


پەیامنێر
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە سۆران. لەساڵی 2014ەوە لە تۆڕی میدیایی رووداو كاردەكات، چەند خولێكی فێركردنی كاری رۆژنامەڤانی و پەیامنێری لە رووداو بینیوە.
ڤیتییەكی لەسەر خراپی ژیانی پێشمەرگەیەكی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لە رواندز، بووە هۆی ئەوەی دەزگای ئەیلوول بەدواداچوون بۆ دۆخەكەی بكەن و چارەسەری بكەن لەسەر فەرمانی نووسینگەی سەرۆك بارزانی. بەختیار قادر، زۆر كاری لەسەر ناشناڵ پاركی هەڵگورد كردووە و بەوهۆیەشەوە گۆنتێر سیمۆس سەرۆكی بۆردی ناشناڵ پاركی (AV KTW SNR) لە چەند نووسینێكیدا بە ماندوونەناس ناوی بردووە. بەختیار قادر، لە 14ی حوزەیرانی 1980 لەدایكبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە كارگێڕێ لە پەیمانگای تەكنیكی سۆران لە ساڵی 2013 وەرگرتووە. ساڵی 2006 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووەو لە چەند رادیۆ و تەلەڤزیۆنێك كاری كردووە. زمانی فارسی دەزانێت. خێزاندارە و باوكی پێنج منداڵە.











