دەزگەی کاری یەکێتیی ئەوروپا: نزیکەی 200 هەزار هەلی کار لە هۆڵەندا بەبەتاڵی ماونەتەوە

08-12-2023
هێمن عەبدوڵڵا
یەکێک لە شەقامەکانی هۆڵەندا، وێنە: dutch news
یەکێک لە شەقامەکانی هۆڵەندا، وێنە: dutch news
نیشانەکردن دیاسپۆرا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی ئامارێکی دەزگەی کاری یەکێتیی ئەوروپا رێژەی بێکاری لە هۆڵەندا دابەزیوە بۆ 3.5%، ئێستا نزیکەی 200 هەزار دەرفەتی کار بە بەتاڵی ماونەتەوە. دەزگەکە دابەزینی ئاستی بێکاری لەو وڵاتە بۆ ئەو رێژەیە بە "مێژوویی" ناودەبات. 
 
لە بەرنامەی دیاسپۆرا کە شەوی هەینی 08-12-2023، هێمن عەبدوڵڵا پێشکێشی کرد، "هەواڵێکی خۆش"ـی بەو کەسانە گوت کە دەیانەوێت بۆ کارکردن سەردانی وڵاتی هۆڵەندا بکەن، گوتیشی، ئەو دەرفەتی کارانەی لەو وڵاتە هەن زۆرینەیان لە بوارەکانی ئایتی، ئەندازیاری، ئەلیکترۆنی، پەرستاری، پلاندانان و تاقیگەن.
 
یەکێتیی کاری ئەوروپا ئاماری دەرفەتی کاری لە هۆڵەندا بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی ئامارەکە لەو وڵاتە نزیکەی 200 هەزار هەلی کار هەیە، ئاستی بێکاری بۆ 3.5% دابەزیوە، ئەو دابەزینەش بە "مێژووی" ناودەبات. 
 
تیمی دیاسپۆرا بەدواداچوونیان بۆ پرسی هەلی کار و پرۆسەی کارکردن لە هۆڵەندا کردووە، لەو وڵاتە سیستمێکی رێکوپێک هەیە بۆ رێکخستن و هێنانی دەستی کاری دەرەکی، سەرباری ئەوانەش کۆمەڵێک مەرجی قورسیشی داناوە بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا و ئەو وڵاتە دەیانەوێت ئەو کارانە وەربگرن. 
 
بەشێک لەو مەرجانەی حکومەتی هۆڵەندا دیاریکردووە، دەبێت زیاتر لە پێنج هەفتە بەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەلی کارەدا تێپەڕی بێت، ئەگەر هیچ داواکارییەکی لەلایەن ئەو کەسانەی لە چوارچێوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا یان وڵاتەکەدا دەژین، لەسەر نەبوو ئەوکات تاقیکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی بۆ ئەو کەسە دەکرێت کە لەدەرەوە فۆڕمی پڕکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکیان مەرجی زانینی زمانی هۆڵەندی لەسەر دانراون. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.