رووداو دیجیتاڵ
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی ئەڵزاسی باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسان کە چوونەتە شارۆچکەی کێلی رۆژئاوای ئەڵمانیا. بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژانەیان سەردانی ئەو شارۆچەکەیە دەکەن.
مانۆن مۆنتمۆولینکس، کڕیارێکی فەرەنسییە و دەڵێت، "هەڵاوسان لە فەرەنسا شتێکە هەموومان هەستی پێدەکەین. پێموایە و بە دڵنیاییەوە هەرزانترین رێگە دەدۆزینەوە بۆ کڕینی خواردن."
رێژەی هەڵاوسان لە فەرەنسا 4.5٪یە، بەڵام لە ئەڵمانیا 3.2٪یە، ئەوەش واتە نرخی خۆراک و کاڵاکان لە فەرەنسا گرانترە.
بە گوێرەی کڕیاران، جیاوازیی نرخی پێداویستییەکان لەنێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا لەنێوان 20٪ بۆ 40٪ـە.
رافایێل پۆنسولێت، کڕیاری فەرەنسییە و باس لەوە دەکات، "بۆ سەبەتەیەک خواردن 25.3 یۆرۆ خەرج دەکەم. نازانم، بەڵام ئەگەر پێویست بکات بەراوردی فەرەنسای بکەم، پێموایە دەبوو 40 یۆرۆ خەرج بکەم."
ئەم ساڵ لە ئەڵمانیا نرخی خۆراک بە 6.1٪ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە؛ بەڵام لە فەرەنسا 12.2٪، واتە دووهێندەی ئەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ