رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ هەینی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستیپێدەکات و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکات. لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەش چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگی هەیە و ئەکتەرێکی کارایە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەر ئەوەش وایکردووە کە سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆنفرانسەکە بانگهێشت بکات و ئەو دەرفەتە بڕەخسێنێت کە لەگەڵ چەندین کەسایەتیی گرنگ و سەرکردەی جیهان کۆببێتەوە.
ئەگەری هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و ئەو هەڕەشە و ئاڵۆزییانەی لەبەردەم دەرگەی وڵاتانی ئەوروپا روودەدەن تەوەرەی سەرەکیی کۆنفرانسەکە دەبێت، بەتایبەتی کاتێک ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بەشداریی کۆنفرانسەکە دەکات. جگە لەوەش پرسەکانی ژینگە، ئابووری، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەفغانستان و هێرشی ئینتەرنێتی پرسەکانی دیکەی کۆنفرانسەکە دەبن.
ئێوارەی پێنجشەممە 17-2-2022 سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت و بەیانیی ئەمڕۆ هەینی دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد. کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ پۆڵ گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان بوو.
ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو لە میونشن رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرنامەیەکی چڕوپڕی لە دیدار و کۆبوونەوەی لە میونشن دەبێت و لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، وەزیری بەرگریی تورکیا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرۆکوەزیرانی لوبنان و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر، وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيمارات و سه‌رۆكى شاندى وڵاته‌كه، كۆبووه‌وه. پاشانیش لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى، ئه‌منى و ئابووريى لوبنان و په‌يوه‌ندييه‌كانى لوبنانيان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان باسكرد.
نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ى به ئاماده‌يى و كار و چالاكييه‌كانى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد كه له چه‌ندين بوارى جيادا چالاك و كاران.
لاى خۆيه‌وه نه‌جيب ميقاتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى لوبنان وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌يه‌ك ده‌باره‌ى دۆخى سياسى و ئابوورى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى، جه‌ختى له ئاماده‌يى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان كرد.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان، دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێكهاته‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ره‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شنگال تاوتوێكران.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردووەتەوە كه "هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له پشتگيريكردنى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان و له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به كاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى رابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و به سه‌ردانێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا."

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن#MSC2022 pic.twitter.com/fiDXqkZ6vH
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 18, 2022
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له بواره جياجیاكاندا و فراوانكردنى هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان، دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق، دۆخى ئه‌منی له عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاوتوێكران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى په‌يوه‌نديى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر كرده‌وه و باسيان له دهرفهتهكانى كار و سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كرده‌وه و هاوڕابوون كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بن.

لە کۆبوونەوەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەکو ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداو باسیکرد، تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق، شەڕی دژی داعش، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکرێت.نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگری سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه. pic.twitter.com/py2dorCfQe
— Rudaw (@Rudawkurdish) February 18, 2022
کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا؛ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا؛ ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن ئەوە جگە لە وەزیرانی بەرگریی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان.
بۆ وڵاتانی رۆژئاوا گرنگە کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و پەیوەندییەکانی بەهێزبێت لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە، چونکە ئەو وڵاتانە دەزانن لە وڵاتێکی وەکو عێراق کە پڕە لە کێشە و ئاڵۆزی، سەقامگیریی هەرێمی کوردستان گرنگە لەکاتێکدا سەدان هەزار ئاوارەی لەخۆگرتووە.
هاوکات مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە کۆنفرانسی میونشن بەشدارە. ئاڵا شاڵی رایگەیاند، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ هێشتنەوەی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی.