تورکیا

مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لە ئیستەنبووڵ لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارەکەی، وێنە: AA
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
سینان چیفتیورەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە گوتە نەشیاوەکانی مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لەبارەی ئاڵای کوردستان، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد.
چیفتیورەک بەیانیی رۆژی یەکشەممە 23-3-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە، مەنسوور یاڤاش، دوێنێ بێ رێزیی بە ئاڵای کوردستان کرد و بە پەڕۆ ناوی برد. ئێمە ئەو هەڵوێست و گوتەیە بە تووندی شەرمەزار دەکەین."
لەکاتێکدا ئاڵای کوردستان لە تورکیاش لە رووی یاساییەوە هیچ کێشەیەکی نییە، یاڤاش بە پەڕۆ ناوی بردووە. ئەوە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و سەندیکای پارێزەرانی وانیش سکاڵای لەسەر یاڤاش تۆمارکردووە.
چیفتیورەک گوتی، "وەک هەموو گەلێک، گەلی کوردیش خاوەن ئاڵای خۆیەتی. وەک چۆن هەموو ئاڵایەک بۆ گەلەکەی پیرۆزە، ئاڵای کوردستانیش بۆ گەلی کورد پیرۆزە. رووی دەممان دەکەینە مەنسوور یاڤاش و پێی دەڵێین: چۆن رێز لە ئاڵای خۆت دەگریت، ئەگەر رێز لە ئاڵای کوردیش دەگریت، دەبێت داوای لێبووردن لە گەلی کورد بکەیت."
چی روویداوە؟
رۆژی شەممە 22-3-2025 مەنسوور یاڤاش، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە لە ئیستەنبووڵ گوتارێکی پێشکێشکرد و ناڕەزایی بەرامبەر ئاهەنگەکانی نەورۆز نیشاندا. ئەوە لەکاتێکدایە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ.
یاڤاش باسی جیاکاریی حکومەتی لەنێوان چالاکییەکانی پارتەکەی کە جەهەپەیە و دەم پارتی کرد و، گوتی "لەکاتێکدا لە ئیزمیر تەواوی خۆپێشاندانەکان قەدەخە دەکرێن، رێگە بە کۆبوونەوە و چالاکی پارتێک دەدرێت".
لەکاتێکدا لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا ئاڵای کوردستان دەشەکێتەوە، یاڤاش گوتی "دوێنێ لە شوێنێکی رۆژهەڵاتی وڵاتدا ئەو ئاڵایە دەشەکایەوە کە پێم وایە پەڕۆیە، هەروەها پۆلیس پەشمەکی بەسەر بەشداربووانی چالاکییەکەدا دابەش دەکرد، ئێمە چاوەڕێ دەکەین لێرەش هێزەکانی ئاسایش پەشمەک بەسەر گەنجاندا دابەش بکەن".
سینان چیفتیورەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە گوتەکانی مەنسوور یاڤاش قسە بۆ رووداو دەکات:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ