایەک لە شاری هیرلن بڕیاری داوە بۆ سێ هەفتەی دیکەش ئازاد نەکرێت
توێژینەوەیەکی باڵکێش کراوە کە دەریدەخات ئەوانەی خاوەنی باکگراوندی کۆچبەرین، کەمتر ئەرکن لەسەر خەزێنەی دەوڵەتانی ئەورووپا وەک ئەوانەی خەڵکی رەسەنی ئەو کیشوەرەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەو حیزبە دەکات
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەشی گوتووە، "بە هاوكاری و بەشداریی كارای هێزە دەربەستەكانی ئەزموونی دیموكراتی كوردستان، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ تەبایی و سازانی نیشتمانیدایە، لەم یادە پڕ شکۆیەشدا تەئکید لەسەر ئەو پرەنسیپانە دەکاتەوە."
سەرۆکی رەوتی حیکمە لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە پشتیوانی خۆی دەربڕی و گوتی، "هاوسۆزی و ئاوێتە"ـی پرسی هەڵەبجەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەرێنی نییە ئەگەر ناوچەکانی دیکە هاوشێوەی هەڵەبجە داوای بە پارێزگابوون بکەن.
سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەرنامەی بێستوون تۆک باسی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ تاران کرد و بە "هەنگاوێکی دروست" وەسفی کرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. مەسرور بارزانی دەڵێت، باسیان لە گرنگیی پاراستنی سەربەخۆی داگاکان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئومێدم هەیە هەواڵی خۆش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بگات." دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ ئەوەی بەغدا مووچە تێکەڵی بابەتە سیاسییەکان نەکات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق باس لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا، لهگهڵ محهمهد شياع سوودانى، سهرۆكوهزيرانى عێراق كۆبووهوه، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ "بۆ هەموو گفوگۆیەکی بونیادنەرانە، دەستپێشخەرین."
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە رایگەیاند "پەیوەندییە باشەکانمان خەریکە دەکەونە سەر سکەی خۆیان"، سەردانەکەی ئەمڕۆی و کۆبوونەوەکانی لە بەغدا، بەشێکی تایبەتە پتەوترکردنی پەیوەندییەکان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنەکەدا رایگەیاند "پێویستە لیستی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی داهات و خەرجی هەرێم، بێ کەموکورتی و لە کاتی خۆیدا، رەوانەی حکومەتی فیدراڵ بکرێت."
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 11یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆزبایی لێدەکات و دەڵێت، "سەرچاوەی هەواڵی من رووداوە."
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وەڵامی پزیشکێکی کورد دەداتەوە کە گوتبووی، خەڵکی غەززە و سەرکردەکانی حەماس "رقیان لە کوردە" و دەڵێت، "گەلی کورد چاکەیەکی زۆریان بەسەر گەلی فەلەستینەوە هەیە، رێزێکی زۆرمان بۆ قوربانییەکانیان هەیە و قەرزداریانین."
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق پەیامێکی بەناوی "پەیامی ماڵئاوایی" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "عەسای سیحراویمان لانییە. لە کۆتاییدا هاوسەنگیی نێوان ململانێ و ئاشتی یان هەژاری و خۆشگوزەرانی بەندە بە ئیرادەی سیاسی دەوڵەتەکانەوە."
کۆنسوڵخانەی گشتیی قەتەر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە هەولێر کرایەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج "تیرۆریست" رادەگەیەنێت و دەڵێت، تۆمەتبارێکیان لێپرسراوی کارگەی دروستکردنی مادەی تەقەمەنی و "عەبوەناسفە" بووە.
مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە ئێوارەی 24ی ئەم مانگەوە بێسەروشوێنە و کەسوکارەکەی گومانی خنکانی دەکەن، چونکە چووپ و کاتژمێرەکەیان لە کەنار زێی گەورە دۆزیوەتەوە
بەبۆنەی 48ـەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پەیامێکی روونی بە "نەیارانی" گەلی کوردستان دا کە سەرباری بەهێزی و ستەمکاریی دووژمنان و بوونی پیلانگێڕیی جۆراوجۆر، "گەلی کوردستان خۆی بەدەستەوە نادات."
نەخۆشیی کۆکە رەشە: کۆکەیەکی بەردەوامی بێزارکەرە بەهۆی هەوکردنی رێڕەوی هەناسەوە بە بەکتریای (Bordetella Pertussis)، تووشی هەموو تەمەنێک دەبێت بەتایبەتی منداڵانی خوار شەش مانگ، چونکە هێشتا سیستمی بەرگرییان تەواو نییە.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر هۆشداری دەداتە جووتياران و خاوەن دەڕاسەکان و حەوت رێنماییان پێدەدات بۆ ئەوەی لەکاتی دروێنەی گەنم جێبەجێیان بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
شاندى باڵاى ههرێمى كوردستان پێکهاتووە لە نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، مستهفا سهيد قادر، جێگرى سهرۆكى ههرێمى كوردستان، قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان و رێبهر ئهحمهد، وهزيرى ناوخۆ.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی فرۆشتنی گازی کێڵگەی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، نابێت بەبێ رەزامەندیی حکومەت بە هیچ لایەنێک بفرۆشرێت
"هاوسێیەکەی بەر پەنجەرە" یەکێک لە بەرهەمەکانی عەلی وەندی، هونەرمەندی کۆچکردووە و لە دوای ئەو لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان گوتراوەتەوە، ئەمجارە هونەرمەند تارا رەسوڵ بە دەنگی خۆی لە چوارچێوەی ڤیدیۆکلیپێکدا پێشکێشی دەکات.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆکی ئێران دەکات.
دادگەی باڵای فیدراڵیی لەبارەی سێ موچەی ساڵی رابردووی فەرمانەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندیی دادگەدا نییە.
ئیبراهیم رەئیسی وەکو کەسایەتییەکی کاریگەر لە بواری دادوەریدا دەرکەوت و بەرەوپێشچوونێکی دیاری لە دەسەڵاتی دادوەریدا بەخۆیەوە بینی تا دواجار بووە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران. لەوێوە پێگەکەی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەهێز کرد.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی وێبی لە رووداو دەکات
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
لە دووسڵدۆرفی ئەڵمانیا تەقینەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەژوان سوارە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و ژەنیاری ئامێری پیانۆ، نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی "قەدەر" بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداو بڵاودەکاتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵيادى 62ههمينى دامهزراندنيدا، پيرۆزبايى له مهكتهبى سكرتاريهتى يهكێتيى مامۆستايانى كوردستان و تهواوى مامۆستايانى كوردستان دەکات و دەڵێت، "مامۆستایان شايانى ژيان و گوزهرانى باش و ئارامى و ئاسوودهيين."
گرێتا گێرویگ، دەرهێنەری فیلمی "Barbie"، ئەمساڵ سەرۆکایەتیی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان دەکات و لەبارەی بەشداری ژنان لە فیلمەکاندا دەڵێت، رێژەیان کەمە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ئەو رووداوە هاتووچۆی لەسەر رێگەی کەلار - کفری چوار قوتابی تیایدا گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سنووری ئیدارەکەیان ماتەمینیی گشتیی رادەگەیێنن
نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە دادوەر جاسم محەممەد عەبوود و فایەق زێدان کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد
وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە پەیامێکدا بەناوی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە پیرۆزبایی له رووداو دەکات و بەدەستهێنانی خەڵاتی وێبی بە هەنگاوێکی گەورە لە کاری میدیای کوردی وەسف دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "رووداوى دڵتهزێنى ئهمڕۆى گيانلهدهستدانى ژمارهيهك قوتابيى ئامادهيى و برينداربوونى ژمارهيهكى ديكهيان له رووداوێكى هاتووچۆدا لهسهر رێگهى كهلار ـ كفرى، له ناخهوه خهمبارى كردم. پرسه و سهرهخۆشى له خێزان و كهسوكارى قوربانييان دهكهم، لهم خهم و كۆسته بهئازارهدا هاوسۆز و هاوخهميانم."
لوقمان سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایگەیاند، دوو لەو کچانەی ئەمڕۆ لە رووداوەکەی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا، خوشکن و دووانەن.
شەوی رابردوو لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ رووداو دا، ئەم ساڵ لەسەر یەک ستەیج و لە یەک رێوڕەسم دا ئاژانسی ناسا، کۆمپانیای گووگڵ، نێتفلێکس و چەند دەزگایەکی جیهانی دیکە دوای سەرکەوتن لە رکابەرییەکان لە بوارەکانی دیکەدا، خەڵاتیان وەرگرت.
مامۆستایەکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، پێشانەگەیەکی کاریکاتێرستی کردەوە، تێیدا چەند تابلۆیەکی خستەڕوو کە وێنەی خوێندکارەکانی خۆی بوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە کوردانی ئێزدی؛ هەتاوەکو یەک کوردی ئێزدیی رفێندراو مابێت، "کاری ئێمە بۆ رزگارکردنیان بەردەوام دەبێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە عێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر لە وڵاتانی ناوچەکە "پێویستمان بە دانانی پلانی ستراتیژیی هەنووکەیی، کورتخایەن و درێژخایەن هەیە بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسیی گۆڕانی کەشوهەوا ببینەوە."
سەرۆککۆماری عێراق لە هەولێر لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ''کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى ههرێمى كوردستان لهگهڵ حکومەتی عێراق.''
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسێکەوە لە ویلایەتی فلۆریدای ئەو وڵاتە، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
پیاوێک لە بەسرە دوای ئەوەی 11 ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت، خۆشی کوشت. رووداوەکە لە کاژێر 20:00 (بە کاتی هەولێر) لە ناوچەی موەزەفین روویدا. کەسوکاری ئەو پیاوە دەڵێن، هیچ کێشەیەکی نەبووە. دادوەری تێهەڵچوونەوەی بەسرە بە رووداوی گوت: "دوای لێکۆڵینەوەکان ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین"