خەڵکی چین روو لە کڕینی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بچوک دەکەن

24-02-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
چین، دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەکو پیشەسازییەکی گرنگ و گەشەسەندوو دەبینێت
چین، دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەکو پیشەسازییەکی گرنگ و گەشەسەندوو دەبینێت
نیشانەکردن ئۆتۆمبێلی کارەبایی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری لیوژووی باشووری چین، زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکان دەبیندرێن، ئۆتۆمبێلی بچووکی کارەبایین.
 
خەڵکی چین روویان لە کڕینی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان کردووە و بەگوتەی خۆیان سوودی زۆریان لەو ئۆتۆمبێلانە بینیوە.
 
چاو، هاووڵاتیێکی دانیشتووی شاری لیوژووە و دەڵێ "ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە لێخوڕین و بارگاویکردنیان ئاسانە؛ دەتوانی لە هەموو شوێنێک وێستگەی بارگاویکردن بدۆزینەوە و شوێنی پارککردنیش بە ئاسانی دەستدەکەوێت. جگە لەوە نرخیشیان گونجاوە."
 
ئۆتۆمبێلەکە دۆستی ژینگەیە و بە یەکجار بارگاویکردن دەتوانیت 215 کیلۆمەتر ببڕێت.
 
چین، گەورەترین بازاڕی ئۆتۆمبێلە بچووکە کارەباییەکانە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی بچووک لە شەقامەکانی ئەو وڵاتەدا هەن.
 
خەڵک دەڵێن، ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەکارهێنانیان بۆ ژیانی رۆژانە ئاسانترە و بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە خەرجیشیان کەمترە.
 
شیۆنگ، هاووڵاتیێکی دیکەی چینی دەڵێ "راستییەکەی من و زۆربەی خەڵک لەبەر نرخەکەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەڵدەبژێرین. ئێمە ناتوانین بەو مووچەیەی هەمانە و بەو نرخە زۆرە، سووتەمەنی بکڕین، لەبەرئەوە ئێمە هەموومان ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەڵدەبژێرین."
 
چین، دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەکو پیشەسازییەکی گرنگ و گەشەسەندوو دەبینێت و پاڵپشتییەکانی بۆ ئەو پیشەسازییە زیاتر کردووە، پلانیشی هەیە تاوەکو ساڵی 2035 هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بازاڕەکانی ئەو وڵاتەدا دەفرۆشرێن، بە وزەی کارەبا و وزەی نوێ کاربکەن.

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە دیاسپۆرای ئەمجارە باس لە پلانی  کوردانی بەریتانیا بۆ ساڵی داهاتوو دەکرێت

پلانی دیاسپۆرای کوردی لە بەریتانیا بۆ ساڵی 2025

بەرنامەی ئەمجارەی دیاسپۆرا تایبەت بوو بە پلانی دیاسپۆڕای کوردی بۆ ساڵی 2025، لەکاتێکدا بەریتانیا لە چەند ساڵی رابردوودا لە میدیای جیهانی و کوردیدا زیاتر بە قەیرانی کۆچبەران و کێشە یاساییەکانی ناسراوە، بەڵام راستییەکی گرنگی ئەم وڵاتە ئەوەیە کە یەکێکە لە کاریگەرترین ناوەندەکانی دیاسپۆرای کوردی. دوای ئەڵمانیا، بەریتانیا دووەم گەورەترین کۆمەڵگەی کوردی لە ئەورووپا لەخۆدەگرێت. رووداو لە شاری بێرمینگهام، کە یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی دیاسپۆرای کوردی لە بەریتانیا، لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی دیار و پسپۆڕی کوردی بەریتانیا کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ئێستا و داهاتووی کوردانی بەریتانیا دەکەن.