رووداو دیجیتاڵ
لە دەروازەی مۆزەخانەی کراوەی گۆرەمە لە کاپادۆکیا، گاشەبەردێکی داتاشراو کەوت و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2026، گاشەبەردێکی داتاشراو لە دەروازەی مۆزەخانەی کراوەی گۆرەمە لە شارۆچکەی کاپادۆکیا-ی سەر بە پارێزگای نەڤشەهیری تورکیا کەوت. ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
سێ کەس کە کەوتبوونە ژێر ئەو بەردانەی لە گاشەبەردەکەدا جیاببوونەوە و گیانیان لەدەستدا.
حوسێن کۆک، پارێزگاری نەڤشەهیر، دوای رووداوەکەدا سەردانی کاپادۆکیای کرد و بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زەوی رۆچووە و "لە گۆرەمە، بەهۆی کەوتنی گاشەبەردەوە کە لە ئەنجامی رۆچوونی زەوییەوە روویدا، تاوەکو ئێستا تەرمی دوو کەسمان دۆزیوەتەوە. بریندارێکمان رەوانەی نەخۆشخانە کردووە و چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت. کارەکانی گەڕان و رزگارکردنمان لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە."
دوای دوو کاژێر، ئەو بریندارەی رەوانەی نەخۆشخانە کرا، لە نەشتەرگەریدا گیانی لەدەستدا.


