رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و پارێزگاکانی رووها، وان و شرنەخـی باکووری کوردستان 15 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە دەستبەسەرکران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنقەرە، ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی شوباتی 2025، پاکیزە سینەمیلیئۆغڵو، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی دەم پارتی و 7 کەسی دیکە بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە چالاکییەکانی رێکخستن و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە لە سۆشیال میدیا دەستبەسەر کران."
لەنێو ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، نازم کاراکورت، سەرۆکی پێشووی سەندیکای یەکێتیی کرێکارانی گواستنەوە هەیە. تاوەکو ئێستا ناوی 6 کەسەکەی دیکە ئاشکرا نەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی رووها، لە پارێزگاکانی رووها، وان و شرنەخـی باکووری کوردستان 7 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستبەسەرکران.
تاوەکو ئێستا رانەگەیێندراوە ئەو 7 کەسە دەستبەسەرکراوە بۆ کوێ بردراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ