نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەرزان کرا، بەڵام ئێستا شۆفێران کێشەی دەستکەوتنی بەنزنیان هەیە.
ئێستا لە بەردەم زۆربەی بەنزینخانەکاندا ریزی درێژی ئۆتۆمبێل دەبینرێن کە ماوەیەکی زۆر بۆ کڕینی بەنزین چاوەڕێ دەکەن.
بۆ راگرتنی هاوسەنگی و رێگری لە نەمانی بەنزین، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دوێنێ لە 41 بەنزینخانە بەنزینی بە نرخی پاڵپشتیکراو لیتری بە 750 دینار دابەشکرد، بەڵام بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ئەمڕۆ دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە 23 بەنزینخانە دەبێت.
کێشەی بەنزین جارێکی دیکە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی هێناوەتەوە بەر باس، کەمال جەمال بەڕێوەبەری گشتیی گرووپی کۆمپانیاکانی جەمیل مۆتۆرز لە عێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی ئابووری رایگەیاند، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی وزە نوێبووەکان زیادیکردووە، دوای کێشەی بەنزینیش خواست بە رێژەی 50 – 60٪ زیادیکردووە.
باسی لەوەشكرد، ئەگەرچی خواست زیادیکردووە، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی ئۆتۆمبێلەکاندا نەبووە و گران نەبوون.
.jpeg&w=3840&q=75)

