پۆڵەندا و وڵاتانی باڵتیک داوا لە بێلاڕووس دەکەن ڤاگنەر دەربکات

28-08-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆڵەندا و وڵاتانی دیکەی باڵتیک داوایان لە بێلاڕووس کردووە چەکدارانی گرووپی ڤاگنەر لە وڵاتەکەیان دەربکەن. گرووپەکە لە مانگی حوزەیرانەوە، دوای سەرنەگرتنی یاخیبوونەکەیان بەسەر وەزارەتی بەرگریی رووسیا، دەستیان بە گواستنەوە بۆ بێلاڕووس کرد.
 
رۆژی دووشەممە 28-08-2023 ماریوسز کامینسکی، وەزیری نێوخۆی پۆڵەندا رایگەیاند، "داوامان لە رژێمەکەی لوکاشینکۆ کردووە بە زووترین کات گرووپی ڤاگنەر لە بێلاڕووس دەربکات." وەزیرەکەی وارشۆ دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ وەزیرانی نێوخۆی لیتوانیا، لاتڤیا و ئیستۆنیا ئەو قسانەی کرد.
 
پۆڵەندا دەڵێت، هەزاران چەکداری گرووپی ڤاگنەر لەنێو بێلاڕووس بە درێژایی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ رووسیا، ئۆکراینا و پۆڵەندا جێگیرکراون.
 
پێشووتریش ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕووس رایگەیاندبوو، 10 هەزار چەکداری ڤاگنەر لە وڵاتەکەی دەهێڵێتەوە.
 
ماریوسز کامینسکی دەڵێت، "هەزاران لەو تاوانبارانەی لە زیندانەکانی رووسیا ئازادکراون لە بەرامبەر شەڕکردن لە ئۆکراینا، لە رەوشت داماڵێندراون و تۆمەتبارن بە تاوان دژی مرۆڤایەتی."
 
وەزیرەکەی پۆڵەندا گوتی، لە ئەگەری رووداوێکی گەورە لەسەر سنوورەکەی لەگەڵ بێلاڕووس، تەواوی دەرگا گەشتیاری و دیپلۆماسییەکانی بەڕووی مینسکدا دادەخات.
 
لاتڤیا، پۆڵەندا و لیتوانیاش داوایان لە بێلاڕووس کرد بە زووترین کات کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێنێتەوە کە ئێستا هەوڵی پەڕینەوە بە سنوورەکانیان بۆ نێو یەکێتیی ئەوروپا دەدەن.
 
وارشۆ، بێلاڕووس بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە ئەنقەست لەڕێگەی لێشاوی کۆچبەرانەوە هەڕەشە بۆ سەر یەکێتیی ئەوروپا دروستدەکات و هەوڵی ناسەقامگیرکردنی کیشوەری ئەوروپا دەدات.
 
بەگوێرەی پاسەوانی سنووری پۆڵەندا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 19 هەزار کۆچبەر بە بێلاڕووسدا هەوڵی چوونە نێو پۆڵەندایان داوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە تەواوی ساڵی 2022دا 16 هەزار کۆچبەر هەوڵی پەڕینەوەیان بەو سنوورەدا داوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.