بەختیار قادر
وێنەی تاڤگەی کانی بەستە لە شارۆچکەی قەسرێی چۆمان خراوەتە سەر دراوی 50 هەزار دیناری عێراقی و تاوەکو ئێستا رێگەوبانی پێویستی نییە، خاوەن زەوی و زاری کانی بەستە دەڵێ، بە مەرج رازیدەبن حکومەت تاڤگەکە بکاتە ناوچەیەکی گەشتیاری.
تاڤگەی کانی بەستە 36 مەتر بەرزە، هێزی ئاوەکەی نزیکەی 100 مەتر دەپرژێنێت، تاوەکو ئێستا خزمه‌تگوزارییه گه‌شتیارییه‌كانی پێنه‌گه‌یشتووە.
تاڤگه‌كه كه‌وتووەته بناری چیای كۆخه‌ی گوندی وه‌ڵزێی شارۆچكه‌ی قه‌سرێ، به‌رزی له رووی ده‌ریاوه نزیكەی دوو هه‌زار مه‌تره و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی كانیاو و به‌فری تواوه‌یه.
هەرچەندە تاڤگەکە رووبارێك ئاوی له‌به‌ر ده‌ڕوات، بەڵام تاوەکو ئێستا ته‌نها بۆ به‌راوردكردنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بەکاردێت.
حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵڵا، خاوه‌ن زه‌وی و زاری كانی بهستهیە، دەڵێ "به‌میرات ئه‌م موڵك و ماڵه‌م بۆماوه‌ته‌وه، خۆم پیادهڕۆیم بۆ دروستكردووه، چونكه باخم لێداوه و کردوومە بە گوێز، گێلاس، خۆخ و سێ‌و".
حه‌مه‌ده‌مین عه‌بدوڵڵا ئەوەشی گوت، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بە مه‌رجه‌كانی ئێمە رازیبێت، لاریمان نییە بیكاته ناوچه‌یەکی گه‌شتیاری.
رێگەی ئۆتۆمبێل بۆ تاڤگەکە سه‌خته و خزمه‌تگوزاریه گه‌شتیاریه‌كانی پێ نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام ده‌رخسته و دیزاینی گه‌شتیاری بۆ كراوه.
شاخه‌وان وه‌رتی، به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ بە رووداوی راگەیاند "نووسراو و كاری پێویستمان بۆ كردووه تاوەکو خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێ بگه‌یێنین، به‌تایبه‌ت رێگەوبان، كاره‌با و پێویستیه‌كانی دیكه بۆئه‌وه‌ی له رووی گه‌شتیارییه‌وه سوود به‌ناوچه‌كه و حكومه‌ت بگه‌یه‌نێت".
لە تاڤگەی کانی بەستە، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی مانگی تهمووز 26 پله‌ی سیلیزی تێپەڕناکات. کانییەکە 152 كیلۆمه‌تر لە سەنتەری پارێزگای هەولێرەوە دوورە.



