رووداو دیجیتاڵ
دوو سەرچاوە لە ئاسایشی ئاکرێ بە رووداویان راگەیاند، بکوژی دوو براکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد
پێشتر پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاندبوو: ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە برا بوون بە ناوەکانی جەمال حاجی و فەلاح حاجی و برایەکی دیکەیشیان بریندارە. هاوکات تۆمەتباری رووداوەکەش ئامۆزای کوژراوەکان بووە و دەستبەسەرنەکراوە.
هاوکات گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ گوتبووی: "ئەو ناوچەیەی تۆمەتبارەکە خۆی لێ حەشارداوە ناوچەیەکی قەرەباڵخە و هاونیشتمانییەکی زۆری لێیە و توانای ئۆپراسیۆنمان سنووردارە، چونکە نامانەوێ کارەساتێکی دیکە بەهۆی تەقەکردنەوە دروست ببێت."
رۆژی پێنجشەممە، 22-10-2026 لە بەردەم پارکی ئاکرێ کەسێک تەقەی لە دوو برا کرد و هەردووکیانی کوشت و یەکێکی دیکەیشی بریندار کرد.



