پەرستارێک دان بە کوشتنی 30 نەخۆشدا دەنێت

09-01-2015
هەرمان خالید
نیشانەکردن پەرستار کوشتن
A+ A-

رووداو- هەولێر

پەرستارێک دانی بە کوشتنی 30 نەخۆشدا ناوە و هۆکارەکەشی بۆ نیشاندانی توانا و زیرەکیی خۆی گێڕاوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، دانپێدانانی نیلز ئێچ، پەرستاری ئەڵمانیی تەمەن 38 ساڵ، لە میانەی دادگاییکردنی لە شاری ئۆلدنبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا هات، دوای تۆمەتبارکردنی بە کوشتنی سێ نەخۆش و هەوڵدان بۆ کوشتنی دوو نەخۆشی دیکە.

دواتر دادگا بڕیاری دا بە دابینکردنی پسپۆڕێک بۆ دەستنیشانکردنی باری دەروونی و ژیریی تۆمەتبارەکە، کە لە میانەی گفتوگۆکانی لەگەڵ پسپۆڕە دەروونییەکە، دانی بە کوشتنی 30 نەخۆشدا ناوە، بەوەی دەرمانی زیادی داوەتە نەخۆشەکان، تاوەکو دواتر خۆی دڵیان ببووژێنێتەوە، بۆ نیشاندانی توانا و زیرەکیی خۆی.

هەر لە میانەی گفتوگۆکانی لەگەڵ پسپۆڕە دەروونییەکە، تۆمەتبارەکە ئاماژەی بەوەکردووە، کە لە بووژاندنەوە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی 60 نەخۆش لە نێوان ساڵانی 2003_2005، سەرکەوتووبووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە