ڤلادیمیر پووتین مەدالیای زێڕ دەداتە ئەو دایکانەی 10 منداڵ زیاتریان هەیە

23-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی رووسیا خەڵاتی "دایکی پاڵەوان"ی پێشکێشی ئەو ژنانە کرد کە 10 منداڵ یان زیاتریان هەیە. ئەو خەڵاتە لەدوای نەمانی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانەوە دابەش نەدەکرا، بەڵام پووتین دەستی پێکردەوە.

رۆژی سێشەممە، 23-5-2023، کۆشکی کرێملن بڵاویکردەوە، ئەو خەڵاتە دەدرێتە "کەسی شیاو کە دەبنەهۆی ئەوەی خێزانەکان بەهێز بن و هەروەها منداڵی زۆر بەخێو دەکەن."
 
یەکێک لەو کەسانەی خەڵاتەکەی وەرگرت مەدنی قەدیرۆڤ، هاوژینی رەمەزان قەدیرۆڤ، سەرۆکی چیچان بوو کە 13 منداڵی هەیە.
رەمەزان قەدیرۆڤ پاڵپشتیکارێکی گەورەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیایە و پێشتر بەڵێنی دابوو 3 لە کوڕە گەورەکانی بنێرێتە بەرەی پێشەوەی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا.
 
خەڵاتی دایکی پاڵەوان لەنێوان ساڵانی 1944 و 1991دا دراوەتە ژمارەیەکی زۆر ژن؛ دواتر لەگەڵ نەمانی یەکێتیی سۆڤیەتدا خەڵاتەکە نەما، بەڵام ڤلادیمیر پووتین لە مانگی ئابی رابردووەوە دەستی بە بەخشینی ئەو خەڵاتە کردووەتەوە. 
 
لە دوای کاراکردنەوەی بەخشینی خەڵاتەکە ئەمە یەکەم جارە پێشکێش بکرێت؛ هاوکات لەگەڵ خەڵاتەکەدا، یەک ملیۆن روبڵ، واتە 16 هەزار و 138 دۆلار دەدرێتە هەریەک لە دایکەکان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.