وەزیری دارایی تورکیا: خراپترین دۆخی هەڵئاوسانمان تێپەڕاند

03-06-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی تورکیا دوای بڵاوبوونەوەی رێژەی هەڵاوسانی مانگی پێنج لە باکووری کوردستان و تورکیا، رایگەیاند، "خراپترین دۆخی هەڵاوسانمان تێپەڕاند."
 
ئەم مانگە رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا لە بەرزترین ئاستدا بوو. محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی ئەو وڵاتە لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، "ئیدی بەو شێوەیە ماوەی رووبەڕووبوونەوە بۆ دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان کۆتاییهات؛ لە مانگی شەشەوە دەچینە ناو قۆناخی دابەزینی رێژەکە."
 
وەزیری دارایی تورکیا سەبارەت بە رێژەی هەڵاوسان لە مانگەکانی داهاتووی ئەم ساڵ نووسیویەتی "لە چارەگی سێیەمی ئەم ساڵ رێژەی هەڵاوسان 50% دادەبەزێت. بەپێی پێشبینییەکانمان دوای 12 مانگ رێژەی هەڵاوسان دەگاتە 33.2% و دوای 24 مانگی دیکەش بۆ 21.3% دادەبەزێت."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 03-06-2024 دەستەی ئاماری تورکیا رێژەی هەڵاوسانی مانگی پێنجی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە. بەپێی دوایین ئاماری بڵاوکراوە، رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا و باکووری کوردستان بۆ مانگی پێنج گەیشتە 75.45%.
 
واتە رێژەی هەڵاوسان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی پێنج 5.66% زیادی کردووە و لەسەر ئاستی رێژەی گشتی ساڵانەش هەڵاوسان گەیشتووەتە 120.66%.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تولای هاتیمئۆغوڵڵای، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی).

دەم پارتی لەبارەی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان رەخنە لە حکومەتی تورکیا دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا پەیوەندی بە پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش هەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دواخستنی دیدارەکەی ئۆجەلان پەیوەندی بە پێشهاتەکانی سووریاوە هەیە.