لە کانساسی ئەمریکا 11 هەزار دەستدرێژیکار و هەراسانکەری سێکسی هەن

20-08-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
لە ئەمریکا، 750 هەزار هەراسانکەر و دەستدرێژیکاری سێکسیی هەن
لە ئەمریکا، 750 هەزار هەراسانکەر و دەستدرێژیکاری سێکسیی هەن
نیشانەکردن ئەمریکا کانساس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پشووی هاوین وردە وردە وا کۆتایی دێت؛ لە ئەمریکا کە 750 هەزار هەراسانکەر و دەستدرێژیکاری سێکسیی تێدایە، دایک و باوکان نیگەرانی منداڵە بچووکەکانیانن و دەترسن دەستدرێژیی سێکسییان بکرێتەسەر.

لە ویلایەتی کانساس، 11 هەزار دەستدرێژیکار و هەراسانکەری سێکسی دەژین، بۆیە دایک و باوکان لە پارێزراویی منداڵەکانیان نیگەرانن و، بەهیوان رێکار بۆ بەربەستدانان لە دەستگەیشتنی ئەو تاوانبارانە بە منداڵەکانیان بگیرێنەبەر.

بریتنی ویدیک، دایکێکە لە کانساس، باس لەوە دەکات "بە کچەکەم دەڵێم خەڵکە باشەکە کێن لە گەڕەکەکەماندا، پێم گوتووە ئەگەر هەستی بە شتێکی خراپ کرد، رابکات. هەمیشەش پێی دەڵێم مۆبایلەکەی لەگەڵ خۆی ببات تاوەکو بزانم لە کوێیە، چونکە شوێندۆزێکم لەسەر مۆبایلەکەی داناوە، پێشمگوتووە ئەگەر شتێکی نەخوازراو روویدا، یەکسەر بقیژێنێت."

لە یاسای ویلایەتی کانساسدا هەیە، هەراسانکەر و دەستدرێژیکاری سێکسی پێویستە لانیکەم 300 مەتر دوور لە قوتابخانە، گۆڕەپانی یاریی منداڵان و باخچەی ساوایانەوە بژین، هەروەها پێویستە هەموو سێ مانگ جارێک سەردانی سەنتەری رووبەڕووبوونەوەی هەراسەنکەریی سێکسی بکەن بۆ دەربڕینی ئەستۆپاکی.

بەڵام لە هاتن و چوون، بۆ هەر جێگەیەک خۆیان بیانەوێت، ئازادن، ئەمەش نیگەرانییەکەی دروستکردووە.

مەکەیڵا هانۆگەر، پارێزەری هەراسانکەری سێکسی لە شارۆچکەی کرۆفەرت دەڵێ "کەسێک تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی، هەراسانکەرێکی سێکسی لە شەقامی بەردەم قوتابخانەیەکدا دانیشتووە، بۆیە زۆر نیگەران بوو، بەڵام بەهۆی یاسای ویلایەتی کانساس، ناتوانین شتێکی ئەوتۆ لەوبارەیەوە بکەین."

بەگوێرەی ماڵپەڕی لیگەڵ جۆبس، 41٪ـی تەواوی ژنانی ئەمریکا لانیکەم یەکجار رووبەڕووی هەراسانکردن یان دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە.
ساڵانەش یەکێک لە هەر 6 شەش کەسی مێینە دەستدرێژیی دەکرێتە سەر کە رێژەی 69٪ـان تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 35 ساڵدایە.

لە کەسانی نێردا رێژەکە 21٪ـە و لەنێویشیاندا 25٪ـان تەمەنیان لە خوار 10 ساڵەوەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.