رووداو - سۆران
له جیهاندا هه‌نگ بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت و هه‌رێمی كوردستانیش به‌هۆی ئاو هه‌واكه‌ی و شوێنی له‌بار بۆ به‌خێوكردنی هه‌نگ ساڵانه ژماره‌ی هەنگ تێیدا زیادده‌بێت. ساڵی رابردووش به‌رهه‌می هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان نۆ سه‌د تۆن بووه.
جه‌بار ناوه‌نده‌یی، مێشهوانێكی گه‌نج و ئاشنا به جیهانی هه‌نگ، ماوه‌ی 15 ساڵه كار‌و پشه‌ی به خێوكردنی هه‌نگه له گونده‌كه‌یدا، جۆره‌كانی هه‌نگ بەباشی ده‌ناسێت و ماڵی جیا بۆ هه‌نگه‌كان دروستده‌كات، تاوەکو ئێستا به شێوازی كۆن هه‌نگ به‌خێوده‌كات. باس لەوە دەکات "ئه‌مساڵ به‌هۆی باران بارینی زۆر و هه‌بوونی گژوگیای پێویست، حاڵی هەنگ زۆر باشه، بێگومان بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌شی باش ده‌بێت".
جۆری به‌خێوكردنی هه‌نگ له باشووری كوردستان سرووشتییه و له نێو كێڵگه داخراوه‌كاندا نیه، بۆیه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له جۆری نایابه، زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له باشووری كوردستان ساڵانه بڕێكی زۆر له هه‌نگوین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
عارف شێروانی، سه‌رۆكی تۆڕی هه‌نگه‌وانانی كوردستان دەڵێ "ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی مێشه‌وان و پورهنگ له هه‌ڵكشاندایه، بەرهەمی هەنگیش بەهەمان شێوە، ساڵی رابردوو نۆ سه‌د تۆن هه‌نگوینمان هه‌بووه".



