رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلیی ئیستەنبووڵ کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کرا.
کاژێر 14:40ی دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی، 24ی کانوونی دووەمی 2025، بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی باتاڵگازی لە شارۆچکەی سوڵتانبەیلیی ئیستەنبووڵ کەوتەوە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بۆ شەش کاژێر لە هەوڵی کوژاندنەوەیدا بوون.
تیمەکان بە سوودوەرگرتن لە 52 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و توانای 139 کارمەند، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد. ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبوو.
کەوتنەوەی ئەو ئاگرە لە کاتێکدایە، کاژێر 3:30ـی بەرەبەیانی رۆژی 21ـی کانوونی دووەمی 2025 ئاگر لە هۆتێلێکی 12 نهۆمیی پارێزگای بۆڵو کەوتەوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 79 کەس گیانیان لەدەستداوە و 51 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ