رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، "خەبات و خۆڕاگریی گەلی کۆریا و گەلی کوردستان لێکچوونیان هەیە."
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، ڕۆژی یەکشەممە، 26 تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئوون گیو شیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر کرد.
کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدارەکە، پێزانینی بۆ رۆڵی سەرۆک بارزانی لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلی کوردستان، هەروەها ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگی لە بوارەکانی پەروەردە، تەندروستی و بوارەکانی دیکەدا راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆک بارزانی هێمای بە مانەوەی هێزەکانی زەیتوون کرد کە لەدوای پرۆسەی رووخانی رژێمی پێشوو لە هەولێر جێگیر بوون، و پێزانینی بۆ ئەرک و چالاکییەکانی ئەو هێزە لە کوردستان هەبوو و هاتنی ئەو هێزە، دەستپێکی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کۆریای باشوور لەقەڵەم داوە

