رووداو-هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ و لەکاژێر 05:20 خولەک، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان کرد لەگەلی شێخ زادەی گوندی مێرگەرەش لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان و سێ پێشمەرگە برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

موقەدەم عیسا لاوە جێگری بەتالیونی دووی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند: "دوای بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا، کاتێک پوش و پاوانەکە ئاگری گرت سێ پێشمەرگەی خەڵکی گوندەکە بەناوەکانی خۆشەوی میکائیل، مهاجیر میکائیل عەزیز وجابر خەلیل سلێمان دەچن بۆ ئەوەی ئاگرەکە بکوژێننەوە لەوکاتە فرۆکەکانی تورکیا بۆردوومانیان دەکەن، هەرسێکیان برینداردەبن، دوویان برینیان سووکە بەڵام برینی یەکێکیان سەختە و قاچێکی لەدەستداوە".




