کەشناسی: رۆژی سێشەممە باران دەبارێت
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەڵام رۆژی سێشەممە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت، بەڵام رۆژی سێشەممە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 250 کارمەندی هەولێر، سۆران و ئاکرێ بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستادا، بەڵام پێشبینی دەکەن تەرمەکەی هێشتا لەژێر ئاودا بێت.
وەزیری پلاندانان حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیژنەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و ئەنجامەکانی سەرژمێریی ناوچەکانی مادەی 140 لەگەڵ ئەنجامی سەرژمێریی ساڵی 1957 بەراورد دەکەن. دەشڵێت، راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری پێویستی بە کاتە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، زیاتر لە هەفتەیەکە دەست بە ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە کراوە، دوای ئەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نێردرا، لیستی مووچەی مانگی نیسانیش دەنێرن.
بەڕێوەبەری بەشەخۆراکی هەڵەبجە دەڵێت، عێراق فۆڕمێکی خۆراکی بۆ ناردوون و لە هەفتەی داهاتوودا ئەپلیکەیشنەکە چالاک دەبێت بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاونیشتمانییان.
دەرباز کۆسرەت رەسوول مانگانە چەند کتێب دەخوێنێتەوە؟
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فیرقەی چواری پیادە ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنی لە میحوەری قەرەتەپە ئەنجامداوە و "چەند مۆڵگەیەکی داعش خاپوور کران."
لە ناوچە سنوورییەکانی سیدەکان بەهۆی تەقینەوەی مین، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون. بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، "دوو بریندارەکە تەندروستییان جێگیرە."
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەڵێت، نوێگەرییەکی تەواویان لەناو تۆڕ و سیستمەکەدا کردووە، بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگی و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە. نووسینگەی سوودانی رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ هەموو دۆسیە هاوبەشەکان و لابردنی بەربەستەکان بە گوێرەی دەستوور و یاسا کرا."
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوای جەژنەوە خواست لەسەر مریشک کەمبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکەی.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەشدار دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف دا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش دەڵێت، "ئێستا 24 کاژێر دەگەڕێین و تیمی شەوانەشمان داناوە."
نزیکەی مانگێکە راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخەکراوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت: "لەو کاتەوە نزیکەی 40 سەرپێچی تۆمارکراون."
رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ت. س. ع)، خاوەنی کۆمپانیای (توانا ئێف ئێکس)مان دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فێڵدان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان و بانگەشەکردن بۆ دراوی ئەلیکترۆنی (فۆرێکس - FOREX) لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆییەکانی.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوێکدا هەموو پەروەردەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە 15ـی ئایار یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەستپێدەکات. بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، "ئەگەر قوتابی لە هەموو وانەکانیش کەوتبێت، دەتوانێت بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا بکات."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، تاوەکو 15ـی مانگ پێویستە لیستی مووچەی مانگی نیسان ئامادە بکرێت، دواتر بۆ بەغدا بنێردرێت.
بەرپرسێکی خانەنشینی هەولێر دەڵێت، لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار مامەڵەی خانەنشینان تەواو کراون.
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، کارمەندێکی فەرمانگەی کارەبا بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تەرمی ژنێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەنجوومەنی راژەی گشتیی عێراق رەتیکردووەتەوە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن و رایانگەیاندووە، دامەزراندنیان "هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی عێراقەوە نییە."
لە مانگی رەمەزاندا بەشێکی زۆری خوێندکارانی زانکۆکان لە وانەکان ئامادە نەبوون. زانکۆکان دەڵێن، رێکار بەرامبەر خوێندکارەکان گیراوەتەبەر و لە ئەنجامی ئامادەنەبوونەوە نزیکەی 100 خوێندکار لە بەشێکی زانکۆکان لە بەشێک لە وانەکان بە کەوتوو هەژمار دەکرێن
بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، هیچ بڕیارێک بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نییە. ئاماژە بەوەش دەکات، تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەو ئۆتۆمبێلانە پارچەپارچە بکرێن و بەو شێوەیە سوودیان لێ وەربگیرێت
دوای ئەوەی قایمقامی بەردەڕەش خانەنشین بوو، ئەمڕۆ قایمقامێکی نوێ بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕان دەڵێت، لە سێ رۆژدا سێ جووتیاری کورد دەستگیرکراون.
وەزیری ناوخۆ دەڵێت، ئەو کەسانەی دوو شەو پێش ئێستا لە گردەسێن تەقەیان کرد، دەستگیرکراون و دەدرێنە دادگە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، 6 کەسیان دەستگیر کردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاویان لە کچێک کردووە
دوای شەش رۆژ لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەنێو زێی گەورە لە سنووری خەبات دۆزرایەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، تاوەکو بەرهەمی ناوخۆ پێدەگات، قەدەخە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە هەڵدەگیرێت.
ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، سێشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئادار وەردەگرن.
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی گردەسێنی سنووری ئاکرێ شەڕ روویدا و بەڕێوەبەری ناحیەکە بە رووداوی گوت، پۆلیسێک بریندار بووە.
دوێنێ بەیانی کچێک کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر، تاوەکو ئەمڕۆ تەرمەکەی بێسەروشوێنە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "9 تیمی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و زیاتر لە 150 کارمەندی ئەمنی، بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا."
بڕیاربوو دوای جەژنی رەمەزان، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی درێژە بە کۆبوونەوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بدەن. گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، ئەم هەفتەیەش کۆنابنەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەوا هەندێک شوێن مەترسیی داڕمانیان لەسەرە، بۆیە زۆر پێویست نەبێت، با هاونیشتمانییان هاتووچۆ نەکەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، ئەو تەرزەی ئەمڕۆ باری و زیانێکی زۆری مادی گەیاند، پێنج کەسیشی بریندارکرد.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا دەڵێت، دوو رۆژە پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری لە پۆڵەندا کراوەتەوە، کە 14 ئافرەتی کورد تێیدا بەشدارن.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانە بە هەزاران تۆن چۆکلێت و نەستەلە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام لە مانگی پێش جەژن بڕەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم ساڵ جەژنێکی نموونەییان بەڕێکرد و چاوەڕێ دەکەن زیاتر لە 25%ـی گەشتیارانی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستان بیانی بن.
بەڕێوەبررایەتیی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، لە گوندی دووسەرەی سەر بە ناحیەی شەمامک، دوای کوژرانی هاونیشتمانییەک، بکوژەکەی ویستوویەتی رابکات بۆ دەرەوەی هەولێر، بەڵام توانراوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر بکرێت.
دەستەی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) دەڵێت، 5ـی نیسان لە سلێمانی سێیەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەکە دەبەستن. باڵەکەی دیکەش، کە بە گۆڕانی کوردسات ناسراون، دەڵێن، "ئەم کۆنفرانسە یاسایی نییە و کۆمیسیۆن بەشداری ناکات."
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بۆ ماوەی حەوت مانگ، هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلەکان لە رێگە گەشتیارییەکان لە رۆژانی هەینی و پشووەکان قەدەخەیە، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، ئەوان ساڵێکە ئەو بڕیارەیان داوە.
دوای نزیکەی هەشت ساڵ، بارەگای پارتی گەلی تورکمان لە کەرکووک کرایەوە. سەرۆکی پارتەکە دەڵێت: "دەمانەوێت لەنێو لایەنگرانمان درێژە بە کاری سیاسی بدەین."
لایەنە پەیوەندیدارەکانی دهۆک و هەولێر دەڵێن، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 10 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکان تۆمار کراون و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان داوا لە حکومەت دەکات بڕیارێک دەربکات بۆ ئەوەی خێزانی منداڵە ئۆتیزمەکان لە کرێی ئاو و کارەبا، قەرزی خانووبەرە و هاوژینی ببەخشرێن.
وەک تەیب عەبدولعەزیز دەڵێت، "ئەم مۆڵەتە هەموو سزادراوان ناگرێتەوە. هەندێک تاوان هەن تاوانبارەکەیان ناتوانێ مۆڵەت وەربگرێت، وەک کوشتن، تاوانەکانی دژی ئاسایشی گشتیی هەرێمی کوردستان، تاوانی رفاندن و چەند تاوانێکی دیکە."
نرخی ئەمپێری موەلیدە لە دهۆک بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا و بەرزترین دەگاتە 12 هەزار و 750 دینار؛ لە دوو رۆژی داهاتوویشدا لە هەولێر و سلێمانی دیاری دەکرێت.
پارێزگاری دهۆک دەڵێت، رێگە نادەن هیچ کەسێک ببێتە هۆکاری دروستبوونی جیاوازی لەنێوان شارەکانی دهۆک و زاخۆدا. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێت، ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە یارییەکدا روویدا جێگەی نیگەرانییە و تۆمەتباران رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە
پشتیوان سادق رایدەگەیێنێت، لە کابینەی دەیەمدا ھیچ پۆستێک وەرناگرێت، "تەواو کۆتایی ھاتووە".
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، دوای جەژن راستەوخۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، بابەتی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ یەکلایی دەکرێتەوە.
هونەرمەند ئەحمەد جۆڵا دەڵێت، کوڕێکی کە باری دەروونی تەواو نییە، ونبووە. داواش دەکات هەرکەسێک زانیاری لەبارەوە هەیە، ئاگادریان بکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەمساڵ بارانی پێویست لە پارێزگای هەولێر و دهۆک نەباریوە، ئەمەش مەترسی لەسەر بەرهەمی گەنم دروستکردووە.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رۆژانی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگرەکان تەنیا لە رێگەی دووکان قەدەخەیە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە. لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، "چاوەڕێی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین."
گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی مامەڵەی خانەنشینییان تەواو بووە، ئەمڕۆ سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق لەسەر داواى باڵى گردەکەى بزووتنەوەى گۆڕان، رۆژ و شوێنى بەستنى کۆنگرەى بزووتنەوەکەی دیاریکرد و بەرەکەى دیکەش داواى وادە و شوێنێکى دیکە لە کۆمیسیۆن دەکەن بۆ بەستنى کۆنگرەکە.
ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات. بەرپرسێک لە تیمی هەژماری من دەڵێت، "بەشێک لە فەرمانبەران ناویان لە لیستی مووچەدا نییە، بەڵام کاتێک نامەی ئاگادارییان بۆ هات، دەتوانن مووچە وەربگرن."
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە ئاکرێ خۆی کێشا بە منداڵێکدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەغدا مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی نوێکردنەوەی لیستی گرێبەستەکانیان دواکەوتووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە پێش جەژن دوو مووچە پێکەوە وەربگرن.
چوارەم هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان کە بۆ عومرە لە مانگی رەمەزاندا چووبووە سعودیە، گیانی لەدەستدا. گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، "لە مەککە بە خاک دەسپێردرێت."
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، گۆڤاری زانکۆی سەلاحەدین بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان چووە نێو داتابەیسی جیهانیی گۆڤارە کراوەکان ناسراو بە (DOAJ)
پۆلیسی دهۆک کچ و کوڕێکی دەستگیر کرد و دەڵێت، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە کچان کردووە
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت، شاندێكی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانیان كرد و داوایان کرد بۆ پڕۆسەی ئاشتی پاڵپشتیکار بن.
سەندیکای دەرمانسازان بڕیاریدا بە راگرتنی خاوەنی دەرمانخانەکانی سەروەران لە پیادەکردنی پیشەی دەرمانسازی بۆ سێ مانگ و لیژنەیەکیشی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکانی.
هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر ماتۆڕسوارێک سەرپێچیی یاسا بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت. هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت: "پێویستە داوا لە خاوەن چێشتخانەکان بکرێت، ئەو ماتۆڕانەی تۆمارنەکراون، کاریان پێ نەدەن."
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەڵێت، 70٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی پڕۆژەکە دەکەوێتە کار.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەدواداچوون بۆ کێشەی گرانبوونی نرخی تەماتە دەکرێت و چارەسەری دەکەن، بەڵام قەدەخەی هاوردەکردنەکەی تاوەکو مانگی شەش هەڵناگیرێت.
دوو رۆژ پێش ئێستا ئەمبوڵانسێک لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک وەرگەڕا و هۆیەوە دکتۆر قەحتان گیانی لەدەستدا. راگەیێندراوێک کە گوایە پزیشکانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، "پێویستە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە بکرێت و سزای ئەو کەسانەش بدرێت کەمتەرخەم بوون."
بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ حاجی میرخان دۆلەمەری، بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان و شۆفێرەکەی لەسەر رێگەی رۆڤیا-چەمە بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، ئەم ساڵ 800 دۆنم پەتاتەی پیشەسازییان چاندوون، بەراورد بە پار 20٪ زیاترە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە خۆیان وەکو کارمەندی شارەوانی ناساندوە و جەژنانەیان لە هاونیشتمانییان وەرگرتووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئادار تەواوبووە و ئەم هەفتەیە مووچە دەنێردرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، لە دوو هەفتەی رابردوودا لە دهۆک و زاخۆ 16 تۆمەتبار دەستگیر کراون، زیاتر لە 82 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیراوە
گوتەبێژی یەکەی 70 دەڵێت، كێشەی کورتهێنانی مووچەی مانگی دوو چارەسەرکرا و ئەمڕۆ پێشمەرگەکان مووچە وەردەگرن و سبەیش خانەنشینانی یەکەی 70.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، "جگە لە سەنتەری دهۆک، هەموو ناوچەکانی دەوروبەری پارێزگاکە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە رسوومات دەبەخشرێن."
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی دەڵێت، کاژێری 12:00ـی ئەمشەو راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە دەکرێت و "هەر کەسێک سەرپێچی بکات، دەدرێتە دادگە."
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانە بە هەزاران تۆن کوتاڵی جلوبەرگ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام لە مانگی سێ بەهۆی رۆژی جلی نەتەوەیی و جەژنی نەورۆزەوە زۆر زیاتر دەبێ.
سەرپەرشتیاری نوژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەڵێت، دوێنی کارکردن لە هەموو دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری تەواو بوو و "ئەمڕۆ هەموو دووکانداران دەتوانن دەست بە کارکردن بکەنەوە."
چەند رۆژێکە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی پێشمەرگەکانی یەکەی 70 دابەش نەکراوە. گوتەبێژی یەکەکە دەڵێت، "لە مووچەی مانگی دوو نزیکەی 200 ملیۆن دینار کورتهێنانمان هەیە."
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی نمرەیان لە ئەپلیکەیشنی "ئی- هەڵسەنگاندن" بەردەست دەبێت. پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت: "کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنەکە زیادکراون کە لە بەرژەوەندیی مامۆستا و کەسوکاری قوتابیاندان."
وەزیری دارایی لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کۆبووەوە و پێی گوتن: "کەمتەرخەمی لە هیچ وەزارەتێک قبووڵ ناکەین".
لەپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هاتووچۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە وەستاوە. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شرناخ بە رووداوی گوت: "کێشەکە چارەسەر کراوە و کاژێریکی دیکە هاتووچۆ بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە."
شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە و دەڵێن، کۆبوونەوەکەیان "ئەرێنی" بوو. بەرپرسێکی یەکێتیش بە رووداوی گوت، "لە کۆبوونەوەی داهاتوودا باسی دابەشکردنی پۆستەکان دەکەین".
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمشەو لیستی مووچەی مانگی ئادار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ بەغدا دەبردرێت.
بەڕێوەبەری هۆبەی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، 54 هەزار فەرمانبەری دیکە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە. راشیگەیاند، "ئەوانەی سوودمەند بوون زیاتر خانەنشینی شارستانین."
رۆژی دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو موەلیدانە لەلایەن لیژنەکانمان ئاگادارکرانەوە 10 بۆ 15 رۆژ مۆڵەتیان پێدرا، دواتر پابەند نەبوون و بە پێبژاردن سزادران و ماوەی مانگێک مۆڵەتیان هەبوو تاوەکو بڕی پێبژاردنەکە بدەن، بەڵام نەیاندا و درانە دادگە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو هاووڵاتی بەنگلادیشیان دەستگیرکردووە، کە سیناریۆی رفاندنیان دارشتووە، بۆ ئەوەی کەسوکاریان پارەیان بۆ بنێرن.
سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی رایگەیاند، نرخی تەماتە و پەتاتە گران بوون و داوایان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە قەدەخەی سەریان هەڵبگرێت. وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، قەدەخەی هاوردەکردنی پەتاتە بەردەوام دەبێت و بۆ تەماتەش ئەگەر زانییان کەمە، بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەخەی هاوردەکردنی هەڵدەگیرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کەسێک لە گوندی تۆڵکی سنووری کەرکووک کوژرا، پۆلیس دەڵێت، پێشتر کەسەکە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.
سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتیی دهۆک رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا دەست بەسەر زیاتر لە 5000 هەزار ڤەیپ دا گیراوە و لەنێومان بردوون.
بەڕێوەبەری بەنداوەکان دەڵێت، سەرەڕای کەمیی بارانبارین، ئەم ساڵ ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک 5 مەتر بەراورد بە پار بەرزبووەتەوە، بەڵام ئاوی بەنداوەکانی دەربەندیخان و دووکان دابەزیوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی ئادار بۆ بەغدا دەنێردرێت.
نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، کچێکی تەمەن 6 ساڵان بەهۆی دەستدرێژی گیانی لەدەستدا. چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون کە یەکێکیان باوکیەتی. دایکی ئەو کچە دەڵێت، تاوانباران پێیان گوتووە پەشیمان نین.
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، ئەمساڵ بەرنامەی جیاوازیان بۆ جەژنی نەورۆز هەیە؛ زیاتر لە دوو هەزار مەشخەڵ ئامادەکراون بۆ رازاندنەوەی چیای کەلا ئاکرێ.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.
گوتەبێژی حەج و عومرە دەڵێت، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە عومرەکارێکی دانیشتووی دهۆک دوای مانگێگ مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد.
ئەو خانەنشینانەی مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە، ئەم مانگە مووچەی مانگی یەک و دوو بە یەکەوە وەردەرگرن. بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "راگرتنی مووچەکانیان بەهۆی گواستنەوەی دۆسیەکانیان بوو بۆ سەر وەزارەتی دارایی."
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی گۆشتی مریشک و هێلکە، گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی. کاریش دەکەن بۆ ئەوەی لە بەرهەمهێنانی گۆشتی سوور، پڕۆژەکانی گاوداری و شیرەمەنی، پێداویستیی ناوخۆ دابین بکەن.
پارێزەری شێروان شێروانی دەڵێت، "رێکارەکانمان تەواو کردوون و هەفتەی داهاتوو ئازاد دەکرێت".
گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوبووەوە، تێیدا بە "شێوەیەکی خراپ" مامەڵە لەگەڵ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەکرێت. بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر دەڵێت، "لە بەردەڕەش سەگیان بۆ شێڵتەری هەولێر دەهێنا، بەڵام دوای ئەو ڤیدیۆیە چیدیکە ناتوانن سەگەکان بێنن بۆ هەولێر."
پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە، چووەتە چەند دووکان و شوێنێکی بازرگانی و "بە فێڵ" پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.
نزیکەی 8 مانگە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە. سەرپەرشتیاری نوژەنکردنەوەی بازاڕەکە دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو هەموو دووکانەکان رادەستی خاوەنەکانیان دەکرێنەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، 29ی رەمەزان لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان چاودێریی بینینی مانگ دەکەن، ئەگەر ئەوکاتە مانگ بیندرا، ئەوا بۆ بەیانی دەبێتە جەژن و رەمەزان 29 رۆژ دەبێت
شاندێکی پارێزگای شرناخ و دەروازەی خابوور سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیلی کرد. سەرۆکی ژووری بازرگانیی شرناخ دەڵێت، "هاوئاهەنگیی بەردەوام لەنێوان هەردوولا دا هەیە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان."
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر مریشک لە مانگی رەمەزاندا، نرخەکەی بەرزبووەتەوە
دوای ئەوەی 4ـی ئەم مانگە لە بەردەڕەش 7 سەگی بێلانە پەلاماری منداڵێکی دوو ساڵانیان دا و گیانی لەدەستدا، لە قەزاکە هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە دەستیپێکردووە. شارەوانیی بەردەڕەش دەڵێت، خۆیان سەرپەرشتیی هەڵمەتەکە دەکەن.
لە چەند رۆژی رابردوودا پڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری لە هەولێر و سلێمانی فراونتر بوون. نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت، "گرێبەستی 6 مانگیمان لەگەڵ پڕۆژەی رووناکی هەیە و هیچ موەلیدەیەکمان لانەبراوە."
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، دەنگوی ئەوەی گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر دانانی سیستمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر)، باج وەردەگرێت، راست نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو قوتابیانەی دابڕاون لە خوێندن لە مانگی نیسان، دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرزی دووەم. بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم لەگەڵ پەروەردەکانی دیکە دەکرێت."
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی کۆبووەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "ئەمڕۆ لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا."
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە پێنجشەممەوە رێکارەکانی لیستی مووچە تەواوکراون ئەمڕۆ راپۆرتی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێردرێت. سەرچاوەیەکش لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا."
6 مانگە رزگاربووانی دەستی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مینحە وەردەگرن. سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش دەڵێت، "ئەمڕۆ لە شێخان دەست بە دابەشکردنی مینحەی مانگی دوو کرا."
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، لەگەڵ سوودانی کۆبوونەتەوە و پرسیاری مووچەی لێکردووە، ئەویش گوتوویەتی، "لەم هەفتەیەدا مووچە دەنێرین."
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاربوو پار بەهەمهێنانی گاز زیاد بکات، ئەمەش راستەوخۆ دەبووە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام بەهۆی ئەو "کردە تیرۆریستییانەی" لە کێلگە گازییەکان کران دواکەوت.
بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و بەرنامەکانی ژمێریاریی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمڕۆ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شوبات دابەشدەکرێت و هەر پێشمەرگەیەک 230 هەزار دینار وەردەگرێت.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێت، بە درێژایی مانگی رەمەزان، بە هەموو شێوەیەک فرۆشتنی مەی قەدەخەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت.
لە هەولێر چەند شەوێکە لە مزگەوتی حاجی بارۆ گەردی پرسیاری ئایینی دەکرێت و دیاری بە ئامادەبووان دەبەخشرێت. پێشنوێژی مزگەوتەکە دەڵێت، "ئەگەر ئامادەبووان وەڵامی پرسیارە ئایینییەکان بزانن، پسوولەی بەنزین، برنج، قەڵەمی قورئان و یاریی منداڵانیان بە دیاری پێدەدرێت."
قایمقامی دهۆک دەڵێت، لە مانگی رەمەزاندا تەنیا لە هۆتێلە 5 ئەستێرەکان رێگە بە مەی خواردنەوە دەدرێت و لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە
وەرزی قەدەخەکردنی راوەماسی لە رووبار، بەنداو و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا. بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "بەهۆی ساردیی کەشوهەواوە، ئەم ساڵ وەرزی قەدەخەکردنی درێژترە لە پار."
نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدای کرد. سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان دەڵێت، "نووسراومان کردووە بۆ بەغدا و ئێران، بڕیارە یەکی شاندێکیان بۆ ئەم پرسە سەردانمان بکەن."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت. سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان دەڵێت، "ئەوانە سەر بە کەرتی تایبەتن و مووچەکانیان لەسەر سندووقی زەمانە."
لە قەزای بەردەڕەش کۆمەڵێک سەگ پەلاماری منداڵێکی دوو ساڵانیان دا. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، دوای چەند کاژێرێک لە برینداربوونی، گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک دەڵێت، گازی حکومیی ماڵان لە پارێزگاکە کەمی کردووە، بۆیە نرخی بووتڵێک گاز بەرزبووەتەوە و لە نێوان 12 بۆ 14 هەزاردایە. لە هەولێرش نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، لای ئەوان نرخەکەی ئاساییە.
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، دوو بارهەڵگری نوێیان بۆ دابینکراوە، بەمەش لە رۆژێکدا دەتوانن زیاتر لە 50 سەگ کۆبکەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ ئەم ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هات. بەڕێوەبەری ھاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت، "یەکێک لە مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری، بەشداریکردنە لە وانەی تیۆری و پراکتیکی لە نووسینگەکانی فێڕکردنی شۆفێری."
ڤایرۆسی RSVـین پەتایەکی وەرزییە لە نێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە دهۆک دەڵێت: "منداڵی خوار دوو ساڵ مەترسیی لەسەر ژیانیان زۆرە." بەڵام لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەڵێن: "پەتایەکی وەرزییە، هەموو ساڵێک هەیە و [لێرە] هیچ مەترسی نییە."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە، "لەم یەک دوو رۆژە وردبینی لە لیستەکە تەواو دەبێت."
سێ مانگ بەسەر یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕ دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک و لیژنەکانی پەرلەمان دەستنیشان نەکراون. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت، "کۆمەڵێک کار، یاسا و دەستە لەسەر پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان وەستاون".
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، لەکاتی بەربانگکردنەوە لە باکورمان، کەسێک ئامۆزای خۆی بە دەستڕێژی گولـلە کوشت و ئامۆزایەکی دیکەشی بریندار کرد.
بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی، بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، ئەمشەو یاخود سبەی پێشنیوەڕۆ کۆدەبنەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، بەدرێژایی مانگی رەمەزان بۆ هەر وانەیەک 5 خولەک کەم دەکرێتەوە.
بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، کیلۆی هەڵووژە بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە 50 هەزار دابەزیوە و گەیشتووەتە 105 هەزار.
لە هەولێر نرخی ئەمپێری موەلیدە دیاریکرا و بەرزترینیان دەگاتە 22 هەزار و 500 دینار. لە دهۆک ئەمپێری لە نێوان 19 بۆ 20 هەزارە و لە سلێمانی ناگات بە 20 هەزار.
نزیکەی سێ مانگە نووسینگەی کاروباری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان کراوەتەوە، بەڵام هەفتەی رابردوو دەست بە مامەڵەکان کراوە. بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت: "تاوەکو ئێستا نزیکەی 700 کەس مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانییان کردووە."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، شاندێکی وەزارەتەکە بەڕێکەوتوون بۆ بەغدا و لیستی مووچەی مانگی شوباتیان بردووە.
بەڕێوەبەری کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەنجامەکانی سەرژمێریی ناوچەکانی مادەی 140 راناگەیێندرێن تاوەکو بەراورد نەکرێن بە ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی 1957 و، دڵنیابوونەوە لە دروستیی زانیارییەکان بەهۆی دۆخی سیاسی و نەتەوەیی ئەو ناوچانەوە
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، ئەم شەپۆلی سەرمایە تەنیا زیانی بۆ کشتوکاڵ و باخ نەبووە، بەڵکو سوودیشی هەبووە، بەتایبەت بۆ ئەو دارە بەردارانەی گوڵەکانیان نەپشکوتبوون
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی گولـلە هاوەنێکەوە لە گوندی حاجی عەواد منداڵێکی نۆ ساڵان گیانی لەدەستدا.
سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە مەبەستی پێشخستنی ناوچە کەم گەشەسەندووەکان، ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەران دەکرێت و پڕۆژەکانی ئەو ناوچانە لە هەندێک رسومات دەبەخشرێن.
نیوەڕۆی 23ـی ئەم مانگە عومەر فەقێ لە هەولێر دەستگیرکرا و ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، "بە کەفالەت ئازادکرام"
رۆژی 17ـی شوبات، سەربازێکی سوپای عێراق ملپێچی جووتیارێکی کوردی راکێشا و ئەشکەنجەی دا. جووتیارەکە دەڵێت، "رۆشتم تاوەکو بەڵگەکانم پێشکێشی دادگە بکەم، کەچی پێیان گوتم ئەو سەربازە سکاڵای لەسەرم تۆمارکردووە."
وهزیری ههرێم بۆ كاروباری پێكهاتهكان دەڵێت، ئەو ستەمەی لە کەمکردنەوەی کورسی کۆتا لێمانکرا، لە دابەشکردنی پۆستەکان پێویستە قەرەبوو بکرێینەوە.
بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە، ژمارەیەک پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن کردیان بە پشوو.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داوا لە هاونیشتمانییان و گەشتیاران دەکات لەم دوو رۆژەدا نەچنە ناوچە شاخاوییەکان. دەشڵێت، شەختە دروست دەبێت و هەرکەس بچێت ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، سبەی دەوام ئاساییە و ناکرێتە پشوو. لە ناحیەکانی تەوێڵە و بیارە لە سنووری هەڵەبجە و چۆمان لە سنووری سۆران کراوەتە پشوو.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو لە قۆناخەکانی کۆتایی دایە و بەزووترین کات بۆ بەغدا دەنێردرێت.
سێشەممەی رابردوو دادگەی کەلار بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عومەر فەقێ دەرکرد. سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال بە رووداوی گوت، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ عومەر فەقێ دەستگیر کرا."
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم نیڤشکانان بایۆمەترییان کردووە، کە داواکاریی حکومەتی عێراقە لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم ساڵەوە کۆبۆنی خۆراک لە هەولێر بکرێتە ئەلیکترۆنی، بەڵام دواکەوتووە بۆ مانگی نیسان.
پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە. هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا دەڵێن، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبێت. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش بە رووداوی گوت، "ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی زۆر باشبوو."
سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی رایگەیاند، بۆ جیاکردنەوەی تاكسییەکانی نێو شار و دەرەوەی شار، لەم هەفتەیەوە لۆگۆی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت.
سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، بەردەوامن لە بێدەنگکردنی موەلیدەکان و هەڵمەتی پاکراگرتنی ژینگە، راشیگەیاند، ئێستا لە سنووری کارکردنی ئەوان تەنیا 8 موەلیدە بێدەنگ نەکراون.
لە دهۆک شێڵتەرێک بۆ سەگی بەرەڵڵا ئامادەدەکرێت. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک دەڵێت، "شێڵتەرەکە تەواو بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەگی بۆ نەبراوە، چونکە خزمەتگوزاریی ئاو و کارەبای ماوە."
بڕیابوو ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی دەڵێت، "کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا."
بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیە رایگەیاند، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بایکۆتی دەوامی قوتابخانەکان کۆتایی پێ بێت و دەوام ئاسایی ببێتەوە. لە سلێمانی و گەرمیانیش بایکۆت بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ماوەی پێنج خولەکدا پاسپۆرتیان بۆ کەسێک دەرهێناوە، کە تووشی رووداوێکی نەخوازراو ببوو و پێویستی بە چارەسەر بوو لە دەرەوەی وڵات.
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی ژاوەژاو، هەموو موەلیدەکانی قەزاکە بێدەنگ کران
دادگەی کەلار بڕیاری دەستگیركردنی بۆ عومەر فەقێ دەرکرد. ئەو دەڵێت، "بڕیارەکە هەنگاوە یاساییەکانی نەبڕیوە و چەند کەسێک دەیانەوێت کەیسەکەی من بەلاڕێدا ببەن".
بەڕێوەبەری چاکسازیی ژنان و منداڵانی هەولێر دەڵێت، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەوقافی هەولێر، بنکەیەکی فێرکردنی قورئان لەنێو چاکسازییەکە دەکەنەوە، بۆ چاکسازیی بەندکراوان.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە، هاوردەکردنی هێکەی تروکاندنیان لە چەند وڵاتێک قەدەخە کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی جوجەڵە و گرانبوونی نرخی مریشک.
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک دەستڕێژی گوللەی لە مامی خۆی کردووە و کوشتوویەتی.
قایمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگەی نێودەوڵەتی ئاکرێ – قەندیل کرا، کە رێگەیەکی سەرەکی هاتووچۆ و بازرگانییە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "چوار مەڕیان دزیوە."
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە بەزووترین کات سەردانیان بکەن و پێنج هەزار دۆلار وەکو بارمتە دابنێن، ئەگەرنا کۆمپانیای یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی 17218 مامۆستا و فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.
شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
سڵێوە گۆرگیس مربێن ناسراو بە (ئەبو سەنا)، کەسایەتیی ناسراوی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
نزیکەی پێنج مانگە راییکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی دهۆک بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران وەستاوە. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆک دەڵێت، "شەممە بە نووسراو ئاگادرکراینەوە کە دەستپێدەکاتەوە."
ئەم هەفتەیە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. راوێژكاری سەرۆكی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، "تاوەکو ئێستا باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە، بەڵام لەو کۆبوونەوەیەدا باس دەکرێت."
عومرەکارێکی کورد، ئەمڕۆ لە مەککە گیانی لەدەستدا. حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەنێو حەرەمی مەککە گیانی لەدەستداوە".
ئەمشەو کە نێوەڕاستی مانگی شەعبانە، شەوی بەراتە. لەو شەوەدا، منداڵان بە کۆڵاناندا دەگەڕێن، لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای نوقڵ و شیرینی دەکەن.
کەمتر لە دوو مانگە نووسینگەی کاروباری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان کراوەتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی فەرمانبەرەوە تاوەکو ئێستا پرۆسەکە دەستیپێنەکردووە. بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت، "یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە راییکردنی مامەڵەی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان دەکرێت."
پێشبینی دەکرێت درەنگکەوتنی بارانبارینی پێویست کاریگەری لەسەر گەنم هەبێت. کشتوکاڵی دهۆکیش دەڵێت، "تاوەکو ئێستا نزیکەی 40٪ـی ئەو گەنمەی چێندراوە زیانی پێگەیشتووە و شین نەبووە."
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گرێبەستی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیتاڵیا واژۆ دەکەن بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمی باخداری و زیادکردنی زەیتی زەیتوون لە کوردستان
دوو هەفتەیە لە مزگەوتێکی هەولێر گوتاری هەینی بە زمانی ئاماژەش پێشکێش دەکرێ. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "پڕۆژەکە فراوان دەکەین و لە هەموو هەرێمی کوردستان گرنگی پێدەدرێت."
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، "بەرهەمی کونجی لە ساڵی 2024دا بەراورد بە ساڵی پێش خۆی 77 تۆن زیادیکردووە."
دوای 15 رۆژ لە راگرتنی، ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژدا، زیاتر لە 23 هەزار کارتۆنی هێلکە هەناردە کران.
ژمارەیەک عومرەکار لە مەدینەوە پەیوەندییان بە رووداوەوە کردووە دەڵێن، کۆمپانیایەک "فێڵ"ی لێکردوون، لە هوتێل 7 کەس لە یەک ژووردا دەمێننەوە، هەندێکیشیان شوێنی مانەوەیان نییە. بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دەڵێت: "کێشەکەیان چارەسەر کردووە."
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شاندێکی راسپاردووە بۆ راوێژكردن لەگەڵ هەردوو ئاراستەكەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ رێککەوتن و دیاریکردنی وادەی کۆنگرە. هەردوو ئاراستەکەی گۆڕانیش دەڵێن: "بەزووترین کات کۆبوونەوە دەکەین و بڕیار دەدەین."
حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەراندا راگەیاند. قایمقامی زاخۆ دەڵێت، "دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە زاخۆوە دەبێت و 15 هەزار پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەکراون."
تۆڕی هاوپەیمانیی 19 دەڵێت، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی شۆفێرەکەی عەلی حەمەساڵحی لەسەر دەستگیرکراوە، ڤیدیۆیەکی ئاساییە و رۆژانە خەڵک لەو جۆرە ڤیدیۆیانە تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە. رێخەری سەنتەری میترۆش دەڵێت، "ئادەم عوسمان هیچ تاوانێکی نەکردووە".
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی چەندین تاوانی دزی دەستگیرکردووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێت، "لە دوایین تاوانیدا 9 هەزار و 500 دۆلاری دزیوە."
زیاتر لە سێ هەزار مووچەخۆر لە سنووری قەزای باتیفا هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامێرەکانی ATM لەو قەزایە نییە، ئەو مووچەخۆرانەی لە (هەژماری من) تۆمارکراون و کارتیان بۆ دروستکراوە، ناچارن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بچنە سەنتەری شاری زاخۆ.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ سکاڵایەک لەسەر رێگری لە خۆپێشاندەران لە بازگەی دێگەڵە نەگەیشتووەتە دەستەکەیان. داواش لە لایەنە سیاسییەکان دەکات، "خۆیان بەدوور بگرن لە هەر گردبوونەوە و چالاکییەکان."
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نووسەر و چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی کەرکووک حەسەن جاف، لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کوردیش دەڵێت، "بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە."
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند لە سبەیەوە هەناردەکردنی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی عێراق بەبیانووی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو پەلەوەرخانەکانی، هاوردەکردنی مریشکی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گەڕی دووەمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەکات و ئەم جارە زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە دابەزین تۆمارکرد و 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 9 ملیۆن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـرێن.
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، پارتی و یەکێتی بەجیا گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن و لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندی باڵای هەردوولا کۆدەبنەوە.
سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی عێراق تۆمار کردووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، عومرەکارێکی کورد دوای ئەوەی دوو مانگ پێش ئێستا لە مەککە تووشی رووداوی هاتووچۆ ببوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
تاوەکو ئێستا چەند کێشەیەک سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە. بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینیی پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم هەفتەیە شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەچێتە بەغدا."
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوو پاڵاوگەی دیکەیان لە سنوورەکە داخستووە، چونکە پابەندی رێنماییەکان نەبوون. بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە رووداوی گوت، "ژمارەی پاڵاوگە داخراوەکان لە پارێزگاکە گەیشتە 59 پاڵاوگە."
لە هەرێمی کوردستان پەرە بە بەرهەمهێنانی کارەبا دەدرێت لەڕێگەی پشتبەستن بە وزەی خۆر. گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "لە هەموو پارێزگەکان کارەبا لە تیشکی خۆر بەرهەمدەهێنین و لە هەولێر بەردی بناخەی بۆ دانراوە."
قایمقامیهتی سلێمانی رایگەیاند، لەنێو ئارایشتگەیەک، "جادوو" کراوە، بۆیە دایانخستووە. سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی پارێزگاکەش دەڵێت: "ئارایشتگەکە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبووە."
وەزیری پێشمەرگە واژۆی لەسەر بەرزکردنەوەی پلەی 8168 پێشمەرگە و پلەداری وەزارەتەکە کرد.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، نێوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
10 رۆژە 15 کامێرای تیژڕۆیی لە سەنتەری هەولێر بەشێوەی ئەزموونی کاردەکەن. لە سبەی شەوەوە سەرپێچی تۆماردەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی سلێمانی-عەربەت دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، یەکێکیان رۆژنامەڤان بوو لە کەناڵی ئێن ئاڕتی.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، پێدانی مینحەی مامۆستایانی خۆبەخشی وەزارەتی ئەوقاف بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان کۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكەن، کە پەیوەستن بە رێکخستنەوەی داهاتی نێوخۆ، یاسای هەمواری مادەی 12 لە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند خاڵیکی دیکە
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، تێکڕای پێدانی کارەبا لە مانگی کانوونی دووەم 8 کاژێر و 58 خولەک بووە
لە هەرێمی کوردستان ئاستی ئاوی ژێر زەوی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە. لە هەندێک ناوچە زیاتر لە 30 مەتر دابەزیوە و بەرپرسان هۆشداری لە دابەزینی زیاتر دەدەن
وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و بەردەوامن. ئاماژە بەوەش دەکات، "تاوەکو کۆتایی 2026 یەکەی 70 و 80 دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، هاووڵاتییەک بە تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکراوە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەڵێت: "لە کاتی دەستگیرکردنیدا دوو هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە."
گوتەبێژی مامۆستا و فەرمانبەرانی مانگرتووی سلێمانی لەبارەی سەردانی بافڵ تاڵەبانی بۆ خێوەتی مانگرتووان رایگەیاند، داوای نەکردووە کۆتایی بە مانگرتن بهێندرێت، تەنیا پرسیاری لە دۆخی تەندروستیی مانگرتووان گرتووە.
لە دادگەی دەشتی هەولێر هێرش کرایە سەر پارێزەرێک. گوتەبێژی سەندیکای پارێزەران دەڵێت، "سکاڵامان لەسەر ژمارەیەک پۆلیس و ئەو کەسەی بووەتە هۆکاری ئەو رووداوە، تۆمار کردووە."
خزمەتگوزاری فەرمانگەیەک لە بەردەڕەش زیاتر لە 200 ملیۆن دینار دەبات و دواتر دەستگیر دەکرێت. دزیکردنەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکاری دادی بەردەڕەش کراوە.
پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2022ەوە جێبەجێ دەکرێت، نەوەک لە ساڵی 2014ەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکرێت.
قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ هیندستان زیاتر لە یەک تۆن و نیو پێداویستیی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی نارد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم مانگەش مینحەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دابەش ناکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، "تۆمەتبار کچەکەی خۆشویستووە، بەڵام خێزانی کچەکە ئامادە نەبوون کچەکەیانی پێ بدەن و داویانە بە کەسێکی دیکە، بۆیە خۆشەویستەکەی (بکوژ) ژنەکەی کوشتووە."
لە پارێزگای سلێمانی تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە و پەیامنێری رووداو دەڵێت، "چوار رۆژ بوو ژیانی هاوژینی پێکهێنابوو."
لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی سەڵاحەدین و زانکۆکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ سێ قوتابیی دکتۆرای زانکۆی سەڵاحەدین چوونە ئیتاڵیا بۆ تەواوکردنی بەشی پراکتیکیی توێژینەوەکانیان.
دوای بەدواداچوونێکی رووداو و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کچێک کە لە دۆخێکی دەروونیی خراپدا بوو، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو کچە گواسترایەوە بۆ خانەی داڵدەدانی ئافرەتان.
ئەمڕۆ شاندێکی دەروازەی تەمەرچینی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانی کرد. گوتەبێژی دەروازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، "بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانمان مانگانە سەردانی یەکدی دەکەین."
لە سنووری پارێزگای دهۆک باڵەخانەیەک رووخا، بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان دانیشتووی کەمپی دۆمیزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەڵێت، هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ لە ناوچەی بەشیرەوە کراوە و گرووپە میلیشیاکان کردوویانە.
نزیک کاژێر 19:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێرش کراوەتەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێرشەکە بە درۆن بووە. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، هیچ زیان بە کێڵگەکە و کۆمپانیای دانە گاز نەگەیشتووە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای هەولێر دەڵێت: "ئاسایش دەستگیری کردم"، بەڵام دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، بەدواداچوونیان کردووە و ئاسایشی هەولێر رەتیدەکاتەوە ئەو نوێنەرەیان دەستگیرکردبێت.
کارکردن لە رێگەی دووسایدی دهۆک-باعەدرێ بەردەوامە. بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک دەڵێت، کارەکانی پڕۆژەکە "بەباشی" بەڕێوەدەچن و ئەگەری هەیە پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت.
نزیکەی پێنج رۆژە ژمارەیەک فەرمانبەر و مامۆستای ناڕازیی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە. تیمێکی پزیشکیی خۆبەخش چووە نێو خێمەی ناڕازییەکان و پزیشکێک دەڵێت، "بەرگریی لەشیان زۆر لاواز بووە، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار پزیشکێکی 24 کاژێرییان بۆ دابین بکات".
نزیکەی هەفتەیەکە عێراق هاوردەکردنی پەلەوەری لە پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە قەدەخە کردووە. وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێمی کوردستانی بە سیاسی کردووە."
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، گۆڕستانەکانی سەنتەری شار دادەخەن و بڕیاریان داوە هیچ مردوویەکی دیکە لەو گۆڕستانانە بە خاک نەسپێردرێن.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هاوردەکردنی پەتاتە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ قەدەخە کراوە. دەشڵێت، "پەتاتە ئەوەندە زۆرە کێشەی بەبازاڕکردنی هەیە."
دکتۆر ئازاد نەجاڕ، تەمەنى 53 ساڵە و خەڵکى زاخۆیە، لە سوێد پزیشکە و توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد دروست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى دیکەیە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری: لە هەموو پەلەوەرخانەکان پشکنین دەکرێت و تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشییەکی ئەنفلۆنزا دەرنەکەوتووە
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران دەڵێت، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کواڵێتی خراپ، پێنج بەنزینخانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخران.
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 97٪ـی خاوەن پێداویستیی تایبەت بایۆمەترییان کردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "تەنیا 1900 کەس ماون بایۆمەتری بکەن".
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، هەنگاوەکانی پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان کاتێکی زۆر و هەنگاوی زۆری پێویستە، بۆیە بڕیاریان داوە پێداچوونەوەیان پێدا بکەن و دەیانەوێ پرۆسەکە خێراتر و ئاسانتر بێت.
گوتەبێژی نەوەی نوێ دەڵێت، دەرگەی گفتوگۆیان بەڕووی پارتی و یەکێتی داخستووە و بەشداری لە حکومەتی داهاتوو ناکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی "5 تیرۆریستی داعش"ی لە دەورووبەری سلێمانی رایگەیاند و دەڵێت، سەرجەمیان داواکراوی دادگەکانی عێراق بوون.
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئەمشەو 15 کامێرای تیژڕۆیی لە سەنتەری شارەکە بەشێوەی ئەزموونی دەکەونەکار.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، فەرماندەی گشتیی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق رایگەیاندووە، هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن. لەبارەی هەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش ئەو فەرماندەیە گوتوویەتی، "هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە."
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، 70%ی موەلیدەکانی قەزاکە بێدەنگ کراون. ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو 20 رۆژی دیکە هیچ موەلیدەیەک نامێنێت بێدەنگ نەکرابێت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پار 91 مامۆستا لە حوجرەکانی وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتیان پێدراوە و بوون بە مامۆستای ئایینی.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی ئەنفلۆوەنزای باڵندە، هاوردەکردنی پەلەوەر و بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق قەدەخەیە.
بەپێی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عێراق، هەر یەک لە پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی تەمەنی یاساییان تەواو کردووە و دەبێت خانەنشین بکرێن. جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێت، "دۆخی ئێمە تایبەتە، ناکرێت من و پارێزگار لە یەککاتدا خانەنشین بین تاوەکو جێگرەوە دیاریدەکرێت."
پاسێکی عومرەکارانی کورد لە سنووری سعودیە - عێراق و لە کاتی چوونیدا، تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، "کەسێک گیانی لەدەستداوە و 13ی دیکەش بریندار بوون".
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی ناوی ئەو 500 کەسە ئاشکرا دەکرێت، کە بەشێوەی گرێبەست بۆ فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە دامەزرێندراون.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، لە سنووری قەزای چۆمان ماتۆڕسوارێک کەوتووەتە نێو رووبار و گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون ئاگرکەوتووەتەوە بەوهۆیەوە شوقەیەک سووتا، بەڵام هیچ زیانی گیانی نەبوو.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، لە سنووری حاجیاوا بەهۆی بۆردوومانێکەوە کە لە رێگەی دۆرنەوە کراوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم خانەنشینان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" بڵاوکردەوە و داوا دەکات، "بە زووترین کات" فۆرمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەکە بە پڕکراوەیی بگەڕێننەوە
مانگی تەممووزی 2024، بۆ یەکەمجار خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، بەهاوتاکراوی مووچەیان وەرگرت، بەڵام هاوتاکردنەکە تاوەکو ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازیی نەگرتووەتەوە. وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "ئەم پڕۆسەیە رێکار و کاتی زۆری دەوێت، بەڵام دڵنیایی دەدەین بەشێکی زۆری چارەسەر دەبێت."
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، پار هەنگوین بەراورد بە ساڵی پێش خۆی 21 تۆن کەمتر بووە. بەڕێوەبەری پاراستنی رووەک لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "بەهۆی کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەواوە هەنگوین لە ناوچە شاخاوییەکان کەمی کردووە."
وەزارەتی پێشمەرگە کۆمەڵێک رێنمایی بۆ خانەنشینبوونی ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتەکە بڵاوکردەوە. وەزیری پێشمەرگەش دەڵێت، "لە ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی لە وەزارەتەکەمان خانەنشین دەبن."
22ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک تەمەنی ببێتە 60 ساڵ، خانەنشین دەکرێت. ئەمڕۆش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی گوت، "زیاتر لە 25 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن."
سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان وازی لە پۆستەکەی هێنا و جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان دەڵێت، "سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و کاتێک دیاری دەکەن بۆ درێژەدان بە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان."
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر، 700 مێگاوات کارەبا کەم دەکات. بەڵام ئێستا بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
ئەندامێکی شاندی یەکێتی دەڵێت، لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشچوونی باش لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە و لە رێککەوتنەوە نزیکن
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی گازی (LPG) لە وێستگەی گازی کۆرمۆر، 700 مێگاوات کارەبا کەم دەکات.
زیاتر لە سێ رۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، " گفتوگۆکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق هێشتا بەردەوامن، بەڵام لە قۆناخەکانی کۆتاییداین".
نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک دەڵێت، بەهۆی داخستنی پاڵاوگەکانی کواشێ لە دهۆک، ئەم مانگە نرخی ئەمپێری موەلیدە "زیاتر" دەبێت لە مانگەکانی رابردوو.
پار لە هەرێمی کوردستانەوە دەیان تۆن پەتاتە، سێو و هەنار هەناردەی دەرەوە کراون، زۆرترینیان بۆ وڵاتانی کەنداو بووە. هەناردەکردنی هەنار کەمی کردووە و پەتاتەش زیادی کردووە.
زیاتر لە 10 هەزار دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بایۆمەترییان کردووە. فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "تەنیا ماوە بەغدا پارەکە خەرج بکات."
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە هاوکاریی 18 تیمی شوێنەواری بیانی، لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوار و بەردەوام دەبن. دەشڵێت، "زیاتر لە 40 هەزار پارچەی شوێنەوار لە هەرێمی کوردستان هەن."
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان - لقی دهۆک دەڵێت، سەگە بەرەڵاکان مەترسییان لەسەر کۆمەڵگە دروستکردووە، بۆیە رەزامەندییان داوە بۆ لەنێوبردنیان. گوتەبێژی شارەوانیی دهۆکیش دەڵێت، "کارەکانی شێڵتەری سەگە بەرەڵاکان لە دوا قۆناخدایە و بەمنزیکانە تەواو دەبێت."
راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەڵێت، بڕیاریان داوە مارەیی کچانی ئێزدی لە 75 گرام زێڕەوە کەم بکرێتەوە بۆ 25 گرام
سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان دەڵێت، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەچێتە بەغدا.
پۆلیسی راپەڕین دوو باندی دزیکردنی لە قەزای حاجیاوە دەستگیر کرد. گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: "دوو باندەکە زیاتر لە 50 قازیان دزیبوو."
نەوەی نوێ کە سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمان لە فراکسیۆنەکەیانە، داوا دەکات چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، پارتی و یەکێتی تائێستا یەکلانەبوونەتەوە. دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "دانیشتەکە، تەنیا لەسەر رێژەی یاسایی ئامادەبوون، وەستاوە."
پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، زۆربەی ئەو شیعانەی کۆبوونەوەى پەرلەمانیان بەجێهێشت، نوێنەری پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق بوون. دەشڵێت، "تەنیا یەکێتی و پارتی دەتوانن لەگەڵ شیعە و سوننە رێکبکەون."
تورکیا بڕیاری داوە 13 کورسیی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) پێشکێش بە فێرخوازانی هەرێمی کوردستان بکات. خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان مەرجەکانی بڵاوکردوونەتەوە و دەڵێت، "هەرکەسێک ئارەزووی خوێندن لەو وڵاتە دەکات، با فۆرم پڕبکاتەوە."
جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی کاتیی ئێستای پەرلەمان دەست لەکار بکێشێتەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانتارێکی یەکێتی جێگەی دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پار زیاتر 78 هەزار تۆن فێنککەرەوەی جۆری سپلیت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، سێ گەورەترین مۆزەخانە بە شێوازی مۆدێرن دروست دەکرێن. لە هەولێر و دهۆک زەوییان بۆ دابینکراوە. بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانیش دەڵێت، "زەویی بۆ پڕۆژەکە دیارکرا، بەڵام شوێنەکەمان بەدڵ نەبوو، بۆیە داوای گۆڕینمان کردووە."
سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش دەڵێت، لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی دوو هەزار رزگاربووی دەستی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە "مینحەیان بۆ بڕاوەتەوە." دەشڵێت، "تاوەکو هەموویان سوودمەند دەبن، بەردەوام دەبێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو لەگەڵ ئەگەرى نمەبارانێکى کەم. کەشناسێکیش دەڵێت، "20ـی مانگ شهپۆلێكی باران، بهفر و سهرما ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه."
بەپێی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردە، لە سبەی یەکشەممەوە تاوەکو 25ـی کانوونی دووەم پشووە. بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی دهۆک دەڵێت، "بەهۆی کۆتاییهاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم، لە سەرجەم قوتابخانەکان پشووە."
سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشکردنی ئەو نەوتە دەکرێت کە حکومەتی عێراق ناردوویەتی. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، بڕیارە سبەی نەوتەکەی بەغدا بگاتە، کاتێک گەیشت، کاتی دابەشکردنەکەی ئاشکرا دەکەن.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک "زۆر دابەزیوە"، بەو هۆیەوە لە دوو مانگدا خاوەن کێڵگەکان زیاتر لە چوار ملیار زەرەریان کردووە.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، خۆ دەرخستنی ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخەیە و تەواوی پەیجەکانی دەرەوەی وەزارەتیش دادەخرێن. وەزیری پێشمەرگە دەڵێت، "هەندێک بابەت تایبەتمەندی پیشەیی و سەربازییان هەیە و نابێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێنەوە."
گوتەبێژی پۆلسی هەولێر رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ ژنێک کە بەهۆی تەقینی سۆپاوە سووتابوو، گیانی لەدەستدا. کەسوکاری ژنەکەش دەڵێن، "٪100ی جەستەی سووتا بوو."
قایمقامی ئاکرێ دەڵێت، "ئامادەکاری بۆ جەژنی نەورۆز دەستیپێکردووە. ئەم ساڵ بەرنامەی جیاوازمان بۆ جەژنی نەورۆز دەبێت." گەشتوگوزاری قەزاکەش دەڵێت، "پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیاری بیانی لە جەژنی نەورۆز بەرز ببێتەوە."
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە دەشتی هەولێر پەڵەی نەداوە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر پەڵە زیاتر دوابکەوێت، بەرهەمی گەنم لە دەشتی هەولێر بۆ نیوەی پار دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "20ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ پەڵە."
قایمقامی زاخۆ دەڵێت، پێنج هۆڵی پرسە لە تەنیشت یەکدی دروست دەکەن و لە مانگی رەمەزاندا بەردی بناخەیان بۆ دادەنرێت
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."
کەسێک لە هەولێر بە دیلیڤەری داوای مۆبایلی کردووە، بەڵام لەبری ئەوە کلێنس و کاخەزی بۆ براوە. پۆلیسی هەولێر دەڵێت، کەسی فێڵکەریان دەستگیر کردووە.
ئەندامێکی لیژنەی ئابووریی پەرلەمان دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق پێی راگەیاندوون بە مەرج مووچەی مانگی یەک دەنێرن
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی بەرەی گەلی کرد. سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر دەڵێت: "پێمان گوتن بەشداری لە حکومەت ناکەین".
گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای بەنداوی کفری، کوڕێکی 15 ساڵان گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی هەنار و بەرزبوونەوەی نرخەکەی، قەدەخەی سەر هاوردەکردنی هەنار هەڵگیرا.
بەهۆی داخستنی رێگەی خەلەکان، لە دێگەڵە قەرەباڵخیی زۆر دروستبووە و سەدان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی تایبەت گیریان خواردووە.
ژن و پیاوێک لە سنووری بەحرکەی هەولێر کوژران. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، "لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە."
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، بەهۆی پێدانی پشکنین بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت هەندێک لە پشکنینەکان نرخەکەی 10 هێندە زیادیکردووە، بۆیە لە دادگەی بەرایی هەولێر سکاڵایان لەسەر وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکە تۆمارکردووە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەردەوام دەبن لە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و هەموو ئەو شوێن و کۆمپانیایانەی دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە و چاوپۆشی لە هیچ کەسێک ناکەن، "ژینگەی هەولێر و تەندروستیی هاووڵاتییان، بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە".
سەرۆکی دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ راییکردنی کارەکانی بەهەمیشەییکردنی کارمەندە گرێبەستەکانیان، "ئەم مانگە لیستی مووچەی بەهەمیشەییکردنیان بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرین".
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو. ئایدن مەعرووف دەڵێت، کۆبوونەوەکە "زۆر زۆر گرنگ و مێژوویی بوو". دەشڵێت، "حکومەتی عێراق پەرتەوازەیی لایەنە سیاسییەکان دەقۆزێتەوە و مووچە وەکو گوشارێکی سیاسی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنێت."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام نەگەیشتوونە هیچ ئەنجامێک، بۆیە بڕیاردرا لیژیەنەک لە وەزارەتی دارایی بۆ بەداواداچونی پرسی مووچەی مانگی 12 و کێشەکانی دیکەی مووچە پێکهێندرێت.
جەمال کۆچەر دەڵێت، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ تەیف سامی، پرسیاری مووچەی مانگی 12ی لێکردووە و ئەویش گوتی، لە 2024دا 12 مووچەی ناردووە، ئەگەر بڕیارێک نەدرێت، هیچ پارەیەکی دیکە نانێرێت.
هونەرمەند رۆژین رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە زاخۆ بەشداربووم، کۆمەڵێک کەس هەستابوون بە دانانی ڤیدیۆی شەوی ئاهەنگەکە بە شێوازێکی ناشرین و هەڕەشەیان لێ دەکردم، بۆیە سکاڵام تۆمارکرد.
گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زۆرینەی خانەنشینان مووچەکانیان هاوتاکراوە، تاوەکو دوو مانگی دیکە هەموو خانەنشینانی هەرێمی کوردستان مووچەیان هاوتادەکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، پار زیاتر لە 600 هەزار تۆن پەتاتە لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێندراوە و بەشێکی هەناردەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی کەنداو کراوە.
زیاتر لە 20 رۆژە نووسینگەی کاروباری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی لە کەمپەکان کراوەتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک دەڵێت، "بەهۆی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە تاوەکو ئێستا پرۆسەکە دەستی پێنەکردووە."
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ئەمڕۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی هەموو پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت. دەشڵێت، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەرەوەردەکانی هەولێر، دهۆک و کەرکووک دابەشبکرێت."
بهڕێوهبهری نەوت و کانزاکانی ههولێر دەڵێت، ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو نەوت دابەش دەکرێت، کارتی زیرەک بۆ خێزانەکان دروستدەکرێت و لە بەنزینخانەکاندا نەوت وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە رووداوی گوت، چوار کەسیان لەسەر هێرشکردنە سەر رێباز سوورچی (رێباز مالکاول) دەستگیر کردووە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دەڵێت، کێشەی دەروازەی خابوور چارەسەرکراوە و لە چەند کاژێری داهاتوودا هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێتەوە.
گوتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی پیسبوونی ژینگە بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەکانەوەیە. پار لە پارێزگای هەولێر 54 پاڵاوگەی نایاسایی داخراون. سەرۆکی دەستەی ژینگە داوا دەکات سیستمی هاتووچۆی گشتیی کارا بکرێت بۆ ئەوەی زیانی دووکەڵی ئۆتۆمبێل کەمتر بێت.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی عێراق بڕیاری داوە لەمەودوا بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت، کارتی زانیاری پێویست نییە و ئەوەیشی بە "بڕیارێکی گرنگ" ناوبرد. دەشڵێت، بڕیارەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت.
سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان دەڵێت، ئامارەکانی تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان لە ساڵی 2024 "دڵخۆشکەر نین"؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پار 15 پیاو لەلایەن ژنەکانیان بە هاوکاریی کەسانی دیکە کوژراون.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، سبەی چوارشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی بە رەچەڵەک عەرەبیان دەستگیرکردووە، کە بە ناوی وەرگرتنی ڤیزاوە فێڵی لە خەڵک کردووە. گوتەبێژەی بەڕێوبەرایەتییەکەش دەڵێت، "پێشەکی 4000 هەزار 5000 دۆلاری لە هەر کەسێک وەرگرتووە، کە بەڵێنی وەرگرتنی ڤیزای پێداوە، دواتر خۆی ونکردووە."
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو کوڕەی دەستگیرکردووە کە بەهۆی دەستبەسەرکردنی باوکییەوە تەقەی کردبوو و دوو پۆلیسی بریندار کردبوون.
رووداوەکە لە رێگەی دەروازەی هەڵەبجە روویداوە. تەکسییەک خۆی کێشاوە بە تراکتۆرێکدا و سێ سەرنشینی گیانیان لەدەستدا، دواتر شۆفێری تاکسییەکەش گیانی لەدەستدا.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات. سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، "رۆژی چوارشەممەی داهاتوو تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ دەستپێدەکات و مامۆستایانی هەڵەبجە و سلێمانی بایکۆتیان شکاندووە."
پارێزگای هەولێر ئاماری رۆژانی پشووی سەری ساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلانەکەیان وەکو خۆی جێبەجێکردووە و هیچ گرفتێک دروست نەبووە.
سبەی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەست بە دابەشکردنی دوا بەشی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت. بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت، "تاوەکو ئێستا هیچ ئاگادارییەک لە بانکەوە بۆ ئێمە ناهاتووە، ئەگەر سبەی نەیەت ئەگەری هەیە بکەوێتە رۆژی سێشەممەی داهاتوو."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت، لە 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 120 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە، "بەراورد بە سەری ساڵی پار، هاتنی گەشتیاران 20٪ زیادیکردووە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەم دوو رۆژە کەشوهەوا بەهارییە و دەتوانن بێ دوودڵی گەشت بکەن."
گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا زۆربەی هۆتێل و مۆتێلەکان پڕ بوون لە میوان و شوێنیان نەمابوو. گەشتوگوزاری هەولێر دەڵێت، هاتنی گەشتیار بۆ سەری ساڵ بەراورد بە پار زیادی کردووە، بەڵام گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت، ئەم ساڵ گەشتیاریان کەمتر بوون لە پار.
بەشێک لە هاونیشتمانییانی ناحیەی دینارتە لە سنووری پارێزگای دهۆک گلەیی لە کەمیی کارەبای نیشتمانی دەکەن. بەڕێوەبەری کارەبای شارۆچکەکە دەڵێت: "ماوەیەکە کارەبا زۆر خراپە"، بەڵام ئەو کێشەیە تەنیا لای ئەوان نییە و لە هەموو پارێزگای دهۆک وایە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا، بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەیش بریندارە.
ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لە پلانی دایە ئەم ساڵ زیاتر لە 200 هەزار دار و گوڵ بچێنێت، ئەوەش وەکو هەوڵێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی رێژەی سەوزایی.
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، تائێستا لە هەندێک ناوچە پەڵەی نەداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم. کەشناسێکیش دەڵێت، "تاوەکو 15ی کانوونی دووەمیش ئاساییە ئەگەر پەڵە بدات."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم هەیە. کەشناسێکیش دەڵێت، "هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
بەرگریی شارستانیی هەولێر رایدەگەیێنێت، بۆ ئەوەی دوا شەوی ساڵی 2024 بە خۆشی و بەبێ هيچ رووداوێکی نەخوازراو بەسەر ببەن، پێویستە منداڵان دوورکەونەوە لە یاریی ئاگرین و باڵۆن.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک زیاتر دابەزیوە، بەهۆی ئەوەی ئێستا مریشک هەناردەی خواروو و نێوەڕاستی عێراق ناکرێت.
سەرۆکی دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ نزیکەی 3 ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و پاشماوەکانی جەنگ پاککراونەتەوە. دەشڵێت، "ئەم ساڵ 8 کەس بە مین و تەقەمەنی گیانیان لەدەستداوە".
گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت."
بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە، بازاڕەکانی دراو لە هەولێر و دهۆک چوار رۆژ و لە سلێمانی سێ رۆژ دادەخرێن، لەو ماوەیەدا نرخی دۆلار بە جێگیری دەمێنێتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە هەموو تواناکانی خۆیان دەخەنەگەڕ تاوەکو کارەبای زیاتر بە هاوبەشان بدەن. دەشڵێت، لە سبەینێ(سێشەممە)وە کاژێرەکانی پێدانی کارەبا یەک بۆ دوو کاژێر زیاد دەبێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارە دوای پشووی سەری ساڵ پاداشتی دارایی بژمێرەکان دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 50 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.
.بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک گوتی، "ئەو دوو کرێکارە لە خێوەتدا دەژیان. ئەم شەو نزیک کاژێر 02:00 بەرەبەیان دوای کارکردن گەڕاونەتەوە و سۆپای گازیان هەڵکردووە، دواتر خەوتوون. بەهۆى لێچوونى گازەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە."
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر خێزانێک بە زۆر منداڵەکەی بنێرێتە شەقام بۆ کارکردن، دەدرێتە دادگە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی ئەو مامۆستایانە دابەشناکرێت. سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، "لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان وەردەگرن."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند لە دوای سەری ساڵەوە دابەشکردنی گازی ماڵان دەکرێتە کۆبۆن و هەر خێزانێک بۆی هەیە لە مانگێکدا تەنیا دوو بوتڵ گاز وەربگرێت.
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی جیاوازیی سیستمی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان و بەغدا و کۆدی یو پی ئێن، 26 هەزار مووچەخۆر کێشەیان بۆ دروستبووە. گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیش دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بە هەزاران کەس مووچەیان وەرنەگرتووە."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند پرۆسەی دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر دانیشتووانی پارێزگاکە بە "سەرکەوتوویی" کۆتایی هات و 99٪ـی دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە نەوتیان وەرگرتووە.
دوێنێ چەند بالۆنێک لەنێو ئارایشگەیەکی هەولێر تەقینەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێت، بەدواداچوونیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە گازەکە بە نایاسایی دروستکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتوون، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ 45 نیڤشکان دابین بکەن کە رێژەی کەمئەندامییان 70٪ زیاترە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر بیانییەک موڵکێکی 50 هەزار دۆلاری بکڕێت، دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ مافی نیشتەجێبوون وەربگرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، گوژمەیەکی پارە بۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەم نێردراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی گواستنەوەی گوژمەیەکی دیکە دەکەن. گوتیشی، "پێش سەری ساڵ دابەش دەکرێت و ئەگەری هەیە مانگی 12ش دابەش بکرێت".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ، ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە ماوەی 16 رۆژیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە ئامادەکاری کردووە بۆ سەری ساڵ و پێشوازیکردن لە گەشتیاران. سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "چاوەڕێ دەکەین پشووی سەری ساڵ 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکات."
ساڵانە کۆنگرەی ئاشتیی جیهانی لە قاهیرەی پایتەختی میسر سازدەکرێت، ئەم ساڵێش بە بەشداری 22 وڵاتی عەرەبی و 500 ئەندام کۆنگرەکە بەڕێوەچوو. عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان وەک تاکە کورد بانگهێشتی ئەم کۆنگرە جیهانییە کرا. وەک باڵیۆزی ئاشتی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هەڵبژێردرا و خەڵاتکرا.
بڕیارە ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە پیرمام لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆببنەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، لە حکومەتی داهاتوو "تەنیا بەشدار نابین، بەڵکو هاوبەش دەبین". سەرچاوەیەکیش لە پارتی دەڵێت، چاوەڕێن بزانن داواکارییەکانی یەکێتی چین، ئەوکات قسەی خۆیان دەکەن.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ وەک تاقیکردنەوە بۆ یەکەمجار لە کەمپی شاریا مامەڵەی کارتی نیشتمانی بۆ ئاوارەکان دەستیپێکرد.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی دیبەگە لە هەولێر، چوار ئەندامی یەک خێزان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چەند رۆژێکە شاندێکی وەزارەتی پلاندانان بە لیستی پاداشتی دارایی بژمێرەکانەوە لە بەغدایە. دەشڵێت پێش سەری ساڵ پاداشتە داراییەکانیان دابەشدەکرێت.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووق تەواو بوون، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
لەگەڵ رایگەیاندنی، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى 12ی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى بۆ ساڵی خوێندنی (2024- 2025)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان کەمدەکەنەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـش دەکرێت.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەڵێت، بەهۆی دواکەوتنی مووچە بایکۆت فراوان بووە و تاوەکو مووچەکان وەرنەگرن بایکۆت ناشکێنن.
دوای بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ ئێوارە لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا بەهای لیرەی سووری دابەزی. گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێریش دەڵێت، "ئەمڕۆ ئێوارە بەراورد بە بەیانیەکەی یەک ملیۆن لیرە نزیکەی 200 هەزار دابەزیوە".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و بڕی 20 کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، کەشناسێکیش دەڵێت، "ئەمشەو یەکێک دەبێت لە ساردترین شەوەکان و پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری دروستبوونی شەختە هەیە".
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێن، سبەی یەکشەممە، شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری سەرکەوتوو بووە و 99.5٪ـی کارەکانی تەواو بوون. ئەمشەو سەرژمێری تەواو دەبێت و هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی کاتەکەی.
گوتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەم ساڵ سەردانی بەغدا دەکات. سەرچاوەیەکیش دەڵێت، "داهاتی ناوخۆ تاوەکو ئێستا بۆ بەغدا نەنێردراوە."
بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر دەڵێت، 94٪ـی دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە نەوتیان وەرگرتووە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران و بەفر سەرەتا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و دواتر لە سۆران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "سبەی ئێوارە لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بەفربارین هەیە."
سەرۆکی لیژنەی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی دەڵێت، ئەو فاسۆلیا تەڕەی لە عەلوەی سلێمانی بڵاوبووەتەوە، مادەی نیتراتی بە رێژەیەکی زۆر تێدایە. بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی سلێمانیش دەڵێت، "دەستمان بەسەر 80 تۆندا گرتووە."
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرژمێری زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 90٪ی کارەکانی تەواو بووە. دەشڵێت، "تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە شایستە داراییەکانی بژمێرەکان دابەشدەکرێت."
جێگری سەرۆکی هاوپەیمانیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەڵێت، وەکو کورد داوای سیستمی فیدراڵی دەکەن، "کێشەی ئێمە لەسەر قەندیل و پەکەکەیە، ئەگەر ئەوان لای ئێمە نەمێنن، ئێمە و کوردی سووریا هیچ کێشەیەکمان نییە." گوتیشی، "هەموو زیندانییان ئازاد دەکەین و هەوڵدەدەین کەسی سیاسی لە زینداندا نەمێنێت."
گوتەبێژی سەندیکای پارێزەرانی هەولێر دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 167 سکاڵا لەسەر پارێزەران تۆمارکراون، بەڵام 17 پارێزەر سزادراون.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق کار لەسەر گواستنەوە لە بودجەدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی 11 و 12، کورتهێنانی مووچەی مانگی 10ش بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.
رابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، لە هەفتەی رابردووەوە زۆر بە گرنگی سەیری گۆڕانکارییەکانی ناو سووریا دەکەن و پێویستە کوردی سووریا ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و بچنە ناو حکومەتی داهاتووەوە. دەشڵێت، "کوردەکانی ناو تەحریر شام پێیانگوتم 'جۆلانی زۆر خۆشی دەوێی'. "
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون و بەزووترین کات کارمەندانی سەر سندووق پاداشتە داراییەکانیان وەردەگرن.
دوای 10 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی ناحیەی دینارتە لە سنووری ئاکرێ، زانیارییەکی سەرەتایی دەگاتە کەسوکاری. باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "ئێمەش تەنیا گوێمان لێبووە کە شوێنەکەی زانراوە، بەڵام نە بینیومانە نە گوێمان لە دەنگی بووە."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە" لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت و مووچەی مانگی 11ش دەنێردرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، دانیشتنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دوای سەری ساڵ هەڵگیرا و دەنگ لەسەر هیچ یاسایەک نەدرا.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، باوکێک کچەکەی بە دەستڕێژی گولـلە کوشتووە.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، خەریکی ئامادەکارین و کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم نۆیەمین کۆنگرە دەبەستن. بڕیاردەری فراکسیۆنەکەش گوتی، پەیڕەوی ناوخۆ هەموار دەکرێتەوە تاوەکو سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین خۆی بۆ ئەمینداری گشتی بەربژێر بکاتەوە.
بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ مۆڵەتی کۆتایی و سەرەتاییان بە 35 پڕۆژە داوە. دەشڵێت، ژمارەی پڕۆژە مۆڵەتپێدراوەکانی ماسی گەیشتووەتە 421 پڕۆژە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەڕ لە نێوان خوێندکارێک و برای خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی روویداوە و دوو کەس بریندار بوون. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکیش دەڵێت، "ئەو دوو قوتابییە دەدرێن بە لیژنەی جڵەوگیری و رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داوایان لە بەغدا کردووە 430 ملیار دیناریان بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن. دەشڵێت، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە، ناوەڕاست یان کۆتایی هەفتەی داهاتوو، لیستی مووچەی مانگی 10 رادەگەیێندرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کۆمەڵێک مەرجی بۆ بەشداریكردنی كۆمپانیاكان بۆ حەجی 2025 بڵاوکردەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، "ئەو کۆمپانیایانەی پار سزادراون ئەم ساڵ ناتوانن بەشداری بکەن."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش گوتی، "لەدوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاژێرەکانی کارەبا زیاد دەکەن."
سەنتەری میترۆ، خەڵاتکردنی دیار کوردە وەکو یەکێک لە نایابترین پەیامنێرانی بیانی لە ئەمریکا بە "موژدە و رۆژە خۆشەکە" ناودەبات و دەڵێت، ئەم خەڵاتە پێگەی پیشەیی رووداو لە جیهان و كاریگەریی پەیامنێرانی لە پایتەختی وڵاتانی دنیا دەردەخات.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، لە 11 مانگی ئەم ساڵدا، زیاتر لە دوو هەزار و 207 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکە روویانداوە. دەشڵێت، "بەراورد بە پار رووداوەکان زیادیانکردووە."
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر دەڵێت، بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر پەناگەیەک بۆ ئافرەتە بێ ماڵ و تەنیاکان دەکرێتەوە.
سەرۆکی بەرەی گەل لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دواکەوتنی مووچە و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەڵێت، "تەنیا داهاتی مەرزەکان (خەتی تایبەتی سەرۆک) و بازگەکانی زۆنی سەوز زیاترە لە 150 ملیۆن دۆلاری مانگانە،" هەروەها لە "زۆنی زەردیش دڵنیام سێ هێندەیە."
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاریداوە بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، هیچ پاشگەزبوونەوە و گۆڕانکارییەک بەسەر بڕیارەکەمان نەهاتووە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە و "چونکە بڕیارێکی سەرپێی نەبووە."
بەڕێوەبەری راگەیاندنی قایمقامیەتی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان و پیسکردنی ژینگە 39 خاوەن موەلیدە سزادران.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سبەی تۆمارکردن بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمەتری لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
نرخی ئەمپێری کارەبا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و شاری کەرکووک دیاری کرا. لە هەولێر گرانترینە و لە هەندێک شوێن زیاتر لە 17 هەزار دینارە، لە کەرکووکیش هەرزانترینە و لە هەندێک شوێن سێ هەزار دینارە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی ماوەی شایستەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای دهۆک رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە کەمپەکانی دهۆک قۆناخی یەکەمی سەرژمێری مانگێک دوای شوێنەکانی دیکە دەستیپێکرد، بەڵام ئەگەری هەیە پێش وادەی خۆی تەواو ببێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 760 ملیار وەکو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 گەیشتووە، بەڵام جارێ بڕیار نەدراوە کە ئەو کورتهێنانەی هەیە چۆن پڕدەکرێتەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئامادەکارییەکانی ئەوان، پێویستە لە 15-12-2024، قۆناخی سێیەمی سەرژمێری کۆتایی بێت. بەرپرسانی سەرژمێری لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش دەڵێن، "پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەچووە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو لە زۆرینەی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر و شەختە دروستدەبێت.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
سەرەتای هەفتەی داهاتوو دوایین قۆناخی سەرژمێری دەستپێدەکات و دوو هەفتە دەخایێنێت. سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئەمە گرنگترین قۆناخی سەرژمێرییە و تێیدا رێژەی هەژاری دەستنیشان دەکرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، نەخۆشییەکی ڤایرۆسی لەنێو پەلەوەرخانەکان بڵاوبووەتەوە. دەشڵێت لە وەزری سەرمادا نرخی مریشکی زیندوو بەرزدەبێتەوە.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، دۆسیەی گەشتیارانی هەرێمی کوردستانیان گەیاندە پارێزگاری ئیستەنبووڵ، کە زۆر جار لەلایەن فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆگچەنەوە لە ئیستەنبووڵ دووچاری کێشە دەبنەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، حەوت جووتیاری کوردی سنووری پارێزگاکە لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.
وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت، تەواوی دەرچووانى سنووری کەرکووک، شنگال، خانەقین و ناوچە دابڕاوەکانی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمى کوردستان وەرگیران.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو قوتابییانەی بەهۆی هەڵەی تەکنیکی و هەڵەی پڕکردنەوەوە ناویان لە هیچ زانکۆ و پەیمانگەیەک نەگەڕابووەوە، هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکانیان کرا و نزیکەی 700 خوێندکارى دیکە وەرگیران
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سێ بازرگانیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە، کە مادەیان لەسەر شێوەی کەپسول (قوت) داوە و لە گەدەی خۆیان هەڵیانگرتووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە رایگەیاند، ئهو كۆمپانیانهی كه مۆڵهتی فهرمییان له بهڕێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومرهی كوردستان وهرگرتووه، نابێت رێکلام و بانگەشە بۆ ئەوە بکەن کە عومرەکاران دەبەنە دەرەوەی مەککە و مەدینە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەم نزیکانە شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ پرسی مووچەی مانگی 10 سەردانی بەغدا دەکات.
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، دوو ژن بە ناوی کارمەندی سەرژمێری چوونەتە ماڵێک و شەش ملیۆن و 500 هەزار دیناریان لە ماڵەکە دزیوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2024، دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە قۆناخی دووەمدا، نزیکەی 1040 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێت، پڕۆسەکە بە تیروپشک و ئاشکرا لە بەردەم ئامادەبووان بەڕێوەدەچێت."
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت: ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند کرا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بەفربارینیش هەیە."
لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا، زیاتر لە 250 منداڵ لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی لەدایکبوون، کە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆک بوو. بەپێی یاسای سەرژمێریش، ئەو منداڵانە لە سەرژمێریدا تۆمار ناکرێن.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسند دەکرێت و بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت."
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، سبەی سێیەمین دانیشتنی دادگەی کارگێڕیى بەغدا لەبارەی سکاڵای لایەنە ناڕازییەکان بەرێوەدەچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 33٪ـی نیڤشکانان بایۆمەترییان نەکردووە. پششبینیش دەکات کاتی بایۆمەتری درێژبکرێتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لەماوەی سێ رۆژی قۆناخی دووەمی سەرژمێری، زیاتر لە 100 هەزار کەس پەیوەندیی تەلەفۆنییان بە سەنتەری پەیوەندییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی سەرژمێری لە دەستەی ئاماری هەرێم کردووە، "کە زۆربەیان کاریان لەسەرکراوە."
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.
بەرپرسى راگەیاندنی پڕۆسەی سەرژمێرى لە دهۆک دەڵێت، کارەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن، نزیکەی 90٪ـی کارەکانیان تەواو کردوون.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا زیاتر لە 21 کاژێر کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، لە هەندێک شوێن 24 کاژێر هەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشووی ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکان تاوەکو 10ـی کانوونی یەکەم درێژ کرایەوە.
بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک دەڵێت، 70%ی خەڵکی شنگال لە پارێزگای دهۆک بەشداری لە سەرژمێریدا دەکەن. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواش دەڵێت، "نەگەڕانەوەی ئاوارەکان مەترسی دروست دەکات."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق لە دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە سەرکەوتوو بوون. ئاماژەی بەوەش دا، "لە پلانمان دایە لە داهاتوودا زیاتر لە 6 لیوای هاوبەش دروستبکەین."
بەڕێوەبەری شیکردنەوەی داتاکان لە دەستەی ئامار دەڵێت، ئەو سەرژمێرییەی دەکرێت سوودی زۆری بۆ پلانی حکومەت دەبێت و دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆئەوەی گەشەی دانیشتووان بزانرێت
بە بڕیاری پارێزگاری نەینەوا، ئەو قوتابیانە و مامۆستایانەی نەینەوا کە لە هەرێمی کوردستانن، سبەی (سێشەممە) بۆیان کرایە پشوو.
راوێژكاری سەرۆكی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە حیزبەکان دەستکراوەن و دەتوانن سەردانی لایەنەکان بکەن، سەرچاوەیەکیش لە پارتی دەڵێت، دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، پارتی سەردانی هەموو لایەنەکان دەکات.
سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 چووەتە قۆناخی وردبینی و دواتر پارەکە رەوانە دەکرێت." دەشڵێت: رەنگە سبەی یان دوای سەرژمێری بەشێکی پارەکە بنێردرێت."
لە رۆژانی سەرژمێریدا جوڵهی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمهران ئاساییە، بەڵام ''چوونی هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق بۆ ئێران قەدەخەیە."
لە شەش مانگدا، چوار برا گیانیان لەدەستداوە. دوو لەو برایانە لە رووداوی تەقینەوەی گاز و یەکێکیان لە زێی گەورەدا خنکا، چوارەمیشیان ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هانی هاونیشتمانییان دەدات، لەکاتی سەرژمێری دا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە راستی و دروستی داتاکانی خۆیان لەو پرۆسەیە تۆمار بکەن.
لە رێگەی کەسنەزان بۆ هەولێر، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویدا، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەیش بریندارن.
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزی پێشمهرگه له ئامادهباشیی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان".
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەڵێت، قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی سەرژمێری، رۆژنامەڤانان ناگرێتەوە و داواش دەکات لە پاڵ رووماڵی پرۆسەکە، بەشداری لە سەرژمێریشدا بکەن.
"ئەو خێزانانەی لە پرۆسەی سەرژمێریدا تۆمارکراون، 3 جار سەردانیان دەکرێت." دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، دوای کاژێر 12:00ـی شەوی 21 ئەم مانگە، لە پرۆسەی سەرژمێریدا هیچ خێزانێک تۆمار ناکرێت.
راوێژكارێکی سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، راستەوخۆ دوای پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن، لیژنەی دانوستاندنکاری یەکێتی لەگەڵ لایەنکان کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی رایگەیاند، لە دوو رۆژی فێستیڤاڵی تەحین دا، زیاتر لە 35 تۆن بەرهەم فرۆشراوە. ژمارەی هاتنی گەشتیاران و سەردانکەران بەراورد بە پار، زۆر زیاتر بوو.
رووداو دیجیتاڵ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی بەستۆرە- دارەشەکران، کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، "ئەگەر هیچ کێشەیەک روونەدات، لە دوای 15 مانگەوە کارەبای گەڕەکی سەربەستی (32ـی پارک) دەکرێتە 24 کاژێری.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 53 کەس لەوانەی ناویان بۆ حەج هاتووەتەوە بڕی یەکەمی پارەیان رادەست نەکردووە، ئەگەر سەردانی نووسینگەی حەج و عومرە نەکەن، ناوی یەدەگ لە شوێنیان دادەنرێت.
جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە رایگەیاند، لە سەرژمێریدا پارێزگای هەڵەبجە وەکو قەزا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، ئەمەش بە بڕیارێکی نادروست ناودەبات و وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار بە کەمتەرخەم دەزانێت.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، 8 هەزار هاووڵاتی سوودمەند بوون لە رێگەپێدانى زەویى سندووقى و فراوانکردنى حەرەمى گوندەکان، ئەمڕۆش 150 رێگەپێدانى دیکە بۆ خاوەنی ئەو زەویانە دەرچوو.
زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان ناوی خۆیان لە فۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەرژمێری تۆمارکردووە، ئەمە بەپێی ئەو زانیارییانەی مەحموود عوسمان بە رووداوی دان.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی دەڵێت، سبەی دووەمین فێستیڤاڵی تەحین دەستپێدەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت
قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 39 خاوەن موەلیدە دەرچووە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 تەواو بووە و چاوەڕێ دەکەن وەزیری دارایی عێراق واژۆی بکات
کەشناسێک دەڵێت ئەمشەو تەمومژ بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە دوو رۆژی داهاتوودا ناوی بژمێران رادەگەیێندرێت."
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دوای کاژێر 12:00ی ئەم شەو ژمارەیەک کامێرای دیکەی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر، بەشێوەی تاقیکردنەوە تاوەکو 20 تشرینی دووەمی 2024 دەکەونە کار.
عەبدوڵڵای حاجی مەحموود رایگەیاند، محەممەدی حاجی مەحموودی برای و هێزەکەی دەستیان کردووە بە رووخاندنی خانووەکەی لە گوڵەخانە، سەرچاوەیەکی نزیک لە محەممەدی حاجی مەحموودیش دەڵێت، "تاوەکو خانووەکە لەگەڵ زەوی تەخت نەکرێت، دڵمان ئاو ناخواتەوە".
سبەی قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەویی بەسەر فەرمانبەرانی پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و 1000 فەرمانبەر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، سبەی سێشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رادەگرن و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی ناکەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی ماڵئاوایی کۆتایی لە ئەفسەرێکیان دەکەن، کە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە مۆڵەتیان بە 93 پڕۆژە داوە، کە نزیکەی نیوەیان لە هەولێر بوونە. زۆرترین پرۆژەش لە بوارەکانی بارزگانی و پیشەسازین، نیشتەجێبوونیش لە پلەی دووەم دێت.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر دەڵێت، "سەرەتای ئەم ساڵ رامانگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگاکە دەڕوێنین. ئەمڕۆ پڕۆسەکە کۆتاییهات".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 2057 ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە، 46 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکایەتیى شارەوانیى سلێمانی دەڵێت، 6000 فەرمانبەر ناویان بۆ وەرگرتنى زەوى گەڕاوەتەوە و "بەمزووانە زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک بارانبارین دەستپێدەکات و دواتر هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "شەپۆلەکە زۆر بەهێزە و ئەگەری لافاو هەیە و هەورەبرووسکەشی لەگەڵە."
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەوە، لە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە 5 هەزار دابەزی.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی رایگەیاند، بازرگانێکی بیانی مادەی هۆشبەریان لەنێو شاری هەولێر دەستگیر کردووە و 11 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری (کۆکایین) دەستی بەسەرداگیراوە.
ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی رایگەیاند، کەی ئەنجامی تانەکانەکان یەکلایی کرایەوە، ئەوکات سەردانی ئەو لایەنانە دەکەین کە مەبەستمانە.
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوایین رۆژ بۆ رادەستکردنی بڕی یەکەمی پارە لەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە 12ی ئەم مانگەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەڵێت، سبەی پلاتفۆڕمێکی نوێی هەلی كار رادەگەیێنین، کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری تێدا بکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، شاندێک بۆ مووچەی مانگی 10 چووەتە بەغدا، بەڵام تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچە تەواو نەبووە.
رێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، "لەسەر بڕیاری خۆمانین و بەشداری لە حکومەت دا ناکەین، تائێستا هیچ لایەنێکیش سەردانی نەکردووین."
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی هەموو کارەکانی پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە هەرێمی کوردستان تەواودەبن.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی رایگەیاند، دووەمین فێستیڤاڵی تەحین ساز دەکرێت، دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و جگە لە تەحین، چەندین بەرهەمی دیکەشی تێیدا نمایش دەکرێن
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 لەلایان بەغداوە تەواو نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند، سێ باڵەخانەی داینگە لە پڕۆژەکانی نێشتەجێبوونی هەولێر رادەستی ئەوان کران. سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: "خزمەتگوزاریی هەموو پڕۆژەکان دەدرێتەوە فەرمانگەکانی تایبەت بە خۆیان."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نێوڕۆکی کۆبوونەوەکە سەبارەت بە رێکارەکانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەیە کە بەشداریان کردووە لە پڕۆژەی هەژماری من، تاوەکو گفتوگۆ بکەن لەسەر رێکارەکان و بزانرێت بە کوێ گەیشتوون، چەند کەس ئەم هەفتەیە خۆی تۆمار کردووە و رێکارەکانی هەفتەی داهاتوو چی دەبن.
لە هەولێر ئەمڕۆ زەوی بەسەر فەرمانبەران و لە سلێمانیش زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت.
ئەو پیاوەی لە یەکێک لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە تویوتا پیکابێکی هەیە و هەرکەس بیکڕێت ژنەکەی دەمرێ، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی دەکات و دەڵێت، "هیوادارم هەمیشە بەم رووحیەتە بەردەوام بن لە خزمەتی کوردستان." پارێزگاری سلێمانییش دەڵێت، "ئێمە لێرە و ئەوانیش لە حکومەتەوە، بەیەکەوە بەردەوام دەبین لە خزمەت."
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 562 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێت، "پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و لە مانگی 12 کۆتایی دێت."
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چهند بڕگەیەک دەکات، سەبارەت بە پرسی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق، بارودۆخی دارایی و مووچە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت گفتوگۆ دەکات
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، سبەی هاوکارییەکە بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ ماڵپەڕی پێشکێشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ کارمەندانی سەرژمێری کارا کرا. سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێویستمان بە 13 بۆ 15 هەزار کارمەندە."
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگاکە بچێندرێن، تاوەکو ئێستاش 95 هەزار دار چێندراون. گوتیشی، هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت
نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان دوو هێندە بەرزبووەتەوە و لە بازاڕدا کیلۆیەک 2000 دیناری تێپەڕاندووە. گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان دەڵێت، "بەمزووانە کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە چارەسەر دەکرێت."
بەپێی بڵاوکراوەیەکی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پار داهاتی کۆمپانیاکەیان گەیشتووەتە، ترلیۆنێک و 659 ملیار دینار، بەوەش 11٪ زیادبووە بەراورد بە ساڵی 2022.
ئەو لیژنەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان پێکیهێناوە، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لیژنەیەکی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە، لەکاتێکدا بەشێکی حیزبەکان (ئەوانەی پێیان وایە لە هەڵبژاردندا ساختەکاری کراوە) مکوڕن لەسەر نەچوونە پەرلەمان، یاخود بەشدارینەکردن لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.
نوێنەری هاتووچۆ لە لیژنەکانی قایمقایەتی سلێمانی دەڵێت، "ئامانجی دانانی ئەم کامێرایانە بۆ دیاربوونی کاتی هاتووچۆی قوتابیان و خوێندکارانە، تاوەکو بزانرێت هاتن و چوونیان چەند کات دەخایێنێت، لە کوێ دەردەچن و بۆ کوێ."
رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، پاسەوانەکانی ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە کە لە چەمچەماڵ هێرشیان کردبووە سەر رۆژنامەنووسێک دەستگیرکراون، سەرنووسەری دەزگای میدیایی بواریش، کە رۆژنامەڤانەکەی چەمچەماڵ کاریان بۆ دەکات رایگەیاند: سبەی سکاڵا تۆمار دەکەن.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداربوون لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 وەک بژمێر (عداد). ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی لە 6ی تشرینی دووەم، رادەگەیێنن.
زانکۆی سلێمانی دەڵێت، فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ 116 مامۆستای گرێبەست دەرچوو، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی بایۆمەتری دەتوانن دەوام بکەن.
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە باشی و خێرایی بەڕێوەدەچن و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پرۆسەکە تەواو دەبێت.
چاکسازیی گەورانی سلێمانی ئەو دەنگۆیەی باس لە هەڵاتنی دوو تۆمەتبار دەکات، رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "هیچ سزادراوێکی چاکسازیی گەوران راینەکردووە".
گوتەبێژیی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی زۆریی بارانبارین لە پارێزگاکە، لافاو دروستبووە، ئاو چووەتە ناو بەشێکی زۆری خانوو و ئۆتۆمبێلەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی لەکارکەوتنی سیستم، لە ئەنجامی لێدانی هەورە برووسکە لە تاوەری کۆنتڕۆڵی تاقیکردنەوەکان، سبەی تاقیکردنەوەی پراکتیکی رەمپە بۆ 25ی تشرینی دووەم، دوخرا.
کارگێڕی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە ئاسانکاریمان بۆ کراوە، تاوەکو پاسە کۆنەکانی هاتووچۆی گشتی بگۆڕین بۆ پاسی مۆدێرن.
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، نزیکەی 7 مانگە لە هەولێر بانگدانی مەرکەزی دەستیپێکردووە. "پڕۆژەکە فراونتر دەکەین و هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە." بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەرینیش دەڵێت، "لە مزگەوتەکانی پشدەر 50٪ی کارەکانی بانگدانی مەرکەزی تەواو بووە."
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوی فەرمی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان کردووە و رایان دەسپێرێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو فرۆشگایانە بگرنەبەر، کە سیمکارت دەفرۆشن بێ پڕۆسەی تۆمارکردنی یاسایی.
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، سبەی لە بانکەکان بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکاتەوە. گوتیشی، "ژمێریاری پەروەردەکان وردبینیی لیستی شایستە داراییەکانی مانگەکانی 7-8یان تەواوکردووە".
زانکۆی جیهان لە هەولێر، مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە سەرجەم بەشەکانی راگەیاند کە بەرزترین کۆنمرە بۆ وەرگرتن 87٪ و نزمترینیش 55٪ـە.
بەهۆی "ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین" کە چاوەڕوان دەکرێت لە سبەیەوە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، سبەی لە کەرکووک و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی ''دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە سەرۆک زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا دەوام رابگرن.''
لە ناحیەی عەباسیی کەرکووک، ئەمڕۆ لافاو ژنێکی برد و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
لە گوندی پیرداودی سنووری پارێزگای هەولێر، گەلەسەگ پەلاماری کچێکی 11 ساڵان دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن، دوای رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە کچەکە گیانی لەدەستدا.
گوتەبێژی بەرگری شارستانیی دهۆک دەڵێت، لە کاتی بارینی بارانێکی زۆر، ئەو هاووڵاتییانەی ماڵیان لە بەنداوەکانەوە نزیکە، پێویستە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، فرۆشی سێ رۆژی ڤێستیڤاڵەکە ملیارێک و 435 ملیۆن دینار بوو. ئەندامێکی لیژنەی سەرپەرشتیاریش دەڵێت، ئەم ساڵ ژمارەی گەشتیار و سەردانکاران بەراورد بە پار، زیادبووە.
بەڕێوەبەرى گشتیى کشتوکاڵى سۆران دەڵێت، ئەم ساڵ بەراورد بە پار هەموو بەرهەمە کشتوکاڵییەکان زیادیان کردووە، بەهۆی بارانبارینی پێویست و بەکارهێنانی رۆژژمێری کشتوکاڵی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەیەنێت، رۆژى یەکشەممە ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024 - 2025 رادەگەیێندرێت.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک راگەیاند، ئەو جووتیارانەی گەنمی باوەڕپێکراو و پەسندکراو (بنەتۆو)ـیان هێنابوو، ئەمڕۆ پارەی گەنمەکەیان وەردەگرن.
جگە لە 18 زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان، 18 زانکۆ و لقی زانکۆیی تایبەت و 12 پەیمانگەی تایبەتیش لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بە پسپۆڕیی جیا هەن.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوەدا ئەو مامۆستایانە دوای تەواوبوونی بایۆمەتری، راستەوخۆ دەتوانن دەست بە دەوام بکەن، لەو رۆژەی بڕیارەکە دەرچووە واتا 28ـی تشرینی یەکەم، بۆیان هەژمار دەکرێت.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، وەک یەکەم زانکۆ فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ 567 مامۆستای وانەبێژ دەرکرد.
ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران رسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە کەمکرایەوە "بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان".
ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان راگەیێندرا. بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان ئیدی حیزب و بەربژێرەکان مافی دووبارە تانەدانیان لە هەڵبژاردن نامێنێت و هیچ شوێنێک نییە بتوانن سکاڵای لێ تۆمار بکەن
حکومەتی هەرێمی کوردستان، فرۆشتنی ژمارەیەک گیانداری کێوی لە بازاڕەکانی ئاژەڵان قەدەخە کردووە. گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، "راوکردنی ئەو ئاژەڵانەی مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە بەردەوامە، یەکێک لەوانە چۆلەکەی بووکە سوورەیە."
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەری هەیە سبەی نمەباران لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان ببارێت. کەشناسێکیش باس لەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێبکات و پلەی گەرما نزیکەی 8 پلە دابەزێت
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 465 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێت، "ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا، دەتوانین نەوتی دیکەش دابەش بکەین." گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێریش گوتی، نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەتەوە
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەڵەبجە تەواو بوون و سبەی کاژێر 10:00ی بەیانی فێستیڤاڵەکە دەستپێدەکات
قایمقامی قەزای ئاکرێ دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی یەکەم زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکەن. سەرچاوەیەکیش لە شارەوانیی دهۆک باس لەوە دەکات، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، ئەو خوێندکارانەی لە چوارچێوەی پرۆگرامی (لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق) دەنێردرێنە دەرەوە، لە هەندێک خزمەتگوزاری سوودمەند دەبن
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "شاندێکی وەزارەت بۆ ژمێرەی کۆتایی ئەم ساڵ سەردانی بەغدای کرد، بەڵام شاندی بردنی لیستی مووچەی مانگی 10 تائێستا نەچووە."
بڕیارە سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رابگەیێندرێت. گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لایەنەکان سێ رۆژیان بۆ تانەدان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتيی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو زەوی بەسەر نزیکەی 500 کەس لە کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت. راشیگەیاند، 6 هەزار کەس لە کەسوکاری شەهیدان تائێستا UPNیان نەکردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، سەردانی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسییۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کارمەندانی یەدەگ بڕە پارەیەک وەردەگرن.
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 50٪ی نیڤشکانان بایۆمەتریان بۆ کراوە. دەشڵێت، "کارەکان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن".
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو مامۆستایانەی وانەبێژبوون و کراون بە گرێبەست، فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچووە.
بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا لە تەنەف، لە سنووری سووریا و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەنێو بنکەکە بیستراوە.
نوێنەری سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق (کورد، شیعە و سوننە) لەبارەی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی حکومەتی بەعس لە کۆبوونەوەدان.
قائیمقامی ئاکرێ دەڵێت، رۆژی چوارشەممە 30 تشرینی یەکەم، لە ئاکرێ زەوی بەسەر زیاتر لە هەزار فەرمانبەر دابەش دەکرێت.
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێر دەڵێت، تەنیا لەم هەفتەیەدا نرخی بەرمیلێک نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەوە.
سوپای تورکیا نزیکەی 15 شوێنی لە چیای گارەی سنووری قەزای ئامێدی بووردومان کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
بڕیار بوو کاژێر ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق دەستپێبکات، بەڵام کۆبونەوەکە دواخرا. پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، "پەرلەمانتارانی سوننە بە بیانووی نایاسایی دانیشتنەکەیان جێهێشت."
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و سیاسەتڤانی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و ئەمریکا، دیداری مێری بەڕێوەدەچێت و تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا 49 کەس لە هەرێمی کوردستان لە رووبار و چەمەکاندا خنکاون.
دوو رۆژە بەراورد بە رۆژانی پێشتر بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەبێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 151 هەزار دینارە.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 26-10-2024) رایگەیاند " 100٪ دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردن کراوە، بۆیە وەکو کۆمەڵ ناچینە پەرلەمان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2024، ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "لە دوو ساڵی رابردوو بەهۆی بەفر و بارانێکی زۆر بەرهەمەکانی کشتوکاڵ زیانی زۆریان پێکەوت و بەرهەممان کەمیکردبوو، بەڵام ئەم ساڵ بەرهەمی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵانی رابردوو باشترە و پێشبینی دەکەین نزیکەی 25- 30 هەزار تۆن بەرهەمی هەنارمان دەبێت."
ئەندامێکی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "باشترین کات بۆ پەڵە کەوتن کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمە، بەڵام تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمیش پەڵە نەکەوێت ئاساییە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باشترین بارانی پەڵەی ئەم ساڵ دەکەوێتە مانگی 12.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا زیاتر 373 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێ: "ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا دەتوانین نەوتی دیکەش دابەشبکەین". گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێریش گوتی، نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، پێویستیان بە سێ چێشتلێنهرە لە ههرسێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادهکردنی خواردنی حاجیان بۆ وهرزی حهجی 2025 له سعودیه.
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچن. دەشڵێت: "نزیکەی 75٪ـی گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان تەواو بووە."
بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەڵێت، زیاتر لە 20 خوێندنگەی کوردی لە کەرکووک سێ دەوامیان تێدا دەکرێت، داوایان لە پارێزگاری کەرکووک کردووە، کێشەی خوێندنی کوردی چارەسەر بکات ئەوانیش بەڵێنیان پێداون.
دوو نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست و سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە رایانگەیاند بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک 300 دینار لە پەلەوەرخانەکان بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەشی هاتنی وەرزی سەرما و کەمیی خستنەڕووە.
سەرۆكی لیستی هەڵوێستی نیشتیمانیی و رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە. بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت، ئەمانەی راگەیێندراون دەنگی ئێمە نین.
لە سلێمانی خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە نزیکەی 500 هەزار دۆلاری خەڵکی بردووە و هەڵاتووە، بەڵام لە کەرکووک دەستگیرکراوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "هاوئاهەنگی لەگەڵ دادگەی کەرکووک کراوە رەوانەی سلێمانی دەکرێتەوە."
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " دوێنێ دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەم، کاژێر 6:30ی شەو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندی زرێزەی سنووری قەزای باتیفا پیاوێک لە ناو باخەکەی خۆیدا کوژرا."
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی تشرینی یەکەمی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاربوو ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوێنێ دووشەممە پشوو بوو، نەکرایە چەک و ئەمڕۆ دەکرێت، هەر پەروەردەیەک رێکارەکان زوو تەواو بکات هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی 9 ی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت."
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئامێدی رایگەیاند، ئەم ساڵ بەرهەمی کونجی و برنج لە سنوورەکەیان زیادیکردووە، بەڵام نرخەکەی جێگیرە.
رۆژی 18ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت و لە 20ی هەمان مانگ، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو. هەڵبژاردنەکە بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی تشرینی یەکەمی 2024، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "30 بەربەست نەیتوانی شکست بە رووماڵکردنی میدیاکان بهێنێت، لە هەردوو رۆژانی دەنگدانی تایبەتی و گشتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، 30 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە کە 25یان رێگری، دوو هێرش بۆ سەر تیمی میدیا و سێ هێرشی ئەلیکترۆنی بوون."
قایمقامی هەڵەبجە دەڵێت، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکەیان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە وێستگەیەکی دەنگدان کەسێک قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زوو ئاشكرا بووە و چارەسەر کراوە
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە هاونیشتمانییان دەڵێت، "دەنگ بدەن بەو پارت و کەسانەی، کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەپارێزن."
شاڵاو کۆسرەت رەسوول دوای ئەوەی لە بنکەیەکی هەولێر دەنگی دا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "هیوادارم خەڵکی هەولێر هەمووی بەشدار بن لە هەڵبژاردن تاوەکو گۆڕانکاری ریشەیی لە حوکمڕانیدا بکەین.
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی هیچ کەمتەرخەمیی نەکرد لە بەکارخستنی هەموو دەسەڵاتەکان بۆ دروستبوونی ئەمڕۆ. لەو ماوەی پەرلەمانی کوردستان نەبوو زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان گەیشت."
سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەپێی شارەوانییەکان هەندێک لە کارمەندانی پاککەرەوە پشوویان هەیە، هەندێکیان نیانە و بەشێکی دیکەشیان کاتی کارکردنیان دەگۆڕێت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، "تاوانبارێکیان" دەستگیرکردووە کە زیاتر لە 50 ماتۆڕسکیلی دزیوە.
بەگوێرەی ئەنجوومەنی وەزیران تێچووی دارایی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەگوێرەی ئەم بڕیارە، لەهەمان تەرخانکراوی ئێستایان دەبێت
سبەی یەکشەممە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. پارێزگای هەولێر دەڵێت، کارمەند و کرێکارانی کەرتى تایبەت 2 کاژێر مۆڵەتیان هەیە بڕۆن دەنگ بدەن.
دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی گەورەدا خنکان، تەرمەکانیان دەرهێنرایەوە.
لە کاژێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد. پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەکە لە پارێزگای هەولێر زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت. سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنیش دەڵێت، هەندێک بابەتی تەکنیکی هەبوون بەڵام کێشەی بۆ دەنگدان دروستنەکردووە.
کاژێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی لقی دهۆک دەڵێت، تاوەکو کاژێر 12:00 رێژەی دەنگدان 77٪ بووە و هیچ سکاڵایەکش تۆمار نەکراوە.
کاژێر 7:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە باشووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی عێراق دەستیپێکرد. کۆمیسیۆن دەڵێت: "کاژێر 6:00 ئامێرەکانی دەنگدان خۆکارانە رادەوەستن و ماوەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە".
لە ماوەی دوو کاژێر و نیوی دەنگدانی تایبەت، پێشێلکاریی بەرامبەر بە سێ رۆژنامەڤانی رووداو کراوە. رێکخەری سەنتەری میترۆش دەڵێت، "رێگریکردن لە رۆژنامەنووسان بە واتای ئەوە دێت حیزبێک لەو شوێنە خەریکی ساختەکارییە".
لە کاژێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی کەمترین دەنگ لە پارێزگای هەڵەبجە دراوە. بریکارێکی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکان مۆبایل دەبەنە ژوورەوە". سەرۆکی کۆمیسۆنیش رەتیدەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە هەولێر دەستپێدەکات و پێنج هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، سبەی یەکەم شایستەی دارایی دەدرێتە ئەو مامۆستا ئایینییانەی وەکو خۆبەخش لە مزگەوتەکانی کوردستان پێشنوێژی دەکەن یان گوتاری هەینی دەخوێننەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی راپەرین نمە باران دەبارێت. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات لە سبەیەوە تاوەکو 19ی مانگ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
گوتەبێژانی گەشتوگوزاری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان رایانگەیاند، لە رۆژانی هەڵبژاردندا هاتووچۆی گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێت.
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکرد، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی زاخۆ دەڵێت، زەوی بەسەر 2300 فەرمانبەردا دابەشکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2024، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیایی کە پێشتر مینحەیان هەبوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی مووچەی دیکەیان راگیرابوو ، سبەی چوارشەممە، 16ی تشرینی یەکەمی 2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایتیە گشتییەکان بکەن، تاوەکو نامەیێکیان پێبدەن و بیبەن بۆ بانک و مینحەی مانگی 8 و 9 وەرگرن.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، خەرجکردنی تەواوکاریی مووچەی مانگی 9ی ھەرێمی کوردستان لە رێکارەکانی کارگێڕییە، لە دوو رۆژی داھاتوودا شایستە داراییەکان رەوانەی سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم دەکرێت.
سێشەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2024، سوارە عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو 139 کارگەیەی کە ئەم ساڵ مۆڵەتیان پێدراوە، 103یان لە پارێزگای هەولێرن، 12 پارێزگای سلێمانی، 16 لە پارێزگای دهۆک و شەش کارگەش لەئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ بە ئەگەری زۆر لیستی مووچە رادەگەیێندرێت و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کارکردن لە بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامە. بەڕێوەبەری پڕۆژەکە دەڵێت، 90٪ی کارەکانی تەواو بوون و ئەم هەفتەیە دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان فەرمانی بە قەزاکردنی تەقتەقی واژۆ کرد.
جەبار یاوەر دەڵێت، "رێکخراوی داعش هێزی جارانی نەماوە، بەڵام بە تەواوەتیش لەنێو نەچووە. داعش بەشێوەی گرووپی بچووک لە کارە تیرۆریستیەکانی بەردەوامە."
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆران دابەش دەکرێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئاسمان پەڵە هەور دەبێت. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانیش ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا ئەگەری شەپۆلێکی بارانبارین هەیە
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، هەموو خانەنشینانی سنووری پارێزگاەکە دەبێت UPNیان هەبێت، ئەگەرنا خۆیان بەرپرسیار دەبن لە مووچەی مانگی نۆ.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی تشرینی یەکەمی 2024، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتى هەرێمى کوردستان کە لە پشکی گۆڕانە، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: " دەستم لە کارکێشاوەتەوە، پابەندى بڕیارەکەى بزووتنەوەى گۆڕانم، بەڵام تاوەکو رێکارە کارگێرییەکان تەواو دەبن، دەوام دەکەم."
رێکارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەموو پارێزگاکان دەستیپێکردووە. بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن دەڵێت، "ئەمڕۆ تیمێک لە سلێمانییەوە دێت بۆ پێنجوێن و پشکنینی چاو بۆ زیاتر لە 400 مامۆستای وانەبێژ دەکات."
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، "22ی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دیاریکراوە". ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو 28ی ئەیلوول خوێندن لە زانکۆکەکە دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن و پاككردنەوەی بەشە نێوخۆییەكان دەوام دواخرا
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 200 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێ: "زیاد لە پێویست نەوتمان هەیە بۆ دابەشکردن."
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) رایگەیاند، دوو دەرمانیان لە بازاڕەکاندا کشاندووەتەوە، کە بۆ منداڵان بەکاردێت، دوای ئەوەی دەرکەوتووە کە مادەی زیانبەخشیان تێدایە.
سەرپەرشتیاری بەنداوی ئاقوبان رایگەیاند، کێشەی هەر چوار بەنداوی ئاقوبان، خۆرنەوازان، بانوو تاڵەبان و شەوگێر چارەسەرکران و بە زووترین کات کارکردن تێیاندا دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوان ـی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، کەسێک لە یەک گەڕەکدا لە ماوەی چوار کاژێر، دزی لە 21 ماڵ کردووە. درەنگی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە.
ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ناوی یوسف رسول سلێمانە، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و لەدایکبووی ساڵی 1991ـە
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیاربوو چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردە بۆ مانگی حوزەیران دابەشدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانیان پێنەدراوە "بەبێ هۆکار" راگیراوە.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە دادگەی کارگێڕی سکاڵای لەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار كرد؛ 16ـی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی دادگەیە لەبارەی سکاڵاکە.
"مامۆستا هەڵۆ قبوڵی کردووە بگەڕێتەوە، بەڵێنی داوە پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بێت و لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتەکە کار بکات."
سەرۆکی بەشی بەنداوەکان رایگەیاند، بەنداوی دێگەڵەیان بەتاڵ کردووە بۆ ئەوەی نۆژەنی بکەنەوە، بەڵام بەهۆی هەندێک کێشەوە رەنگە نۆژەنکردنەوەکە بکەوێتە ساڵی داهاتوو.
بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر رایگەیاند، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ 100 هەزار دار لە سنووری پارێزگاکە بچێندرێن، تاوەکو ئێستاش 80 هەزار دار چێندراون
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ رایگەیاند، ئەم ساڵ بەرهەمی سماق بەراورد بە پار نزیکەی 500 تۆن زیادی کردووە و 4000 تۆن بەرهەمی سماقیان هەبووە
گوتەبێژی بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کوردستان تەنیا لە سنووری بازنەی هەڵەبجەیە بۆ ئەم هەڵبژاردنە و هیچ پلانێکیان نییە بۆئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵ ببن
دوای ئەوەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی بە رووداوی گوت، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، ئەم مانگە یەکەم مووچەی بە گرێبەستبوون وەردەگرن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکرێت".
سەرۆکی دەزگای مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن مەتر دووجا زەوی لە مین و پاشماوەکانی جەنگ پاککراونەتەوە، بەڵام هێشتا 200 کیلۆمەتر چوار گۆشە لە خاکی هەرێمی کوردستان مینڕێژە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، نزار مهحموود ساڵح، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەسەر کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید تووڕە نەبووین تاوەکو ئاشتمان بکەنەوە، بەڵکو کێشەی بیروبۆچوونە، ئەوان دەیانەوێت لە دەرەوەی یاسا کاربکەن، دەستنیشانکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەو میکانیزمە یاسایی نییە و بەپێی دەستووری ناوخۆیی بزووتنەوەکە، پێویست بوو رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن لەنێو جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرێت."
ئەمڕۆ دووشەمە، 7ی تشرینی یەکەمی 2024، د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ساڵی 2018 رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان لە 24٪ بوو، بە هەوڵ و پشتیوانیی بەردەوامی بەڕێز سەرۆکی حکومەت لەو کەرتە توانرا رێژەی نەخوێندەواری بۆ (16٪) کەم بکرێتەوە. ئەمەش بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان هەنگاوێکی باشە."
ئەمڕۆ رێکارەکانی بە گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد. نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت؛ ئەگەر رێکارەکانیش تەواو نەبن مووچەی مانگی ئەیلوول دەبێتە یەکەم مووچەی بە گرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ.
بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیکراوانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان رایگەیاند، هەموو ساڵێک کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بۆ چوونە حەج، ئەم ساڵیش پێنج کورسیی حەج بۆیان زیادکراوە.
لە 25ـی ئەیلوولەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکردووە
دوای زیاتر لە 15 رۆژ لە کاراکردنی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی، سبەی شەو کاژێر 12:00 کاتەکە کۆتایی دێت
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، لە هەرێمی کوردستان 132 بەساڵاچوو لە خانەکانی بەساڵاچووانن. دەشڵێت هەندێک لە بەساڵاچووان داوای لایڤ میوزیک و خوێندنەوەی مەولوودیان لێدەکەن، ئەوانیش داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەن.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردە دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 20 هەزار خێزان بژێوییان لەسەر فرۆشتن و سەربڕینی مریشکە، بۆیە ناتوانن شوێنەکانیان دابخەن
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، بەم نزیکانە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان سەردانی بەغدا دەکات.
سەرۆکی کەرتی تەکنیکی و مەیدانی لە سەرژمێریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەنگاوەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، دەشڵێت، ئەگەر سەرژمێرییەکە، تەنیا بە مەبەستی گەشەپێدان بێت، مەترسیی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند، "دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر" توانیان مینحەی مانگانە بۆ ژمارەیەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی بگێڕنەوە.
رۆژی دووشەممە، 30ی ئەیلوولی 2024، نەقیب فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 6 مانگی ئەم ساڵدا 508 تاوانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لە کاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی پار 658 تاوانی ژینگە تۆمار کرابوون".
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی برنج و هەنجیر بەراورد بە پار زیادیکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، 24ی ئەیلوولی2024، کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزای دهۆک بە وەکالەت، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دابەشکردنی نەوت لە پارێزگای دهۆک زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 20 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە کە زیاتر لە 4 ملیۆن لیتریان پێدراوە".
قایمقامی قەزای خەلیفان دەڵێت، "یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان جووتسایدی سپیلک - خەلیفانە کە 95%ی کارەکانی تەواو بووە."
چوار رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە. گوتەبێژی دەستەی ژینگە دەڵێت، بەشێکی زۆری بەربژێران پابەندی رێنوێنییەکانی ژینگە نەبوون و بە پێچەوانەی رێنوێنییەکان بانگەشە دەکەن
بەپێی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنی نزم دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان هەیە
لەسەر داواکاری دووکاندارانی بازاڕی دهۆک مۆڵەتی جێبەجێکردنی رێکاری رێگری لە ئاگرکەوتنەوەی بازاڕ لەلایەن بەرگریی شارستانی دهۆک و لیژنەی تایبەتەوە دیاریکرابوو، درێژکرایەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، دوا مۆڵەت کۆتایی مانگی 12یە.
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە دهۆک رایگەیاند، ئەم ساڵ بەرهەمی پڕۆژەی سامانی ماسیی بەنداوی موسڵ دەگاتە 1200 تۆن.
ماوەی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەری ساڵ درێژکراوەتەوە. بە گوتەی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆک، ئەم ساڵ نزیکەی دوو هەزار ئاوارە لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە شنگال.
808 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان هەن. بە گوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک هاوکارییان ناکات
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، خنکانی هاونیشتمانی و هاووڵاتیان زیادیکردووە؛ ئاماژە بەوە دەکات، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 11 کەس لە رووبار و چەمەکانی پارێزگاکە خنکاون