باڵیۆزی ئەمریکا لە UN: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ بەرگری لەخۆکردن نەبوو

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

باڵێۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، ئەو هێرشەی سوپای پاسداران کردییە سەر ئیسرائیل، بۆ بەرگری لە ئێران نەبووە و لە هێرشەکەشدا شکستی هێناوە.
 
رۆژی چوارشەممە 02-10-2024 لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوەکە سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل کرد و، گوتی "ئێران بۆ بەرگری لەخۆکردن ئەو هێرشەی نەکرد."
 
لە دانیشتنەکەدا هەریەک لە ئەنتۆنیۆ گوتیرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی ئێران، سووریا، عێراق، ئیسرائیل و لوبنان ئامادەبوون. گرینفیڵد گوتی "خۆشبەختانە، بە هاوئاهەنگییەکی نزیکی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا، ئێران شکستی هێنا لەوەی ئامانجەکانی بپێکێت، کە ویستبووی وێرانکارییەکی گەورە بنێتەوە."
 
دوێنێ (سێشەممە) سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە تۆڵەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا هێرشێکی مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل.
 
دواتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، نزیکەی 180 مووشەکی بالیستی ئاراستەکراون و بەشێکی زۆریان بەرپەرچ دراونەتەوە.
 
خانمە باڵیۆزەکەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە "ئەوەی ئێران کردی بەرگری لەخۆکردن نەبوو." هەروەها گوتی "سوپای پاسدارانی ئێران، لەو هێرشە مەبەستی ئەوە نەبوو وڵاتەکەی لە هەڕەشەی وڵاتێک بپارێزێت، بەڵکو هاوشانی حیزبوڵڵا وەستان، بەتایبەت لە دوای کوژرانی نەسروڵڵا، کە رابەرایەتیی گرووپێکی تیرۆریستیی دەکرد و دەستی بە خوێنی هەزاران ئەمریکی، لوبنانی و ئیسرائیلی سوور بوو."
 
دوای هێرشەکە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکی کابینەکەیدا گوتی "ئێران ئەمشەو هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەیشی دەدات. هەرکەس هێرشمان بکاتە سەر، هێرش دەکەینەوە سەری."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  سەرۆکشارەوانیی لینکن (لای چەپ)، سەنتەری کولتووریی ئێزدی لە لۆنکۆڵن (لای راست لە سەرەوە)، شەهاب بەشار (لای راست لە خوارەوە) لەگەڵ جووتیارێکی دیکەی ئێزدی لە کێڵگەیەک لە لینکۆڵن.

کوردانی ئێزدی شنگالێکی بچووک لە ئەمریکا دروست دەکەن

شەهاب بەشار رۆژانە چەندین کاژێر لەناو کێڵگەیەکی 12 دۆنمیدا لە شاری لینکن لە ویلایەتی نێبراسکا کار دەکات و خەریکی باشترکردنی ئینگلیزییەکەی و چاندنی ئەو سەزەواتانەیە کە لە قەزای شنگال دەیخوارد پێش ئەوەی کۆچ بۆ ئەمریکا بکات. ئێستا شەهاب و هەزاران کوردانی دیکەی ئێزدی ئەو شارە ئەمریکییە وەک ماڵی خۆیان دەبینن و شنگالێکی دیکەیان لەنێو جەرگەی ئەمریکادا دروستکردووە.