میڵتن، یەکێک لە گەورەترین زریانەکانی سەدەی 21 گەیشتە فلۆریدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زریانی میڵتن، یەکێک لە گەورەترین زریانەکان لە سەدەی 21، لە زەریای ئەتڵەنتیک دەستیپێکردووە و رووبەڕووی ئەمریکییەکان بووەتەوە. ئێستاش گەیشتووەتە ویلایەتی فلۆریدا. 
 
زریانەکە بەزەیی بە هیچدا نایەتەوە و دار و بەرد رادەماڵێت. کارەبای لەسەر دوو ملیۆن کەس بڕیوە و، مەترسیی لەسەر گیانی دوو ملیۆن کەسیش دروستکردووە؛ هەروەها باس لە گیانلەدەستدانی لانیکەم دوو کەس دەکرێت.
 
زریانێک خێراییەکەی 195 کیلۆمەتر لە کاژێرێک بێت، چاوەڕێ دەکرێت زیانی گەورەش بنێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەم پشێویەش، رزگارکردنی گیانداران بەلای هەندێ خەڵکەوە کارێکی مرۆڤانەیە.
 
دیانە کریزوێڵ، بەڕێوەبەری ئیدارەی قەیرانەکانی ئەمریکا دەڵێ "زریانی میڵتن بکوژ و کارەساتبار دەبێت. تەوژمێکی گەورەی هەڵگیرساندووە. بەدەم رێگەی کالیفۆرنیاوە باـی بەهێز و زریانی دژواری لەگەڵ خۆی هێناوە."
 
 
نزیکەی 9000 پاسەوانی نیشتیمانی لە فلۆریدا بۆ بەهاناوەچوونی خەڵک بڵاوکراونەتەوە و، 210 ملیۆن دۆلاریش بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە تەرخانکراوە.
 
لەسەروبەندی هەڵبژاردنی ئەمریکا، ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان، کامالا هاریسی رکابەری و بایدنی سەرۆک بەوە تۆمەتبار دەکات؛ پارەی قەیرانەکەیان بۆ کۆچبەران خەرجکردووە.
 
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامدا دەڵێ "ترەمپی سەرۆکی پێشوو، سەرقافڵەی کۆمەڵە درۆیەکی گرتووە. گوتراوە گوایە ماڵ و موڵکی خەڵکی دەستی بەسەردا گیراوە. ئەمە راست نییە. دەڵێن ئەو خەڵکەی بەهۆی زریانەوە زیانیان بەرکەوتووە 750 دۆلار کاش وەردەگرن و زیاتر نا. ئەمەش راست نییە. دەڵێن پارەی بەهاناوەچوونی ئەم قەیرانە لە کۆچبەران خەرج دەکرێت. بەڕاستی قسەیەکی گەمژانەیە. ئەمە راست نییە."
 
زریانی میڵتن بەخێرایی بەرەو شار و یلایەتەکانی دیکەی خوارووی ئەمریکا هەڵدەکشێت و زەرەر و زیانەکانیش کاتێک ئاشکرا دەبن کە کەشەکە هێمن بووەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هانس ئیلەرگن، سکرتێری گشتیی پەیمانگەی ئەکادیمی شاهانەی سوێد

سێ زانای ئەمریکی و بەریتانی بە هاوبەشی خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیایان بردەوە

لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، زانایەکی ئەمریکی و دوو زانای بەریتانی بەهۆی کارێکیان لە بواری پێکهاتەی پرۆتین خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیایان بردەوە. بەهای خەڵاتەکە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.