فێستیڤاڵیی تەماتە لە ئیسپانیا؛ 120 تۆن تەماتە بەکارهات

01-09-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
فێستیڤاڵیی تەماتە لە ئیسپانیا. وێنە: AFP
فێستیڤاڵیی تەماتە لە ئیسپانیا. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

15 هەزار ئیسپانی و گەشتیاری وڵاتان لەسەر شەقامێکی تەنگەبەری شارۆچکەی بونۆڵی هەرێمی ڤالێنسیای ئیسپانیا تەماتە دەگرنە یەک.
 
ئەوە گەورەترین فێستیڤاڵیی شەڕکردنە بە خۆراک لە جیهان کە بە لا تۆماتینا بەنێوبانگە. شاڵی جۆنسن، گەشتیارێکی ئەمریکییە و دەڵێت: "زۆر خۆش بوو. ئەوەی بەلامەوە زۆر خۆش بوو بینینی خوشکەکەم بوو کە تەماتەی هەڵدەگرتەوە و پاشان دەیگرتە هەموو کەس."
 
ژمارەیەک بارهەڵگریی گەورە 120 تۆن تەماتەیان بەنێو بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەدا دابەشکرد. ئەوانیش تا توانیان گرتیانە یەک؛ بۆ ئەو بەزمەش هەریەکیان 13 دۆلاریان بە بلیت داوە.
 
هوالا کالۆچ، گەشتیارێکی خەڵکی هیندستانە و دەڵێت: "ئەوەی زۆرم حەز لێیە لەسەر تۆماتینا خەڵک و وزەکەیانە. هیچ شەڕێک روونادات؛ تەنیا وزەی ئەرێنی هەست پێدەکرێت."
 
میهون سا، گەشتیارێکی دیکەی هیندستانە و گوتی: "ئەزموونێکی بێ ئومێدکەر نەبوو. زۆر خۆش بوو، ئەمە گەورەترین شەڕی خۆراکە لە جیهان."
 
مێژووی لا تۆماتینا بۆ ساڵی 1945 دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی ژمارەیەک منداڵی ڤالێنسیا بە تەماتە بەربوونەتە یەکدی. لەو کاتەوە رۆژێک بۆ شەڕە تەماتە لە ڤالێنسیا دانراوە و لە ساڵی 1980ـوە بەهۆی راکێشانی چاوی میدیا، کرایە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی و بۆنەیەکی نیشتمانیی ئیسپانیا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.