پێش دەستپێکردنی COP29 پاکێجێکی گوماناوی لە باکۆ دەدۆزرێتەوە

10-11-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
 
رووداو - باکۆ

بە گومانی ھەبوونی پاکێجێکی گوماناوی لە ناوچەی ناڵپەچە لە نزیک ناوەندی شاری باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، ھێزێکی زۆر ئەمنی بڵاوی پێکرا و پاکێجە گوماناوییەکەیان ھەڵگرتەوە.
 
هێزە ئەمنییەکان بۆ ماوەیەک شەقامەکانی ناوچەکەیان داخست. تیمی رووداو لە باکۆ قسەیان لەگەڵ تیمەکانی هێزە ئەمنییەکان و شایەتحاڵان کردووە، گومان دەکەن پاکێجەکە بۆمبی چێندراو بێت. 
 
پاکێجەکە بە ستوونێکی بەستنەوەی سکووتەرێکی کارەباییەوە لکێندرابوو، تیمی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەی بۆمب و پۆلیس، پاکێجەکەیان هەڵگرتەوە و رایانگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە. 
 
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، وەزارەتی ناوخۆی ئازەربایجان لە وەڵامی رووداودا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پاکێجەی لە قەراخی شۆستەیەک دانرابوو، خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیایەکی دابینکردنی خۆراک دەگەڕێتەوە بەبێ ئەوەی زانیاری لەبارەی ئەوە بدات چی لەنێو پاکێجەکەدا بووە.
 
بڕیارە رۆژی دووشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2024، لووتکەی گۆڕانی کەشوھەوا ناسراو بە COP29 لە باکۆ بەڕێوەبچێت و تاوەکو 22ـی مانگ بەردەوام بێت.
 
چاوەڕێ دەکرێت ئەم ساڵ زیاتر لە 200 سەرکردە و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان بەشداریی لووتکەکە بکەن، ئەمە جگە لە ئامادەبوونی نوێنەرانی زیاتر لە 1600 نوێنەرانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا