فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیێنێت، پێویستە حکومەتی سعودیە پەند لە ئەزموون و رەفتارە ناعەقڵانە و تێچووە زۆرەکانی ئەمریکا وەربگرێت و کۆتایی بە گەمارۆی 11 ساڵەی سەر یەمەن بهێنێت. ئیسماعیل قائانی، لە راگەیێندراوەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردەوە، جەختی کردەوە کە هەڵگرتنی گەمارۆ، داواکارییەکی رەوا و مرۆیییە بۆ گەلی مەزڵوومی یەمەن و گوتی: "چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی سعودیە پەند لە سیاسەتە هەڵەکانی واشنتن وەربگرێت و کۆتایی بە گەمارۆی وڵاتێکی مسوڵمان بهێنێت کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە 38 ملیۆن کەسە." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس ئاماژەی بەوە کرد، مسوڵمانانی جیهان چاوەڕوانی ئەوە لە سعودیە دەکەن، لەبری بەردەوامبوون لە جەنگ و گوشار دژی گەلێکی مسوڵمان، تواناکانی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستین و رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی ئیسرائیل بەکار بهێنێت. قائانی دەڵێ، "هەوڵدان بۆ رزگارکردنی غەززەی مەزڵووم جێگەی شانازییە، نەک بەردەوامبوون لە گەمارۆدانی گەلی یەمەن."