قایمقامی سێمێل: 15 پاڵاوگەی نایاسایی داخران
خەلیل مەحموود، قایمقامی سێمێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، 15 پاڵاوگەی نایاسایی کە لە کۆمەڵگەی پێشەسازیی کواشێ کاریان دەکرد داخران.
خەلیل مەحموود، قایمقامی سێمێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، 15 پاڵاوگەی نایاسایی کە لە کۆمەڵگەی پێشەسازیی کواشێ کاریان دەکرد داخران.
بەرپرسی دۆسیەی عێراق و وڵاتانی کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو سەردانەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ ئێران، وەڵامی سەردانەکەی پێشووی سەرۆککۆماری ئێران بوو بۆ عێراق.
سەرۆکی هوداپار دەڵێت، دەبێت دەستووری تورکیا بگۆڕێت. لەبارەی رەوشی سووریاش ئاماژە بەوە دەدات، دەبێت بە گفتوگۆ پرسەکان چارەسەر بکرێن و "هەموو کەسێک بە مافی خۆی بگات".
لە کاژێر 16:00ـی دوێنێ دووشەممەوە، سیستمی دەروازەی سنووریی خابوور لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان کێشەی بۆ دروستبووە و ئەوەش ئاستەنگی بۆ گەشتیاران دروستکردووە.
وەزارەتی بەرگریی عێراق داوای سەدان دۆنم زەویی جووتیارانی تۆپزاوای کەرکووک دەکات و سکاڵای لەسەر 26 جووتیار و خاوەن زەویی گەڕەکی تۆپزاوە تۆمارکردووە.
بەهۆی کێشەی مۆڵکدارییەوە، بۆ ماوەی شەش مانگە کشتوکاڵ لە زەوییەکانی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکووک راگیراوە، لیژنەیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێکهێنراوە. بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی کەرکووک دەڵێت، "لەم هەفتەیەدا بڕیاری رێگەپێدان دەردەچێت، بەڵام ئەگەر لە 10 رۆژ زیاتر بخایێنێت سوودی بۆ کشتوکاڵ نابێت".
گوتاری مامۆستایەکی ئایینی لە دهۆک، گلەیی پزیشک و خاوەن مۆلیدەکانی لێدەکەوێتەوە، ئەویش لە رێگەی رووداوەوە دەڵێ لەسەر قسەکەی سوورە و تائێستاش کەس سکاڵای لەسەر تۆمار نەکردووە.
شاندی دەم پارتی بە مەبەستی وەرگرتنی رای ئۆپۆزیسیۆن لەسەر دەستپێشخەریی ئۆجەلان، کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستپێکردووە
وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و بەلجیکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، بارودۆخی سووریا بوو. وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی " پێویستە ئەندام و خێزانەکانی داعش لە سووریا بگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانیان."
لە ناوچەی تەل شێخییە لە پارێزگای سەماوە، چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ دۆزرانەوە کە سەرجەمیان ژن و منداڵی کوردن و جلوبەرگی کوردییان لەبەرە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێمان گوتراوە کە سبەی یان دوو سبەی یەک تریلیۆن دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆران دەنێردرێت"
محەممەد تەمیمی دەڵێت: ئەم ستراتیژییە چوار خاڵ لەخۆدەگرێت، خاڵی یەکەمی "وەرگێڕانی سەرجەم مادەکانی نێو دەستوورە کە تاوەکو ئێستا وەرگێڕانیان بۆ نەکراوە و یاسایان بۆ دەرنەکراوە."
سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".
لە شاری تەرتووس، کاوروانێکی هێزەکانی ئاسایشی گشتی سەر بە بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا، دەکەونە بۆسەیەکی سەربازانی پێشووی سووریا و 14 کەسیان کوژراون. ئێستا بۆ گرتنی بکوژەکان دەست بە ئۆپەراسیۆن کراوە.
سۆران ئیبراهیم بە رێگەی پەیجێکی تیکتۆک ناوی براکەی لە لیستی مانگی سووری عێراق دەدۆزێتەوە
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵ، شەوانە لە زاخۆ بە ئامادەبوونی هونەرمەندان، کۆنسێرت و چالاکی جیاواز بەڕێوە دەچن. گەشتوگوزاری زاخۆ دەڵێت،" چاوەرێ دەکەین 100 بۆ 150 هەزار گەشتیار لە ماوەی 10 شەوی کۆتایی ساڵ سەردانی زاخۆ بکەن".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە سووریا دروستبووە، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی نەختینەی راگرتووە و تەنیا پارە بۆ کاروباری تایبەتی سەربازی خەرج دەکات. هەربۆیە تاوەکو ئێستا پارەی تەواوکەری مووچە بۆ هەرێمی کوردستان نەهاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19/12/2024، عەدنان بۆزان، بەرپرسی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە کۆبانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی بۆردوومانی تورکیا و هێرشی گرووپە چەکدارەکان ماوەی 10 رۆژ ئاو و کارەبا لە کۆبانی بڕاوە".
ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە تورکیا بە درۆن چەند ناوچەیەکی سنووری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکات.
کۆنسووڵخانەی هیندستان لە هەولێر رەتیکردەوە لە بۆنەیەکدا لە شاری دهۆک، ئاڵای هاوڕەگەزخوازانیان (پەلکە زێڕینە) بەرز کردبێتەوە.
بنەماڵەی بەشار ئەسەد خاوەنی 12 ملیار دۆلارن؛ ئەسەد پارەکەی داوە بە خانوو و زەوی لە رووسیا، هۆتێل لە ڤیەننا و فڕۆکەیەکی تایبەتی لە دوبەی کڕیوە.
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، خێزانە کوردەکان دەگەڕێنەوە عەفرین و عەرەبە هاوردەکانیش دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان؛ لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیکدا 3,000 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین.
هەرێمی ناشڤیڵ لە ئەمریکا بە کوردستانی بچووک دەناسرێت، کورد کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر حکومەتی خۆجێیی ئەو ناوچەیە هەیە.
ئەمریکا و فەرەنسا بە پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (پەیەنەکە)ـیان گوتووە، تورکیا دەربازی رۆژهەڵاتی فوورات نابێت، بەڵام دەبێ نیگەرانییەکانی تورکیا بڕەوێننەوە.
بەها ئەعرەجی دەڵێ بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەو هەیەتی تاوەکو ئێستا هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر حکومەتی عێراق باشە
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ داواکردنی مووچەی مانگی 11 و 12 و پڕکردنی کورتهێنانی مووچەی مانگی 10، دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی وەزارەتی داراییش دەڵێ هەتاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان 761 ملیار دینارەکەی مووچەی مانگی 10ـی رانەکێشاوە.
لە هەڵمەتێکی پشکنینی لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامیێتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ یەکێک لە سەنتەرە ناسراوەکانی جوانکاری، زیاتر لە 650 دەرزی و کەلوپەلی جوانکاریی ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا.
لە شاری دهۆک، لەڕێگەی پشکنینی پێشوەختە، ئەمساڵ شەش تووشبووی نوێی نەخۆشیی ئایدز تۆمارکراون، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەش بەڵێننامەی یاساییان پێ واژۆ دەکرێت.