رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا دەڵێت، ساڵی رابردوو بایی 261 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردە کردووە.
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا رۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی 2025 لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، هەناردەی وڵاتەکە لە ساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 6.2% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بایی 261 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
بۆڵات راشیگەیاند، هاوردەی وڵاتەکە لە ساڵی رابردوودا بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 5.0% دابەزیوە و بایی 344 ملیار دۆلار بووە.
بە گوتەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 4.1% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بایی 108 ملیار دۆلار؛ هاوکات هەناردەی تورکیا بۆ وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بەراورد بە ساڵی 2023 بە رێژەی 5.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بایی 69 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار.
وەزیری بازرگانیی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرترین بڕی هەناردە لە بواری پیشەسازیدا بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ