منداڵێک لە دایکێکی مردوو لە دایکبوو

20-12-2014
هەرمان خالید
نیشانەکردن پزیشک نەشتەرگەری منداڵ
A+ A-

رووداو- DW

پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی ئیتاڵیا سەرکەوتووبوون لە نەشتەرگەریی لەدایکبوونی منداڵێک، لە 32ـەمین هەفتەی تەمەنی لە نێو سکی دایکێکی مردووی نێو جێ.

نەخۆشخانەی سان رافائیل لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا رایگەیاندووە، کە رۆژی هەینی 19ـی کانوونی یەکەمی 2014، پزیشکانی نەخۆشخانەکە سەرکەوتووبوون لە دەرهێنانی منداڵێک بە زیندوویی لە سکی دایکێکی مردووی نێو جێ، کە ماوەی نۆ هەفتە بوو مردبوو و پزیشکەکان بە ئامێری پزیشکی، توانیبوویان بەردەوامیی بە لێدانی دڵی بدەن.

بەپێی بەیاننامەیەکی نەخۆشخانەکە، منداڵەکە کوڕە و کێشی 1.8 کیلۆگرامە و تەندروستیشی باشە.

ئەو کاتەی منداڵەکە لە سکی دایکی تەمەنی 23 هەفتە بوو، دایکی بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک برایە نەخۆشخانە و پزیشکەکانیش مردنی نێو جێی دایکەکەیان راگەیاند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە