ڤایرۆسە نوێکەی بەریتانیا.. هۆڵەندا گەشتی ئاسمانی بەسەر ئەو وڵاتەدا هەڵپەسارد

20-12-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسە نوێکەی بەریتانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی نوێ لە بەریتانیا کە مەترسی دەکرێت "ڤاکسینیش نەتوانێ لەناوی ببات"، هۆڵەندا گەشتە ئاسمانییەکانی بەسەر بەریتانیادا هەڵپەسارد، تاوەکو یەکی کانوونی دووەمی 2021 بڕیارەکە بەجێبەجێکراوی دەمێنێتەوە.
 
هۆڵەندا و بەریتانیا بە وردی چاودێریی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەکەن، بیریش لەوە دەکەنەوە چەند رێنماییەک بۆ شوێنە گشتییەکان و هۆکارەکانی گواستنەوە دەربکەن. هۆڵەندا بە خەڵکەکەی گوتووە ئەگەر پێویست نەبێت گەشتی دەرەوە ئەنجام نەدەن.
 
لە سەرەتای ئەم مانگەدا هۆڵەندا درکی بەوە کردووە ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان درکی پێکراوە، کە لە خێزانی هەمان ئەو ڤایرۆسەیە کە لە بەریتانیا دۆزراوەتەوە.
 
دوێنێ زانا بەریتانییەکان گوتیان ڤایرۆسە نوێکە سەرووی 70٪ توانای گواستنەوەی هەیە، هەر لەهەمان رۆژ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: پێویستە دووبارە قەدەخەیەکی تووندی هاتووچۆ جێبەجێبکەن، چونکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەشێوەیەکی "بەرچاو زیادی کردووە".
 
مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە تویتێکدا رایگەیاند: "بەڵگەمان دەستکەوتووە کە جۆرە نوێکە مەترسیدارترە و پێویستە لە ماڵەوە بمێننەوە بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان".
 
بەریتانیا یەکەم وڵات بوو کە مۆڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر بدات و لە سەرەتای کانوونی یەکەم حکومەتی وڵاتەکە دەستیان بە کوتانی کەسانی بەتەمەن و کارمەندانی تەندروستی کرد.
 
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە دەیانەوێت پێش ساڵی نوێ 800 هەزار ژەمە ڤاکسین بکڕن و بۆ 400 هەزار کەس بەکاریبهێنن، کە زۆربەیان کارمەندانی تەندروستین. 
 
هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەوە مات هانکۆک لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە تووندترین رێکاری تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەندەن و بەشێکی ئیسێکس و هێرتفۆردشایەر دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
 
هەنگاوەکەی حکومەتی بەریتانیا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون و مردنە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکەش مانای ئەوەیە، رێکاری تووند لەو ناوچانەدا جێبەجێ دەکرێت کە نزیکەی 18 ملیۆن کەس تێیاندا دەژین.
 
بەپێی زانیارییەکانی تەندروستیی بەریتانیا تاوەکو ئێستا تەنیا لە باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە و لەندەن بڵاوبووەتەوە. هەرچەندە تاوەکو ئێستاش بەشێک لە پزیشکانی بەریتانیا پێیانوایە، هیچ کۆرۆنایەکی نوێ بوونی نییە و بەرزبوونەوەی لەناکاوی تووشبووان رەنگە بەهۆی ئاهەنگێکی بەکۆمەڵ بووبێت.
 
بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەوروپا تەنیا بەریتانیای نەگرتووەتەوە، لە ئەڵمانیا هەفتەی رابردوو دوای ئەوەی ژمارەی تووشبوونی کۆرۆنا لە رۆژێکدا لە 30 هەزار کەس نزیکبووەوە، حکومەتی وڵاتەکە بڕیاریدا کە لە رۆژی چوارشەممەوە 16-12-2020 بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک قەدەخەی هاتووچۆی تووند رابگەیێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ دوای برینداربوونی. وێنە: Brendan SMIALOWSKI / AFP

هەواڵگریی ئەمریکا: پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت، ئێران پلانی هەبووە ترەمپ بکوژێت

پێش هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ و بریندارکردنی، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیارییان هەبووە ئێران سەرقاڵی هەوڵێکە بۆ کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵام ئەو پیلانانەی ئێران پەیوەندییان بە هێرشەکەی رۆژی شەممەوە نەبووە.