دوای 28 ساڵ ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی دۆزرایەوە

23-12-2014
هەرمان خالید
نیشانەکردن ئۆتۆمبێل
A+ A-

رووداو- BBC

دوای 28 ساڵ لە دزرانی، ژنێکی ئەمریکی ئۆتۆمبێلەکەی لە شارۆچکەکەی خۆی دۆزییەوە.

لیدیا ئاسلیپی تەمەن 45 ساڵ، ئەو کاتەی تەمەنی 17 ساڵبوو، ئۆتۆمبێلە فۆردەکەی لە شارۆچکەی سالیناز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لێ دزرا، بەڵام دوای 28 ساڵ، لە گەراجێکی هەمان شارۆچکە ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە.

لیدیا لەو کاتەی پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی بۆ گەڕاندەوە، فرمێسکی خۆشی دەباراند و رایگەیاند، "بە خەیاڵیش بیرم لە دۆزینەوەی نەدەکردەوە".

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری فۆرد مۆستانگ مۆدێل 1967ـە، کە یەکەم ئۆتۆمبێلی لیدیا ئاسلیپ بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە