تورکیا
کاتی دەستگیرکردنی یەکێک لەوانەی جەندرمە بەتۆمەتی پەکەکەبوون دەستگیری کردووە. وێنەکە لە ڤیدیۆی وەزیری بەرگریی تورکیا وەرگیراوە.
رووداو دیجیتاڵ
لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دا 147 کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە - کەجەکە دەستگیرکران.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، رۆژی شەممە، 11ـی کانوونی دووەمی 2025، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هێزەکانیان لە 10 رۆژی رابردوودا لە 41 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
یەرلیکایا دەڵێت، ئەو کەسانە بەهۆی ئەنجامدانی چالاکی بۆ پەکەکە - کەجەکە، دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی و بانگەشە بۆ کردنیان و بەشداریکردنیان لە ''رێکخستنەکانی گەنجانی سەر بە پەکەکە''، دەستگیرکراون.
دوای جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان، 17 کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازادکران و 30ـی دیکەشیان بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرچوو.
لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش لە 100 کەسەکەی دیکە بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ