ئەڵمانیا دەیەوێ بەشوێنپێی بەریتانیادا بڕوات؛ کۆچبەران بۆ رواندا

09-03-2024
هێمن عەبدوڵڵا
دیمەنی ناوچەیەکی رواندا.
دیمەنی ناوچەیەکی رواندا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هێشتا بەریتانیا نەیتوانیوە بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ رواندا جێبەجێ بکات، کەچی ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا بەنیازن بەشوێنپێیدا بڕۆن.
 
بەریتانیا دەیەوێ پەنابەران بنێرێتە کەمپێکەوە لە رواندا بەناوی "هیوا"، هیوا بۆ ئەوەی لە پاش ساڵانێک لە چاوەڕوانی لەندەن بڕیاربدات مافی مانەوە بە پەنابەران بدات یاخود بەیەکجاری رەتیان بکاتەوە.
 
ئەڵمانیا و یەکێتیی ئەوروپا پێیانخۆشە کۆچبەرانیان بنێرنە رواندا. وەزیری دادی رواندا بیرۆکەکەی پێ خراپ نییە و پەیامیشی هەیە بۆ حکومەتی ئەڵمانیا. 
 
ئیمانوێل ئۆگیراشێبویا، وەزیری دادی رواندا دەڵێت، "ئەگەر ئەڵمانیا بێت و هەوڵبدات کە بڕیار بدات ئەو جۆرە گفتوگۆیانەی هەبێت، ئەوا رواندا بۆ دیالۆگ لەگەڵ هاوبەشەکانی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری نوێگەرییانە ئامادەیە".
 
ئەو وەزیرە دەزانێ رێککەوتنە جێبەجێنەکراوەکەیان لەگەڵ بەریتانیا چ خێر و بەرەکەتێکی بۆ وڵاتەکەی بەدواوە بوو. بەریتانیا 260 ملیۆن یۆرۆی داوەتە رواندا و تاوەکو ئێستاش یەک کۆچبەری نەناردووە بۆی. داتا فەرمییەکانی بەریتانیا دەڵێن تاوەکو 2025 رواندا نیو ملیار یۆرۆ لە بەریتانیا وەردەگرێ.
 
لە کەمپی "هیوا" زۆر کۆچبەری لێن کە لە لیبیاوە هێندراون. هەموویان مافی مانەوەیان لە رواندا پێدراوە، کەچی کەسیان نایانەوێ لەوێ بمێننەوە. هەموویان چاویان لە ئەوروپا و ئەمریکایە. تاوەکو ئێستا 1500 کەسیان مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی رۆژئاوایی وەرگرتووە. ئەڵمانیا دەیەوێ لە دوو ساڵی داهاتوودا 300 كەسیان ببات. 
 
 
کریستیان دیموکراتەکانی ئەوروپا و سەرکردە ئەڵمانییەکەیان، ئۆرسولا فۆن دەر لاین، بەتووندی لەگەڵ ئەوەدان کە ئەوروپا مۆدێلی بەریتانیا و رواندا دووبارە بکاتەوە.
 
لەبەرئەوەی چەند مانگێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەوروپا، کریستیان دیموکراتەکان دەیانەوێ بەو هەنگاوە راستئاژۆیە، تووندئاژۆکان لاواز بکەن و نەهێڵن دەنگی زۆر بهێنن. ئەم ماوەیە ئەم جۆرە هەواڵانە لە دیاسپۆرا زۆر دەبیستن؛ ئێستا دژایەتیی کۆچبەر لە ئەوروپا دەنگ دەهێنێ!

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.