رووسیا بەڵێنی هاوکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی "شەباب و قاعیدە" بە سۆماڵ دەدات

27-05-2023
لهۆن نەسرەدین
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەبشیر عومەر هرووسی، هاوتا سۆماڵییەکەی. وێنە: AFP
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئەبشیر عومەر هرووسی، هاوتا سۆماڵییەکەی. وێنە: AFP
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سۆمالیش چووە لیستی رووسیاوە تایبەت بە وڵاتانەی ئەفریقا کە راهێنان و هاوکاریی سەربازی وەردەگرن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییە نێوخۆییەکانیان.
 
رۆژی هەینی، 26ـی ئایاری 2023، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە مۆسکۆ پێشوازی لە ئەبشیر عومەر هرووسی، هاوتا سۆماڵییەکەی کرد.
 
سێرگیری لاڤرۆڤ لە کۆنفڕانسیکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئامادەییمان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سوپای نیشتمانیی سۆماڵ دووپاتکردەوە، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پەڕگیری کە هێشتا لەو وڵاتەدا هەیە؛ مەبەستم هەردوو گرووپی شەباب و قاعیدەیە؛ هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە راهێنانپێکردنی پۆلیسی نیشتمانیی سۆماڵ."
 
جارێک هەڵکوتانە سەر هێزە ئەمنییەکان لە مەقادیشۆی پایتەختی سۆماڵ؛ جارێك کردەی خۆکوژی لە دامودەزگا حکومییەکان؛ وەک وەزارەتی پەروەردە و جارێكیش تەقینەوە لە بنکەی سەربازی لە نزیک گەڕەکە سیڤیل نشینەکان. لە نەوەدەکانی سەتەی رابردووەوە ئەمە حاڵی سۆماڵە کە بە دەست گرووپە چەکدارەکانەوە دەناڵێنێت.
 
حەسان شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ دەڵێت، "کێ بووەتە قوربانی تەقینەوەکان؟ گەلی سۆماڵ؛ ئەو گرووپەی کە ناوی ئیسلامی لە خۆی ناوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە. ئێمە و گەلی سۆماڵ پێکەوە رووبەڕووی ئەو گرووپە تیرۆریستانە دەبینەوە."
 
دیارترینی گرووپە چەکدارەکان، بزووتنەوەی شەبابی سۆماڵییە کە لە نەوەدەکانی سەتەی رابردوودا بەیعەتی بە قاعیدە و لە 2015دا بەیعەتی بە داعش دا و لەسەر ئەو نەخشەیەی لە نێو ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، بە رەنگی سەوز ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی شەباب دەردەکەوێت و رەنگی زەرد ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتە کە تەنیا مەقادیشۆی پایتەخت و ناوچەیەکی رۆژئاوای وڵات لە خۆ دەگرێت.
 
لە دوای شەڕی ئۆکراینا، رووسیا هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی جێ پێی سەربازی و ئابوورییەکەی لە ئەفریقا چڕتر کردووە و ئێستا گرووپی ڤاگنەر لە 8 وڵاتی ئەفریقی چالاکن؛ دیارترینیان، لیبیا، سوودان و کۆماری کۆنگۆ و وا سۆماڵیش دەچێتە ریزی ئەو وڵاتانەی کە رووسیا دەیەوێت لە رێگەیانەوە کۆمەڵە وڵاتانی دژە ئەمریکا و رۆژئاوا لە ئەفریقیایان لێ دروست بکات.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.