رووسیا تەرمی 563 سەرباز رادەستی ئۆکراینا دەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت، حکومەتی رووسیا تەرمی 563 سەربازی رادەستی وڵاتەکە کردووەتەوە. بەگوێرەی کیێڤ، زۆربەی سەربازەکان لە رۆژهەڵاتی دۆنێتسک کوژراون.
 
رۆژی هەینی 08-11-2024 بارەگای سەرەکیی هاوئاهەنگیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانی جەنگ، سەر بە حکومەتی ئۆکراینا، رایگەیاند، "تەرمی 563 ئۆکراینی کە گیانی خۆیان بەختکردبوو، گەڕێندرانەوە ئۆکراینا."
 
بارەگای هاوئاهەنگییەکە دەڵێت، 320 لەو سەربازانە لە رۆژهەڵاتی دۆنێتسک، 89یان لە باخمووت و 154ی دیکەیان لە ناوچەی مۆرگوس لەنێو رووسیا کوژراون.
 
لە ساڵی 2022 و دوای هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، کیێڤ بارەگای هاوئاهەنگیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیانی جەنگی پێکهێنا.
 
گۆڕینەوەی سەربازە بارمتە و کوژراوەکان لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا، یەکێکە لەو هاوئاهەنگییە کەمانەی دوو وڵاتەکە هەیانە.
 
جەنگی رووسیا و ئۆکراینا لە 24ی شوباتی 2022 دەستیپێکرد.
 
لە دەستپێکی جەنگەکەوە ئەمە گەورەترین رادەستکردنەوەی تەرمی سەربازەکانە.
 
رووسیا و ئۆکراینا ئاماری تەواوی کوژراو و برینداربووانی جەنگەکەیان بڵاونەکردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە