رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای روها لە باکووری کوردستان گەرمترین رۆژەکانی ئەمساڵ بەڕێ دەکات. رۆژی یەکشەممە پلەی گەرما لەو پارێزگایەدا 46 پلەی سیلیزیی تۆمار کرد، ئەمەش وای کردووە شەقامەکان چۆڵ بن و هاونیشتمانییان تەنیا بۆ کاری زۆر پێویست لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
گەرمای "تاقەتپڕووکێن" کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی رۆژانەی خەڵکی روها دروست کردووە. لە کاژێر 11ی پێشنیوەڕۆوە تاوەکو 3ی دوانیوەڕۆ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بە رادەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە. ئەو هاونیشتمانییانەشی کە ناچارن بچنە دەرەوە، کڵاو و چەتری دژەخۆر بەکاردەهێنن یان روو لە پارک و سەیرانگە فێنکەکان دەکەن.
پێشبینییەکانی کەشناسی بۆدووشەممە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسیی تورکیا، رۆژی دووشەممە 24-08-2026، تینی گەرما کەمێک دەشکێت و پلەی گەرما لە رووها بۆ 41 پلەی سیلیزی دادەبەزێت. تێکڕای پلەی گەرما لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان لە نێوان 23 بۆ 40 پلەدا دەبێت.
پلەی گەرمای پارێزگاکانی باکووری کوردستان بۆ دووشەممە:
روها: 41 پلە
ئامەد: 41 پلە
ئێلیهـ: 41 پلە
سێرت: 40 پلە
سەمسوور: 38 پلە
دیلۆک: 37 پلە
مێردین: 37 پلە
شرنەخ: 36 پلە
کیلیس: 35 پلە

.webp&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)