رووداو - سۆران
ئه‌و منداڵه‌ی كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له گه‌لی سه‌كرانی قه‌زای چۆمان كه‌وتبووه رووباری سه‌كران دوای چوار رۆژ له هه‌مان رووباردا ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
كاروان میرئاوده‌لی، پۆلیسی به‌رگری شارستانی سۆران به رووداوی راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی 14-6-2019 ماڵباتێكی چه‌مچه‌ماڵ كه وه‌ك گه‌شتیار هاتبوونه قه‌زای چۆمان منداڵێكی چوار ساڵانه‌یان به ناوی ئارام هێمن لێ كه‌وتبووه رووبار و پۆلیسه‌كانمان ماوه‌ی چوار رۆژی له سه‌ریه‌ك سه‌رقاڵی گه‌ڕان بوون ، دواجار كاژێر 10:00ی به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 17-6-2019 له هه‌مان رووبار دۆزرایه‌وه.
سه‌كران، ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای چۆمان، به‌دووری 150 كیلۆمهرتیش لە باشووری هه‌ولێر هەڵكەوتووە، بەیەكێك لە ده‌وڵه‌مه‌نترین گوندەكانی سنووره‌كه له‌ڕووی هه‌مه‌جۆری رووه‌ك و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی و ناوچه‌ی گه‌شتیاری خۆرسك هه‌ژمارده‌كرێت.



